ناساندن
له‌م دواییه‌دا، سایتی شارنیووز له به‌شی ناساندنی خۆی دا لوتفی کردوه و منی به ئاسمان و خه‌ڵکی شاره‌که‌م ناساندوه و پێشینه‌ی کاری ئه‌ده‌بیی و رهخنهییهکانمی هاوردۆتهوه و ناونیشانی وێبلاگ و ئیمهیلهکهمی داناوه و تا خوابڵێ به‌سه (نازانم بۆ ئه‌وه‌نده) تاریفی داوم.
http://www.sharnews.com/nasandn/na049.htm
ئه‌وه جێی سپاس و پێزانینه و ماڵی زه‌وینی و ئاسمانییان ئاوه‌دان.... به‌ڵام تکایه ئه‌گه‌ر ده‌کری ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ژێره‌وه راست بکه‌نه‌وه؛
1- من رێک به پێچه‌وانه‌وه له ساڵی 57 هو ده‌ستم داوه‌ته قه‌له‌م و له 62دا زیندانم ناسیوه( 5ساڵ که ساڵێکم کێشاو 4ساڵی کرا به ته‌علیقی واته به سه‌نه‌د ئازاد بووم)
2- له به‌شی کاری شانۆیی دا تکایه ناوی شانۆی "دیاری" بکه‌نه (کایه)
3- له به‌شی کاری ره‌خنه‌یی دا تکایه کتێبی" نالی و خوێندنه نوێیه‌کانی سه‌رده‌م" ی پێ زیاد بکه‌ن. ئه‌م کتێبه له سلێمانی، له لایه‌ن بنکه‌ی رووناکبیری ئێل به‌گی جاف ه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه و سایتی چل چه‌مه له به‌شی کتێب دا دایبه‌زاندوه
4- له‌به‌شی دوایین کاره‌کاندا(ژماره 8 ی شێعر) " شه‌و له من و له‌تۆ و له‌کێ، وێبلاگێک داده‌گیرسێنم" راست بکه‌نه‌وه. ئیتر سپاس
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی