ره‌ش و سپی
ره‌ش وسپی؟ به یه‌ک مه‌نتیق دیکتاتۆرن!
زۆر که‌سان ده‌ڵێن که؛ ئه‌ده‌ب و به‌گشتی هونه‌ر حه‌تم به ئامانجێکه‌وه دێنه گه‌ڕ و ده‌نوێنرێن.. ئه‌وه‌ی به‌دروشمی "من بۆ دڵی خۆم ده‌نووسم" هاتۆته مه‌یدان.. یان درۆ ده‌کا و یان له هه‌ڵه‌دایه.. بۆ وه‌ی وه‌مه‌یدان هاتن و بۆ دڵی خۆ نووسین یه‌ک ناگرنه‌وه. ئه‌و که‌سانه ده‌ڵێن ئه‌ده‌بیات بۆ وه‌ده‌ر خستنی جوانیه‌کانی ژیان و سروشت و دیارده‌کانیه‌تی و به گشتی هانده‌ری مرۆڤه بۆ ئه‌شق و گه‌شه و گه‌یشتن به ئه‌وپه‌ڕی چیژ و دیداری سه‌ره‌کجوانه‌کان..
ئه‌وان ده‌ڵێن که هونه‌رمه‌ند مافی ئه‌وه‌ی نیه به ناڵان و کڕووزانه‌وه‌ی خۆی له‌بریئه‌وه‌ی به‌رده‌نگه‌کانی خۆی شاد بکا و هه‌ستێکی چێژده‌ریان بداتێ ... بیانخاته ناو ره‌شبینی و دڵه‌ڕاوکێ و ترس و وه‌هم و ئازاره‌کانی ره‌وانییه‌وه و ...
ئه‌وان ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر ناتوانی هه‌نگوینی چیژ بده‌یته ژیانی مرۆڤایه‌تی، لانی که‌م نیشی که‌ژدومی لێ مه‌وه‌شێنه..تاد.
"و گلو ر ا شایسته‌تر آن که زیباترین نامها را بگوید.." "شاملوو"
زۆر که‌سانی دیش ده‌ڵێن که؛ هونه‌ر به‌گشتی نه‌ک به‌سه‌ر منتیق و ئیستدلال و زانست.. و دروشم. به‌ڵکوو به سه‌ر خه‌ون و خه‌یاڵی ناسک و ده‌روونیاته‌وه به‌نده و خه‌ون و فه‌نتازیاش به پێوه‌ری مه‌نتیق هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌ڵه‌یه و ئه‌وه به‌س رووناکی و جوانی نیه که ژیانی مرۆڤایه‌تی داڵده‌داوه، به‌ڵکوو ئێش و ئازار و نه‌گبه‌تی و نه‌داریی وترس له مه‌رگ و ماڵوێرانی و به‌گشتی شه‌وه‌زه‌نگیش به‌شێکی گه‌وره‌تره له ژیان و سروشت. ئه‌وانه‌ش راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له سه‌ر خه‌ون و ده‌روونیاتی هونه‌رمه‌ند شوێن داده‌نێن و ده‌بێ له هونه‌ردا ئه‌وه‌ند به‌هێز بنوێنرێته‌وه که مرۆڤ هه‌وڵبدا بۆ سڕینه‌وه‌یان... ناکرێ له پرسه‌دا گۆرانی بڵێی.. له‌شه‌وه‌زه‌نگدا جوانیش نابینری.. هه‌رچه‌ند جوانیه‌کانیش به‌شێک بن له ناوه‌رووکی هه‌مان ره‌شیی. باسکردن له جوانی روخساری جه‌نازه‌ی منداڵانی بۆمبارانکراو چ هه‌ستێکی شادی ده‌به‌خشێ؟ مه‌گه‌ر شه‌ڕ و ئاواره‌یی و ترس و ژان و مه‌رگ به‌شێکی گرێنگی ژیان نیه؟ کاتی خۆی هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ره‌زابه‌راهه‌نی (شاعیر و ره‌خنه‌گری فارس) سوهراب سپێهری شاعیری به "به‌چکه بوودای ئه‌شرافی" تاوانبارکرد.. به‌راهه‌نی ده‌یگوت له هه‌نێ سه‌رتره‌وه لای ئاوه‌که پیاو سه‌رده‌بڕن .. که‌چی سوهراب به‌جوانی ئاوه‌که‌دا هه‌ڵده‌دا و ده‌ڵێ: "ئاوه‌که لێڵ مه‌که‌ن!"
ئه‌م ره‌ش یان سپی دیتنه به‌ڕای ئێوه هه‌مان موتڵه‌ق روانین نیه؟ هه‌ر دووکیان له‌سه‌ر ئه‌وه نین ره‌نگه‌کانی دیکه‌ی ژیانی مرۆڤ و سروشت بسڕنه‌وه و هونه‌ری یه‌کره‌نگ و یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌هه‌ند بخولقێنن؟
"اما نه خدا و نه شیطان
سرنوشت تۆرا بتی رقم زد که دیگرانش می پرستیدند"1
دووهۆکاری سه‌ره‌کی بۆ به‌س ره‌ش یان سپی دیتنی هونه‌رمه‌ند ده‌ورده‌گێڕن؛
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که زێهنی من ی تاک له‌گه‌ڵ یان دژ به دۆخ یان ره‌نگێکی تایبه‌ته (زێهنی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رامبه‌ر واقیعدا)
لێره‌دا تاک خه‌ڵک به‌مێرووله ده‌زانێ و حه‌زده‌کا جار به‌جار ئاوبکاته نووستنگه‌کانیانه‌وه و نیما گوته‌نی؛ "آب در خوابگه مورچگان ریخته‌ام"
دووهه‌م منی ئایدۆلۆژی ه که هونه‌رمه‌ند به‌ره‌و دروشم‌دان ده‌با (واقیعی سه‌ربه‌خۆ له‌به‌رامبه‌ر زێهندا) و .... ده‌بێته قاتڵی باری ستاتیکیای به‌رهه‌مه‌که‌ی و...
له‌م حاڵه‌ته‌شدا تاوانی ره‌شبوونی جیهان ده‌خرێته پاڵ جگه‌ره‌کێشانی جه‌ماوه‌ر و ئایدۆلۆژی به خۆی و فڵچه‌که‌ی ده‌ستیه‌وه(ترۆتسکی ئاسا) ئه‌یهه‌وێ هه‌موو جیهان سپی بکاته‌وه‌و....
زۆر که‌سی دیش ده‌ڵێن؛ که چ جیاوازه هه‌موو شار ره‌ش بێ یا سپێ؟ جگه ئه‌وه‌ی روومه‌تی گه‌شی یار و ئاویی زه‌ریا و ئاسمان و گوڵه ره‌نگاڵه‌کانی سروشتی تێدا خنکاوه؟
ئه‌وان ده‌ڵێن:ئه‌گه‌ر ژیان پڕبێ له هه‌زاران ره‌نگی تۆخ و که‌مره‌نگ و مامناوه‌ند.. هونه‌ر بۆ ده‌بێ به هه‌مان زێهنییه‌ته‌وه نه‌خولقێ؟ ره‌ش به بێ سپی و به‌پێچه‌وانه‌وه، نه‌ک هه‌ر بێمانایه به‌ڵکوو ده‌بێته بێره‌نگی موتله‌ق که نه زێهن و نه‌عه‌ین، نه‌خه‌ون و نه‌زانستی تێدا شرۆڤه ناکرێ.
هه‌ر له ئوستووره‌کانه‌وه؛ ئه‌گه‌ر زئۆسێک هه‌بووبێ، پرۆمته‌یه‌کیش هه‌بووه
ونووس به بێ تایتانووس و ئاپۆلۆن به‌بی دیۆنیزۆس نه‌بوونه و باران و مۆسیقا و ده‌ریا و بیاوان و.. ره‌نگه‌کانی دیکه‌ش خودای تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه و پێکه‌وه زێهنییه‌تی ئوستووره‌ییان هێناوه‌ته سه‌ده‌ی ئاسن و ئینتێرنێت... که‌وایه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات (شێعر‌و چیرۆک) به زمانی نیشانه له هه‌موو ره‌نگه‌کان ده‌کۆلێته‌وه و فۆرم و بابه‌تی ئه‌و ره‌نگانه لێک ده‌ئاڵێنێ و ره‌نگ و بۆنی تریشیان لێ ساز ده‌کا...
-2-
" شار به دووکه‌ڵی جگه‌ره‌ی گه‌وره‌کان ره‌ش هه‌ڵگه‌راوه" ئه‌مه ده‌سپێکی چیرۆکی "گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره"نووسینی به‌ڕێز "مسته‌فا زاهیدی"یه. ره‌شی شار "هه‌مووکه‌سی به خۆ و هه‌موو که‌س نامۆ کردوه، گومبوونێک که ده‌مانباته‌وه هه‌مان ئێواره‌ی چوارشه‌ممه که هه‌موومان تێکڕا و به یه‌کده‌نگ نفره‌تمان له هه‌موو ره‌نگه‌کان کرد جگه له....."
خه‌لیل که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی چیرۆکه‌که عه‌ڤداڵی ئه‌و یۆتۆپیایه که "بیباته‌وه سه‌ر ره‌نگی سپی و جریوه‌ی باڵنده و روخساری سوور و سپی کچه‌که‌ی جیرانیان... ئه‌و ماوه‌یه‌ک ون بووه و ناوی له‌سه‌رزاران نه‌ماوه و خه‌ڵک وای بۆده‌چن خۆی کوشتبێ، یان له ناو گرووپێکی نه‌یاردا فه‌رمانده‌یی چه‌ند که‌سی به‌ده‌ست بێ.. ئه‌نجام خه‌لیل دیته‌وه ناوشار و به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی(!!) خه‌لک له‌خۆی خڕده‌کاته‌وه و به‌ر ده‌بێته سپیکردنه‌وه‌ی دیواره‌کانی شار؛
" ته‌نیا من ده‌رک به‌م ره‌شییه ده‌که‌م یان..؟ که‌س مته‌قی لێوه نه‌هات."
ئه‌و خه‌ریکه دیوارێک سپی بکاته‌وه که کاتی خۆی ئه‌وه‌ند سپی بوو که " هه‌موویان به شیاوترین شوێنیان ده‌بینی بۆ ئه‌وه‌ی دروشمه‌کانی خۆیانی له‌سه‌ر بنووسن.. ئه‌و دیواره هه‌مان دیواره که هه‌مووده‌م له‌سه‌ری دیاننووسی بژی سپێتی.. سپێتی نووری چاومانه."
وه ئه‌نجام دوای ئه‌وه‌ی خه‌بات دژی ره‌شێتی سه‌رده‌که‌وێ ره‌ش هه‌ڵگه‌رانی گه‌وره به‌رده‌وامه و بازنه‌ی چیرۆکه‌که‌ش به‌رده‌وامتر... و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه وه‌ک پول ریکۆر ده‌ڵێ: نووسینه دژ به فه‌رامۆشی؛
"ئه‌م گیڕانه‌وه گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی نه‌وه‌یه‌که بۆ نه‌وه‌ی تازه. ئه‌و نه‌وه تازه‌یه‌ی که هه‌م له خه‌بات دژی ره‌شێتی بێئاگایه و هه‌م له‌و دروشمه گه‌ورانه‌ی که‌ده‌ماندا و هه‌م له چۆنیه‌تی ئه‌و ره‌شهه‌ڵگه‌ڕانه گه‌وره‌یه‌ی دوای سه‌رکه‌وتنی خه‌بات دژ به ره‌شێتی."
له کۆتایی چیرۆکه‌که‌دایه که خوینه‌ری چالاک له‌خۆی ده‌پرسی تۆ بڵێی دیواره‌کانی شار به‌هۆی نووسینی هه‌مان دروشمگه‌لی بژی و بمرێ له سه‌ر دیواره هه‌ره سپی و جوانه‌کانمان ره‌شهه‌ڵنه‌گه‌رابێتن؟ تۆبڵێی "موعتاد"بوونی گه‌وره‌کانمان به جگه‌ره هێمایه‌ک نه‌بێ بۆ راهاتنمان به دروشمگه‌ل ره‌ش یان سپی؟
+++++ = +++++
1- "به‌ڵام نه خوا و نه شه‌یتان/ چاره‌نووسی تۆ بتێک دیاریی کرد/ که دیتران ده‌یانپه‌ره‌ست" شاملوو
<< صفحهٔ اصلی