ته‌وه‌رێکی نوێ
ته‌وه‌ری "وه‌رگێڕان، بیركردنه‌وه و داهێنان"
له‌گه‌ڵ ساڵح سووزه‌نی دا
ئا: كاوه قورِه‌یشی
له‌وانه‌یه هیچكات میژووی نووسین و بیركردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی فیكری و ئه‌ده‌بی له‌كوردستاندا، به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو به‌ئاراسته‌یه‌كی پلۆراڵ و خێرا‌و هه‌ڵبه‌ته ئاڵۆزدا نه‌رۆشتبیت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ره‌وتیكی ئاڵۆزتر‌و خیراتر له وه‌رگیرِاندا ده‌ستی پیكردووه، كه سه‌ره‌ڕای پیویستبوونی له‌ئیستادا، خه‌ریكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی، واته (بوون به پردێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ویدی و له‌وێشه‌وه گرێدان و لكاندنی خود به‌ویدییه‌وه و گه‌یشتن به دونیابینییه‌ك بۆ گۆرِینی ئه‌و جیهانه‌ی تێیدا نیشته‌جێین) بگۆڕێت بۆ گورزێك، كه هه‌رده‌م له‌سه‌ر شكاندنی ئه‌و پرده‌و دوورخستنه‌وه‌ی ئێمه له‌ویدی و دواجار له جیهان كارده‌كات. به دیوێكی تردا، به‌شێوه‌یه‌كی نارِاسته‌وخۆ وه‌رگێڕان به‌م شیوه‌ی ئیسته، له‌سه‌ر تینه‌گه‌یشتن یان خراپ تێگه‌شتنمان له جیهانی فكری و جیهانی فكری رۆژئاوا‌و له‌مه‌ش گرنگتر، له‌سه‌ر ترادسیۆنه كولتووری و فكرییه‌كانی خۆمان كارده‌كات.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش شتێك نییه، جگه له تاراندنی خوێنه‌ر و(سوژه)ی بیركه‌ره‌وه له‌خودی پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه، كه تاكه ده‌رفه‌ت و ئه‌گه‌رێكه بۆ ده‌ربازبوون له‌و دوورگه‌یه‌ی ساڵانێكی زۆره له جیهان دووری خستووینه‌ته‌وه. به‌بۆچوونی ئێمه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌رگێڕان خۆی و ئه‌و ئاشووبه قووڵه‌ی به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌دا تووشی ئه‌م پرۆسه‌یه هاتووه. ئاسه‌واره‌كانی وه‌رگێڕانی سه‌قه‌ت لای ئێمه، نه‌ك هه‌ر بۆته خه‌سارێك بۆ خودی پرۆسه‌كه، به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر به‌قووڵی ره‌گی له سه‌رجه‌م بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنان، ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌رهه‌نگیماندا داكوتیوه. بۆیه له‌م دۆخه‌دا هه‌رجۆره ره‌خنه و تیۆرییه‌كی جیدی، ئاماده‌گی تێدایه و بگره به ئاسانیش گۆڕاوه بۆ ده‌ڵاڵی و بازرگانییه‌كی كولتووری.
لێره‌وه تێگه‌یشتنێك له‌وه‌رگێڕان هه‌یه، كه راسته‌وخۆ وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك گرێی ده‌داته‌وه به‌خودی بیركردنه‌وه‌وه، به‌جۆریك، پێی وایه له هیچ زه‌مینه‌یه‌كدا بیرێكی راسته‌قینه به‌رهه‌م نایه‌ت، مه‌گه‌ر پێشوه‌خت پاشخانێكی قووڵی وه‌رگێڕانی له‌پشته‌وه ئاماده‌بێت. به‌گشتی وه‌رگێڕان نه‌ك سه‌رچاوه‌و ئاخێزگه‌ی بیركردنه‌وه‌یه، به‌ڵكو به‌جۆرێك له جۆره‌كان، میتۆد و رێسای سه‌ره‌كی هه‌رجۆره نووسین و بیركردنه‌وه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌شه. له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌فسیره‌شدا، وه‌رگێڕان و بیركردنه‌وه ده‌بنه هه‌وێنێك بۆ داهێنان، مه‌به‌ستیش له داهێنان، ئاماده‌گی ئه‌م چه‌مكه‌یه هه‌رله هه‌ڵبژادنی تێكست و پێویستی وه‌رگیڕانی ئه‌و تێكسته، تا ده‌گاته داهێنان له‌ناوكۆیی ئه‌و زمانه‌ی، كه تێكسته‌كه‌ى بۆ وه‌رده‌گێڕدرێت. به‌ڵام لای ئێمه، وه‌گێڕان له‌هه‌ڵسه‌نگاندێكی گشتیدا، نه‌ك هه‌ر نه‌بۆته هه‌وێنى داهێنان و بیركردنه‌وه، به‌ڵكو نزیكیش نه‌بۆته‌وه له‌وه‌ی ببێته پرۆسه‌یه‌كی ته‌كنیكی و هونه‌ری.
لای ئێمه، تا ئیستاش وه‌رگێڕان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی میكانیكی و له‌باشترین حاڵه‌تدا، وه‌ك جۆرێكی ئه‌ده‌بی سه‌یر ده‌كرێت و ئه‌ركێكی لاوه‌كی ده‌درێتێ. پرسه‌كه ئه‌مه‌یه: بۆچی وه‌رگێڕ ِو نووسه‌ری ئێمه نه‌یانتوانیوه وه‌رگێڕِان بكه‌نه هه‌وێنێك بۆ داهێنان له‌زماندا به مانا فیكرییه‌كه‌ی (زمان و بیركردنه‌وه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی جه‌وهه‌ریدان پێكه‌وه، به‌م پێیه‌ش پێشكه‌وتن یان كێشه‌ی زمان، له‌یه‌ككاتدا پێشكه‌وتن و كێشه‌ی بیركردنه‌وه‌شه). پێشمان وایه ئه‌م پرسه چه‌ند رووی له‌و كه‌سانه‌یه، كه وه‌رگێڕِان وه‌ك كارێكی پرۆفیشناڵ سه‌یر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده‌و زیاتریش رووی له‌و نووسه‌ر و رۆشنبیره جدییانه‌یه، كه كه‌مترین كاریان له‌م بواره‌دا كردووه، ئه‌ویش به‌و سه‌رنجه‌ی كه‌م بیرمه‌ند و رۆشنبیری گه‌وره‌ی دونیا هه‌یه، به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان و له‌قۆناغیك له‌قۆناغه‌كانی ژیانی فیكریدا، وه‌گێڕِان به‌شێك نه‌بووبێت له‌پرۆژه‌كانی.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری پشته‌وه‌ی ئه‌م دێڕِانه، كه ئه‌كرێت به گوتاری (وه‌رگێڕان/ بیركردنه‌وه) ش ناوه‌زد بكرێت، سه‌رنجمان له‌و چه‌ند پرسیاره‌ی خواره‌وه‌دا كورتكردۆته‌وه و له‌دووتوێی ته‌وه‌رێكی رۆژنامه‌وانیدا، به‌هه‌مان ستایل، رووبه‌ڕووی ده‌سته‌یه‌ك له وه‌رگێڕ ِو نووسه‌رانمان كرده‌وه. هۆی یه‌ك شێوه بوونی پرسیاره‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕۆكی ته‌وه‌ره‌كه و ئه‌وه‌ی تا ئێستا كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌و هیوایه‌ی توانیبیتمان خۆمان پاراستبیت له‌وشته‌ی ناوی بازرگانی و كار‌و كاسبی كولتووریه. ئا: كاوه قورِه‌یشی
1-په‌یوه‌ندی وه‌رگێڕاان به پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه چۆن پێوه‌ندییه‌كه؟ داهینان ده‌كه‌ویته كویى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌وه؟
- وه‌رگێڕان و بیرکردنه‌وه هه‌ردووکیان به‌شگه‌لێکن له پرۆسه‌یه‌کی گه‌وره‌تر به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتیزمان و سیسته‌می نیشانه و له پێوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ هه‌موو دیارده‌کانی ژیانی سیاسی، رامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی، هونه‌ری و.. ته‌نانه‌ت جوگرافیایی مرۆڤ. له‌هه‌رکوێ ده‌سه‌ڵات و نیمچه ده‌سه‌ڵاتێک( له‌هه‌رکام له بواره‌کانی زانست و فه‌لسه‌فه و هونه‌ر و...) هه‌بووبێ هه‌وڵی ته‌شه‌نه‌کردنی داوه و رێبوارانی ئه‌و رێگایانه‌ش به‌پیی چۆنیه‌تی وه‌رگرتن و کاریگه‌ریی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه زمانی- نیشانه‌ییانه هه‌وڵی وه‌رگرتن و وه‌رگێرانیان داوه بۆ ناو زمانی دووهه‌م و سێهه‌م و..تاد. به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی جه‌نابتان بازرگانی و کار و کاسبی کولتووریش به‌تایبه‌ت له جیهانی مۆدێرن و پاشمۆدێرندا و به پێی ژینگه - جیهان(زیست- جهان) نه‌ک هه‌ر گرینگه، به‌ڵکوو سه‌ره‌ک ده‌ور ده‌بینێ و به‌شێکن له پرۆسه‌ی (به‌قه‌ولی ئادورنۆ) سه‌نعه‌ت- فه‌رهه‌نگ که به رای من له به‌ش تێپه‌ڕیوه و هه‌موو پانتاکانی هونه‌ر و ئه‌ندیشه و زانست و .. کۆمه‌ڵگای ته‌نیوه‌ته‌وه.. به چه‌ند دێڕی گشتیی و له پێشه‌کییه‌کی کورت‌دا وه‌ک جه‌نابت نووسیوته شی ناکرێته‌وه.. و نافه‌وتێ.
به‌رای من داهێنان له‌م به‌ینه‌دا تێپه‌ڕینه له زمانی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رکام له‌و سیسته‌مه نیشانه‌ییانه‌دا و رێک ده‌وری پێچه‌وانه ده‌بینێ له به‌رامبه‌ر وه‌رگێراندا. بۆ وه‌ی وه‌رگێران که‌وتنه ناو سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی زمانێ دیکه‌یه و وه‌رگێر هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌دا بۆ ناو زمانێتر... به‌ڵام داهێنان له‌گه‌ڵ ئانارشیسم پێوه‌ندی هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌جۆرێ زمانشکێنه1. .. (بڕواننه ره‌وتی نوێخوازی له هه‌مووبواره‌کان ژیانی مرۆڤ له جیهاندا بۆ وه‌ی باشتر بابه‌ته‌که‌تان لا روون بێته‌وه...) داهێنه‌ران هه‌رگیز به وه‌رگرتن رازیی نه‌بوونه و له‌هه‌وڵی خولقاندنی زمان و سیسته‌مێکیی زمانیی دیکه‌دا بوونه(ئه‌م بۆ چوونه سیاسه‌ت و ئه‌ندیشه‌ش ده‌گرێته‌وه) .. وه‌ک وتم باسه‌که باسێکی قورسه و من پێشتر له وتارگه‌لی چه‌ند یاداشتی بێ‌مانا و ده‌سه‌ڵاتی زماندا زۆری له‌سه‌ر رۆشتووم و نامهه‌وێ لیره‌دا دووپاتیان بکه‌مه‌وه.. به‌س ده‌ڵێم "بدخوانش"یش(سه‌قه‌ت خوێندنه‌وه‌که‌ی جه‌نابت) نه‌ک هه‌ر ده‌وری نه‌رێنی له پرۆسه‌ی داهێناندا نه‌بینیوه به‌ڵکوو به پێچه‌وانه ده‌سپێکی هه‌موو داهێنه‌رییه‌کان بووه.
ئه‌و باسه‌ی جه‌نابت له پێشه‌کی پرسیاره‌کاندا ئاراسته‌ت کردوه ره‌نگه پێناسه‌یه‌کی کلاسیکی له وه‌رگێران بگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ دیاریکردنی تێکست و نموونه هه‌موو هوه‌ڵه‌کانی وه‌رگێڕانت به ئالۆز و ناداهێنه‌رانه و بازاریی وه‌سف کردوه (به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئاقه وه‌رگێڕێکیش به‌ری) تایبه‌تمه‌ندی هامان گشتی بینی و ده‌ق نه‌بینینی ره‌خنه‌ی کۆنی پێوه دیاره که جێی خۆیه‌تی به سه‌ریدا بچینه‌وه.
2-ده‌كرێت په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان وه‌رگێڕان و لێكبووردن (هه‌ڵكردن)دا هه‌بێت، یان به‌دیوێكی تردا، ئه‌شێت وه‌رگێڕِان ببێته هه‌وێنی لێكبووردنی نێوان ئێمه و ئه‌وانیدی؟
- وه‌رگێڕان له دێ بچووکه‌که‌ی "مارشاڵ"دا. به‌قه‌ولی فارس"اجتناب ناپژیره" واته تۆ بتهه‌وێ و نه‌تهه‌وێ ده‌کرێ و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌نی سه‌رمایه و تکنۆلۆژیا حه‌سابی بۆ کردۆته‌وه‌ا.. تۆ ناتوانی(بتهه‌وی و نه‌تهه‌وێ) له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و تۆڕه نادیاره‌دا نه‌بی. که‌ره‌سه‌کانی پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ر، ئینتێرنێت، سه‌ته‌لایت و موبایل و .. به‌م رۆژی رۆژگاره کاریان وه‌رگێرانی زمان- نیشانه‌ی نڤیسانیی و وێنه‌یین و ته‌نانانه‌ت شه‌خسیترین شووێنه‌کانیان لێ ته‌نیوینه‌ته‌وه.. ئاخه‌ر ئه‌وه‌تان له‌بیر نه‌چێ.. زمانی نڤیسان ئیسته به‌س به‌شێکی بچووکی سیسته‌می زمانییه و له‌حاست زمان- نیشانه‌ی وێنه‌یی زۆر له‌کزیدایه..واته ئێمه ئێستا(نه‌ک وه‌ک کورد، که هێشتانڤیسانیش له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ته‌شه‌نه‌ی نه‌کردوه) له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی زمانی وێنه‌داین.. هه‌ر بۆیه لام وایه ئێمه له‌بری وه‌رگێڕان له‌مه به‌دوا ده‌بێ باسی دوبلاژ بکه‌ین.. هه‌رچه‌ند زمانی وێنه پیویستی به وه‌رگیڕانیش نیه و راسته‌وخۆ پێوه‌ندی من و ئه‌ویدی و ئه‌وان و ئێمه و هه‌موان سازده‌کا.. ئێستا هه‌واڵه‌کانی زانستی باس له تاقه کتێبێک ده‌که‌ن(e-book) به‌س کتێبێک و هه‌موو زانیاریه‌کانی عاله‌می بوون(به فه‌لسه‌فه و هونه‌ر و مێژوو و به‌کورتی له باوه‌که‌ئاده‌مه‌وه تا دایکه رایس و خۆشکه کلینتۆن!!)بگرێته‌وه. من دڵنیام له چه‌ند ساڵی داهاتوودا که‌ره‌سه‌کانی سه‌خت و نه‌رم زێده‌تر له ته‌نانه‌ت نوخبه‌ی وه‌رگێڕ له وه‌رگێڕان بۆ سه‌ر هه‌موو زمانه‌کاندا ده‌ور ده‌گێڕن ... هه‌رچه‌ند هه‌ر ئیستاش ئه‌و ره‌وته ده‌ستی پێکردوه و "نه‌رم ئه‌فزار"گه‌لی "په‌دیده" و "ئاریا" هه‌مووشتێ وه‌رده‌گێڕنه سه‌ر زمانێ دووهه‌م و به پێچه‌وانه‌وه
ده‌بینی که ده‌ڵاڵی و بازرگانی چه‌ند له وه‌رگێڕان و داهێناندا که‌وتۆته پێش و ئێمه‌و قه‌ڵه‌مه شڕه‌که‌مان نازانم به چ خێراییه‌ک ده‌بێ ڕاکه‌ین بۆ وه‌ی به‌س بتوانین داهێنانه‌کانی ئه‌وان به نیوه‌چڵ به‌کار بهێنین.. چ بگا به خولقاندن!! زۆر له‌دواوه‌ین ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ خۆمان جوێ بکه‌ینه‌وه دۆستی به‌ڕێز... بۆیه بمانهه‌وێ و دیسان نه‌مانهه‌وێ ده‌بێ به سرێشمیش( چه‌سپێکی کۆنی قاققه‌ز بوو) بووه خۆمان بلکێنین به قافله‌یه‌کی جیهانیه‌وه. جا به وه‌رگیڕانی باش یان سه‌قه‌ت(!!).. هه‌رچه‌ند له‌و حاڵه‌ته‌دا ئیتر ره‌نگه ورده‌کولتووره‌که‌شمان بفه‌وتێ .. ئه‌وه مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی سه‌نعه‌ت- فه‌رهه‌نگ ه و من پێشتر له‌وتارگه‌کی جیادا باسم کردوه.
3-ئایا وه‌رگێڕان پێویستییه‌كی كولتوورییه، یان به‌ته‌نیا خولیای نوخبه‌یه‌كی دیاریكراوه؟ بۆچی نوخبه‌كانی ئێمه كه‌متر خۆیان له‌م پرۆسه‌یه ده‌ده‌ن، به‌مانای ئه‌وه‌ی: بۆچی رۆشنبیرانی ئیمه خۆیان له‌م پرۆسه‌یه به‌دوورده‌گرن و پێیان وایه ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌دیاریكراوی كار له‌سه‌ر وه‌رگێڕِان ده‌كه‌ن؟
- "له پێویستی تێپه‌ڕیوه
ئه‌م سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته.." شێعره‌سات
نوخبه‌ی بێچاره‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌ری لێشێواوه و بێئه‌وه‌ی بزانێ له‌ژیر تۆڕه‌نادیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ورد و درشتی سه‌قامگیر و ناسه‌قامگیری ترادسیۆن و مۆدێرن و پاش مۆدێرندان. واته بێئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا مێتۆدی پرسیار و وه‌ڵام دانه‌وه‌که‌ت دیاری نه‌که‌ی ناتوانی ته‌نانه‌ت باسی نوخبه بکه‌ی؛
کام نوخبه؟ (نوخبه‌که‌ی مارکس؟گرامشی؟ سارتر؟ فۆکۆ یان سه‌عید و....؟)
کام وه‌رگێڕان؟(وه‌رگیڕانی نوخبه بۆ گه‌شه و گۆڕان؟ یان بازاڕی و ده‌ڵاڵیانه؟ یان سه‌قه‌ت..؟)
کام پرۆسه؟ (به‌ره‌و قۆناغی تیپه‌رین؟ مودێرن؟ ره‌خنه‌یی؟ یان...؟
ئینجا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم زۆربه‌ی رووناکبیران (زۆر یان که‌م) کاری وه‌رگێڕانیشیان کردوه ... به‌ڵام راستییه‌که‌ی جیهانی سه‌رده‌م به‌دوای هه‌رچی ته‌خه‌سوسیتر(دیاریکراوتر) کردنه‌وه‌یه له هه‌مو بواره‌کاندا .. دیاره وه‌رگێرانیش له‌و رێسایه به‌ده‌ر نیه و کاری نوخبه‌ی وه‌رگێر له به‌ستێنی خۆیدا جێی سه‌رنجتره..
4-ته‌ر قایل بین به‌وه‌ی، كه‌پرۆسه‌ی وه‌رتیرِانی كوردی(بۆ كوردی‌و به‌پیچه‌وانه‌وه)، له ئیستادا تووشی قه‌یران هاتووه، ریشه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه ده‌ته‌رِیته‌وه بۆچی؟ ئایا له‌پاتۆلۆژی پرۆسه‌ی وه‌رتیرِاندا، ده‌بیت ته‌نیا به ره‌خنه‌ی وه‌رتیرِان، وه‌ك هه‌بوویه‌كی ئه‌بستراكت خۆمان خه‌ریك بكه‌ین، یان پیوسته واوه‌تر بچین‌و له ناو تشتیكی ته‌وره‌تردا(بۆ نموونه له‌زماندا)، بۆ هۆكاره‌كانی بته‌رِیین؟
- قه‌یران ته‌نانه‌ت ئابووریی هه‌موو وڵاته زلهیزه‌کانیشی گرتۆته‌وه (که هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و رووناکبیرییان بۆ خستۆته گه‌ڕی خێری زێده..) چ بگا به وه‌رگیران، ئه‌ویش بۆ سه‌ر زمانێ که هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی به‌زمانێکی(له‌زمانێ خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند)تر پێ ئه‌خوێنن(فارسی- تورکی- عه‌ره‌بی...)
پێشتریش( له وتویژێکی دیکه‌دا) له‌زمانی داریووش ئاشووررسی یه‌وه نووسیبووم که زۆربه‌ی زمانگه‌لی جیهان له حاست زمانگه‌لی وه‌ک ئینگلیسی و ئالمانی و فه‌ره‌نسه‌یی، وه‌رگرن نه‌ک داهێنه‌ر.. واته( بۆ وێنه) فارسی و عه‌ره‌بی و تورکی وه‌رگرانی ده‌سی ئه‌وه‌ڵ و دووهه‌می ئه‌و زمانگه‌له‌ن و ئێمه به وڕگێرانی ئه‌و زمانانه له‌راستیدا چ وه‌ک وه‌رگرتن و جه وه‌ک داهینان و چ وه‌ک سیسته‌مه‌کانی زانستی و فه‌لسه‌فی و... ده‌بینه وه‌رگری ده‌سته‌ی سێ و چوار ...
کیشه‌ی وه‌رگیڕان لای ئێمه له هه‌رکام له‌و زمانانه‌وه بۆ کوردی خوێنه‌ری که‌مه بۆ وه‌ی خوینده‌وار پێشتر هه‌مان به‌رهه‌می به‌و زمانگه‌له خوێندۆته‌وه و حه‌ز له دووباره خوێندنه‌وه‌ی ناکا.. ئیتر کێشه‌ی چاپ و بلاوکردنه‌وه و ماڵی یه‌که‌شی هیچ چ چ چ...
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر هیوایه‌ک هه‌بێ هه‌مان ئاماده‌بوونی چالاکی ره‌خنه‌یه له هه‌موو بواره‌کاندا .. به‌لام ئایا ره‌خنه‌ی نوی لای ئیمه اه‌توانی ئه‌وه‌ند جالاک بێ؟
سه‌رتان ئێشێ له خۆڕا خۆتان خستۆته ناو ئه‌م هه‌موو کێشه و هیچ ج .. و سه‌قه‌ت و ئاڵۆز و ده‌ڵاڵی و بازرگانی و.. شتانه‌وه؟ !!!
کێ چی پێخۆش و پێ باش و پێ نوێ و نوێتره با بیکا و ئه‌گه‌ر توانی که‌لێنێک له‌و هه‌موو که‌لێنه دیار و نادیارانه پڕکاته‌وه چ باشتر و نه‌شی کرد بۆی دامه‌چن! مێژوو و بایگانیه‌کانی دڵڕه‌قتر له‌وه‌ن تۆماریان بکه‌ن. تۆماریش بوون دیسان به‌توون.. سه‌دی وه‌ک نیچه و پێکهاته هه‌ڵوه‌شێنیه‌کانیان لێ په‌یدا ده‌بێ و سه‌رله‌نوێ(وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا) هه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێته‌وه .. ئه‌وه‌ی ئیش نه‌کا تووشی هه‌ڵه‌ش نابێ که وایه با له هه‌ڵه کردنیش نه‌ترسین.. ئه‌فسانه‌ی خلقه‌ت و ژیان له هه‌ڵه و خراپخوێندنه‌وه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد..
ئیتر هه‌ر بژین و به‌رده‌وام له خزمه‌ت به وه‌رگیڕانی باش و داهێناندا
ساڵح سووزه‌نی
2/3/2007
سه‌قز
----------------
1- ئه‌م قسانه به‌مانای به‌که‌م زانین یان که‌م بایه‌خ نواندنی هه‌وڵه پیرۆزه‌کانی بواری وه‌رگێڕان نیه، بۆ وه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپه‌کاندا من لام وایه کورده‌واری به‌پێی توانا و ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی خۆی داوه)
<< صفحهٔ اصلی