رۆژی جیهانی شێعر
له فستیواالی رۆژی جیهانیی شێعردا؛
شاری ئاکرێ شێعرباران کرا...
شاری ئاکرێ شێعرباران کرا...
په‌پووله:
ئاگر!
هانێ باڵه‌کانم
پێی هه‌ڵفڕه
له‌وپه‌ڕ جه‌نگه‌ڵ تاریکایی..
ده‌ستی تا.... لای خودا چووه
سه‌مفۆنیا
رۆژه‌کانی 27 تا 29ی مارس، شاری ئاکرێ له لایه‌ن ده‌یان شاعیری کوردی (ئێران، عێراق، تورکیا، سووریا..)وه، شێعر باران کرا! ئه‌م فستیواڵه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌وڵه‌تی هه‌رێم و بزاڤی رۆشنبیری ئاکرێ، به به‌شداری ده‌یان شاعیر و رووناکبیری کورد به‌رێوه چوو.. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 27 به‌دوای به‌خیرهاتنکردنی قائیم مه‌قامی ئاکرێ و وتاری فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی(وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم) و فه‌وزی ئه‌ترووشی(بریکاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و.. پانۆرامایه‌کی شێعری (سه‌مای وشه‌کان) هاته نمایشکرن؛ له‌م فیلمه‌دا شاعیرانی کورد له هێمن و هێدییه‌وه تا شێرکۆ و فه‌رهادپیرباڵ به‌ده‌نگی خۆیان شێعر یان خوێنده‌وه1 و دواجار وه‌ک هه‌میشه چه‌ند گۆرانی بێژێک گۆرانی و مۆسیقایان پێشکه‌ش کرد.
دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ کۆڕێک به‌ناوی ئێواره‌ی نالی هاته سازکرن که ده شاعری کورد(ژن و پیاو ) به زاراوگه‌لی جیاواز( سۆرانی، بادینی، زازایی و..) شێعریان خوێنده‌وه که شێعری خودایا ..ی به‌رێز قوبادی جه‌لی زاده سه‌رنجی زێده‌تری راکێشا... (له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا حه‌تم له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ره‌وایه‌ته خوێندنه‌وه‌ی خۆمم ده‌بێ..
"خدایا تو بوسیده‌ای هیچگا....... لب سرخ فام زنی مست را؟"
دواجار فیلمی "دۆڵ" (ده‌رهێنانی به‌رێز هونه‌ر سه‌لیم) هاته نمایش و لێدوان له‌سه‌ری..
فیلمه‌که باس له نه‌گبه‌تی گه‌لی کورد ده‌کا له هه‌موو شوێنێ و..ئه‌ی ره‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان...
به‌یانی رۆژی 28 ، چوار وتار خویندرایه‌وه که بریتی بوون له؛
1- وتاری زمانێ هه‌لبه‌ستێ نووسینی به‌رێز ته‌نگه‌زارێ مارینی که من لام وایه وتارێکی ئه‌مرۆژیانه بوو و پشت ئه‌ستوور بوو به رای زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانی سه‌رده‌م له بارت ه‌وه تا دریدا...
2- "ره‌نگدانه‌وه‌ی که‌سێتی و دونیابینی هه‌للاج له شێعری مه‌حوی و حافزی شیرازی دا" نووسینی سه‌بوور عه‌بدولکه‌ریم
3- وتاری " بۆچی شێعر ده‌نووسین؟ نووسینی نه‌جات حه‌مید
4- حه‌ز له شێعری....
له به‌شی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی وتاره‌کاندا من ئاماژه‌مکرده دوو چه‌شنه خوێندنه‌وه؛ خوێندنه‌وه‌یه‌ک که له ده‌روونی ده‌قه‌وه ئه‌ڕوانێته دیاره‌ده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق و له‌هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌که‌وه ده‌ق بخوێندرێته‌وه گرینگی به‌ده‌ق بابه‌تی سه‌ره‌کیه... به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی دوهه‌م بابه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق دێنێ و ئه‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ر ده‌ق دا ... ئه‌شق له شێعری فڵان شاعیر یان سه‌نده‌ڵی و چووزانم مۆسیقا له فیساره تێکستدا.. دیاره ره‌خنه‌ی سه‌رده‌م له چه‌شنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌مه و هه‌وڵ ئه‌دا له‌وزه‌ی ناوه‌کی ده‌قه‌وه بڕوا بۆ نه‌نووسراوه‌کانی.. وتاره‌که‌ی به‌رێز مارینی ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی ده‌ناساند که له چه‌شنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌من و وتاری دۆستانی دی خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م.. بۆ وێنه به‌رێز سه‌بوور، بۆچوونی حافز و هه‌للاج بسه‌پێنی به‌سه‌ر مه‌حویدا و به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فارسی یه‌که‌ی باش نه‌بوو مه‌به‌ستی نه‌پێکابو.. ئه‌و ئه‌یگوت له حافز گرینگی که‌متری داوه به پیر و... من ئه‌و دێڕه شێعره‌ی حافزم به نموونه‌بۆ هێنانه‌وه:
"پیر ما گفت خطا بر قلم صنع نرفت .... آفرین بر نظر پاک خطا پوشش باد"
گوتم که گرینگی پیر له‌م شادێڕه‌ی حافزدا له سازنده‌ش زێده‌تره.. چبگا به مرۆف...
له‌مه‌ڕوتاره‌که‌ی به‌ڕێز مارینی له مه‌ڕ "مه‌رگی نووسه‌ر" گۆتم که چه‌مکێکی پاش مودێرنانه‌یه و له پێکهاته هه‌ڵوه‌شێنی حضور (ئاماده‌بوون) و غیابی نووسه‌ره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و کاتێ دریدا گرینگی زێده‌تری دایه نڤیسان، ئیتر ئاماده‌بوونی نووسه‌ری له‌ناو تێکستدا کرده غیاب و مه‌رگی نووسه‌ر له‌زێهنی خوێنه‌ردا..
له مه‌ڕ وتاره‌که‌ی به‌رێز نه‌جات حه‌میدیش من ئاماژه‌مکرده ببووچوونی بارت له مه‌ر چێژ رامگه‌یاند که چێژ وه‌رگرتن له تێکست له ره‌خنه‌ی سه‌رده‌مدا فرینگی زۆری هه‌یه و ئه‌و به‌رێزه له‌و به‌شه‌ی وتاره‌که‌یدا که نووسین بۆ چێژ ره‌فزده‌کاته‌وه..تووشی هه‌ڵه بووه و...
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ (ئێواره‌ی جه‌زیری) سه‌ره‌تا ده‌شاعیر له هه‌ر چوار کوردستان شێعریان خوێنده‌وه و هاشم سه‌راج وێنه خیاڵینه‌کانی هه‌ڵفڕاند... دواجار فیلمی په‌ڕینه‌وه له‌غوبار ده‌رهێنانی به‌رێز شه‌وکه‌ت ئه‌مین نمایش درا.. فیلمه‌که باسی منداڵێک ده‌کا به‌ناوی صدام دوای رووخانی صدام و رژیمی به‌عسیی.. که که‌س و ته‌نانه‌ت دایک و باوکی ته‌حوێڵی ناگرن و ده‌ترسن بڵێن ئه‌شی ناسن.. ئه‌وفیلمه جگه ناوه‌ڕۆک، فیلمێکی خۆش ساخت و ته‌نزباوه و پڕه له هێماگه‌ل وێنه‌یی زه‌ریف و جوانکاریی سینه‌مایی.. به‌داخه‌وه له‌به‌ر دره‌نگی و ته‌نگی کات هیچ خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیک ئاراسته‌ی فیلمه‌که نه‌کرا ...
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 29، بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاری ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌یی ته‌رخان کرا و ئه‌م وتارانه پێشکه‌ش کران؛
1 – دال ی شێعر مه‌دلوولی خۆیه‌تی و به‌س – نووسینی ساڵح سووزه‌نی
2 _ زمان. بوون، شیعر _ نووسینی عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
3 _ تراژدیا له ده‌قی شێعری شێرکۆ و قوبادی جلی زاده -
4 _ سێحربه‌ندی یا به‌رده‌وام، زمان و چامه - نوسینی فازل عومه‌ر
دال ی شێعر وتارێکی کۆنی من بو که کاتی خۆی له گۆڤاری زرێبار(11)دا بڵاو کرایه‌وه به‌ڵام به‌هۆی هه‌ست به‌جیاوازیی بۆچوون له پێناسه‌کاندا، به ئه‌نقه‌ست بۆ خوێندنه‌وه هه‌ڵمبژارد و وا هه‌ست ئه‌که‌م بۆ ئه‌و موناسیبه‌ته(رۆژی جیهانی شێعر) وتارێکی به جێ بو..
وتاره‌که‌ی به‌رێز عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا وتارێکی به‌پیزبوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وتارێکی درێژ بوو و له تاقه‌تی کاتی به‌رنامه‌که‌دا نه‌بوو .. بچڕ... بچڕ ئاراسته‌کرا و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆیه‌ک که مه‌به‌ستی نووسه‌ر نه‌پێکرێت، هیوادارم ئه‌و وتاره بڵاو بێته‌وه و ده‌وری خۆی بگێڕێ..
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ(ئێواره‌ی باباتاهیرهه‌مه‌دانی) هه‌مدیسان ئاکرێ شێعر باران کرا .... ئه‌و ئێواره‌یه من به‌شێک له شێعری" حه‌بێکی هه‌نگوینی دائه‌نێی.. مه‌ترسه بنقێنه"م خوێنده‌وه که له‌به‌ر جیاوازیی شێواز و زمانی تایبه‌ت سه‌رنجی زێده‌تری راکێشا و زۆرێ له دۆستان حه‌زیان کرد شێعره‌که له‌وێش بڵاو بکه‌مه‌وه و داوای تێکستی شێحره‌که‌یان ده‌کرد و تێکسته‌که‌ش ده‌ساوده‌س فڕی و نه‌ما،،،
له‌کۆتایی دا دیاری و خه‌ڵاتی فستیواله‌که به‌سه‌رهه‌موو به‌شداراندا دابه‌شکرا و ماڵئاوا و منیش گه‌ڕامه‌وه و زۆرم پێبڕیا... نه‌مردین و رۆژی جیهانی شێعریشمان دی! ئاخر شێعر له‌هه‌موو یۆتۆپیاکانی زانست- ده‌سه‌لات.. به‌رده‌وام فرێده‌درێته ده‌ره‌وه...... ماویه‌تی
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی