" ته‌نیا راستیی جیهان شێعره"
نالی نامه‌یه‌کی تر ده‌نووسێ؛
خوێندنه‌وه‌ی شێعری ئه‌وباشتر بوو له نیشتیمان
به بۆنه‌ی ده‌رچوونی فاکسه‌شینه‌کان( نووسینی سابیر صدیق)1
قوربانی تۆزی رێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
(نالی)
چاوم له ئاسمان بڕی ... دڵم هێنده‌ی دیکه گیرا
گه‌لێک بیره‌وه‌ری کۆنم... له‌پڕ هاتنه‌وه به بیرا
(ئێواره‌ی پاییز- هێمن)
له‌گه‌ڵ با نه‌بووین
نه‌چووین سه‌رشێتانه
ئه‌وان با بردنی و نه‌مان..
ئێمه‌یان سووتاند و ماین..
ئه‌ی وشه‌كانی پیرۆز
ته‌نيا ئێوه‌و
شێعر و
ئه‌فسانه
به‌رحه‌قن
(درۆموقه‌دده‌سه‌کان- سووزه‌نی)
من هه‌میشه وا ڕاهاتووم له چاوتروکانێکدا بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی که ساڵانیک یا رۆژگاریک له‌مه‌وبه‌ر ،. (نامه‌یه‌کی سابیر سدیق)
شاعیرێک ده‌نووسێ و به کۆڵانه‌کانی خه‌یاڵ و بیره‌وه‌ریدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رابردوو؛
هێنده پیر نه‌بووم
شتێک له عیزه‌تی ئه‌م دارستانانه و
که‌مێک له حیکمه‌تی ئه‌م رێگایانه
له زه‌ینمدا به جێماوه..
ئه‌و رۆژانه‌ی که به‌ته‌مای شه‌هید بوون و دل پڕ له هیوای رزگاری ..... گوڵه‌کانیان ئاوده‌داشت.. ئه‌و ساڵانه‌ی که ته‌یره‌کان هاوڕێیان بوون و نامه‌یان بۆ ده‌بردنه‌وه،، ئه‌و ساڵانه‌ی که پیاوه شه‌ڕانیه‌کان خیانه‌تیان پێکردن و..
به‌رده‌نگی شاعیر با یه و داوای ئه‌وه‌ی لێده‌کا غه‌در له خه‌یاڵی نه‌کا و ئه‌مانه‌ته‌که‌ی بۆ هه‌ر کوێ چوو به‌رێ،، شاعیر خۆی به کوڕی با ئه‌زانێ.. که به‌رده‌وام؛ عه‌تری سه‌بری له خۆی ده‌دا و له گه‌ڵ سکووتێکی قه‌له‌نده‌را،به کاوه‌خۆ پیاسه" ئه‌کا.. پێشتر خه‌یاڵی هه‌ڵۆی حه‌کیمانه‌ی هه‌بووه و با به "بریقه‌ی وه‌عده‌کانی" لێی بزڕ کردوه
".. خه‌یاڵێکم هه‌بوو . له هه‌ڵۆ حه‌کیمانه‌تر.. تۆ کوشتت"
دیاره با بایه و له‌سه‌ر قه‌راری خۆیه‌تی و به‌قای بۆ که‌س نیه..
" تۆ غه‌درت له خه‌یاڵی من کرد ئه‌ی (با)
شاعیر ئه‌ترسێ مێژووی زیگزاکی به ئه‌فسانه‌کانی بیانخوا و ...
هه‌ڵبه‌ت به‌س با و مێژوو نین که زاڵمن. جوگرافیاش له‌وان خرابتره؛
بۆ کوێت هێنامه‌وه زاڵم
ئه‌م جوگرافیا هه‌ڵپه‌سێوراوه کوێیه!
ئه‌م نیگا شپرزانه
به‌م چرا کزانه‌وه بۆ کوێده‌ڕۆن!"
دیاره له‌و دۆخه‌دا عه‌شق به خۆی و ژێرکراسه شینه‌که‌یه‌وه .. ویژدان به کزی وفه‌قیریش جییان نابێته‌وه.. بۆیه؛ تا دێ ترس و دڵه‌راوکێی شاعیر زێده‌تر ده‌بێ؛
له دڵی خۆمدا ده‌ترسێم
بۆ ئه‌وه‌ی له ترسا نه‌خنکێم
فیکه لێده‌ده‌م و
له دڵی خۆمدا سه‌ما ده‌که‌م
جگه‌ره ده‌کێشم و
بیر ده‌که‌مه‌وه
رێک..
ده‌ڵێی ئه‌و شه‌وه‌یه
تاریکونوته‌ک
ده‌بێ به‌په‌له
به چه‌ند پیتێکی شین
شتێک
له سه‌ر قه‌دی دار تووه‌که بنووسمه‌وه؛ ئاخۆرانوبخۆرانه!
تا ئێره له‌گه‌ل شتێکی نوێ رووبه‌روو نه‌بووینه‌ته‌وه.. له راستیدا شێعر و به‌تایبه‌ت شێعری کوردی پڕه له‌و هه‌سته نوستالژیکه ... بازنه‌ی ( هه‌ڵبژاردن . ترس و دڵه‌ڕاوکێی دواجار له ژیاندا تا... مه‌رگ)، بازنه‌یه‌کی نامۆ نیه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێرکه‌گارد و شاگرده‌کانی... که من پێشتر له وتارگه‌لی جیاوازدا باسم کردوه و مه‌به‌ستی ئه‌م خوێندنه‌وه نیه.
ئه‌وه‌ی لای من گرینگه چۆنیه‌تی ده‌ربڕین و به‌کارهێنانی زمانه بۆ ئه‌و نواندنه‌وانه........
شێعره‌که به زمانێکی ئارام وه‌ک قسه‌کردنی ئاسایی ده‌ستپێده‌کا؛
له‌و
شه‌وانه‌بوو
که پیاو
سه‌یری ئاسمانی ده‌کرد
خورپه له دڵی ده‌دا و
ترس روخساری ده‌گۆڕی
ژاوه‌ژاوێک
له دارستانه‌که‌وه ده‌هات
هه‌وا ره‌ش بوو
هه‌موو شوێنی خۆیان گۆڕیبوو
به ئاسانی نه‌ده‌بینران
رۆشناییه‌کی باریکه‌له‌ی ته‌زیو
به‌پارێز
به‌ئه‌سپایی
وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێ له مردن وونکا
به‌رێگا گڵه‌که‌دا تێده‌په‌ڕی
به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ده‌ستپێکه کێشێکی بڕگه‌یی(3-4)خۆماڵی هه‌یه و هه‌ر که "ژاوه‌ژاو"ه‌که ده‌ست پێده‌کا، کێشی شێعره‌که‌ش ده‌که‌وێته ژاوه‌ژاو... وه‌ک وێنه(ایماژ)ی شێعری تا ئێستا به‌س له گه‌ڵ که‌سایه‌تیدان(تشخیص) رووبه‌رووین و شوبهاندن(رۆشناییه‌کی باریکه‌له‌ی ته‌زیو/ به‌پارێز/ وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێ له مردن وونکا).. ئه‌ڵێی پێشه‌کی چیرۆکێک ده‌خوێنینه‌وه؛ نووسه‌ر هێشتا هه‌ر فه‌زاسازیی ده‌کا و دۆخی نووسینی شێعره‌که به خۆدی شێعره‌که‌وه متوربه ده‌کا،، واته خوێنه‌ر به‌ته‌مایه شێعره‌که ده‌ست پێبکا و خافڵاوه له‌وه ی شێعره‌که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی پێکردوه؛
به‌و سه‌رمایه
به‌و تاریکونوته‌که
به‌وئاخۆران و بخۆرانه
له‌سه‌ر قه‌دی دار تووه‌که
له‌سه‌ر لقی چناره‌که
له‌سه‌رپێستی ده‌نکه به‌رسیله‌یه‌کی عه‌یار
له‌سه‌ر گه‌ڵای گوڵه باخێکی سه‌لار
له سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره شینه‌که
به‌چه‌ند پیتێکی شین
به‌حنجه
به‌خه‌تێکی درشت
به دڵ
به‌نه‌فه‌سێکی قووڵه‌وه
من .. شتێکم نووسی"
زمان تا ئێره له‌سه‌ر هه‌مان که‌سایه‌تیدانه به دار، به‌رد، شووشه، په‌نجه‌ره، رۆشنایی و تاریکی و.. ه.
له به‌شی چواره‌مدا شێعره‌که به‌ڕواڵه‌ت ده‌ستی پیکردوه: زمان زمانی وه‌بیرهاتنه‌وه و بیره‌وه‌رییه
رێک..
ده‌ڵێی ئه‌و شه‌وه‌یه
بۆنی ترس و
بۆنی سه‌فه‌ر و
بۆنی لێک‌دابڕان دێ
ره‌نگه تاوێکی‌تر
بارانه شینه که دابکا
من به‌دڵێکی ناسک و
به خه‌یاڵێکی پڕه‌وه
به‌ژێر ئه‌و بارانه‌دا ده‌ڕۆم
تۆ چراکان خامۆشکه
که‌س له خه‌و هه‌ڵمه‌سێنه
که‌س له باران و
له‌چڕی..
سه‌ربورده‌کانی ئه‌م دارستانانه تێناگا
که‌س له باران و
له هاوکێشه‌کانی..
ئه‌م رێگایانه تێناگا ئه‌ی( با)
هێنده پیر نه‌بووم
شتێک له عیزه‌تی ئه‌م دارستانانه و
که‌مێک له حیکمه‌تی ئه‌م رێگایانه
له زه‌ینمدا به جێماوه
هێمان..
به‌یانییه هه‌تاوییه‌کانی ئێره‌م له بیره
که به‌ده‌م ئاودانی گوڵه‌کانه‌وه
چاوم بۆ شه‌هید و
بۆ ئومێدی هاوڕێم ده‌گێڕا
ته‌یره‌کان
بێ سڵه‌مینه‌وه
له سه‌ر شانم ده‌نیشتنه‌وه
ئه‌ژنۆیان ده‌گرتم
چاویان ده‌سڕیم و
دڵیان ده‌دامه‌وه
چیت هه‌یه !
له وێنه‌ی ره‌ش و سپی
له چکلێته نامه
له ماچی تامه‌زرۆ بۆ یار
چیت هه‌یه!
له خه‌می دانسقه
له شیعری گۆرانی
له بروسکه‌ی به په‌له بۆ شار
هه‌ر چی شاعیر ده‌تلێته ناو بیره‌وه‌ری و خه‌ونه‌کانیه‌وه، زمانی شێعریش له وه‌سف و لێکچواندنه‌وه به‌ره‌و خوازه و ئیزافاتیی خوازه‌یی زیده‌تر هه‌ڵده‌کشێ(عیزه‌تی دارستان و حیکمه‌تی رێگا) یش چاوی شاعیر و ده‌ق کراوه‌تر ئه‌که‌ن؛
هێنده پیر نه‌بووم
هه‌موو به‌یانییه‌کانی ئێره‌م له بیره
هه‌موو پیاوه شه‌ڕانییه‌کان ده‌ناسمه‌وه
که له‌وێدا..له‌و گوێ چه‌مه‌ی ئه‌وبه‌ر
نزیک شۆڕه‌بییه زگاره‌که
به‌فیزه‌وه
به به‌رچاوی کۆتره جاڕسه‌کانه‌وه
غوسڵی خۆیان ده‌رده‌کردو
له سه‌ر لمه شینه‌که
ده‌چونه سوجده‌ی په‌شیمانی
دواجار
هه‌ریه‌که‌یان
به ده‌سکێ به‌ڕه‌زه‌وه
به گۆچانێکی حوزنه‌وه
شه‌ڵاڵ له عاره‌قه‌ی خیانه‌ت
شه‌له‌شه‌ل
ده‌گه‌ڕانه‌وه ئاوایی
شاعیر به‌ره‌به‌ره له‌ناو خه‌یاڵدا نوقم ده‌بێ و تێکه‌ڵ به شته‌کان ده‌بێ و خۆی ده‌بێته شێعرێک که له‌سه‌ر شته‌کان و که‌سه‌کان نووسراوه؛
ئه‌وه هاواری کچه کفر بازه‌که‌یه
له گه‌ڵای ئه‌و چناره ده‌تکێ
که شه‌وه تاریکونوته‌که‌که
به دڵ
به نه‌فه‌سێکی قووڵه‌وه
شتیکم له سه‌ر نووسی!
ئه‌وه‌ش..
هاواری کوڕه مه‌نگه‌که‌یه
به‌و په‌نجه‌ره شینه‌وه جێماوه
به خه‌تێکی درشت
به شه‌رمه‌وه
شتێکم له سه‌ر نووسی !
ئه‌و هاواره‌ش
له بنی ئه‌و گۆمه شینه‌دا
هاواری مناڵه زیته‌ڵه‌که‌یه
که بێحه‌د..
حه‌زی له ته‌ماشای ئه‌ستێران بوو
بێئه‌ندازه..
به فڕینی بالنده‌کان ئه‌بڵه‌ق ده‌بوو
زمانی وێنه لێره‌دا پارادۆکسیکاڵه، هاواره‌کان له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رز بنه‌وه ده‌تکێن یان له‌بنی گۆمه‌کاندا ده‌خنکێن.. و له‌راستی دا ده‌بنه هه‌مان هاواری شاعیر له کۆتایی شێعره‌که‌دا ... هاواری شاعیرێک که خه‌یاڵێکی به‌رزه‌فرتر و حه‌کیمانه‌تر له هه‌ڵۆی هه‌یه و دڵی به عه‌زه‌مه‌تی با خۆشکردوه و باش غه‌دری لێده‌کا...و تلووری ده‌کاته‌وه؛
خه‌یاڵێکم هه‌بوو
له هه‌ڵۆ حه‌کیمانه‌تر
له نه‌وره‌س عاشقانه‌تر ده‌فڕی...
خه‌ریک بوو
ده‌ستی له گه‌رمایی موتڵه‌ق ده‌دا
تۆ کوشتت
ته‌پوتل
تلۆرتکرده‌وه بۆ قوڵایی خه‌ره‌نده‌که..
ده‌بینین رووکردی وێنه‌کان له ره‌هه‌ندێکه‌وه بۆ ره‌هه‌ندێکی تر له جووله و گۆڕاندان و پاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵچوون و داچوونانه بۆته به‌شێک له زمانی ده‌ره‌کی و ده‌روونی ده‌ق و چ وه‌ک فۆرم و چ وه‌ک ناوه‌رۆک پێکهاته‌یه‌کی پته‌ویان داڕشتووه و له‌گه‌ڵ لێدانی دڵی شاعیر وه‌ها یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌که جوێکردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه؛
ئێره پڕه له لاڕێ
له شیوی بێکه‌س کوژ
له چه‌ته..
له یاخی..
له‌ناوه‌خت هه‌ڵچوون و
له داچوونی له ناکاو...
.... لێدانی دڵم بژنه‌وه"
لێره‌دا خوێنه‌ری چالاک تێده‌گا که ئالۆژیی کێش و هه‌ڵچوون و داچوونی کێشی شێعره‌که‌ش چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و ترس و دڵه‌راکێدا ته‌بایی هه‌یه؛
وێنه‌ی شه‌یتانێکی عاجز و
خواوه‌ندێکی توڕه به زڕکه‌فت
له سه‌ر په‌نجه‌ره‌کانیان کێشراوه
له راڕه‌وه‌کاندا
ده‌بێ حاڵی چۆن بێ عشق
به ژێر کراسێکی شینه‌وه
ویژدان..
له کام ژوور و
له کام که‌لێن په‌ستێنراوه
به کزی و
به فه‌قیری خۆیه‌وه .."
نه‌نووسراوه‌کانی ده‌ق؛
" زه‌مه‌نێک
له خۆشه‌ویستی ژنێ
له زه‌ینمدا به جێماوه
که هه‌ر ئێستا
به رۆحێکی سپی و
به چه‌ترێکی شینه‌وه
له گه‌ڵ رۆشنایی مۆمێکدا
به پارێز
به ئه‌سپایی
وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕێ له مردن وونکا
له دارستانه‌که‌وه دێ و
له سه‌ره‌تای
رێگا گڵه‌که‌دا
چاوه‌ڕوانی من ده‌کا
چاوه‌ڕوانییه‌ک
شین
شی
ن....
ش
ی
شێعره‌که به‌رواڵه‌ت کۆتایی دێ و خوێنه‌ر ئه‌پرسێ؛ ئه‌و کێیه که له نیشتمان باشتر بوو؟
ده‌ڵێن "ئایدا" نیشتمانێکی شیعریی دیکه‌ی بۆ شاملوو سازکرد... له کۆتایی ئه‌م شێعره‌شدا، دوایین بیره‌وه‌ریه‌کان له سه‌ر زه‌مه‌نێک له خۆشه‌ویستی ژنێک ده‌گرسێته‌ه و واهه‌ست ئه‌کرێ ئه‌وه‌ی که له نیشتمان بۆ شاعیر باشتر بووه هه‌مان ئه‌و ژنه‌یه... مه‌خه‌ڵه‌فن!
با بچینه‌وه سه‌ره‌تای شێعره‌که و سه‌رله‌نوی بیخوێنینه‌وه؛ بۆ ئه‌ووه‌ی که‌سایه‌تی "ئه‌و" له‌م شێعره‌دا به‌ر جه‌سته بکه‌ینه‌وه، به‌س پێویسته وێنه‌ی سه‌ره‌تا و کۆتایی میکس که‌ینه سه‌ر یه‌کدی و دواجار ره‌نگی شینی ئه‌م شێعره‌یان تێوه‌ئاڵێنین؛ ده‌بینین رۆشناییه‌کی باریکه‌له‌ی ته‌زیو" و " رۆحێکی سپی به چه‌ترێکی شینه‌وه( هه‌مان وشه‌کانی شێعره‌که)" که هه‌ردووکیان رێ له‌مردن ونده‌که‌ن، یه‌ک شتن به تایبه‌ت کاتێ بێته‌وه بیرمان که هه‌موو ئه‌م شێعره به ره‌نگی شین له‌سه‌ر شت و که‌سه‌کان نووسراوه... لێره‌دایه تێده‌گه‌ین که ئه‌و هه‌مان په‌ری شێعره‌که‌ی نالی و هێمن ه و لێره‌دا وه‌ک رۆحی ماشووقێکی تر نوێندراوه‌ته‌وه؛
له سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره شینه‌که
به‌چه‌ند پیتێکی شین..... من .. شتێکم نووسی
ده‌بێ حاڵی چۆن بێ عشق
به ژێر کراسێکی شینه‌وه...
-----------
1- فاکسه شینه‌کان- شیعر- سابیرسدیق - چاپی یه‌که‌م_ 2009 - ژماره‌ی سپاردن / 1186 سالى 2009 -تیراژ / 500 دانه - چاپخانه‌ی ديلان.
1 نظر:
در ۱۲:۱۰ بعدازظهر, ناشناس گفت...
بوَ شه هیدی میَحراب سالَح سوزه نی
دوا سلَاو و ریَز
تکایه هه ر کات پیَتان کرا ئه گه ر ئاوتان به ده سته وه بوو داینیَن و سه ر دانی ویبلَاگی کابرایه کی بیَ کار بکه ن .
دوا سپاس .
هه موو هه ولَی خوَم ئه یه م چاوتان ماچ که م ....
http://4shanbeha.blogfa.com
zamorita_k@yahoo.com
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی