روون نه کردنه‌وه‌یه‌ک
به‌رێزان؛ مه‌ولانا جه‌ماله‌ددین،گزینگ،کاک عه‌لی(گریمانه) گیان! دۆستانی به‌ڕێزی خوێنه‌ری "پێشه‌نگ"وێبلۆگی رێزدار یوونس ره‌زایی(شاعیری نویترخوازیی کورد) !
خوشحاڵم له‌وه‌ی به گرینگی دان و خوێندنه‌وه‌ی "به عینجه و فینجه‌وه..."رای خۆتان ده‌رده‌بڕن، چێژتان لێ وه‌رگرتوه یان "عه‌سه‌بی"(بهفهرمایشی کاک هه‌رمان) بوونه.. لێی تێگه‌یشتوون یان لێتان بووه به شێر(به فه‌رمووده‌ی کاک عه‌لی)مۆسیقاتان تێدا دیوه‌ته‌وه یان نه‌دیوه‌ته‌وه(به نووسینی کاک ئه‌نوه‌ر"نوخته" و ...... به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بده‌مه‌وه ئه‌مه‌وێ له یاداشتێکی به‌رێز "ره‌سووڵ سۆفی سوڵتانی"یه‌وه ده‌ست پێبکه‌م که ئه‌و چه‌شنه ده‌قانه ده‌شوبهێنێ به "مشتێکی قووچاوی شووشه‌یی". ئه‌و به‌ڕێزه لای وایه شێعری که‌سانێکی وه‌ک ئێمه، پێشتر تیۆریزه‌کراوه و که‌لێنه‌کانی پڕکراونه‌ته‌وه و راز و ره‌مزی نه‌ماوه و به "گوناح" و بهستزمانمان ده‌زانێ، واته شێعر و به‌رهه‌می ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیش‌تر زۆرمان له‌سه‌ر نووسیوه ئیتر چێژ به‌خش نین و تاد..
کاک عه‌لی و هه‌نێ له دۆستانی دیکه‌ش لایان وایه شێعری وایان له دنیا(!!)دا نه‌دیوه و دڵنیایشن که قه‌ت نایبینن و لێی تێناگه‌ن.. من نازانم له‌م ناوه‌دا قسه‌ی کامیان راسته.. ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که شێعری سه‌رده‌م ده‌بێ شێعری سه‌رده‌می خۆی بێ. دڵی کاک ره‌سووڵ ناشکێنم و شێعره‌که شی ناکه‌مه‌وه، به‌س ده‌ڵێـم شێعری شه‌له‌م شۆربا(به گوته‌ی شاملوو؛ "شترگاو پلنگ") هی سه‌رده‌می "شه‌له‌م شۆرباو" ه
هیچ که‌س له شێعری دادایی ناگات ئه‌گه‌ر بێت و چاو له دۆخی سازبوونی دادائیسم نه‌کا..
به‌ڕێز کاک عه‌لی ده‌فه‌رمێ:" من به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژی جیهان پێوه‌ندیم هه‌یه به‌ڵام له چه‌شنی شێعری کاک ساڵه‌م نه‌دیوه و بڕوام وایه هه‌رگیز ناشی بینم!" دڵنیام راست ناکا یان گه‌وره‌ی ده‌کاته‌وه! ئه‌گه‌ر کاک عه‌لی ئاشنای سوریالیسم و ئوتۆمات نووسی بوایه، ئه‌گه‌ر سرکێتی و سێڵاوی هۆشی بناسیبایه، ئه‌گه‌ر ئاگای له جیاوازیی تاک ده‌نگی و چه‌ند ده‌نگی ده‌ق بوایه، ئه‌گه‌ر شاره‌زای مۆسیقای ده‌روونی و ده‌ره‌کی شێعر بوایه، ئه‌گه‌ر گه‌مه و کارکردی زمانیی ده‌رک بکردایه، ئه‌گه‌ر ئاگاداری ده‌رچوون له نۆرمی زمانی باو بوایه، ئه‌گه‌ر ئاشنای زمانی به‌ده‌سه‌ڵات بووی پیاوانه و ده‌نگی زمانشکێنی ژنانه بوویایه و ده‌یان ئه‌گه‌ری دیکه.. دڵنیام به چاوێکی دیکه له عینجه و فینجه‌ی ده‌روانی و .. به‌داخه‌وه دۆخه‌که وانیه که زێده‌تر له "به عینجه و فینجه‌وه.." بکۆڵمه‌وه به‌س ده‌ڵێم؛ کابرا سه‌عاتێک بوو دانیشتبوو .. خۆی گه‌رم کردبۆوه و به‌س داوای چایه‌کی کردبوو و ئه‌ویش مێشێکی تێ که‌وتبوو... له کابرای قاوه‌چی تووڕه ببوو که بۆچی، مێش له چاییهکهیدا سه‌ما ده‌کا.. کابرای قاوه‌چیش ده‌ڵێ: کاکی برا قڕانێکت داوه، کاتژمێرێکه دانیشتوویت و ئه‌تهه‌وێ له‌ناو چاییهکهتدا "مادۆنا" سه‌ما بکا؟ به‌ڕێزان سه‌رده‌می شه‌له‌م شۆربا به‌س سێعری شه‌له‌م شۆربای لێده‌وه‌شێته‌وه(ئه‌گه‌ر به‌و چه‌شنه ده‌یبینی کۆمه‌ڵایه‌تیانه له ده‌ق ده‌ڕوانی) ئه‌گه‌رنا دڵنیام ئه‌و که‌سه‌ی ئاشنای خوێندنه‌وه نوێیه‌کانی سه‌رده‌م بێت، ده‌زانێ که پێویست ناکا له عینجه و فینجه‌ی شێعری سه‌رده‌م بگا... بۆ وه‌ی شته‌کان به عینجهوفینجهی تایبه‌ته‌وه دهنوێنریتهوه. ، / <.> // (>) (<) {/}. ][{{.،}}] تێگه‌یشتن؟له کاک یوونسیش مه‌گرن به ئیراد! ئه‌و له‌مێژه یه‌کێ له ئاڵا هه‌ڵگرانی نوێخواییه و دڵنیام وه‌ک ئێوه له عینجه و فینجه‌ی شێعری ئه‌مڕۆ ناڕوانێ

له سه‌ر ئیزنی به‌ڕێز یوونس ره‌زایی، کامێنته‌کانی پێشه‌نگ لێره‌دا ده‌هێنمه‌وه
نویسنده: شاعیرانه
شنبه 18 دی1389 ساعت: 2:14
سڵاو رێز بۆ کاک ساڵه‌ی خۆشه‌ویست،زیاتر له ده جارم ئه‌م شێعره خوێنده‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم له گه‌ڵی نه‌گرت؟له هه‌موو بوارێکه‌وه بۆم روانی به هیچ نه‌گه‌یشتم؟خۆزگه کاک ساڵه لێدوانێکی کورتی له سه‌ر ئه‌م چه‌شنه شێعره که بۆ جاری سێهه‌م بڵاوی ده‌کاته‌وه بوایه؟به راستی هیچ لێ تێنه‌گه‌یشتم؟؟؟؟؟؟؟؟؟له گه‌ڵ رێز و حورمه‌ت بۆ کاک ساڵه‌ی به‌ڕێز جاری وایه دووشکم له‌وه‌ی که کاک ساڵه شێعری نووسیبێ، واته ره‌نگه خۆی مه‌به‌ستێکی که‌ی بێ؟
وب سایت
نویسنده: حه‌مه‌ساڵه
یکشنبه 19 دی1389 ساعت: 11:39
شاعیرانه گیان، ده‌ستت خۆش بێ، زۆر جار شاعیر به‌راستی مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه شتێ بڵێ، به‌ڵکوو ئه‌یهه‌وێ له هه‌نێ ده‌ره‌تانی دیکه‌ی زمان که‌ڵک وه‌رگرێ و ئه‌گه‌ر بتوانێ، گه‌مه‌یه‌کی دیکه ساز بکا، مۆسیقایه‌کی دیکه بنوێنێ یان هه‌ر خۆی تاقی بکاته‌وه بزانێ ده‌توانێ بنووسێ و هیچ نه‌ڵێ...
نویسنده: rozhhalabjay
دوشنبه 20 دی1389 ساعت: 2:28
خۆزگه كاك ساڵح شيعرى نهدهنووسى هه‌ر چهندهئهمرۆ شيعر كۆتايى بهوههێناوهبۆ هه‌موو كةسێك بێ و هه‌موو كةس چێژی لێوه‌ر بگرێ ...هه‌رچه‌نده وه‌زيفه‌ى شيعر ى ئةمرۆ لهديارهكانةوه ده‌ڕۆين بۆ ناديارهكان به‌ڵام زۆربه‌مان غه‌در لهشيعر ده‌كه‌ين غه‌در كردنيش لهشيعر يه‌كێكه لهقهيرانه گهوركانى ئه‌مڕۆ كه شيعرى كوردى به‌ده‌ستييه‌وه ده‌ناڵێنێت له‌گه‌ل رێز‌و حورمه‌تم بؤ كاک ساڵح سووزهنى....
نویسنده: تاهیر
دوشنبه 20 دی1389 ساعت: 23:27
ئه‌وه‌ی راستی بێت من له‌و قسانه‌ی ئه‌و خانمه تێنه‌گه‌یشتم. کاک ساڵح خه‌ریکی تاقی کردنه‌وه‌ی زه‌رفیه‌ته‌کانی زمانی یه.جا جاری وایه ئه‌و تاقیکاری یه چیژ به‌خشه و جاری واشه تاقیکردنه‌وه‌یه‌که بۆ دیار خستنی به‌شێک له تواناییه نوێیه‌کانی زمان. به‌ڵام نووسینه‌کانی ئه‌و خانمه که هه‌ر له‌و ماڵه‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه ئه‌و غه‌دره‌ی پیوه دیاره. هه‌م مانا و هه‌م پێکهاته‌ی شێعره‌کانی.
نویسنده: حه‌مه‌ساڵه
سه شنبه 21 دی1389 ساعت: 15:8
به‌ڕۆژ گیان سڵام! خۆشحاڵم به‌وه‌ی کامێنتێکت له‌سه‌ر "شته‌که‌م" داناوه. منیش زۆر جار هه‌وڵ ئه‌ده‌م شێعر نه‌نووسم به‌ڵام شته‌کان له‌کۆڵم نابنه‌وه و زۆرجاران ئه‌و شتانه‌م لێ ده‌قه‌ومێ... دیسانه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌م نه‌نووسم.. به چاوان!به‌رێز کاک تاهیر زۆر خۆشحاڵ بووم له‌وه‌ی که لانی که‌م بهردهنگێکم بۆ هه‌نێ له نووسراوه‌کانی خۆم دیته‌وه.. ده‌ستت خۆش بێ و چاوه‌ڕوانێ ره‌خنه‌کانی به‌ڕێزتانم له سه‌ر هه‌موو نووسراوه‌کانم.
نویسنده: هه‌رمان
سه شنبه 21 دی1389 ساعت: 19:38
ئه‌و قسه‌یه‌ی کاک ساڵه ناتوانێ منی خوێنه‌ر قانع بکات... شێعری کوردی له کام قۆناغ دا ده‌ژی؟ ئاخۆ دیسان بۆ هێنانه‌وه‌ی پاساوی ئه‌وه‌ی که شێعره‌که‌مان لایه‌نی خوێنه‌ر ڕازی ناکات یان ناتوانێ له‌و وه‌زعییه‌ته خۆی ده‌رباز بکات دروسته بڵێین بۆ دڵی خۆم ده‌نووسم یان له هه‌ندێک ده‌ره‌تانی زمانی و کایه‌ی زمانی که‌ڵک وه‌رده‌گرم؟!ڕای من ئه‌وه‌یه پاش ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا له شێعری کوردی ساز بووه و کاک ساڵه خۆی یه‌کێک له‌م که‌سانه‌یه که به ڕاستی حزووری هه‌بووه و کاریگه‌ری داناوه حه‌یفه به‌و وشه شیرینانه به‌م شێوه‌یه کایه بکرێ!من به هیچ شێوه‌یه‌ک نه پێوه‌ندیم ده‌گه‌ڵ ئه‌م شێعره گرت نه پێم وا بوو شتێکی تازه‌یه، ته‌نیا بڕێکی عه‌سه‌بی کردم و هیچ...
وب سایت
نویسنده: رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
سه شنبه 21 دی1389 ساعت: 20:25
هةميشهله تێنه‌گیشتنه‌وه ده‌كه‌وينه ناو گرفتةكان.... براى ئه‌زيزم هه‌رگيز تۆ له‌من ناگه‌ى تۆ ههركاتيك زمانى كوردى باش فير بووى لهمنيش ده‌گه‌ى! مه‌به‌ستم لهشيعر نهنووسينى كاك حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌نييه شوێنى ئه‌و كه‌م بكه‌مه‌وه له‌بوارى ئه‌ده‌بى كوردى .... ئيمهى كورد يه‌ك حه‌مه‌ساڵح سوزهنيمان هه‌يه شانازى پێوهدهكهين كه پياوێكى وامان هه‌يه... به‌ڵام جوانتره هه‌ر ره‌خنه بهپيزهكانى بنووسێ چونكه ره‌خنه، شيعرى باش و خراب له‌يه‌كترى جيا ده‌كاته‌وه هه‌ر ره‌خنه‌ش شاعير دروست ده‌كات جارێكى تر رێز و خۆشةويستيم بۆ كاك حةمهساڵح سوزه‌نى هيوادارم لێم بگا......
نویسنده: رێبوار
سه شنبه 21 دی1389 ساعت: 23:59
به‌ڕیز کاک .... به داخه‌وه‌م ئه‌گه‌ر عه‌رزت بکه‌م ئه‌و شێوه شێعره که بۆ یه‌که‌مجار کاک سالح نووسیونی و تا ئێستا له زمانی کوردی دا که‌س خۆی له‌قه‌ره نه‌داوه له ئاستی جیهانی دا هاوشێوه‌ی هه‌یه. ئه‌وه‌ی که جه‌نابت پێت خۆش نه‌بووه یان به واته‌یه‌کی راستت تر پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ نه‌گرتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و پاشخانه تیوریکی یه‌ی جه‌نابت له شیعرت هه‌یه که له‌و جۆره شێعره‌ی نه‌گرتۆته خۆ. ئه‌وه‌ش نه بۆ جه‌نابت وه‌ک خه‌سار ده‌ناسرێ نه بۆ کاک سالح. جه‌نابت ئه‌گه‌ر ئاگاداری شێعری که‌سانی وه‌ک ئالێن گینزبێرگ و تامس هاردی و ئادری لێردرت بوایه‌ی بێ گومان ئه‌و رایه‌ت نه‌ده‌بوو. واته ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی بیری شیعری جه‌نابت به‌و چه‌شنه شێعره که به شێعری (عصیان) ناودێر کراوه زاخاو درابا وات نه‌ده‌کوت. ئه‌و شیعره شێعرێکه که ده‌یهه‌وێ هه‌موو شتێک و هێچ شتێک بڵێ. جاری وایه ده‌یهه‌وی ته‌نیا وێران بکا. کایه بکا. بزۆز بێ تا راده‌ی مردن.و... به هه‌ر حاڵ به‌و شێوه نووسین له سه‌ر ئه‌زموونێکی سی ساڵه بۆ جه‌نابت که ره‌نگه له سه‌ره‌تای رێ دابی که‌مێک به رای من زوڵمه.. زوڵمه له خۆت نه‌ک له کاک سالح ..جودا له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر وای دانێین جه‌نابت پێوهندیشت پێوه نه‌گرتبێ ده‌قی ئه‌ده‌بی فۆڕمۆڵی شیمی نییه هه‌موو که‌س ئاکامێکی لێ به ده‌ست بێنێ.هه‌ر که‌س به جۆرێک و لایه‌نێکی پێ سه‌رنج راکێشه که لێره دا جه‌ساره‌ت زمانی شاعیر و ته‌نانه‌ت جه‌ساره‌ت له ده‌ربڕین دا ... سه‌رنج راکێشه..به داوای لێبوودنهوه.
نویسنده: مه ولانا جه ماله ددین
چهارشنبه 22 دی1389 ساعت: 3:20
کاک حه مه ساله ی خوشه ویستدوای سلاو و ریز پرسیاریکم له ئیوه هه یه:دیاره ئیوه به و نوسراوه یه ده لین :"شیعر". ئه و پیداگرییه له سه ر شیعربوونی ئه و نوسراوه یه چییه؟ من ده لیم ئه و نوسراوه یه "وتاری نویتر" ه. راتان چییه؟
نویسنده: حه‌مه‌ساڵه
چهارشنبه 22 دی1389 ساعت: 16:2
به‌ڕێز کاک هه‌رمان! ده‌ستت خۆش بێ.. من له‌و شاعیرانه نیم که شێعر بۆ دڵی خۆی ده‌نووسێ.. له‌و که‌سانه‌م که شێعر له‌داخی دڵی خۆی ده‌نووسێ بۆ گه‌شه‌پێدانێ ئه‌ده‌بی وڵاته‌که‌ی و نوێترکردنهوهی ده‌قی کوردی...به‌ڕێز رۆژهه‌ڵه‌بجه‌یی، دیسانه‌وه ده‌ستت خۆشبێ بۆ روونکردنه‌وه‌که‌ت. ڕێزدار کاک رێبوار، خۆشحاڵ بووم له خوێندنه‌وه‌کانی جه‌نابتان ، چاوه‌ڕوانی ره‌خنه‌کاریی به‌ڕێزتانم له‌سه‌ر زۆربه‌ی دهقهشێعریهکانی شاعیرانی نوێترخوازهیوادارم به‌رده‌وام بیت له نووسین و خوێندنه‌وه‌ی چالاکانه‌ی ده‌قی کوردی‌دا.
وب سایت
نویسنده: گزنگ
چهارشنبه 22 دی1389 ساعت: 17:51
سلاوده ستی کاک ساله خوش بی لام وایه پره له تازه گه ری و فه زایه کی نوییه بوده ربازبوون له چه ق به ستوویی و.....به لای منه وه له کاری 99له سه تی جه ماعه تی دی سه رکه وتووتره چونکه پره له جه ساره ت و ئه مه ش حیی ته حسینه و من ئه وپه ری چیژم برد‌و ته م مژه که شی ته م ومژیکی ئه رخه وانی وشاعیرانه یه
وب سایت
نویسنده: گریمانه(عه‌لی)
پنجشنبه 23 دی1389 ساعت: 2:11
کاک یونسی به‌ڕێز هیوادارم بۆچوونه‌که‌م دابنێی تا کاک حه‌مه ساڵه و دۆستانی خوێنه‌ری پێشه‌نگ بیبینن. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژی جیهان پێوه‌ندیم هه‌یه به‌ڵام له چه‌شنی شێعری کاک ساڵه‌م نه‌دیوه و بڕوام وایه هه‌رگیز ناشی بینم! بۆچی شاعرێک بڕیاره به بیانووی که‌ڵک وه‌رگرتن له ره‌هه‌نده زمانییه‌کان به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ شێعری به‌سته‌زمان مامه‌ڵه بکات! بۆ کاک ساڵه دیواری له دیواری شێعر کورت تر گیر نه‌هاتوه؟!ئێمه بۆ ده‌بێ له شێعری هه‌رهه‌مووی جیهان تێبگه‌ین به‌ڵام عینجه و فینجهمان لێ ببێ به شێر.هه‌رگیز نابێ ئه‌وه‌مان پێ قسه‌یه‌کی شیاو بێت که تاکه که‌س به به‌هانه‌ی خۆ تاقی کردنه‌وه هه‌رچی پێی خۆش بێت له ماڵپه‌ڕێکی ئاوه‌ها پڕخوێنهردا داینێت!!! ئه‌گه‌ر خۆ تاقی کردنه‌وه‌یه چ باشتر ئه‌و به‌ڕێزه له ژووره‌که‌ی خۆیدا به‌رده‌وام خۆی تاقی کاته‌وه و تا به‌ڵکوو فورم و ڕواڵه‌تێکی جوان وه‌دۆزێت و بۆ هه‌موومان و بۆ داهاتووی ئه‌ده‌بیاتی کوردی به پێز و به‌که‌ڵک بێت! ئێمه وه‌کوو خوێنه‌ری پێشه‌نگ هه‌رگیز ئه‌وه‌ش له جه‌نابت قبووڵ ناکه‌ین کاک یونسی هێژا، که به به‌هانه‌ی ئه‌وه کاک حه‌مه‌ساڵه تاقیکاری له سه‌ر زمان ده‌کات ئه‌بێ له‌و چه‌شنه بابه‌ته له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا که‌ڵک وه‌رگیرێت! ده‌وترێ یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شێعرێکی نوێ داچڵهکێنهربوونیهتی یانی فۆرمێکی وه‌های بێت که ته‌زوو به له‌شی بیسه‌ر و خوێنه‌ردا بێنێ! ئێمه له عینجه و فینجهدا به غه‌یری چه‌ن ڕسته و وشه‌ی ڕه‌ش هیچمان نه‌دی!!! هیوادارم کاک ساڵه زویر نه‌بێت و وڵامێکی شیاوی بۆ من و بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی دیکه‌ی پێشه‌نگ هه‌بێت!!!
.
نویسنده: ئیدریس ئه‌حمه‌د
جمعه 24 دی1389 ساعت: 0:35
به‌ڕاستی شێعری کاک ساڵه به قه‌ولی خۆی سه‌قیله و جا نازانم هه‌موومان خێشهگیان بین یان ته‌نیا کاک عه‌لی حسه‌ینی که هه‌ر به جاڕی حاڵی بوون له شێعره‌که‌ی کاک ساڵه‌شدا نه‌چوه. من به‌ش به حاڵی خۆم توانیم تا راده‌یه‌ک نه‌ک زۆر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێعره‌که‌ی کاک ساڵه‌دا بگرم و له به‌ر دڵ و زه‌ینم جوان و شێعرێکی ره‌ها و ئازاد بوو. وا بۆی ده‌چم کاکه ساڵه ویستبێتی به‌ره‌به‌ره خۆی له ئه‌وه‌ی دالی چه‌ق خوازانه و سێنتراڵه ببوێرێ و تواناکانی زمان به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌رفه‌ندی فڕنافیسم(ئانارشیهتی زمانی) به ته‌شقی خۆی بگه‌یه‌نێ. پێگه‌ی زمان هه‌تا ئه‌و جێگایه سه‌ڵت بکاته‌وه هه‌تا هیچ کۆت و پێوه‌نێکی باو و سه‌ره‌ڕۆ خۆ له قه‌ره‌ی پانتای هات و چۆی زمان نه‌دات و له‌و دونیا به‌رین و ئاواته شاره‌دا تیپی ئایدیالی زمانی بوون بخولقێنێ. سپاس بۆ داهێنانه‌که‌ی.
نویسنده: سه‌نگاوی
جمعه 24 دی1389 ساعت: 0:45
سڵاو بۆ دۆستانی رۆژهه‌ڵاتی نووسینمن ته‌نیا ئه‌توانم بڵێم به داخه‌وه‌م که ئێستا له وڵاتی مه دا شاعیر و نووسه‌ری داهێنه‌ر و ئه‌زموونگه‌ر که ده‌خوڵقێنێ و ده‌نووسێ جگه له ئیسترێسی داهێنان و جوانگاریو تاقانه نووسین ده‌بێ ترسی ئه‌مه‌شی هه‌بێت که بڵه‌ی ئه‌وانه‌ی ناسینی باویان هه‌یه چۆن چۆنی هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن.براده‌رینه شاعیری داهێنه‌ر بۆ ده‌بێ بێت و بۆ ئێوه‌ی روون کاته‌وه که مه‌به‌ستی چی بووه.به راستی مه‌جبوور کردنی داهێنه‌رێک به‌وه‌ی که روون کردنه‌وه له سه‌ر داهێنانه‌که‌ی بدا له کورد دا نه‌بێ نییه.ئایا دادییه‌کانی فه‌ڕانسه وایان کرد،سوریالهکان وایان هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ کرا.پیکاسۆ که هات فه‌رمانی پاسکیلێکی کرده شاخی گا و وه‌ک به‌رهه‌مێکی هونه‌ری دایه به‌ر نه‌زه‌ری بینه‌ران روونکردنه‌وه‌ی دا...من داواکارم ئه‌گه‌ر دڵگه‌رمی ناده‌ین با رێگر نه‌بین...دیسان رێزم قه‌بووڵ بفه‌رموون
نویسنده: گوران
پنجشنبه 23 دی1389 ساعت: 12:8
شێعری کوردی به‌ره‌و چ ئاقارێک ده‌روا خوا؟ئه‌وه بۆ شێعره ئه‌ی هاوار به کێ بڵێم ؟گۆران له کۆی تا ببینی نوهکانت چی‌یان به‌و رۆڵه حه‌لال زاده‌یه‌ی تۆ کرد!!!
نویسنده: شەڤگەش
پنجشنبه 23 دی1389 ساعت: 19:6
سڵاو بۆ بەڕێوبەری ئەم وێبە رەنگینە و خاوەن بەرهەمەكانیوەك لایەنگرێكی شێعری چەن پرسیارێكم لە بەڕێز ئاغای سووزەنی هەیە: دیارە بەڕێزیان چەندین بەرهەمی رەخنەیی بەنرخیان هەیە كە من وەك تاكێك زۆرم كەلك لێ وەرگرتوون. بەڵام لە هیچ شوێنێك لەم نووسراوانە و بگرە ئەو تێۆریی و ئەدەبەی تاكو ئێستاش خوێندوومەتەوە نەمبیستووە كە شێعر مەیدانی وەیە كە هیچ نەڵێ یا تەنانەت لە هیچ زمانێكی دیكەدا نەمبیستووە ئەم شێوە نووسینە وەك دەرەتانێكی زمانی لە شێعردا ناوی لێ بێت و ئەوەیكە هەر تاقیكردنەوەیەك كە بریارە هەبێ بە سەر شێعردا بێت: كەوایە لێرەدا چارەنووسی شێعر بە كوێ دەگات؟ بەڕاستی شێعر شوێنی هەر جۆرە خۆ تاقی كردنەوەیەكە و دواتر بێی بە خوێنەر هەر لایەنێكی تر بكوتری كە :"سه‌قیله ئه‌م شێعره خێشه گیان!"؟ئایا بەڕێزیان دوای چەندین بەرهەمی شێعری هێشتا بەو ئاكامە نەگەیشتوون كە دەتوانن یا ناتوانن؟ ئەگەر ئەمە وەك شێعری زمان پێناسە دەكری ،ئەركی زمان لە م دەقەدا چییە؟

نویسنده؛ ئاسۆ- نوروێژ
مامۆستا سالحی سوزه‌نی
به بۆنه‌ی بۆچوونه‌کان له سه‌ر شێعرێکی جه‌نابت له وێبلاگه‌که‌ی مامۆستا یونسی ره‌زایی
زیاتر له ده ساڵه له‌گه‌ڵ نووسراوه و به‌رهه‌مه‌کانی جه‌نابت ئاشنایه‌تیم هه‌یه و ئه‌وه شانازییه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یه بۆ من و ته‌نیا ده‌مهه‌وێ ئه‌وه به جه‌نابت بڵێم که خۆزگه دوو ته‌نیا دوو که‌سیتری توانا و لێهاتوو و زانا وه‌ک جه‌نابت له ئه‌ده‌بیاتی کوردستانی ئێران‌دا ده‌بوون هه‌تا وه‌ک سێگۆشه‌یه‌ک ئهدهبیاتان به‌ره‌و پێش بردبایه. به‌داخه‌وه ته‌نیا یه‌ک که‌سی و زۆر ئاسته‌مه که‌سێ بتوانێ ته‌نیا باری قورسی ئه‌ده‌بی نوێخوازی سه‌رده‌م بخاته سه‌ر شانی. مامۆستا گیان
له بۆچوونه‌کان دڵته‌نگ مه‌به، تێگه‌یشتن له زمان و شێوازی قسه‌کردنی جه‌نابت لێهاتوویه‌کی تایبه‌تی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردی ده‌وێ.
پیمان وایه چوون ئێمه شتێک نازانین که‌وابوو ئه‌و شته هه‌ر نابێ ببێت و ئه‌گه‌ریش هه‌بێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه. جا سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه خۆیان به شاره‌زای ئه‌ده‌بیات و خزمی ئه‌ده‌بی جیهان ده‌زانن.
مخابن ئێمه‌ی کورد قه‌دری که‌سه لێهاتووه‌کانمان نازانین و و ئاگادری ئه‌وه‌ش نین که ئه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئێمه بووه به درێژایی مێژوو. هیوادارم که هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو و سه‌ربه‌رز بیت
نویسنده: حه‌مه‌ساڵه
شنبه 25 دی1389 ساعت: 13:33
به‌ڕێزان؛ کاک عه‌لی، شاعیرانه، مه‌ولانا گیان! سپاسی ڕا و بۆچوونه‌کانتان ده‌که‌م. به‌ڕێز کاک عه‌لی هیوادارم له‌بری وه‌رگێڕانی زۆری ده‌قی ئینگلیسی، چه‌ند جارێکی دیکه "به عینجه و فینجه‌وه چ..." بخوێنیته‌وه .. دڵنیام شتێکی هه‌ر لێ ههڵدهکڕێنی.. به‌دوای شاعیری ئینگلیسیش دا مه‌گه‌ڕێ که ئه‌و شێوازه بدۆزیته‌وه بۆ وه‌ی به ئه‌نجام ناگه‌ی... تکایه له وهڵامدانهوهکانم زویر مه‌به.. من جه‌نابتم زۆر خۆش ده‌وێ و به مافی تۆ و زۆر که‌سی دیکه‌ش ده‌زانم که چێژ له شێعره‌کانم وه‌رنه‌گرن...
وب سایت
نویسنده: کاوه
یکشنبه 26 دی1389 ساعت: 23:29
بێ گومان شێعری به (عینجه و فینجه‌وه....)ی کاک حه‌مه‌ساڵه شێعرێکی سه‌رکه‌وتوو بووه، ئه‌وه‌ی که توانیوییه‌تی هه‌رایه‌ک ساز بکا جا به هه‌موو ڕوانینهکانهوه چ پۆزهتیو و چ نێگهتیو، به‌ڵگه‌ی سهرکهوتووییهتی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کاک حه‌مه‌ساڵه بۆ خۆی هاتۆته مه‌یدان و به ئه‌ده‌بێکی ئه‌دیبانه و جوان پاساو بۆ جوانی شێعره‌که دێنێته له زێهنییه‌تی منی خوینه‌ر دا ناگونجێ، دڵنیام کاک حه‌مه ساڵه تێئۆری مه‌رگی نووسه‌ری قه‌بووڵه و ئیزن ده‌دا به خوێنه‌ر هه‌تا هه‌ڵسه‌نگاندن و ته‌ئویل له سه‌ر شێعره‌که‌ی بکا، به‌ش به‌حاڵی خۆم رێز و ئیحترامێکی تایبه‌ت بۆ کاک حه‌مه‌ساڵه قایلم و وه‌کوو شاعیرێکی رچه شکێن و داهێنه‌ر شانازی پێوه ده‌که‌م و پێم وایه کاک حه‌مه ساڵه به‌رگێکی زێڕینی به ئه‌ده‌بیاتی گه‌له‌که‌مه‌وه زیاد کردووه، هیوا دارم ئه‌و دۆستانه‌ی به چاو خشاندنێکی خێرا و سه‌ر پێیی به بابه‌ته‌کانی کاک حه‌مه ساڵه پییان وایه ده‌رگای ده‌قیان به سه‌ر دا ده‌کرێته‌وه به بۆچوونه‌کانی خۆیان دا بچنه‌وه و واز له‌و جۆره تێبینییانه بێنن، قه‌رار وانییه بابه‌تێک که من لێی تێناگه‌م ناتوانێ بابه‌تێکی سه‌رکه‌وتوو بێ، ئه‌و دۆستانه‌ی پێیان وایه شێعرێکی سه‌رکه‌وتوو نییه یا جوان نییه با له سه‌ری بنووسن سه‌رده‌می یه‌کجار خوێندنه‌وه و یه‌کجار تێبینی به سه‌ر چووه شێعری حه‌مه ساڵه‌ی سووزه‌نی و یونسی ره‌زایی و زۆر یه‌ک له دۆستان به یه‌کجار خوێندنه‌وه ناکرێ ته‌ئویلی بکه‌ی، هیوا دارم کاک حه‌مه ساڵه‌ش له مه‌ودوا سنووری شاعیر و خوێنه‌ر تێک نهبهزینێ.

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی