وتوێژ2
جیهان له رهوتایه و شێعریش له‌و ره‌وت و ئاڵوگۆڕه‌دا پێشره‌وه.
وتوێژ(2) له‌گه‌ڵ ساڵح سووزه‌نی
ئاماده‌کردنی ره‌وشت محه‌ممه‌د
1ـ گه‌ر ته‌ماشاى مێژووىرهخنهى كوردى بكه‌ين، به‌ڕاى تۆ ره‌خنه‌ى كوردى تا چه‌ند توانيویه‌تى خۆى له بابه‌ته لاوه‌كييه‌كان دوو بخاته‌وه‌و قسه له‌سه‌ر خودى ده‌ق بكات؟ بوَ نموونه؛ ره‌خنه‌ى كوردى هێَندهى كه سهرگهرمبووه به ره‌هه‌نده مێژووييهكانى نالى و شيعرى نالييهوه، تائێسته توانيويه‌تى له‌رێگه‌ى ده‌قه‌كانى نالييهوه قسه له‌سه‌ر جيهانبينى و جۆرى بيركردنه‌وه‌ى نالى بكات؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هه‌مه‌کی ره‌خنه‌ی کوردی بێ که به‌داخه‌وه خاوه‌نی مێژووێيكێ ئه‌وتۆ نیه و دیسان به‌داخه‌وه ئه‌و پێناسه‌یه‌ی (ئه‌ده‌بی کورد به گشتی) له ره‌خنه و به‌تایبه‌ت له ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه که؛ ره‌خنه سه‌نگی مه‌حه‌کی چاک وخراپی یان هێز و لاوازی به‌رهه‌می هونه‌ری یان ئه‌ده‌بی یه و ره‌خنه‌گریش له‌م پێناسه‌دا"حاکم و قازیقوزاتی" ئه‌و مه‌حکه‌مه‌یه که حوکمی باش و خراپ ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر ده‌قدا و که‌سایه‌تی شاعیر و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند یان ئه‌دیب به‌رێته پهڕپهرۆچکهی ئاسمان یان نوقمی زه‌وینی بکا و له‌راستیدا ئه‌وه‌ی له‌م پێناسه‌دا گرینگه که‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ند یان ئه‌دیبه(که به‌پێی پێوه‌ندی ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی یان دوژمنایه‌تی و نادۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ناو ره‌خنه‌گر) نه‌وه‌ک به‌رهه‌م یان ده‌ق.... "ویلفێرد گرین" و "لی مۆرگان" و هاوکارانیان له کتێبی " بنه‌ماکانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی" دا، به مه‌به‌ستی ره‌خنه گرتن له‌و چه‌شنه ره‌خنه‌یه چیرۆکی مامۆستایه‌کی ئه‌ده‌بی ئینگلیسی ده‌گێڕنه‌وه که گوایه رۆژێ به خوێندکاره‌کان ده‌ڵێ باسی ئه‌مڕۆمان ره‌خنه‌کاری و خوێندنه‌وه‌ی شێعری "ماشووقه‌ی عیشوهساز"ی "ئاندرێ مارۆل"ه. ئێنجا که‌وته باسی بیر و ڕای سیاسی، ئایینی، ژیان و پیشه‌ی "مارۆل" و دوای تاریفدانی که‌سایه‌تی ئه‌و گوتی که دۆست و دوژمن خۆشیان ویستووه و ئینجا هاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مارۆل ژنی هاوردوه یان نا و.. له‌ناکاو زه‌نگ لێدراو ماوه‌ی یانه‌که ته‌واو ده‌بێ.. مامۆستا یاداشته‌کانی خڕده‌کاته‌وه و رووبه مناڵه‌کان ده‌ڵی: شێعرێکی زۆر به‌رزه مناڵه‌کان.. شێعرێکی سه‌یر." ئه‌مه ره‌نگه به‌چه‌شنێ حه‌کایه‌تی ره‌خنه‌گرانی پێشووی ئێمه‌ش بێ.. دیاره له‌م پێناسه‌یه‌دا بابه‌ته لاوه‌کیه‌کان و په‌راوێزه‌کان ده‌بنه بابه‌تی سه‌ره‌کی و به پێچه‌وانه‌وه خودی ده‌ق ده‌که‌وێته په‌راوێزه‌وه و زۆر که‌م لێی ده‌کۆڵرێته‌وه... ئه‌گه‌ریش رهخنهگریێکی دڵسۆز ویستبێتی له سه‌ر ده‌قێکی وه‌ک دیوانی ناڵی و... بنووسێ ده‌هات سه‌ر له نوێ ده‌قه‌که‌ی بۆ مانا ده‌کردینه‌وه یان وه‌ک فه‌رهه‌نگۆک وشه‌کانی ده‌به‌ست به مانای دڵخوازی خۆیه‌وه، ره‌نگه ئه‌م کاره یارمه‌تی خوینه‌رێکی ئاسایی یان مامناوه‌ندی بدایه که ده‌قێکی رێک و پێکتری له‌به‌رده‌ستدا بێ و له رووکه‌شی یه‌که‌می مانایی ده‌قه‌که تێ‌بگا، به‌ڵام له‌راستیدا به‌م کاره ده‌قێکی کراوه‌یان ده‌کرده ده‌قێکی به‌ستراو و تاک ره‌هه‌ند و ئه‌وه‌ش به‌رای من غه‌درێکی گه‌وره بوو ده‌رحه‌ق به ده‌ق بۆ وه‌ی من لام وایه هه‌ر ده‌قێکی کراوه به قه‌ده‌ر خوێنه‌ره‌کانی خۆێ وزه و توانایی راڤه و شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی هه‌یه و زوڵمه ئه‌گه‌ر مافی چه‌ند خوێندنه‌وه‌یی لێ زه‌وت بکرێ.. تاد. به‌م پێیه له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی جه‌نابتدا ده‌بێ بڵێم جگه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی که ره‌خنه‌گرانی نوێخواز له هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نه‌ی ده‌ق دا هه‌نگاوی باشیان هه‌ڵێناوه.. ره‌خنه گرانی پێش‌و جگه ئه‌و ره‌هه‌نده مێژووییه نه‌پرژاونه‌ته سه‌ر ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی شێعری نالی...
2ـ چه‌مكى "نوێ بوونه‌وه‌ى شيعر " به‌لاى تۆوه هه‌ڵگرى ئيشكالييات نييه، له‌و رووه‌وه كه شيعر وه‌ك يه‌كێ له چالاكييه زێهنى و رِووحييه هه‌ره سركهكانى مرۆڤ، چۆن له به‌رانبه‌ر هه‌مان ده‌سته واژه‌دا رایبگرين، كه گۆڕانه مادييهكانيش ناو ده‌نێ نوێ بوونه‌وه؟
شێعر ئه‌توانێ هه‌ڵگری هه‌موو شتێک بێ و له هه‌مانحاڵدا هێچ کام له‌و شتانه نه‌بێ .. سرکییهتی شێعرێش به‌راستی هه‌ر له‌وه‌دایه.. و ئه‌و کاره‌ش به‌زمان ده‌کا.. ئه‌وه زمانلووسیی شێعره که ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی پێ ده‌به‌خشێ. راسته شێعر زۆرتر به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زمانیه‌وه که هه‌یه‌تی توانای ئه‌وه‌ی ههبووي كه سه‌ر بکێشێته ناو به گوته‌ی جه‌نابت "زێهنی و رۆحی"ترین گوتاره‌کانی ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێ که زمان به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌وه ره‌گ و ریشه‌ی مادیشی هه‌یه و ئه‌ساسه‌ن "دال"ه‌کان سیسته‌مێکی نیشانهیین بۆ ئاماژه به "مه‌دلوول"ه‌کان.. زمان به‌گشتی له زه‌وی و لای مرۆڤی زه‌وینی له دایک بووه و گه‌شه‌ی کردوه و ده‌ستی به‌ره‌و ئاسمان و کاکێشانهکهکانانیش دریژ کردۆته‌وه و هه‌موو ئوستورهکانیش له رێگای زمانه‌وه گهیشوونه ئێمه.. له‌راستیدا که‌ره‌سه‌ی ده‌ربرین بۆ رۆحیات و مادیات هه‌مان زمانه و زمانیش، به‌تایبه‌ت زمانی شێعر که چالاکترین چه‌شنی زمانی هونه‌رییه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گۆرانکارییه مادیه‌کانی مێژوویی‌دا تووشی گۆرانکاری بووه یان به پێچه‌وانه‌وه بۆته هۆی گۆرانکاریه‌کان له هه‌موو پانتاکانی ژیانی مرۆڤایه‌تی(که هه‌مان ژیانی مادی و رۆحی بێت). خوێندنه‌وه‌ی بیروڕای باختین و لایه‌نگرانی(قوتابخانه‌ی باختین) له‌مه‌ر ئه‌م باسه زۆر گرینگه بۆ وه‌ی ئه‌وانیش جه‌ختیان ده‌کرده سه‌ر لایه‌نه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی زمان و لایان وابوو که "هه‌موو لایه‌نه‌کانی زمان ده‌بی له ته‌ون و کڕی کۆمه‌لایه‌تیدا بخرێته ژێر سه‌رنج و لێکۆڵینه‌وه..
ئه‌زقه‌زا ره‌خنه‌ی من له فستیواڵی گه‌لاوێژدا له سه‌ر شێعره‌کان ئه‌وه بوو که وه‌ک زمان نه‌یانتوانیبوو بێنه جیهانی مۆدێرنه‌وه و له هه‌مان ده‌وره‌ی پێشمۆدێرندا مابوونه‌وه.. له شوێنێ تریش نووسیومه، کاتی خۆی باختین گوڵه‌کانی دۆزه‌خی بودلێری له به‌ر ئه‌وه به‌نموونه‌ی شێعری شار هاورده‌وه که "شار تێیدا وه‌ک واژه ده‌روونی بۆته‌وه.."
بودلێریش خۆی ده‌ڵێ: " بچیتهکن هه‌ر فهرهنسهییهکی ره‌سه‌ن که رۆژنامه‌که‌ی له کافه‌که‌ی خۆیدا ده‌خوێنێته‌وه و بپرسی پێشکه‌وت و گه‌شه یانی چی؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ پێشکه‌وت یانی وزه‌ی هه‌ڵم، کاره‌با، چراگاز،"تکایه له مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته بڕواننه" ئه‌زموونی مودێرنیته"ی مارشاڵ بێرمه‌ن،
3ـ چۆن بتوانين قسهلهر شيعرى كلاسيكى كوردى به‌نموونه نالىء مه‌حوى بكه‌ين له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و جيهانبينييه ئاينييه‌وه كه دروستيكردوون؟
به‌داخه‌ه‌وه زۆربه‌ی ره‌خنه‌گرانی لای ئێمه وه‌ک ناوه‌رۆکێکی نه‌گۆر و وه‌ستاو له ده‌ق ده‌ڕوانن و ئه‌م پرسیاره‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گری و به شێوه‌ی "به‌ستراو" له ده‌قه‌کانی نالی ده‌روانێ... ئه‌مه له حاڵێکدایه که ده‌قی نالی ده‌قێکی "کراوه‌یه" و ده‌قی کراوه‌ش ئه‌و مه‌ودا ئه‌داته خوێنه‌ری چالاک یان ره‌خنه‌گر که به پێی وزه‌کانی ناوه‌کی ده‌ق له هه‌ر روانگه‌یه‌که‌وه بیخوێنێته‌وه و شروڤه‌ی بکا... بۆ نموونه من شێعری " ئه‌ی جیلوه‌ده‌ری حوسن و جڵه‌وکێشی ته‌ماشا"(یه‌که‌م شێعری دیوانی نالی که زۆرکه‌سان لایان وایه بۆ ذڵداری ئاسمانی نووسراوه...) به چشنێکی دی خوێندۆته‌وه و له باری نیشانه ناسی وشه‌وه سه‌لماندوومه که ئه‌و شێعره بۆ خۆشه‌ویستی زه‌وینی نووسراوه نه‌ک ئاسمانی..(بڕواننه" نالی و خوێندنه‌وه نوێکانی سه‌رده‌م،ساڵح سووزه‌نی، وتاری نالی و فنۆمنۆلۆژیای شێعری) ئه‌مه‌ش کارێکی سه‌یر نیه و خوێندنه‌وه‌ی هێرمنۆتیکیانه له‌سه‌ر ده‌ق ئه‌و مه‌ودایه ئه‌داته ره‌خنه‌گر یان خوێنه‌ر که ده‌ق له‌چه‌ند روانگه‌ی جیاجیاوه لێکدانه‌وه و شرۆڤه بکا... نموونه‌که‌ی "به‌هه‌شتی ونبوو"ی "جان میلتۆن"ه که‌به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی پێشوو به مه‌به‌ستی جیاوازی دانانی "خێر"(سه‌رجاوه‌کانی خودایی) و "شه‌ڕ"( سه‌رچاوه شه‌یتانیه‌کان) نووسراوه... به‌ڵام ره‌خنه‌گرێکی وه‌ک "ویلیا‌م بلیک"ئه‌و بۆچوونانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و رای گه‌یاند که "میلتۆن له حیماسه گه‌وره‌که‌ی خۆیدا لایه‌نگری شه‌یتانه"یان شاملوو (که‌ڵه شاعیری فارس) له خوێندنه‌وه‌ی "حافز"دا پێکهاته‌ی خوێندنه‌وه‌کانی پێش خۆی لهمهڕحافزی ره‌فزکرده‌وه و به‌لای زه‌ویدا خوێندیه‌وه.. نموونه‌ی وا له مێژووی هونه‌ر و ئه‌ده‌بدا زۆرن.. به‌لام به‌داخه‌وه ره‌خنه‌گری کورد که‌متر له‌و ئه‌زموونانه که‌ڵکی پیویستی وه‌رگرتووه. به‌هه‌رحاڵ "پێکهاته ههڵوهشێنی" و قوتابخانه‌کانی دوای پێکهاته‌خوازی ئێستا له‌مێژه بۆ مه‌به‌ستی پرسیاره‌که‌ی جه‌نابت هاتۆته‌ئارا و نموونه‌ی زۆریشیان هاوردۆته مه‌یدانی ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌ی جیهانییه‌وه.. هیوادارم ره‌خنه‌گرانی کورد بخوێننه‌وه و جیددی‌تر بنووسن!
ئه‌كرێ شاعیرانى كلاسيكى كوردى به‌رهه‌مهێنه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى هه‌ندێک له نێوه‌رۆك و ئوسلووبى شيعرى كلاسيكى فارسى، له‌لاى هه‌ريه‌ك له نالى و مه‌حوى،بن؟ ئه‌وه چۆن ده‌بينى ئه‌كرێ ناوبنرێ كاريگه‌رييه‌كى ئاسايى يان ئه‌وانيش هه‌ندێ جار كه‌وتوونه‌ته ژێر بارى دوو بارهبوونهوهيهكى بێتامه‌وه؟
شێعری کلاسیکی(به‌گشتی و له هه‌موو زمانێکدا) له باری فۆرم و ناوه‌رۆکه‌وه که‌وتبوه قاڵبێکی به‌رته‌سکه‌وه که هه‌نێ یاسای (عرووزی و به‌دیعی و قافیهیی) به سه‌ریدا زاڵ بوو و ده‌رچوون له هه‌رکام له‌و یاسا و رێسایه بازنه‌ییانه ناشێعر و ناشاعر بوونی به‌دواوه بوو.. هه‌ر بۆیه کاتێ له هه‌ر زمانێکدا شێعری کلاسیکی زۆر بخوێنیته‌وه هه‌ست ده‌که‌ی دووپات و چهندپاتبوونهوی چه‌مک و وێنه‌ی خه‌یاڵ و دارشتی شێعریدهکهی .. شاعیرانی کلاسیکی لایان وابوو به‌ر له‌وه‌ی ببیته شاعیر ده‌بێ ده پازده‌هه‌زار شێعری شاعیرانی دیکه‌ت له‌به‌ر بێ و موو نه‌چی به به‌ین قاڵبه کێشیهکانتدا و سه‌روات لێ نه‌ترازێ و ژماره‌ی قاڵب و سه‌رواکان له هه‌ر زمانێکێشدا دیاری کراو بوو و زۆر ئاسته‌نگی دیکه که له‌م باسه‌دا ناگونجێ..جگه ئه‌وه‌ش ئه‌م لهبهرکردنانه کاری ده‌کرده سه‌ر نه‌ستی (نائاگای) شاعیر و له‌کاتی نووسین دا بێئه‌وه‌ی خۆی ئاگاداربێ هه‌نێ له‌وانه‌ی دووپات و چه‌ند پات ده‌کرده‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین حافزی فارس زۆرینه‌ی قافیه‌کانی له خواجه‌ی کرمان وه‌رگرتوه و خواجه‌ی کرمانیش عه‌رووزی له عه‌ره‌ب وه‌رگرتووه و عهرهبێش باسی هه‌ر چه‌مکێک ده‌کا پێشتر شاعرانی یوونانی کۆن گوتوویانه و .. تاد. لهراستیدابارت گوته‌نی ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی "نێواندهقێتی" زمانه که لهئهدهبیشدا ره‌نگ ئه‌داته‌وه و نزیک بوونی زمانی هه‌نێ له شاعران و نوسه‌ران له ره‌خنه‌ی نوێ‌دا له‌و رووه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه نه‌ک به وه‌رگرتن یان دزی و به‌داخه‌وه ره‌خنه‌گری ناحاڵی له "نێواندهقێتی ئه‌ده‌ب" به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی دوو چه‌مکی له یه‌کچوون بۆ وه‌ی فڵان شاعیر به دز و وه‌رگر له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و فڵان رۆماننووس به وه‌رگێر و لاساییکه‌ره‌وه... نێواندهقێتیIntertextuality ""به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه که پێوه‌ندیه‌کانی ناوبهناویی و لێکبهستراویی(وابستگی) دوو یان چه‌ندلایه‌نه‌ی ژیان و کولتووری نوێ(مودێرن) به‌رجه‌سته بکاته‌وه.. "پسپۆرانی ئه‌م بواره لایان وایه له ده‌وره‌ی پاشمودێرندا ئێتر ناتوانین باسی ره‌سه‌نایه‌تی و بێوێنه‌بوونی به‌رهه‌می هونه‌ری( چ تابلۆیه‌کی نه‌قاشی وچ رۆمان و ...) بکه‌ین، بۆ وه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کان هه‌موویان به ئاشکرا گرێدراوی چه‌ن پاژ و وردوپردهی هونه‌ره‌کانی پێشوون" و وشه‌ی"ده‌ق"(text ) خۆی به‌مانای ته‌ون وکڕی چنراوه"
به‌م پێیه به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیش ته‌ون و کر یان چنراوهیهکه له پێش "نووسراوه‌کان" و "پێش خوێنراوه‌کان".. که‌وایه بۆی دامه‌چن ئه‌گه‌ر لێکچووییه‌ک ده‌بینن له نێوان شێعری کلاسیکی کوردی و فارسی و عه‌ره‌بی یان هه‌ر زمانێکی دیکه‌دا .. له‌و یاری چنین و ته‌ون و کڕهدا گرینگ ئه‌وه‌یه کێ چه‌ند پای له یاساکانی ئه‌و یارییه ترازاندبێ یان یاساورێسای یاریه‌که‌ی به‌رینتر کردبێته‌وه.. وه هه‌موومان باش ئه‌زانین که نالی و مه‌حوی هه‌رکامه‌یان به جێی خۆی هه‌م پایان له‌و بازنانه ترازاندوه و هه‌م یاساکانیان به‌رینتر کردۆته‌وه... مه‌حوی زمانشکێنترین شاعیری کلاسیکیی کورده و نالی زمانبازترینیانه و هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه به‌سه بۆ وه‌ی ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی به ده‌وڵه‌مه‌ند بزانین و به ره‌خنه‌کاری و خوێندنه‌وه‌ی ئهمرۆژیانه ئه‌ده‌بی خۆمان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ین... هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێ که زۆر جاران شاعیران ده‌قی شاعیرێکی دڵخوازی خۆیان وه‌رگێراوه‌ته‌وه و هێناویانه‌ته ناو زمانی دووهه‌مه‌وه.. بۆوێنه شێعری " باڵاخانه‌ی چه‌م دیوانه‌که‌ی تۆن" که زۆر که‌سان به شێعری مه‌وله‌وی ده‌یناسن، شێعری" عزیزم کاسه چشمم سرایت" ی باباتاهیری هه‌مه‌دانیه. یان پیره هه‌ڵۆکه‌ی "سواره" و هه‌ژاری موکریانی(شه‌رفکه‌ندی) شێعری "پووشکین" ه و پیره‌مێردی نه‌مر شێعری؛
"روزی ز سر سنگ عقابی به هوا خاست... به‌ر طلب طعمه پر و بال بیاراست" ی به‌جوانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و ده‌یان نمـوونه‌ی تر که به ئه‌رکی ره‌خنه‌گران و خوێنه‌رانی چالاکی ده‌زانم ئه‌و راستیانه روون بکه‌نه‌وه با هیچ ده‌قێک زوڵمی لێ نه‌چێ...
5ـ ئێوه له ههوڵیكتاندا ويستتان بڵێن "نالی"ش هێنده‌ى "كانت" توانيبووى له چه‌مكى جوانى بگات؛ "جوانى له‌ده‌ره‌وه‌ى شته‌كان"، له رێگه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌قه‌ى كه ده‌ڵێ:
(بيدى مه‌جنوونه وجوودم له هه‌موو شت بهريه ....نهكهسىَ مونتهفيعى يه‌ك به‌رى يا سێبهرييه)
ئايا تۆ ئه‌ته‌وێ بڵێى نالى خاوه‌نى ديدى فه‌لسه‌فييه بۆ بابه‌ته‌كانى كه قسه‌ى له‌سه‌ركردوون، ئه‌گه‌ر وايه خه‌تاى كێيه ئه‌و تيۆرانهى نالى وه‌ك ده‌قى فه‌لسه‌فى نهخهمڵيون؟
کاتی خۆی فرۆید گوتی که شاعیران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ده‌روونناس له‌دایک ئه‌بن.. هه‌ربۆیه زۆر چه‌مکی وه‌ک خودی هۆشیار و ناهۆشیار(ناخودئاگا) و ئودیپ و ..ی له رێی ده‌قه‌کانی شکسپێره‌وه لێکدایه‌وه و هێنایه پانتای ده‌روونشیکاری... گرینگ ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه‌ش چۆن پێناسه بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه به‌کۆی ئه‌و هه‌وڵانه بزانین که‌مرۆڤ( له‌رێگای پرسیار و وه‌ڵام دانه‌وه‌وه) بۆ ناسین و ناساندنی خلقه‌تی خود و جیهانی ده‌ور و به‌ر و ژیان به‌گشتی و.. داویه‌تی و ئه‌یدا، ئه‌وه منیش ئه‌ڵێم که شاعیرانی سه‌رکه‌وتوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به فه‌یله‌سووفی له دایک بوونه. ویل دورانت له پێشه‌کی کتێبی چێژه‌کانی فه‌لسه‌فه دا ده‌ڵێ: " ئه‌گه‌ر شێعر ئه‌و جوانییانهمان بۆ که‌شف ده‌کا که چاوه په‌روه‌رده‌نه‌کراوه‌کانی ئێمه نایانبینی و فه‌لسه‌فه‌ش حیکمه‌تی فام و تێگه‌شتن و چاوپۆشیمان ده‌داتی، خۆی به‌سه و له هه‌موو سامانی دنیا زیاتره"
به‌م پێشه‌کیه کوررتهوه ئه‌مهه‌وێ بڵێم ئه‌و چه‌مکانه‌ی فه‌یله‌سووفان باسی ده‌که‌ن ( جوانی، وجوود. هه‌بوون، ره‌نج و خؤشی، گه‌شبینی و ره‌شبینی، مانا و بایه‌خه‌کانی ژیان، حه‌قیقه‌ت و وانوێنی، رۆح و جه‌سته و دین وسه‌رچاوه‌کانی خلقه‌ت و ...) وه‌ک زمان هه‌وێنی شێعری شاعیرانیش بوونه و هه‌یه، شاعیران ئه‌و شتانه له خه‌ونێکی جوان‌دا ده‌نوێننه‌وه و فه‌لسه‌فه به مه‌نتیق و زه‌هری ماره‌وه ده‌رخواردی مرۆڤی ئه‌دا..
مه‌ولانا گوته‌نی:
" پای استدلالیان چوبین بود... پای چوبین سخت بی تمکین بود"(واته ئه‌وانه‌ی به مه‌نتیق و ئیستدلال به‌دوای حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌رێن، پای چێوینیان هه‌یه و پای چێوێنیش جێی بڕوا نیه)
ئینجاوهک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م کرد هه‌ر ده‌قێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌که‌وه تیشک بخرێته سه‌ری و خوێنه‌ریش ئه‌توانی هه‌ر ده‌قێک به‌پێی فه‌لسه‌فه یان بووتیقا و ... هه‌زار گۆشه‌نیگای تر بخوێنێته‌وه.. گرێنگ ئه‌وه‌یه چه‌ند بتوانێ وزهناوهکیهکانی ئه‌و ده‌قه به‌رجه‌سته بکاته‌وه.. ئه‌گه‌ر ده‌قه‌کانی مه به‌و هه‌زار چشنه نه‌خوێنراونه‌ته‌وه، هۆکاری ئه‌وه‌یه که 1- ره‌خنه و رهخنهکاریمان نه‌بوه یان که‌م بوونه و هێند نیه ره‌خنه‌ی نوێ که‌وتۆته داره‌داره و.. 2- که‌م بوونه ئه‌و ده‌قانه‌ی که هه‌ڵگری چه‌ند راڤه‌یی بن و ئه‌وه‌ندیان له‌هه‌ناودا بێ که ره‌خنه‌گران لێی بکه‌ونه ته‌ماحه‌وه...و په‌رده له‌رووی داماڵن..
6ـ دواى به‌سه‌رچوونى ئه‌و عالهمهى ناومان نابوو(دنياى شيعرى كلاسيك) هیچ عالهمێكى ترمان بونياد نا؟
گۆران به لادان له‌یاساکانی ده‌ست و پێگیری عه‌رووزیی و چوونهوهسهرکێشی بڕگه‌یی و سواره به شکاندن و "نیما"ییکردنی شێعری کوردی بنه‌ره‌تی عاله‌مێکی دیکه‌یان نایه‌وه که‌دواجار گه‌یشته "روانگه و کفری و ... ئێستا به‌ناوی "شێعڕی نوێی کوردی" نه‌ک له‌هه‌موو شوێنێ ناسراوه، به‌ڵکوو له‌کۆن بووندایه و شاعیرانی نوێتر خواز قه‌ناعتیان پێی نه‌ماوه و له هه‌وڵی سازکردنی کۆشێکی سه‌ربه‌خۆی دیکه‌دان.. باسکردن له‌سه‌ر ئه‌م جیله نوێیه با دابنێن بۆ کاتێکی دیکه بۆ وه‌ی به‌راستی ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی ده‌وێ..
7ـ به‌ڕاى تۆ ئه‌مرۆ له‌تيف هه‌ڵمه‌ت و شێركۆ بێكه‌س و رِهفيق سابيرو په‌شێو و شاكه‌لى و ....هتد ئه‌مانه هه‌ريه‌ك خاوه‌نى دنيايه‌كى تايبه‌تن يا چۆن له دنياى شيعرى ئه‌و ناوانه ده‌روانى؟
هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ی ناوت بردن دێنه ناو گوتاری شێعری نوێی کوردی و له قۆناغێکی تایبه‌تی مێژوویی‌دا بوونه خاوه‌ن زمانی به‌ره‌نگاریی کورد.. من پێشتر له وتاری "ئپیستمۆلۆژیای شێعری کۆردی"باسی ئه‌و برگهیهم کردوه که کورد وه‌ک مرۆڤ به تایبه‌تمه‌ندی به‌ره‌نگاری و خۆشه‌ویستی و وڵاتپارێزی ده‌بێته نیشانه و دهکهکهوێته نه‌شونما و له شێعری شێرکۆدا ئه‌و چه‌شنه زمانه شێعرییه ده‌گا به لووتکه و به‌داخه‌وه له‌م دواییانهداخهریکی دووپاتبوونه‌وه‌یه. بۆ وێنه "باڵزاک ده‌ڵێ؛" ژن که‌مانه(ویاڵۆن)و پیاو ئارشه" یه‌کێ له‌و شاعیرانه‌ی ئاماژه‌ت پێ کردوون ئه‌م وێنه‌یه له تاقه شێعرێکدا سه‌د جار ده‌سازێنێته‌وه و وشه‌ی "که‌مان" و "ئارشه"که ده‌گۆڕێ و وێنه‌گه‌لی هاسانی تریان ده‌داتێ و هاسانترین رێسای شێعری که خۆلادان له درێژدادری(اطناب)بێ له‌به‌ر چاو ناگرێ.. ئه‌رکی شاعیرانی نوێترخواز ئه‌وه‌یه پا له‌و بازنه‌یه بترازێنن و زمانێکی‌تر دابێنن.زمانێکی چه‌ند ده‌نگ و کراوه و به‌گوڕتر بۆ قۆناخێکی مودێرنتر... جیهان له رهوتایه شێعریش له‌و ره‌وت و ئاڵوگۆڕه‌دا پێشره‌وه.
به سپاسه‌وه
ساڵح سووزه‌نی
1 نظر:
در ۴:۵۵ بعدازظهر, ناشناس گفت...
کاکه گیان سڵاو و ماندوو نه‌بی
به بێ ئیزنی ئێوه بابهتێکتمان له ڕێنێسانسدا بڵاو کرده‌وه؛ هیوادارم له‌و پڕڕوویی و دهستدرێژییهمان ببووری
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی