ئوله‌مپیکی 2008
ده‌سپێک تا کۆتایی ئوله‌مپیک
ئه‌و په‌ڕی یه‌کگرتنی ده‌سه‌ڵات و مه‌عریفه
که باس له ده‌سه‌ڵات ده‌کرێ؛ له رێوه ئه‌و هێزه سه‌رکوتکاره دێته یادی مه که به‌رده‌وام له رێگه‌ی نواندنی زۆره‌وه ناهێڵێ پا له بازنه‌ی تابۆکانی بترازێنین و هه‌زاران جی- ئه‌ی- ئس- ئچ ی هه‌یه بۆ وه‌ی بزانێ چی ئه‌که‌یت و چی ناکه‌یت و نه‌هێڵێ جگه زمانه‌که‌ی خۆی و زمانی پروپاگه‌نده‌ی و.. هیچ زمانێکت هه‌بێ یان به‌هیچ لایه‌کدا بچیت و..
به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵات نیه!ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌رگیز ئاوه‌ها یه‌ک ره‌هه‌ند و ته‌نیا نه‌بوونه و به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ زانستی سه‌رده‌می خۆدا تێکه‌ڵاو بوونه و پێکه‌وه هێزه‌کانیان نواندوه. فۆکۆ گوته‌نی "هیچ پێوه‌ندییه‌کی ده‌سه‌ڵات به بێ سازبوون و ئاماده‌بوونی به‌شێک له زانست نایه‌ته گه‌ڕ و هیچ زانستێکیش نیه که به‌له‌ونێ زه‌مانه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵات نه‌کا.. و له هه‌ر شوێنێ ده‌سه‌لاتێک ده‌نوێنرێ، زانستێکیش وه‌به‌رهه‌م دێت" که وایه ده‌سه‌ڵات له‌م پێناسه‌دا ئه‌توانێ وه‌ک هیزی به‌رهه‌مهێنیش بێته گه‌ڕ و جگه سه‌رکوتکاری(که لای ئێمه به‌رده‌وام ئاماده‌یی هه‌یه) داهێنه‌رانه‌ش بێته جم و جووڵ... ره‌نگه بپرسن شتی وا چۆن ده‌بێ(ناحه‌قیشتان نیه بۆ وه‌ی تا بووه ئێمه ئه‌وه‌ند ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکه‌رمان بینیوه.. که شتی وامان بۆ قه‌بووڵ ناکرێ!!)
بۆ وه‌ی بتوانین باسی ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌مهێن بکه‌ین ده‌بی بتوانین بۆ ماوه‌یه‌کیش بووه ده‌سه‌ڵات به‌س به ده‌سه‌ڵااتی سیاسی پێناسه نه‌که‌ین.. فۆکۆ لای وابوو " ده‌سه‌ڵات ئه‌و شته نیه که به مڵکی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت و چینی حاکمانی بزانین، به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵات ئستراتێژی یه. بارودۆخێکی ستراتێژی ئاڵۆز و زۆربوونی پێوه‌ندی نێوان هێزه‌کانه.."1
به‌م پێشه‌کیه کورته‌وه ئه‌مهه‌وێ ئوله‌مپیکی 2008 به نموونه‌ه‌ی ئه‌و دۆخه تابه‌ته و زۆربوونی پێوه‌ندی نێوان هێزه‌کان بێنمه‌وه؛ هه‌موو زانستی کۆن و دیجیتاڵی سه‌رده‌می مودێرن و دوای مودێرن له ده‌سپێکی ئه‌و یاریگه‌له‌دا ئه‌وه‌ند جوان و به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ریانه هاتنه‌گه‌ڕ که جگه به‌رهه‌مهێنان چشتێکی دیکه‌ی پێ ناگوترێ.. ده‌سه‌ڵات له‌م پێناسه‌یه‌ی دا ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌رێنییه و چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانیش دوای دیتنی ئه‌و هه‌موو جوانکاریه که به زانست و هونه‌ر و هێزی له‌ش(له‌رێگای پێوه‌ندییه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه) کرابوو... به‌و باوه‌ڕه بگه‌ن که ئه‌توانن له‌بری سه‌رکوتکاریی.. بیر له ئاشتی و جوانکاریی و به‌رهه‌مهێنان بکه‌نه‌وه....
به‌و هیوا گه‌شبینانه‌وه.. ساڵح سووزه‌نی
......
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی