ئێواره چیرۆک
ئێواره چیرۆکێک بۆ یوونس ره‌زایی؛
دوێنێ سێ شه‌ممه 19ی خه‌رمانان گرووپی چیرۆکی شه‌وار به به‌شدارێ زۆرێ له چیرۆکدۆستانی شاره‌که‌مان ئێواره چیرۆکێکی بۆ خوێندنه‌وه‌ی دوو چیرۆکی به‌رێز یوونس ره‌زایی(شاعیر و چیرۆک‌نووس) له شوێنی گرووپی هونه‌ری شه‌وار سازکرد. له‌م ئێواره‌دا سه‌ره‌تا به‌رێز یوونس ره‌زایی چیرۆکی "هه‌رکه‌س ئه‌م چیرۆکه‌ی به‌دڵ نیه که‌یفی خۆیه‌تی" خوێنده‌وه و وه‌لامی دانیشتوانی له‌مه‌ر چیرۆکه‌که دایه‌وه و دواجار من دووخوێندنهوهی دهروونشیکارانهم ئاراسته‌کرد و له روانگه‌ی یۆنگ و فرۆیده‌وه تیشکم خسته سه‌ر نمادگهلی وه‌ک ئاوێنه و تاریکی(وه‌ک ره‌مزی ناخودئاگا) که‌سایه‌تیه‌کانیx و y (وه‌ک ره‌مزی منه‌کانی ده‌روون) و په‌پووله و بۆنی په‌پووله وه‌ک رهمزگهلی نێرماکی و غه‌ریزه...و کات و شوێن و که‌س و رووداوم له‌و ده‌قه‌دا به‌رجه‌سته‌کرده‌وه و جیاوازیهکانیانم له ناو چیرۆکی رێئال و مودێرندا باس کرد‌و چیرۆکه‌که‌م هێنایه خانه‌ی چیرۆکگه‌لی دهرووننڤیسانانه و چیرۆکی مودێرنه‌وه.. ئه‌و چیرۆکه به‌جوانی رۆچووبووه ناخی منه‌کانی ده‌روون و نائاگای تاکه‌وه..
ئینجا به‌رێز یوونس ره‌زایی چیرۆکی "پیاوێک نه‌بوو حیکایه‌تێک بگێڕێته‌وه له بارام"ی خوێنده‌وه و وه‌ڵامی پرسیاری دانیشتوانی دایه‌وه...
من له روانگه‌ی فۆکهوه پێوه‌ندیه‌کانی بارام(وه‌ک ره‌مزی ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات) و حیکایه‌تخوانه‌کان(رسووڵی ته‌پله و حه‌سه‌ن بهلهجه و گۆرانی بیژ – وه‌ک هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ندانه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا) ئاماژه پێ‌کرد و کات و که‌س و شوێن و هۆکارێتی(علیت) چیرۆکه‌که‌م روونکرده‌وه و باسی ئه‌و گه‌مه زمانییهم کرد که ده‌ق له‌رێگه‌ی زمانی دوو حیکیهتنووس و حیکایه‌تخوانه‌وه ده‌یکا و ئه‌و ره‌هه‌نده مێژووییه‌ی که له‌م گه‌مه‌دا ده‌ینوێنێ و ئه‌مانباته‌وه بۆ قه‌ڵای دمدم و هه‌وڵێر و چۆنیه‌تی شکسته‌کانمان...
هه‌روه‌ها به‌راوه‌ردی ئه‌و چیرۆکانه له‌باری په‌رژانه‌سه‌ر ده‌روون(لهچیرۆکێ یه‌که‌مدا) و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤ (له چیرۆکی دووهه‌مدا) .....
جێی خۆیه‌تی سپاسی یوونس ره‌زایی(شاعیر و نووسه‌ر) و گرووپی چیرۆکی شه‌وار بکه‌ین و هیوای به‌رده‌وامی بۆ ئه‌و به‌رێزانه له خزمه‌ت ئه‌بی کوردی‌دا...
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی