فستیوالی گه‌لاوێژ
دوازده‌هه‌مین فستیواڵی گه‌لاوێژ؛
وشکبیریی ده‌سه‌ڵات و
خوێڕیه‌تی مه!!
فستیواڵی گه‌لاوێژی ئیمساڵ به‌تین و گوڕێکی زێده‌تره‌وه به دروشمی دیالۆگی نێوان کولتووره جیاوازه‌کان هاتهگهڕ و به‌نیاز بوو زۆربه‌ی نووسه‌ران و ئه‌دیبانی کورده‌واری و فارس و عه‌ره‌ب و.. له‌ده‌ور یه‌کدی کۆبکاته‌وه و گوێبداته بیری نوێ و جیاوازی هه‌موویان... هه‌ر به‌و نیازه زۆرێ له نووسرانی کورد و فارسی ئێرانیش بانگهێشتی ئه‌و فستیواڵه کرابوون و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین که شێعر و چیرۆک و ره‌خنه‌و دیالۆگ لێک بئاڵێن و بیری نوێ و نویتر بپشکوی و بۆن وبه‌رامی به‌هه‌موو ناوچه‌دا بپرژێنێ... به‌ڵام هه‌نێ وشکبیر له ناو باڵی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه.. بێبه‌شی کردین له به‌شداری و به‌خۆشیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌وکاره‌یان خۆیان زێده‌تر ده‌گرێته‌وه تا ئێمه... و ئه‌م یاداشته نایهه‌وێ نهسێحهتی ده‌سه‌ڵاتداران بکا که بۆ؟ ئه‌وه سیاسه‌ته و هه‌ر پێشکه‌شی خۆیان و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌که‌ی خۆیان! بۆ وه‌ی ده‌نگی ئه‌و ده‌هۆڵه دواجاره که ئه‌ته‌قیته‌وه و ... ده‌شی بیسنهوه و ..
ئه‌وه‌ی ئه‌مهه‌وێ ئاوڕێکی ره‌خنه‌ئامێزی لێبده‌مه‌وه هه‌ڵس و که‌وتی خۆمانه (مه‌به‌ست ئێمه‌ی به‌ناو رووناکبیروشاعیر و نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری،دیسان به‌ناو سه‌ربه‌خۆی، کوردستانی رۆژهه‌ڵات) ئێمه که نه‌مانزانی چۆن به‌رخوردی رووشنبیرانه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته بکه‌ین؟ چۆن پشتیوانی یه‌کتر بین و پێکه‌وه بڕیاربده‌ین که به‌شداریی ئه‌و فستیواڵ و فستیواڵانه بکه‌ین و نه‌که‌ین و ...تاد.
ئه‌وه‌یکه؛ بۆ کاتێ زانیمان به هه‌نێ له دۆستانیان گوتوه نابێ به‌شداریی بکه‌ن.. هیچمان نه‌کرد؟ و پێمان ده‌گوتن که مه‌ترسن هیچ نابی ئێوه‌ش وه‌رن! و دواجار که به‌ره‌به‌ره ئه‌و پێگوتنه په‌ره‌ی سه‌ند و هه‌موومانی گرته‌وه.. ئه‌مجار خۆمان ئه‌وه‌نده ئازا!! نه‌بووین و هه‌ر هیچمان نه‌مانوێرا بچین یان لانی که‌م هۆی نهچوونهکهمان بپشکنین و بڵاوی بکه‌ینه‌وه..
چیی رویدا و بۆ وایلێهات؟
نۆ رۆژان مابوو بۆ ده‌سپێکردنی فستیواڵی گه‌لاوێژ، من و عه‌بدوڵڵای که‌یخوسره‌وی بانگکراین بۆ شوێنێ که پێمانرابگهیهنن "نابێ بچنه فستیواڵی گه‌لاوێژ و ...!! باوه‌کو من تا دوا رۆژی ماوه‌ی دیاری کراویش هه‌وڵم دا به‌و دۆستانه‌ی که ئاگادار بووم بانگهێشت کراون رابگه‌یه‌نم که ده‌بێ بچین و مهودانهدهین به‌وکه‌س و که‌سانه‌ی که ئه‌یانهه‌وێ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به پیوه‌ری سیاسه‌ت بپێون و بڕیاری سیاسیانه‌ی بۆ بده‌ن.. به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و دۆستانه‌ی هێشتا هیچیان پێ رانهگهیاندبوون ئازایانه به ئێمه‌یان ده‌گوت که هیچ نابێ! ئێمه ده‌چین. ئێوه‌ش وه‌رن!! به‌ڵام هێند پێ نه‌چوو به دۆستانی سنه و بانهشیان راگه‌یاند که نابێ ته‌شریفتان بچێ و .. و ئه‌و دۆستانه‌ش دوادلۆپی ئازایه‌تیه‌که‌یان داچۆڕا و فه‌رموویان که نامانهه‌وێ ئه‌م ئارامشهمان بفه‌وتێ!! ئێوه بچن ئیشه‌ڵڵا هیچ نابێ و .. ئێمه هه‌ر خۆمان حه‌ز به چوون ناکه‌ین( ئه‌و دۆستانه لهبیریا چووبۆوه چۆن ده‌یان جاری پێشتر و بۆ هه‌موو فستیواڵه‌کان چووبوون و قه‌تیش نه‌یانده‌پرسی ئه‌ی باقی دۆستانیان بۆ بانگ ناکه‌ن بۆ جگه ئێمه که‌سی دیکه نابه‌ن.. دیسان دۆستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا سوور بوون له‌سه‌ر رۆشتن و ده‌یانفه‌رموو ؛ ده‌بێ بچین و ئێوه‌ش وه‌رن ئیشه‌ڵڵا هیچ نابێ و شوکور هیچیان به‌ئێمه نه‌گوتوه.. شه‌وی چوارشه‌ممه که ده‌بوا بۆ به‌یانی بچووینایه بۆ مه‌ریوان و له‌وێوه بچینه فستیواڵ من زه‌نگم بۆ یه‌کێ له دۆستانی بۆکان‌دا و گوتم که من له‌سه‌ر بڕیاری چوونم و به‌یانی که‌ی رێکه‌وین؟ فه‌رموویان که وه‌ڵا من نایه‌م.. ئه‌مڕۆ پێیان راگه‌یاندووم که نابێ بچم! به‌ڵام ئێوه بچن.. به‌خوا هیچ نابێ!!
به‌یانی زوو من چوومه مه‌ریوان بوووهی بزانم ئه‌م سیاسه‌ته چه‌نده "سه‌راسه‌ری"ه و به کێهایان نه‌گوتوه با لانی که‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وان بچین.. به‌ڵام له‌وێ ده‌رکه‌وت که به‌داخه‌وه به‌و که‌سانه‌ش که تائه‌و کات نهگوترابوو .. "نابێ بچنیان" راگه‌یاندوه و هه‌ر ئه‌و کاته‌ش پاسی نووسه‌رانی فارسیان له رێی مه‌ریوان گرتووه‌و و.. ئێمه‌ش له‌ترساندا گه‌ڕاینه‌وه(من و دۆستێکی دیکه که تا ئه‌وکات ده‌رفه‌تیان نه‌ببوو پێێ راگه‌یه‌نن که نابێ ته‌شریفت بچێ).. ..
خۆم شه‌رم ئه‌که‌م ئه‌م به‌سه‌رهاته ده‌نووسمه‌وه!
بۆ کاتێ دوستان زانیان که به ئێمه و دۆستانی سنه و بانه‌یان گوتوه که نابێ بچن! خۆیان هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری چوون بوون؟
بۆ ئه‌وانیش ڕایاننهگهیاند که؛ ئێمه‌ش ناچین ئه‌گه‌ر به‌زۆریش بماننێرن! سه‌یر ئه‌وه‌بوو که دووکه‌س له‌وانه‌ی تادوایین ساته‌کان پێیان رانهگهیاندبوون که "نابێ بچن!" له مه‌ریوانیش هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر چوون و .. من به زۆر و ته‌مه‌نا رازیمکردن که ئه‌م چوونه‌ی ئێوه ته‌وهینه به دۆستانی دیکه‌تان و نه‌چوونتان سه‌ربه‌رزانه‌تره له چوون(هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر بهێڵن بچن بۆ وه‌ی دڵنیابووم ناهێڵن ئه‌وانیش بچن)
بۆ بڕیارێکی وه‌هامان نه‌دا که له مه‌ریوان یه‌ک بگرینه‌وه و له‌وێ دوای بیروڕاگۆڕینه‌وه بڕیاری چوون و نه‌چوونمان ئه‌ده‌ین؟
بۆ وامانکرد بۆ؟ ئه‌مه دوایین فستیواڵ نیه و ده‌یان کۆری ئه‌ده‌بی دیکه به‌رێوه‌یه! با فێربین که له هه‌نێ شوێن دا پێویسته ئازادی خۆمان بکه‌ینه قوربانیی بۆ ئازادی دیتران و به‌رجه‌وه‌نی ئه‌ده‌ب و هونه‌رمان بخه‌ینه پێش به‌رژه‌وه‌نی خۆمان! ئه‌گه‌ریش فێر نابین با لانی که‌م فێرببین که خۆمان له‌وانی دیکه به‌ئازاتر نه‌زانین و له ده‌رفه‌تێکیشدا باسی خوێڕیه‌تی خۆمان بکه‌ین! دڵنیام هه‌موومان وه‌ک هه‌موو مرۆڤی دیکه له‌هه‌نێ شوێن دا خوێڕین! قه‌یدی نیه با من یه‌که‌م شاعیر و نووسه‌ری خوێڕی بم!
ده‌ئێوه‌ش فه‌رموون رایگه‌یه‌نن! ئه‌گینا تووشی ئازاری ویژدان ده‌بن..
<< صفحهٔ اصلی