کو‌لتوور و ئه‌ده‌ب
كو‌لتوور و ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ ساڵح سووزه‌نی
*ئایا كه‌لتوورچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ئه‌ده‌به‌وه هه‌یه؟
- کو‌لتوور و ئه‌ده‌ب به‌شێکن له‌و ده‌سه‌ڵاته نیشانه‌ییانه‌ی که له رێگای زمانی (ئاسایی و نیشانه‌یی) نه‌ته‌وه‌وه پارێزراوه، هه‌موو داب و نه‌ریت و ئه‌ده‌بی زاره‌کی و به‌ده‌ق بوو و سه‌قامگیربووی نه‌ته‌وه ( له جل و به‌رگ و خوارده‌مه‌نیه‌کانیه‌وه تا هه‌ڵپه‌ڕکێ و گۆرانی و شین گێڕان و حه‌کایه‌ت و به‌یت و باو و شێعر و ره‌سمیه‌وه) به‌شێکن له کولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک. که‌وایه ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر گه‌لێک له درێژه‌ی زه‌مه‌ن و مێژوودا هه‌م به‌شداریی کو‌لتوور ده‌کا و هه‌م هه‌وڵی گۆڕانی کو‌لتوور ئه‌دا به‌ره‌و گه‌شه و نه‌شه و ده‌رباربوونی له هه‌نێ داب و یاسا و رێسای کۆن
به‌یه‌كگه‌یشتنی كه‌لتووره جیاوازه‌كان وپێكدادانی شته‌كان دواجارله‌قازانجی ئه‌ده‌ب كۆتایی دێت؟
- ئاشکرایه کولتووریش وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی ژیان و جیهان و مرۆڤ، له‌ره‌وتی خۆیدا و له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ کو‌لتوور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و رۆشنبیریی گه‌ڵانی دیکه‌دا تووشی ئاڵ و گۆڕ و گه‌شه و نه‌شه و شکست و دواکه‌وت ئه‌بێ، ئه‌مڕۆکه هیچ کو‌لتوور و شارستانییه‌تێکی "خالص"(ته‌واو ره‌سه‌ن) له‌هیچ کوێ جیهان نابینرێته‌وه که؛ توانیبێتی خۆی له‌و وه‌رگرتن و ناردنه‌ده‌ره‌وه و ئاڵ و گۆڕه ده‌رباز کردبێ.. " هه‌موومان له که‌شێکی تێکه‌ڵاوی کولتووریدا ده‌ژین"و پێوه‌ندییه‌کان حاشاهه‌ڵنه‌گره. به‌ڵام ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خزمه‌تکردنی باشتریی به کو‌لتوور و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی گه‌له‌که‌ی هه‌بێ.. ئاشکراتره که ئه‌ده‌به‌که‌شی زێده‌تری لێهه‌ڵده‌کڕێنێ و زێده‌تر گه‌شده‌کا... هه‌رچه‌ند ئه‌ده‌بیات و هونه‌ر به‌گشتی هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌دا و به‌ته‌مایه کۆشکێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێ له‌ناو که‌لتووردا.. به‌ڵام کێ ناڵێ کۆشکی سه‌ربه‌خۆ له وێرانه‌یه‌کدا سازکردن جیاوازه له هه‌مان کۆشک ئه‌گه‌ر له گه‌وره‌شارێکدا رۆ بنرێ.. واته کولتووری ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ربه‌خۆ، ئه‌ده‌بی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزتری لێ وه‌به‌رهه‌م دێ و به پێچه‌وانه‌ش، ئه‌ده‌بی پێشکه‌وتوو و ئاوانگارد له خزمه‌ت به کولتووری شارستانیدا کاراتره.. به‌ڕاستی له شه‌ڕ و پێکدادان و دیالۆگی کولتووره‌کاندا.. ئه‌ده‌ب زۆرترین قازانج ده‌بینێ، ئه‌مه راسته.. ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه‌ی له ژێرکارگه‌رێتی شه‌ڕه جیهانیه‌کاندا خولقاون، نه‌ک هه‌ر وه‌ک شه‌ڕه‌کان ناحه‌ز نین، به‌ڵکوو جوانترین ده‌قه‌کانن... (باسی جێژن و ئه‌شق و خۆشیه‌کانی ناو هه‌ر کولتوورێکیش به‌جێی خۆی)
وه رۆڵی ئه‌ده‌ب به‌سه‌ركه‌لتووره‌وه چی ده‌بێت؟
وه‌ك ئاشكرایه‌به‌درێژایی مێژوو كه‌لتووری ئێمه له‌لایه‌ن نه‌یارانی كورده‌وه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك له‌ناوبردراوه، ئایا بۆقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌لتووره چی ده‌بێته ده‌ستپێكی كۆمه‌ككردنی ؟
- نووسین به‌رده‌وام دژی فه‌رامۆشی بووه و "ماسیش هه‌رکات له ئاو بگرین نوێیه" ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له درێژایی مێژوودا توانیبێتی( به هه‌ر له‌ونێک) زمانی خۆی بپارێزێ، دڵنیا بن کولتووره‌که‌شی پارێزراوه، راسته کورده‌واری به هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات، زمان و کو‌لتووریی به‌رده‌وام له ژێر گوشاریی زمان و کولتووری دراوسێ و باوه‌پیاره‌کانیدا بووه، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که ئه‌ده‌بی کورد به‌سه‌ر هه‌موو کێشه و گرفته‌کانه‌وه به هیمه‌تی که‌سانی وه‌ک "حه‌ریری"، به‌رده‌شانی"، خانی"، جه‌زیریی"، مه‌وله‌وی و بێسارانی و نالی و تا ده‌قی شاعیران و نووسه‌رانی سه‌رده‌م.... له رێگای پاراستنی زمانه‌که‌یه‌وه کولتووره‌که‌شی پاراستووه.. به‌س بڕواننه قه‌لای دمدمی خانی بۆ وه‌ی بزانن چه‌ند کولتووری مه‌ی تێدا پارێزراوه؟ رۆمانه کوردییه‌کانیش هه‌روه‌تر.. با ناوی که‌س نه‌به‌م.. دڵنیا بن تا زمان و نووسین و به‌ده‌قکردن و به وێنه‌کێشانی هونه‌رییانه هه‌بن، کولتووری هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نافه‌وتێ.. هه‌رچه‌ند له‌ژێر گوشاری نه‌یارانیدا بێ.
ئایا ئێمه كه‌ی ده‌توانین بریارله‌سه‌رئه‌وه بده‌ین ،كه ئه‌م كه‌لتووره له‌ژێرمه‌ترسیدایه؟ وه‌مه‌ترسییه‌كانی سه‌ركه‌لتوورچین؟
- وه‌ک ئاماژه‌م کرد کو‌لتوور ئه‌و کات ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه که زمان (وه‌ک هه‌موو سیسته‌مه‌کانی نیشانه‌یی گه‌ل) بکه‌ویته مه‌ترسیه‌وه.. کو‌لتوور ئه‌وکات ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسییه‌کان که له شه‌ڕ و پێکدادان و دیالۆگی کولتووره‌کاندا( له جیهانی "دێ بچووکه‌که‌ی مارشاڵ"دا) به‌س کولتوورێکی وه‌رگر بێ و هیچی بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه پێ نه‌مێنێ.. کو‌لتوور ئه‌وکات له ژێر مه‌ترسیدایه که شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندیی نه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتداران بیانهه‌وێ به‌س به ئایدۆلۆژیی(گه‌لانی دیکه) ده‌سه‌لاتداریی( له‌راستیدا نۆکه‌رایه‌تی) بکه‌ن. بۆی دامه‌چن به خۆشییه‌وه بیرۆکه‌ی شه‌ڕی کولتووره‌کان(رای هانتیگۆنی) له‌کزی دایه و ئیسته سه‌رده‌می دیالۆگی کولتووره‌کان و چه‌ند ده‌نگیی بوونی سیسته‌مه‌کانه.. و کوردیش به‌م هه‌موو میدیا جیهانییه‌وه تازه زمان بڕاو نابێ. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ که هه‌موو کولتوورێک پێویستی به خزمه‌ت هه‌یه و ده‌بێ به‌رده‌وام له ئاپده‌یت(به‌ڕۆژ)بووندا بێ، ئه‌گینا به‌ره‌به‌ره ده‌بێته ورده‌کولتوور و ده‌چێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کولتووری باڵاده‌سته‌وه..
ئایابۆداپۆشینی بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م دیده،كه‌لتووریاخود ئه‌ده‌ب كامیان زه‌روورتره؟
- ئه‌فسانه‌ی شاری "بابێل"م وه‌بیر دێته‌وه؛ واته له‌ناو بردنی زمان بۆ له‌ناوبردنی شار و نه‌ته‌وه..به‌ڵام بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌ی جه‌نابت؛
ئه‌و دوو دیارده‌یه ئاوه‌ها به سانایی لێک جوێ نابنه‌وه بۆ وه‌ی هه‌رکامه‌یان به‌شێکن له‌وی دیکه‌یان. واته ئه‌ده‌ب به‌شێکه له کو‌لتوور و کولتووریش به ئه‌ده‌به‌وه ماوه و هه‌ردووکیان به‌شێکی گرینگی زمانن... راسته له‌سه‌رده‌می جیهانیبووندا زۆرکه‌س لایوایه به‌ره‌به‌ره ورده‌کولتووره‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نیشانه‌یی(ده‌نگ و ره‌نگ و وێنه‌ی) فه‌رهه‌نگی باڵاده‌سته‌وه داده‌پۆشرێن و له‌راستیدا ده‌خورێن.. که‌م نه‌بوونه ئه‌و زمان و کولتوورانه که له مێژوودا سراونه‌ته‌وه... به‌ڵام هه‌نه رووناکبیرانێک (له‌ناو هه‌مان سیسته‌می مودێرنه‌دا) که گه‌شبینترن و "دیدرۆ"ئاسا لایه‌نی"هاوژینیی کولتووره‌کان" و دیالۆگی فه‌رهه‌نگیی و چه‌ند ده‌نگیی بوونی کولتوورگه‌ل جیهانی له وته‌زای(مقوله) "شه‌ڕی کولتووره‌کان"ی (هانتیگۆن) به سه‌رکتر ده‌زانن و له هه‌وڵی ئاشتدانه‌وه و سازدانی دیالۆگی نیوان کولتووره‌کاندان( بڕواننه بۆچوونی رووناکبیرانی پاشمۆدێرن و ره‌خنه‌کاریی ئه‌وان له کو‌لتوور و شارستانیه‌تی مۆدێرن) " ئیتر شتێک به‌ناوی تکنۆلۆژی نه‌ته‌وه‌یی و کارخانه‌ی میللی و پیشه‌ی گه‌ڵ و..ته‌نانه‌ت ئابووریی نه‌ته‌وه‌یی به بۆچوونی پێشوو، بوونی نیه، نه‌ته‌وه‌کان به‌س له‌سنوورێکی دیاریکراودا پێکه‌وه ده‌ژین، و ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی بردنه‌وه‌یان، توانای به‌رهه‌مهێنان و دووربینینی ئه‌وانه له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ نوێخوازیدا .." رابێرت – ب – ریچ/ The work of nasions
له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌لتوور،یاخود ئه‌ده‌ب كامیان ئه‌ویترله‌نێو خۆیدا ئاوێته‌ده‌كات؟
- شارستانیه‌تی مودێرن هه‌ردووکیان ده‌ئاڵێنێ له‌خۆیه‌وه و هه‌وڵئه‌دا بیانکاته "پیشه - کو‌لتوور(صنعت- فرهنگ). هه‌نێ کو‌لتوور (یان ورده کو‌لتوور) ده‌که‌وێته په‌راویزه‌وه و فۆکۆ گوته‌نی په‌راویز به سانایی ته‌سلیمی سه‌نته‌ر نابێ و هه‌ولئه‌دا بۆخۆی ببێته‌وه به سه‌نته‌ر... (11 سپتامبرتان له‌بیر نه‌چێ) وه‌ک گوتم کێشه‌که به‌س له هاوژینیی کولتووره جیاوازه‌کاندا چاره‌سه‌ر ده‌کرێ به هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌کانیانه‌وه.. نه‌ک به هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌کدی.. ئه‌ده‌بیش له هه‌ر دوو بۆچوون و سه‌دان بۆچوون که‌ڵک وه‌ره‌ده‌گرێ بۆ ره‌نگاڵه نواندنی خۆی و دڵنیام سه‌رکه‌وتن به هونه‌ر و ئه‌ده‌به .. نه‌ک سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیی چه‌ند به‌ره‌یی بۆ له‌ناوبردنی "ئه‌وی دی" .. جیهان و شارستانیه‌ت و کو‌لتوور و زۆر شتی دیکه ئه‌گه‌ر به پێی "ده‌رک کردنی ئه‌وی دی" به‌ره‌و پێش نه‌چێ، به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌روا.. له‌وه دڵنیا بن! مه‌به‌ستم تۆقاندنی خوێنه‌ران نیه.. جه‌ختکردنه له‌سه‌ر ده‌رک کردنی "ئه‌وی دی" له‌بری له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی، له‌ژێر هه‌ر ئالا و سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژییه‌کداااااااااااااا
ئایا میلله‌تێك كه‌لتووری ئه‌ده‌بیاتی له‌ژێرگوشاری سیاسه‌تی خێل دابێت، ئه‌دیبه‌كانی چی بكه‌ن باشه؟
خوا له‌ده‌ست شار بمانپارێزێ..... خێڵی بێچاره ئیتر که‌می له‌ده‌ست دێ و خوێنده‌واریی رووله گه‌شه‌ی وڵاته‌که‌مانی پێ ناخه‌ڵه‌تێ.. به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نه‌بێ که ئه‌دیبان و رووناکبیران و هونه‌رمه‌ندان له به ده‌نگ و ره‌نگ و به‌ده‌قکردنی کولتووری(ته‌نانه‌ت خێڵه‌کی) گه‌له‌که‌ماندا ته‌مبه‌ڵی بکه‌ن و وه‌ک زمان و وێنه و نیشانه هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی بۆ نه‌ده‌ن. داب و نه‌ریتی کۆن ده‌بێ وه‌ک بیره‌وه‌ری گه‌ل بپارێزرێ و به‌س ئه‌وکات ئه‌توانین ره‌خنه‌کارییان بکه‌ین. به‌س فه‌وتان و نه‌مانی جۆرێکی هه‌ڵپه‌ڕکێ ره‌نگه خه‌سارێکی گه‌وره‌بێ. چ بگا به به‌یت و باو و زاراوه و ته‌نانه‌ت گه‌مه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ یان شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان و چۆنیه‌تی پێوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆ و گه‌لانی دراوسێ و..تاد.
با چاوێک له‌و وڵاتانه بکه‌ین که له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مودێرنه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوونه؛ "ژاپۆن و ئه‌ژدیها و به‌بره‌کانی ئاسیا!! ئه‌وان کولتووری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پاراستووه و باش ئه‌زانن که به‌س یه‌ک جیهان بوونی هه‌یه، جیهانی مودێرن، ئه‌ویش رۆژئاوا سازیی کردوه، بۆ مان له‌و جیهانه پڕ له کێ به‌ر کێدا ته‌نیا رێگا، مودێرن بوونه و ئه‌وه گرینگ‌ترین کاره. ژاپۆنی و کوره‌یی و تایوانیه‌کان ده‌زانن که سه‌رکه‌وتوو بوونه، بۆ وه‌ی ئه‌وان مودێرنه‌یان وه‌ک تکنیک وه‌رگرتووه نه‌ک وه‌ک هونه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و هونه‌ره‌ی که‌ده‌بی هی خۆی بێ...."
به‌داخه‌وه ئه‌مه لای خۆمان وانیه، کو‌لتوور و شارستانیه‌تی مه به‌س وه‌ک "مۆد" له مودێرن تیگه‌یشتووه و دیسان به‌داخه‌وه هه‌نه که‌سانێک و میدیاگه‌لێک که عاله‌م ئاشکرا ئاو ئه‌که‌نه ئه‌و ئاسیاوه‌وه(ئاش).. بڕواننه تۆرگه‌ل ماهواره‌یی "کاناڵ4" و "کۆره‌ک" و ... ئینجا تێده‌گه‌ن که هه‌نێ که‌س کۆپیکاریی و لاساییکه‌ریی کولتووری بیانی به "مۆدێرنه حاڵی بووه و نازانێ(یان ئه‌زانێ و به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌یهه‌وێ) خه‌ریکی چ خه‌سارێکه...
به خۆشیه هه‌نه رووناکبیران و ئه‌دیبانێک که وه‌ک دیالۆگ و پیوه‌ندی و وه‌رگرتن و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هزر و زانست و تکنیک و هۆنه‌ر و رۆشنبیریی له پێوه‌ندییه‌کولتوورییه‌کان ده‌روانن و به زمانی ده‌ق و وێنه و هونه‌ر و... سه‌رقاڵی ئه‌و دیالۆگه‌ن، نه‌ک وه‌ک ئه‌و قه‌له‌ی که ده‌یویست رێ رۆیشتنی که‌و فێر ببێ به‌ڵام فڕینی خۆیشی له بیر چووه‌وه..
ساڵح سووزه‌نی
29/3/20010
سه‌قز
1 نظر:
در ۴:۴۶ بعدازظهر, عوبه ید گفت...
سڵاو به رێز کاک ساڵه ح، ماندوو نه بی،وبێکی جوان و رازاوه تان هه یه ،ده ست خۆشیتان پێ ده ڵێم بۆ بابه ت و شیعره کانت.
هیوای ته مه ن درێژی و سه رکه وتنتان بۆ به ئاوات ده خوازم
سپاس
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی