تاوانی شێر
له‌ناو یاداشته کۆنه‌کانما دیتمه‌وه؛
تاوانی شێر ........ سێرگیۆ رامێرز
دوای مهحاکهمهیهکی قووڵ و درێژخایه‌ن، که چواردهمانگی خایاند، شێر سزای ئێعدامی پێدرا. به‌ڵام له‌دوایین ده‌رفه‌ته‌کاندا به هۆی ده‌سه‌ڵاتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری سه‌رۆک کۆمار، واته لێخۆشبوو‌ن له هه‌ندێ تاوانباریی ئاسایی، به‌بۆنه‌ی جێژنی له‌دایکبوونیه‌وه، شێریش له مه‌رگ رزگاریی هات.. هه‌ر چه‌ند شێر زیندانیی سیاسی بوو.
له باخه‌کانی پاڵ کۆشکی سه‌رۆک کۆمار‌دا، قه‌فه‌سێکی مێڵ زێوین هه‌بوو که دۆسته‌کانی سه‌رۆک کۆمار، کاتی خۆی به‌بۆنه‌ی جیژنی له‌دایکبوونیه‌وه به خه‌ڵات پێیاندابوو. بڕیاردرا له‌وه‌به‌دوا له‌و قه‌فه‌سه‌دا زیندانی بێت...
شێر له‌و قه‌فه‌سه‌دا مڕخی لێ خۆشکردبوو و بهئیشتیایهکی زۆره‌وه وه‌ک ئه‌ژدیها شتی ده‌خوارد..
به‌رپرسی دایه‌ره‌ی زانیاری(ئه‌من، ئاسایش)!! پیاوێکی زیره‌ک بوو و به‌وه‌ی زانیبوو که شێر ده‌عبایه‌کی باشه بۆ قسهلهزمان کێشانهوهوهی زیندانییه سیاسییه‌کان ..
فرمانیدا قه‌فه‌سێکی بچووکیان له‌پاڵ قه‌فه‌سی شیردا سازکرد و له‌وه‌به‌دوا هه‌نێ له زیندانیهسیاسییهکانیان ده‌خسته ئه‌و قهفهسهبچووکه بۆوه‌ی بێجاره شه‌و و رۆژ خۆی بلکێنیته مێڵه‌کانی ئه‌مبه‌ری قه‌فه‌سه‌که و نه‌که‌وێته به‌ر په‌لاماری پهنجهدڕندهکانی ئه‌و شێره..
شه‌وێک یه‌کێک له‌و به‌ندییانه له‌پێ که‌وت و خه‌و بردیه‌وه. شێره‌که‌ش خواردی!!
هه‌واڵه‌که خێرا درایه رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ماڤی مرۆڤ و هه‌نێ له‌و رێکخراوانه داوایان له سه‌رۆک کۆمار کرد که له‌و کاره ناشایسته بکۆڵێته‌وه ...
سه‌رۆک کۆمار له‌وه زۆر تووڕه‌بوو که؛ له وڵاتی ئه‌ودا مافی مرۆڤ ژیرپێ نرابوو .. فرمانی دا شێر بکێشنه‌وه مه‌حکه‌مه و سزایه‌کی به‌جێی بده‌نێ و باش ته‌مێی که‌ن!
مه‌حکه‌مه‌ی چه‌کداریی زۆر ئاڵۆز و شپرز بوو... شێر ژیانی خۆی دایه‌ده‌ست پارێزه‌رێکی به‌توانا، که پیاوهخێرخوازهکانی ده‌وڵه‌ت بۆیان گرتبوو، ئه‌و پیاوانه نه‌یانده‌ویست ناویان ئاشکرا بێت هه‌رچه‌ند به‌ڕاستی باشترین پارێزه‌ریان بۆ شێر به‌کرێگرتبوو .. به‌ڵام دیسان سوودی نه‌بوو.. شێر دیسانه‌وه سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا سه‌پا و ده‌ڵێن له دوا ده‌رفه‌ته‌کاندا عالی جه‌ناب سه‌رۆک دیسان گه‌وره‌ییان فه‌رموو و شێریان له مردن رزگارکرد و بڕیار درا شێر تا هه‌تایه باخه‌که ببێته به‌ندیخانه بۆی...
رۆژگار هات و شه‌وگار چوو.. به‌ره‌به‌ره شێر ئه‌و ئیزنه‌ی پێدرا له باغ زیندانه‌که‌ی بێته ده‌رێ و له‌ناو خه‌ڵکدا بگه‌ڕێ و ده‌ست و پێیان بلێسێته‌وه و ئه‌گه‌ریش شتێکیان پێ بدایه زۆری پێ خۆش ده‌بوو..
له پیاسه‌یه‌کی رۆژانه‌دا، شێر چاوی که‌وته یه‌کێ له‌و شاهێدانهی وا له مه‌حکه‌مه دژ به‌م شایه‌تی دابوو و خیرا خواردی.
دیسان مه‌حکه‌مه‌ی چه‌کداریی پێک هات و ئێله و بێله.....
-----------------
Sergio ramires ساڵی 1942 له نیکاراگوا له‌دایک بووه. ساڵی 1964 له زانکۆ یاساکانی ته‌واو کردوه و دواجار چۆته کاستاریکا.... کورته چیرۆکی زۆری نووسیوه و ئه‌م چیرۆکه له گۆڤاری Nundus artium له جاپهمهنیهکانی زانکۆی ئۆهایۆ هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌مه ناوی سه‌ره‌کی چیرۆکه‌که‌یه؛ PROSECUTION OF THE LOIN
4 نظر:
در ۹:۱۶ بعدازظهر, په‌یمان گفت...
خالۆ گیان سلام مانوو نه بی په یمانم هه ر گه ره کم بوو بێژم بۆ وێبلاگه کانت نابه یته سه ر مالپه ری kurd blogger . com
سلامی مال‌و بگه یینه
در ۱۲:۲۷ قبل‌ازظهر, هیوا محه ممه د گفت...
مامۆستای ئازیز و خۆشه‌ویست،
وێڕای سڵاو و رێزی بێ پایان، له سه‌ر ئیجازه‌تان، ئه‌م وێبه رازاوه‌یه لینک ئه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زوو زوو سه‌ردانتان بکه‌م.
هه‌میشه سه‌لامه‌ت و به‌رده‌وام چالاک بمێنیته‌وه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی کاروانی بیری رووناک و زمانی داهێنه‌رانه.
در ۶:۳۴ بعدازظهر, سووزه‌نی گفت...
به‌رێز و خۆشه‌ویست کاک هیوا محه‌مه‌د! به اخهوه هیچ لینکێک له ناو کامێنته‌که‌ی جه‌نابتدا نه‌بوو.. تکایه بینێرنه‌وه! هه‌ر بژیت و له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا سه‌رکه‌وتوو بیت!سه‌رکوتوو
در ۱۲:۴۰ بعدازظهر, ناشناس گفت...
ئه‌رێ کاک ساڵه ئه‌وه بۆ وا هیچ نانووسی ده بنووسه برا تووڕه‌مان مه‌که ده‌ی !!!!!!!!!!!!!!!!
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی