یادداشت
"گووز" یان گۆرانی
(1)
" ... ئه‌رێ په‌پووله بۆ ئه‌کوژن
ئه‌مه چیه شێعر ئه‌ڵێن؟
دایک و باوک و خۆشک و که‌س و کارتان (.....)
شێعره‌سات- 1375- سه‌قز
چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له فستیواڵی چیرۆکی بانه، وه‌ک یه‌کێک له ره‌خنه‌گران و داوه‌رانی فستیواڵه‌که، خوێندنه‌وه‌یه‌کی میتۆلۆژیانه‌م ئاراسته‌ی چیرۆکی یه‌کێک له به‌شداربوانی ئه‌و فستیواڵه کرد(چیرۆکی ماڵی به‌ر با - سلێمان دلسۆز) ... رۆژگار هات و چوو و.. کاک سلێمان ئه‌مساڵ وێبنووسێکی کردۆته‌وه و لام وایه ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی تێدا بڵاو کردۆته‌وه و دۆستێکی ئه‌و به‌ڕێزه کامێنتێکی تایبه‌تی بۆ ناردوه و به زمانی شیرینی فارسی بۆی نووسیوه که ئه‌و خوێندنه‌وه له وێبنووسه‌که‌یدا بسڕێته‌وه بۆ وه‌ی ساڵح سووزه‌نی خۆی نووسراوه‌کانی له چه‌ند شوێن بڵاوده‌کاته‌وه و...1 کاک سلێمانیش بۆچوونی "یک دوست"ی راسته‌وخۆ ناوه‌ته جێی خوێندنه‌وه‌که‌ی من وبه‌ناوی "ره‌خنه"بڵاوی کردۆته‌وه .. دوای ئه‌وه 47کامێنتی له‌ژێردا بۆ چووه و دۆست و نادۆست به‌ناوی ره‌خنه‌وه له ریش و جل و به‌رگی منه‌وه تا ژیانی که‌سی و ناکه‌سیی هه‌ڵداوه‌ته‌وه و زۆربه‌یان گله‌یی ئه‌وه‌یان کردوه که من له‌مه‌به‌دوا به‌سه‌ر ئاکاریی خۆمدا بێمه‌وه و چیدی خۆبین و خۆبه‌زلزان نه‌بم... به‌داخه‌وه من دره‌نگ ئاگاداریی ئه‌و باسانه بوومه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ناو دۆستانی په‌راوێزنووسدا به‌س به‌ڕێز مسته‌فا شێخه‌م ده‌ناسی، هه‌وڵمدا وه‌ڵامی گله‌ییه‌که‌ی بده‌مه‌وه به باقی دۆستانی دیکه بڵێم که حه‌سابی ره‌خنه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق له ژیان و ئاکاریی نووسه‌ری ده‌ق جیاوازه و سووکایه‌تی کردن به نووسه‌ران نایه‌ته خانه‌ی ره‌خنه‌وه .. به‌ڵام دۆستان حه‌زیانکرد بابه‌ته‌که بێننه‌وه رووبه‌ری وێبنووسه‌که‌ی کاک سلێمان و وه‌ڵامه‌که‌ی به‌رێز فه‌ره‌یدوون ئه‌ڕشه‌دی و منیان دوای بابه‌تی (ره‌خنه!!)بڵاوکرده‌وه و په‌راوێز نووسانی دڵێر ئه‌مجار هێرشیان کرده سه‌ر به‌ڕێز فه‌ره‌یدوون و به‌زمانی فارسیی و به بێ به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و ئاماژه به ده‌قی ئه‌و، به‌وه تاوانباریان کرد که زمانی کوردی نازانێ و ( بڕواننه بۆچوونه‌کانی "یک دوست" له‌سه‌ر وتاره‌که‌ی کاک فه‌ره‌یدوون..) و گه‌مه‌که جارێ به‌رده‌وامه....
پرسیاریی یه‌که‌م؛ نووسه‌ری هه‌رده‌قێک پێویسته وه‌ڵامی هه‌موو کامێنتێک بداته‌وه؟
بۆ وێنه ده‌قێک باسیی فه‌لسه‌فه ده‌کا و هه‌وڵئدا وه‌ڵامی چه‌ندپرسیارێکی نوێی لێ هه‌ڵکڕێنێ.... و په‌راوێز نووسێک له ژێریدا ئه‌نووسێ؛ "های تڕ هوو.. ئه‌مه‌که‌ی کێشه‌ی ئێمه‌یه؟ .. یان ده‌نووسن؛ نووسه‌ری ئه‌م ده‌قه ئه‌یهه‌وێ خۆی هه‌ڵواسێ به ناوێ ئه‌و فه‌یله‌سووفانه‌دا که باسیی کردوه و ...
شاعیرێک ئه‌یهه‌وێ به‌له‌ونێک "سه‌مبولیسمیی ئاوایی" له ده‌قیی کوردییدا به‌رجه‌سته‌بکاته‌وه و به ئه‌نقه‌ست زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی کورده‌واریی له شێعره‌که‌یدا بێنێته‌وه و بیکاته کێشێکی نوێی شێعری.... خوێنه‌رێکی به‌ڕێز بێت و بڵێ جڵقه‌جڵق و فڵقه‌فڵق و.. که‌ی شێعره؟...
شاعیرێک شێوازێکی نوێێ زمانیی به‌کار ده‌هێنێ و باشترین ره‌خنه‌گرانی مه به شێعریی شێت ده‌یناسێنن و به‌راستی ناو و ناوبانگ دێنێته‌وه.. که‌سێ بێت و به‌ئانقه‌ست و به ته‌وسه‌وه شاعیره‌که به شێت ناوبه‌رێ و بڵێ شێعری شێت که‌ی شێعره؟
نووسه‌رێک له وتارێکی ره‌خنه‌ییدا بیهه‌وێ بیسه‌لمێنێ که ره‌خنه خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه نه‌ک مه‌حکه‌مه‌کردنی نووسه‌ر و.. "یک دوست"ێک بێت و بڵێ؛ بڕۆ به‌دوای موجریگه‌ریه‌که‌ته‌وه.. تۆ زمانی کوردی نازانی و.. نموونه‌ی وامان زۆره و پێشتر به "ئه‌ده‌بی چه‌قه‌خانه‌یی" خۆی پێناسه‌کردبوو و زۆر زوو روون بۆوه که ئه‌و چه‌له‌حانه‌یه.. ره‌خنه نیه و ئیتر که‌سیی پێ نایه‌ته پێکه‌نین و به‌س له خزمه‌ت شه‌ڕی براکوژیدایه و ته‌واو.
لام وایه جیهانی سه‌رده‌م له ره‌وتی دیجیتاڵیی خۆیدا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی داوه به خوێنه‌ران که هه‌موو ده‌قێک له تاکده‌نگیی داسه‌پاو ده‌ربهێنن و به‌دڵی خۆیان به‌شداریی ده‌قه‌که‌بکه‌ن و ته‌نانه‌ت پێی پێبکه‌نن( بڕواننه ئه‌و ده‌مامکانه‌ی له مه‌سه‌نجره‌کاندا دابینکراون بۆ هه‌رچه‌شنه گریان و پێکه‌نین و خۆشه‌ویستی ده‌ربڕینک.. ئه‌زقه‌زا له‌و کامێنتانه‌ی بابه‌تی "ره‌خنه"شدا هاتوونه.. ئه‌مه شتێکی ئاساییه و من له "شێعره‌سات"دا زۆرم که‌ڵک لێوه‌رگرتووه...(- قۆڕترین دیوانه، شیعره‌سات!.. واته ده‌نگی ئه‌و به‌رده‌نگه‌ش که شێعره‌ساتی پێخۆش نیه، له چه‌ند جێ‌دا هاتۆته ناو ده‌قی شێعره‌سات.)
به‌ڵام ئایا نووسه‌ری هه‌ر بابه‌تێک پێویسته وه‌ڵامی هه‌مووئه‌و که‌سانه بداته‌وه که به‌له‌ونێک حه‌زئه‌که‌ن خۆیان فڕ‌ێده‌نه ناو ده‌قه‌که و له رێگای کامێنته‌وه به‌شداریی ده‌قه‌کان بکه‌ن؟
پێویسته بڵێم هه‌موو که‌س ئه‌و مافه‌ی هه‌یه به‌ناوی خوازراوه‌وه خۆی بهاوێته ناو باسه‌کان و ته‌نانه‌ت مه‌له‌وانیش بکا.. به‌لام ئه‌گه‌ر که‌سێ بۆ ئاولێلکردن هاتبێ، چی؟
لێره‌دایه که نووسه‌ر هه‌وڵئه‌دا کامێنته‌کان بژار بکا.. و له رێگای وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به‌و که‌سانه‌ی که نایانناسێ و له‌بریی ده‌ق په‌رژاونه‌ته سه‌ر لارێ، سه‌ربه‌خۆیی خۆی و ده‌قه‌که‌ی بپارێزێ و ئاوه لێڵه‌که‌ش پێشکه‌شی ئه‌وان بکا..
جیاوازیی ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت له‌وه‌دایه که ئه‌ده‌ب پێویستی به‌ده‌مامک نیه و "داڵ"ی شێعر مه‌به‌ستی خۆیه‌تی و به‌س! به‌ڵام له جیهانی هه‌زارسیمای سیاسه‌تدا پیویسته هه‌رکات به ده‌مامکگه‌ل جیاوازه‌وه تاکتیک و ستڕاتێژیی بپێوی و له راستیدا سیاسه‌توانی باش ئه‌و که‌سه‌یه که له‌کات و شوێنی تایبه‌تدا به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی به‌جێ ده‌مامکیی به‌جێ له‌سیمای هه‌ڵکێشێ و حه‌ولی ده‌سه‌ه‌ڵات بدا...
به‌و پێیه ئه‌گه‌ر دۆستێک(به‌ناوی نه‌خوازراو یان ناوی خوازراوه‌وه) بیهه‌وێ ره‌خنه‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌وه ئاراسته‌بکا و بگووزێ2 یان گۆرانی بڵێ.. من وه‌ک ده‌نگێکی دیکه ئه‌یناسم و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم و به‌س.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که "شێعره‌سات" وێبنووسێکی تایبه‌ت به یادداشت و به‌رهه‌مه‌کانیی ساڵح سووزه‌نی یه و مه‌گه‌ر دۆستێک بخوازێ ده‌قێکی خۆی به ناوی خۆیه‌وه تێدابڵاو بکاته‌وه، ئه‌گینا به‌رهه‌می که‌سی تیدا بڵاو نابێته‌وه.. ئه‌وه مافێکه که گه‌شه‌ی تێکنۆلۆژیا به هه‌موو تاکێکی داوه و جێی گله‌یی نیه!
---------------
1 و2: تراخدا تو هم مانند صالح سوزنی مباش؛ باعرض معذرت در هرجا کسی ... صدایی مثل سووزنی و صالح بدهد، کاک صالح فورا در وبلاگ خودش مطرح می‌کند که ...
1 نظر:
در ۱۲:۲۰ قبل‌ازظهر, درد من گفت...
ئاسمانی تۆ، به‌ر پێی خۆته!
سه‌رت شۆڕ که،
ملت که‌ج که!
چاو مه‌گێڕه‌بۆ ئه‌ستێره‌و ئاسمان و خوا!
ئه‌وه‌ی بستێک خاکی نه‌بێ
خوا و ئه‌ستێره‌و ئاسمانی کوا؟
آسمانت زیر پای توست
سر فرود آر
گردنت را کج.
خیره به جستجوی ستاره و آسمان و خدا نباش
آنکه وجبی خاک ندارد
ستاره و آسمان و خدایش کو ؟
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی