شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

شنبه، مرداد ۱۳، ۱۳۸۶

په‌ساپۆرتی وڵاتی به‌ڕوو



بابه‌ته‌کانی ژماره‌ 15 ی گه‌وهه‌ران (گۆڤاری تایبه‌تیی شێعری ئێران) تایبه‌ته‌ به‌ شێعری کورد. له‌م ژماره‌دا شێعری کوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشوور، هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بی منداڵ له‌ ژێر سه‌ردێڕی" شێعری کوردی؛ په‌ساپۆرتی وڵاتی به‌ڕوو" هاتۆته‌ سه‌ر باس و شرۆڤه‌ و نواندن...


بابه‌ته‌کانی ئه‌م ژماره‌ی "گه‌وهه‌ران" بریتین له‌؛


وتوێژ سه‌باره‌ت به‌ گۆران و شێعری نوێی سلێمانی و.. له‌گه‌ڵ کامبیز که‌ریمی. وتوێژ له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌س به‌ بیانووی چاپی"سه‌نده‌ڵی" وه‌ک دوایین به‌رهه‌می شێعریی. وتوێژ له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌دعه‌لی سوڵتانی له‌ مه‌ر مێژووی ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی. وتوێژ له‌گه‌ل عه‌تا نه‌هایی له‌مه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی سواره‌ ئیلخانی زاده‌..


له‌ به‌شی شێعری کوردستانی باشوور؛ وه‌رگێرانی چه‌ند شێعری شاعیران شێرکۆ بێکه‌س، عه‌بدوڵا په‌شێو، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، قوباد جه‌لی زاده‌، که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، مهاباد قه‌ره‌داغی، دڵشاد عه‌بدوڵا. عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵا.. به‌ زمانی فارسی بڵاو بۆته‌وه‌.


له‌ به‌شی شێعری کوردستانی رۆژهه‌ڵات؛ وتارێکی ره‌خنه‌یی ناهید عه‌رجوونی "له‌و شوێنه‌ی ‌ په‌راوێزه‌کان ده‌بنه‌ ده‌ق" له‌مه‌ر شێعری هاوچه‌رخی کوردستانی رۆژهه‌لات و وه‌رگێرانی شێعری شاعیران جه‌ڵال مه‌له‌کشا، فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی، مارف ئا‌‌غایی، فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی، ساڵح سووزه‌نی، کامبیز که‌ریمی، یوونس ره‌زایی، ره‌زاعه‌لیپوور، به‌یان عه‌زیزی، شیوا سوبحانی، که‌ماڵ ئه‌مینی، جه‌ماڵ مه‌لایی و... به‌ زمانی فارسی هاتوونه‌ته‌ بلاوکردنه‌وه‌..


له‌م ژماره‌دا هه‌روه‌ها وتارگه‌ڵی له‌ به‌رێزان علی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان( شێعر له‌ زاراوه‌ی که‌لهوڕیدا) ، مه‌نسوور یاقووتی(برزوونامه‌، شانامه‌ی کوردی)، فه‌رهاد پیرباڵ (له‌به‌رچی ده‌ق به‌زمانی کوردی نه‌نووسرا)، فه‌ریاد شیری(ئه‌ده‌بی کوردی و فه‌راز و نشێوه‌کانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان). جه‌لیل ئاهه‌نگه‌ران( روانینێک بۆ شێعری کوردی کرماشانی) و چه‌ند شێعرێک به‌ زاراوه‌ی شیرینی کرماشانی بڵاو بۆته‌وه‌.


جێی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر لێره‌دا ده‌ستخۆشی و ماندوونه‌بوونێک بڵێین به‌ فه‌ریاد شیری؛ ده‌بیر و به‌رپرسی ئه‌م ژماره‌یه‌ی گه‌وهه‌ران بۆ هه‌موو ئه‌و زه‌حمه‌تانه‌ی کێشاویه‌تی و ئه‌و هه‌وڵه‌ پیرۆزه‌ی له‌ پێناوی ناساندنی ئه‌ده‌بی کورد و ئاشناکردنی زێده‌تری خوێنه‌ری فارس به‌و گه‌نجینه‌یه‌ .. داویه‌یه‌تی... ده‌ستی خۆش بێ و به‌ش به‌ حاڵی خۆم به‌رده‌وام بوونی به‌ ئاوات ده‌خوازم....


0 نظر:

ارسال یک نظر

اشتراک در نظرات پیام [Atom]

<< صفحهٔ اصلی