دیسان زمان
بازاری ناداخی سوخه‌نرانی؛
به پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی "په‌یڤ"ی سه‌قز من باسێکم پێشکه‌ش کرد له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زمانیی نادیاری ژنان، ئه‌و باسه پێشتر له‌ژێر سه‌ردێڕی" در سرزمین تابۆ پدر سالار یا فریب خورده" ده ساڵ پێش ئێستا نووسرابوو و له گۆڤاری فرهنگ کردستان"دا وه‌ک وتاری هه‌ڵبژارده‌ی سمیناری "کردستان شناسی" بڵاو کرابۆوه و له راستیدا نیمچه وه‌ڵامێ بوو به وتاری دۆستی به‌رێزم کاک ره‌سووڵ محه‌ممه‌دی به‌ناوی ' وڵاتی تابۆ" که لێره‌ش له دووژماره‌ی حه‌وتوونامه‌ی راساندا بڵاو کرایه‌وه.. و تارێکی پێشتری خۆم به‌ناوی" توسعه دال ی بر مدلوولهای بیشمار" وتاره‌که‌ی من به زمانی فارسی نووسرابوو هه‌ر بۆیه تا ئێستا نه‌هاتۆته ناو وبلاگه‌کانم و هه‌ولئه‌ده‌م له داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌رله‌نوێ بڵاوی بکه‌مه‌وه. بۆ و ه‌ی به‌شی دوهه‌می ئه‌و وتاره به‌ناوی "نڤیسانی ژنانه" ئاماده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌یه و ره‌نگه هه‌ر له یه‌کێک له ئه‌نجومه‌نه‌کانی سه‌قز دا وه‌ک باسێک بیخه‌مه‌وه گه‌ڕ...
دوابه‌دوای ئه‌وه ده‌عوه‌تی گرووپی چیرۆکی شه‌وار بوو بۆ قسه‌کردنم له‌مه‌ڕ " زمان، ده‌سه‌لاتی زمان و زمانی ئه‌ده‌بیی " که بڕیاره سبه‌ی (یه‌کشه‌ممه) کاتژمێری 5.30 له شوێنی تایبه‌تی شه‌وار به‌ڕێوه بچێ و هیوادارم بتوانێ ده‌وری خۆی به‌باشی بگێڕی یارمه‌تی نووسه‌رانی لاوی شاره‌که‌مان بدا بۆ زێده‌تر قووڵبوونه‌وه له بابه‌تی زمان و ده‌سه‌لاتداری زمان له سه‌رده‌می دوای 2000دا... به‌و ئاواته‌وه!
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی