وه‌ڵامی چه‌ند پرسیار
سڵاو له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خۆیان به‌م ته‌وه‌ره‌وه ماندووکرد و پرسیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌کرد. هیوادارم وه‌ڵامه‌کان جێی ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بێ! به‌و ئاواته‌وه..
ساڵح سووزه‌نی
11/12/87
Xalid
سڵاو کاک ساڵه‌ی خۆشه‌وێست، ده‌سخۆشیتان لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه له رێگای ئه‌ده‌بی کوردی دا.
پرسیاری من ئه‌مه‌یه بۆچی له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌ده‌بی شاری سه‌قز وه‌کوو شه‌وی شێعر به‌شدار نین؟ به‌ڵام له شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ری سه‌قز وه‌کوو بۆکان و بانه زیاتر به‌رچاون؟! هۆی ئه‌مه چیه؟
- هه‌زار سڵاو کاک خالیدی به‌رێز! باوه‌ڕ بفه‌رموون من بۆ هه‌ڕکۆڕێک بانگ کرابێتم، به‌و مه‌رجه‌ی پێشتر داوای به‌رهه‌مم لێنه‌که‌ن، هه‌وڵم داوه به هه‌موو توانامه‌وه به‌شداریی بکه‌م و له خزمه‌ت شێعر و ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی کوردی‌دا بم! هه‌نێ له دۆستان زۆرجار که‌م لوتفی ده‌که‌ن و بانگهێشتم ناکه‌ن. به‌و حاڵه‌ش من له زۆر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی شاری سه‌قزیشدا به‌شدار بوومه و شێعر و وتار‌و سوخه‌نرانیم ئاراسته کردوه. بۆ وێنه هه‌موو شێعره‌ساته‌کان له‌کۆرێکدا، له‌سه‌ر ئه‌رکی، ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی کورد پێشکه‌شکرا و ئیستا به سی- دی بڵاوبۆته‌وه. یان له کۆڕێکی شێعری، له‌سه‌ر ئه‌رکی ئه‌نجومه‌نی "رۆژانۆ" به‌ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌کانی عاله‌م و چه‌ند شێعرێ له دیوانه شێعرییه‌کانی دیکه‌م پێشکه‌ش کرد و زۆرێ له دۆستانی شاعیر و ره‌خنه‌گر باسیان له‌سه‌رکرد و به سی- دی بڵاو کرایه‌وه و زۆر کۆڕی دیکه‌ی "شه‌وار" و چه‌ند سوخه‌نڕانی له ئه‌نجومه‌نی په‌یڤ و کۆنگره‌ی نالی و فستیواڵی شانۆ و ... حه‌تم جه‌نابت ئاگادار نه‌بوویته یان ناوه‌نده‌کانی هه‌واڵنێری رایاننه‌گه‌یاندوه .. هه‌ر بژیت!
ته‌پی ماڵان
کاکه ساڵه چه‌ند کتێبی هه‌یه ئاماده‌ی چاپ؟ یان بۆچی چاپی نه‌کردون ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌ڵات ناکرێ خۆ له باشووری كوردستان به‌رده‌وام به‌رهه‌م چاپ ده‌که‌ن بۆ كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات، ئه‌دی بۆچی بۆ تۆیان نه‌کردوه ؟
- ته‌پی مالان گیان سڵاو! له‌و کورته ژیاننامه‌ی سه‌ره‌وه دا باسی کتێبه‌کانم!! کراوه. زۆربه‌یان له سایتی(ماڵپه‌ڕ) " په‌رتووک"دا به شێوه‌ی دیجیتال بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌مساڵیش بڕیاره شێعره‌سات له‌و دیو بڵاو بێته‌وه.. جگه ئه‌و کتێبانه به‌شی دووهه‌می"له ژێر تیشکی ره‌خنه‌دا" "له ده‌لاقه‌یه‌کی تره‌وه( كۆی دیمانه ئه‌ده‌بیه‌کان) و " من تۆترین درۆ" م ئێستا ئاماده‌ی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌یه. تۆ بڵێی ته‌مه‌ن به‌شی ئه‌وه بکات به کتێب بنیانبینم؟؟(!!)
به‌ردبڕان
سڵاو، له‌گه‌ڵ ماندوو نه‌بوونی له کاک ساڵه سووزه‌نی. کاک ساڵه له شاره‌کانی دیکه‌و ته‌نانه‌ت به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌بێته داوه‌ری فستیڤاڵ و به‌ڕێوبه‌ر و به گشتی وه‌ک که‌سایه‌تیه‌ک حیسابی بۆ ده‌که‌ن له هه‌موو کۆروکۆبوونه‌وه‌کان،که‌چی له شاری سه‌قزی خۆی له هیچ ئێواره شێعرێکدا دیار نیه ئاخۆ هۆکاری چی یه؟
- به‌رێز به‌ردبڕان له‌گه‌ڵ سڵاو! له وێبلاگه‌که‌مدا(شێعره‌سات) وتارێک هه‌یه به‌ناوی "سڕینه‌وه‌ی نوێخوازان بۆ چ مه‌به‌ستێک" دڵنیام وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌تی تێدا به روونی ده‌بینیته‌وه. هه‌ر بژیت!
16
سڵاو کاک ساڵه‌ی خۆشه‌وێست
ئێمه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ین به‌راستی شوێن پێی ئێوه له زیاتری بواره‌کانی ئه‌ده‌بی وه‌ک شیعر‌و ره‌خنه له ناو به‌ره‌ی تازه‌ی نووسه‌ران دا ده‌بینین ، ئه‌مه‌ش خۆی جێی شانازیه که که‌سایه‌تیێکی سه‌قزی وه‌ک جه‌نابت بتوانێت تا ئاستێکی ئاوا به‌رز له ئه‌ده‌بیات دا شتی تازه بخوڵقێنێت و داهێنانی تازه بکات...
من چه‌ن پرسیارم هه‌یه تکایه ئه‌گه‌ر گونجاو بوو وڵامم به‌نه‌وه مه‌منوون:
1- ئایا بۆ چاپی به‌رهه‌مه‌کانتان ( به‌شی شیعر)هیچ کارتان کردوه - له ناو خۆی وڵات یان کوردستانی ئه‌ودیو؟
2-هه‌رچه‌ن کارتێکردنی زۆرتان له‌سه‌ر به‌ره‌ی نوێی شیعری کوردی بووه به‌ڵام زۆربه‌یان قه‌درنه‌ناسانه به شوێن سڕینه‌وه‌ی شوێن پێی ئێوه له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت خۆیان به سه‌ر قافڵه‌ی شیعری نوێتری کوردی داده‌نێن؟
3- رای ئێوه له سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت دان و یه‌کشه‌وه ده‌یانبه‌نه لووتکه‌ی رۆشنبیری کۆردی چییه؟ ئایا خۆ هه‌ڵبه‌ستن به حزبێک یان گرووپێک ده‌توانێت بۆ پر کردنه‌وه‌ی بۆشایی و که‌م و کووڕی ئه‌م نووسه‌رانه چاره‌سه‌ر بێت؟ ئه‌گه‌ر به‌و ئاسته‌یان به‌گه‌یێنێت، تۆ بلێی تا سه‌ر بێت یان هه‌ق به هه‌قدار ده‌گات؟ هه‌ر چان به قه‌ولی فۆکۆ مرۆڤه‌کان یه‌جگار بیرسووکن؟
- به‌رێزگیان 1- ئێمه ئێستا له‌سه‌ده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی زمانی وێنه( ئینتێرنێت و سه‌ته‌لایت و...) ده‌ژین! و زمانی نڤیسان به هه‌موو هێزه‌وه که‌وتۆته ژێر سێبه‌ری باڵه هه‌مه‌ره‌نگه‌کانی دیجیتاڵ... هه‌ربۆیه e-book یان کتێبگه‌ل ئلێکترۆنی هاسان تر ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ست خوێنه‌رانی جیهان... هه‌موو شێعره‌کانی من(جگه دیوانی حه‌بێکی هه‌نگوێنی ..) چاپی دیجیتاڵی بوونه و جه‌نابت ئه‌توانی له سایتی(ماڵپه‌ڕ) "په‌رتووک" به فۆرمه‌تیpdf وه‌ریان بگریت... (به‌وه دڵی خۆمان خۆش نه‌که‌ین چی بکه‌ین دۆستی به‌ڕێز؟)
2- هه‌تاو تا ئه‌به‌د له ژێر هه‌وردا نامێنێته‌وه.. بۆی دامه‌چۆ! ئیجا جه‌نابت باسی "فۆکۆ"ت کردوه، که‌وایه "بایگانی"یه‌کانی "فۆکۆ"ت له بیر نه‌چێ...
3- چه‌مکی رووناک‌بیر و ده‌سه‌ڵات (که من لام وایه به‌رده‌وام له سازکردنی یه‌کدیدان) له‌وه قووڵتره که لێره‌دا ده‌رفه‌تی باش نواندنی هه‌بێ.. تکایه ئه‌گه‌ر ئه‌توانی و ده‌رفه‌تت هه‌بوو وتاری "ده‌سه‌ڵاتدارێتی زمان" نووسینی ئه‌م قه‌ڵه‌مه هه‌ر له وێبلاگه‌که‌مدا(شێعره‌سات) بخوێنه‌وه.. ئه‌و وتاره له کتێبی "له‌ژیر تیشکی ره‌خنه"شدا هاتووه.. هه‌ر بژیت و سه‌رکه‌وتوو بیت!
سه‌رپه‌چه
سڵاو، کاک ساڵه ئه‌کرێ روونکردنه‌وه‌یه‌کی باشترت هه‌بێت سه‌باره‌ت به لاوکی هه‌ڵه‌بجه‌ی رفێق سابیر که به‌شێک له‌و شێعره(به‌ته‌نیاجێم مه‌هێڵن) به ناوی جه‌نابته‌وه ده‌نگی داوه. زۆر سپاست ده‌که‌م
- سڵاو سه‌رپه‌چه‌ی به‌رێز! له زۆر شوێن وه‌ڵامه‌می ئه‌و پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه به‌ڵام له به‌ر حورمه‌تی پرسیاره‌که‌ی جه‌نابت به کورتی دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که لاوکی هه‌ڵه‌بجه" و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید (کێ ئه‌یزانی مه‌لینه) له‌راستیدا دوو شێعری جیاوازن و به‌هۆی نواندنی چه‌ند ده‌نگیی بوونی سرووده‌که دووکۆپله‌ی لاوکی هه‌ڵه‌بجه هاتۆته تێكه‌ڵ بوون. پێویسته بگوترێ له هه‌ر شوێنێ ئه‌و شێعره بڵاو بۆته‌وه(وه‌ک چاپ) ئه‌و دوو کۆپله له‌ناو که‌واندا و به‌ناوی به‌رێز ره‌فیق سابیره‌وه هاتووه.. له راستیدا سروودی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید شێعری من و لاوکی هه‌ڵه‌بجه شێعری به‌رێز ره‌فیق سابیره.
حسه‌ین شافێعی
به‌ڕێز و خۆشه‌ویست، دۆستی دێرین و ئاشنای هه‌تا هه‌تایه، کاک حه‌مه ساڵه‌ی خۆشه‌ویست. پرسییارێکی تایبه‌تم نییه، به‌س پێم خۆش بوو جارێکی دی له‌م ده‌لاقه‌وه داوای سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌رازیتان بۆ بخوازم. هیوادارم هه‌موو کاتێکت ئاوێته‌ی ئۆقره وهێمنی بێت. برات حسه‌ین شافێعی
- هه‌زار سڵاو و خۆشه‌ویستی بۆ جه‌نابت کاک حسه‌ین گیان.. تۆ لوتفت هه‌یه و سپاسی ئه‌و هه‌ست و سۆزه ده‌که‌م... هیوادارم له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا سه‌رکه‌وتوو بی ی ی ی..
رضا کریمی
سڵاو کاک ساڵه‌ی زۆر خۆشه‌ویست.
١ـ ئاستی شێعر له کوردستان چۆن ده‌بینن؟ سه‌بکی شێعر له کوردستان به چ شێوازێک نزیکتره؟ داهاتوی شێعر چی؟
٢ـ له هه‌موو بواره‌کاندا شێعر، چیرۆک، ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، موسیقا، سینما و ....له کوردستان له چ ئاستێکدایه؟
٣ـ رووناکبیری وه‌ک بزووتنه‌ویه‌ک به هه‌موو بواره‌کانییه‌وه له کوردستان چۆنه؟ تا چ راده‌ێک کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای خۆیی؟
٤ـ گیروگرفتی سه‌ره‌کی داهێنانی هونه‌ری یا ئه‌ده‌بی له کوردستان کامانه‌ن؟سپاس
- سلاو به‌رێزگیان! پرسیاره‌کانی جه‌نابت بۆ وتوێژێکی تێر و ته‌سه‌ل ده‌بێ و من له چه‌ندین دیمانه‌ی دیکه دا به تێر و ته‌سه‌لی وه‌لامم داونه‌ته‌وه. بۆ وێنه دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شه‌ریف فه‌لاح له‌ژێرناوی" ره‌خنه‌ی نوێ، له‌رێگه‌ی چه‌ند خوێندنه‌وه‌یی یه‌وه؛ ده‌قی هۆنه‌ریی دیکه سازده‌کا!" ئه‌و دیمانه‌یه له ژماره‌ی 2- شه‌ممه- 2 ئازه‌ری1387ی حه‌وتوونامه‌ی رۆژهه‌ڵات. بڵاو بۆته‌وه. ، ئه‌گه‌ر ئیمه‌یل ه‌که‌شت بنێری خۆم ئه‌ینێرمه خزمه‌تتان. سپاست ده‌که‌م. هه‌ر بژیت و له پێناوی ئه‌ده‌ب و داهێنانی کوردی‌دا سه‌رکه‌وتوو بیت!
كوردێكی سلێمانی
سڵاو بۆ ئێوه شاعێر و خۆشه‌ویست، كاك ساڵه‌ی به‌ڕێز
به كوردی و به كورتی، برام نهێنی ئه‌و شێعره‌ی (به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن، یان جێم مه‌هێڵن)، له نێوان ئێوه و دوكتور سابیردا چیه؟ له گه‌ڵ رێزدا
- هه‌زار سڵاو بۆ جه‌نابت"کوردی سلێمانی" ! زه‌حمه‌ت نه‌بێ بڕواننه وه‌ڵامی به‌رێز "چل چه‌مه" و به تێر و ته‌سه‌لیش له ناو وێبلاگه‌که‌مدا(شێعره‌ساتی 1) وتارێک به ناوی " ره‌فیق سابیر و "من"ه‌کانی چه‌ق" له‌سه‌ر هه‌مان مه‌به‌ست نووسراوه. هه‌ر بژیت
سه‌عید گولشه‌ن
سڵاو
کاک ساله‌ی به‌رێز که‌سایه‌تی ئێوه بۆ ئێمه جێگای رێزه هه‌رچه‌ند من بۆ خۆم ئه‌و کاتانه‌ی له سه‌قز بووم ده‌رفه‌توو ده‌ره‌تان دانیشتنم له گه‌ل ئیوه‌ی هیژادا نه‌بوو.به‌ڵام جه‌ند ساتیک له گرتووخانه‌ی سه‌قز به ده‌نگ میوانی یه‌کتر بووین و ئه‌و شێعره‌م بۆ ناردی "ئه‌سیری بسکی ئالۆزی....."
من باش ده‌زانم ئیوه‌ش کۆلی مینه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌تان له سه‌رشانه و هه‌ستی به‌رپرساییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن بۆییه نووکی خامه‌تان هه‌مووکات پر له جه‌وهه‌ره.
چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌که‌م.
چاوه‌روانی ئێوه له نووسه‌ران و شاعیرانی تاراوگه چییه؟
له سه‌رده‌می ماس میدیا وبچووک بوونه‌وه‌ی دونیا و هاتنه ئارای ئه‌م که‌ره‌سانه‌ی وه‌ک ئینترنت و...پێوه‌ندێک له نیوان هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه و نێوخۆی وڵات هییه؟
هه‌زار سڵاو کاک سه‌عیدی به‌ریز! لوتفت کردوه. له ماوه‌ی نیزیک سی ساڵ ته‌مه‌نی نووسینمدا هه‌وڵی سه‌ره‌کیم خزمه‌ت بووه به ئه‌ده‌ب و داهێنان بۆ گه‌له‌که‌م ئه‌گه‌ر قابیل بووبێ! له‌مه‌ڕ پرسیاره‌کانی جه‌نابت؛
1- چاوه‌ڕوانم شاعیران و نووسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به هه‌مان مه‌به‌ستی نوێخوازیی و داهێنه‌ریی بنووسن و بڵاو بکه‌نه‌وه!
2- وه‌ک جه‌نابت ده‌فه‌رمووی له "دێ بچووکه‌که‌ی مارشاڵ"داین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌س ده‌ق یش به پێوه‌ری سه‌ره‌کی پێوه‌ندییه‌کان بزانین حه‌تم ده‌بێ ئه‌و پێوه‌ندییه هه‌بێ. به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌وه زۆربه‌ی کاره‌کانم له "وێب" دا بڵاو ده‌که‌مه‌وه و به خۆشیه‌وه ده‌قه‌کانیش پێوه‌ندیی باشیان ساز کردوه. ئیتر هه‌ر خۆش بیت و سه‌رکه‌وتوو!
رامیار
سڵام بۆ ئێوه شاعێری خۆشه‌ویستی سه‌قزی، چه‌ند پرسیارم له ئێوه بوو كه ئاراسته‌تانی ده‌كه‌م؟
١ـ به نه‌زه‌ری ئێوه له بواری نێوه‌رۆكدا شێعره‌كانی مامۆستا هێمن ده‌ڵه‌مه‌ندترن یا مامۆستا هه‌ژار؟
٢ـ كام یه‌ك له شاعێران، تا ئێستا زۆرترین ته‌ئسیری له سه‌ر ئێوه داناوه؟
٣ـ نه‌زه‌رت له باره‌ی دیوانی شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی و هه‌جوه‌كانی ناوبراو چیه؟
٤ـ ئایا تا ئێستا شێعرتان بۆ سه‌قز نووسیوه؟ هه‌ر بژیت و سه‌ركه‌وتوو بی
سڵام به‌رێز رامیار!
1- مامۆستایان هه‌ژار و هێمن وه‌ک بیر و ئه‌ندێشه و ناوه‌ڕۆکی هۆنراوه و نووسراه‌ه‌کانیشیان سه‌ر به گوتاری مافی نه‌ته‌ته‌وه‌یی بوون .. هه‌ر دووکیان له خزمه‌ت ئامانج و پرۆگرامه‌کانی کۆماری کورستان‌دا قه‌ڵه‌میان خسته‌گه‌ڕ و بڕه‌ویان به گه‌شه‌ی زمانی کوردی دا و به‌و ئه‌شقه‌وه سه‌ریان نایه‌وه...
2- له زمانی کوردی‌دا زمانشکێنی له مه‌حوی و گه‌مه به‌زمان له نالی یه‌وه فێربوومه.. له‌زمانی فارسی‌دا به‌راهه‌نی و بۆ ره‌خنه‌کاریی، خوێندنه‌وه ره‌خنه‌ییه‌کانی سه‌رده‌م( له زمان و نیشانه‌ناسییه‌وه تا دیارده‌ناسی و پێکهاته‌خوازی و پێکهاته هه‌ڵوه‌شێنی و.......
3- جه‌ساره‌تی شێخ ره‌زا له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا(وه‌ک زمان و نۆرم شکێنی و..) جێی شانازیه بۆ ئه‌ده‌بی کوردی.
4- شوێنی (واقیعی و زێهنی) زۆربه‌ی شێعره‌کانی من سه‌قزه، به هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌کانیه‌وه. فه‌رموون ئه‌مه‌ش به‌شێک له شێعری من و هه‌واڵێکی تاڵ؛
"... باران به خوڕ
ڕ
ڕ
ئه‌باری
من و ئه‌و گوڵانه و تۆ
تێكه‌ڵَ ده‌شته‌كه ببووين
ئه‌توت:
چاو! « ته‌پی ماڵان»
گوێی بۆ خه‌نده‌ت تيژ كردوه!
ـ ده‌لێی گه‌ڕێ، دڵداره...
برِوانه كه؛ چۆن چۆنی
چاوی بڕیوه‌ته « وه‌نه‌وشه»
ئێستا باران
ده‌بارێ...
"ته‌پی ماڵان" دياره...
تۆيش بوويته‌ته هه‌ناسه‌م،
ئه‌وه‌نده‌م هه‌ڵمژيوی ی ی
قه‌ت لێم جيا نابيته‌وه!
قه‌ت لێم جيا نابيته‌وه!
.........
بارزانی
كاك ساڵه سڵاو، ئه‌كرێ رای به‌ڕێزتان بزانم له سه‌ر شێعره‌كانی به‌ختیار عه‌لی؟ هۆكاری پێشوازی لاوان له شێعره‌كانی ناوبراو له چێدا ده‌بینن؟ ئایا شێعره‌كانی به هێزه یان سیناریۆكانی كه زۆربه‌یان رۆمانتیك و عاشقانه‌ن وای كردووه لاوان ئۆگری په‌یدا بكه‌ن به‌م شاعێره؟ سپاس
سڵاو به‌ڕیز بارزانی! به‌ختیار عه‌لی به‌رله‌وه‌ی شاعیر و نووسه‌ر بێ رووناکبیره.. هه‌ر بۆیه له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کانیدا ناس سڕینه‌وه له چه‌مک و ره‌خنه‌کاریی زێده‌تر به‌رجه‌سته‌یه... بۆ وێنه نامۆکردنه‌وه و ناس سڕینه‌وه(آشنایی زدایی) له "جه‌لاد" دا یان ناس سڕینه‌وه‌ی شوێن له رێگای فه‌نتازیا و خولقاندنی شوێنی دیکه و یوتۆپیاییدا و.. خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و به‌ڕێزه ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی گه‌ره‌که و لاموانیه له‌تاقه‌تی ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا بێ . من پێشتر وتاری "چه‌ند یاداشتی بێمانای 2" م له‌مه‌ر روانگه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه بۆ فۆرم و ناوه‌رۆک نووسیوه... ئه‌و وتاره له کتێبی " له ژێر تیشکی ره‌خنه‌دا هاتووه و هه‌ر له وێبلاگه‌که‌م یان ماڵپه‌ڕی "ره‌خنه"شدا ده‌توانی بیبینیته‌وه!
ئازاد
په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ شاعێره گه‌وره‌كانی گه‌له‌كه‌مان وه‌ك شێركۆ بێكه‌س، عه‌بدوڵا په‌شێو و ... له چ ئاستێكدایه؟ ئایا ئه‌ساسه‌ن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كتان هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر مه‌رجی سه‌ره‌کی ئه‌و پێوه‌ندییه به "ده‌ق" بزانین له خزمه‌ت ده‌قی زۆربه‌ی شاعیرانی کورددا بوومه و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئاشناییه، ئه‌وه چه‌ند جار به‌خزمه‌ت شیرکۆبیکه‌س، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، قوبادی جه‌لی زاده و ... ( له فستیواڵگه‌لی نالی و گه‌لاوێژ، رۆشنبیریی له سلێمانی و شێعری جیهانی له‌ئاکرێ و..) گه‌یشتوومه. به‌ڵام هێشتا به‌ڕێزعه‌بدوڵاپه‌شێوم وه‌ک خۆی نه‌بینیوه... پێویسته ئه‌وه‌تان عه‌رزبکه‌م که له "شێعره‌سات" به‌ولاوه من به رێچکه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌دا نه‌ڕۆشتوومه و له هه‌وڵی سازکردنی زمانێکی دیکه‌ی شێعریدا بوومه که لای خۆمان به شێعری جیاواز ناسراوه...
هه‌نار
سڵاو و ڕێز، ئایا به‌ڕێزتان له بواری نووسینی شێعری كلاسیك چالاكن یان شێعری نوێ؟ بمبوره به‌ڵام به بڕوای من شێعری نوێ ناچێته قاڵبی شێعره‌وه و زیاتر له ئه‌فسانه و حیكایه‌ت نزیكتره تا شێعر، بۆیه لێره‌دا لێتان ده‌پرسم فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شێعری نوێ چۆن درووست بوو؟ بۆچی شێعری نوێ وه‌زن و قافیه‌ی نیه؟ بۆچی زۆربه‌ی خه‌ڵك چێژ له شێعری كلاسیك وه‌رده‌گرن و زۆر حه‌زیان له شێعری نوێ نیه؟ سپاس
سڵاو هه‌نار خان! من له هه‌ردووبواردا له قۆناغگه‌ل جیاوازی نووسینمدا خۆم تاقی کردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که رێزم هه‌یه بۆ بۆچوونه‌که‌تان وه‌ک ئێوه ئه‌ودوو شێوازه به‌راوه‌رد ناکه‌م! شێعری کلاسیکی کوردی له‌ره‌وت و گه‌شه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سانێکی وه‌ک گۆران و سواره پێی نایه مه‌یدانێکی به‌رینتره‌وه.. ئێستا ئێمه هه‌وڵئه‌ده‌ین بیبه‌ینه ئاسمانیش و فێره فڕینی بکه‌ین و چه‌ند ده‌نگ و چه‌ندره‌نگ و ...
کێش و سه‌روا له شێعری نوێشدا هه‌یه به‌ڵام ده‌روونیتر بۆته‌وه و ئه‌گه‌ر جه‌نابتان زێده‌تر له‌و دوانه بکۆڵنه‌وه و متالای زێده‌تر بکه‌ن حه‌تم رات سه‌باره‌ت به شێعری نوێ ده‌گۆڕردرێ و چێژی زیده‌تری لێوه‌رده‌گرن.. به‌س ده‌بێ ته‌مبه‌ڵی نه‌که‌ن و هه‌نێ خۆتانی له‌گه‌ڵ ماندووبکه‌ن.. گه‌نجی چێژ به بێ ره‌نجی متالا دست نادا... ئیتر هه‌ر خۆشبیت و له خوێندنه‌وه‌دا به‌رده‌وام م م م ...
هه‌ڵۆ
كاكه ساڵه گیان سڵاو و ماندوو نه‌بی، ئه‌كرێ بۆمان روون بكه‌یته‌وه كه هۆكاری وه‌لانان و ده‌ركردنی به‌ڕێزت چی بوو؟ گه‌لێك سپاس
تاوانی من جۆرێکتر بیرکردنه‌وه بوو دۆستی به‌ڕێز! به‌تاوانی لایه‌نگریی له ئه‌حزاب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی دژ به ده‌وڵه‌ت و،،، ده‌رکرام و به‌تاوانی "هه‌وڵدان دژی ئه‌منییه‌تی وڵات" یش گیرام و... تۆ بڵێی شێعر ئه‌وه‌نده ئازا بێ؟؟
هاورێ
به‌رێز سوزه‌نی سڵاو و رێزم بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست، حه‌ز ده‌که‌م نه‌زه‌ری به‌رێزتان سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه بزانم كه له سه‌ر به‌ڕێز ره‌حیم ره‌شیدی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو بوه‌ته‌وه و ئێوه چۆنی ته‌حلیل ده‌که‌ن؟ سپاس
دۆستی به‌رێز! رۆژنامه‌وانیش به‌شێکه له چالاکیه‌کانی مرۆڤی مۆدێرن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگا.. هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی(دیسان تاک و کۆ) له‌و بواره‌دا بۆ من و گه‌له‌که‌شم جێی شانازییه ه ه ه ه .. هه‌ر بژیت!
كاوه
كاك ساڵه‌ی ئازیز سڵاو، پێم خۆش بوو بزانم بۆچی ئێوه وه‌ك رۆشنبیر و نووسه‌رێكی كورد هه‌رگیز به جلی كوردیه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتوون؟ پێتان وانیه كه له به‌ر كردنی جلی كوردی بۆخۆی شێوازێك له هه‌وڵ دانی گه‌له‌كه‌مانه بۆ به‌رگری و نه‌توانه‌وه له كولتوور و فه‌رهه‌نگی بێگانه؟
ئه‌وه‌ش له به‌ر دڵی تۆ کاوه گیان! هه‌رچه‌ند من لام وایه بیر و ئه‌ندێشه و" تن آدمی شریف است به جان آدمیت" نه جل و به‌رگ! ئینجا ئه‌وه‌ی له نووسه‌ر و رووناک‌بیر بۆ دواجار ده‌مێنێته‌وه "ده‌ق"ه نه‌ک جل و به‌رگ! بۆیه جار جار لاسایی گه‌وره‌پیاوانی گه‌له‌که‌م ئه‌که‌مه‌وه و جلی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌مه‌به‌ر! بۆی دامه‌چۆ! زۆرکه‌س جلی کوردی له‌به‌ر ئه‌که‌ن و له‌وانه‌ن وا من و تۆ خۆشمان ناوێن. هه‌ر خۆش بیت بۆ ئه‌و هه‌سته نیشتمان په‌روه‌ره‌ت! له دوایی دا "هه‌رگیز" وشه‌یه‌کی سه‌نگینه و "موتڵه‌ق"ی به‌دوادا دێ.. هه‌رگیز له خوێندنه‌وه‌کانتدا له‌و وشه‌یه که‌ڵک وه‌رمه‌گره، نه‌وه‌ک تووشی هه‌ڵه بووبێتی. به سپاسه‌وه. حه‌مه‌ساڵه
<< صفحهٔ اصلی