شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

شنبه، اسفند ۲۶، ۱۳۸۵

ویژدانی نابێدار



هه‌ڵه‌بجه‌ و ویژدانی بێدار و نابێداری سه‌ده‌ی بیست؟



له‌م شه‌وه‌ نه‌حسه‌دا ره‌نگه‌ هیچ کوردێک نه‌بێت بیره‌وه‌ری تاڵی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی لا نه‌بێته‌دیوه‌زمه‌ و چنگه‌ ره‌شه‌ پیسه‌کانی به‌سه‌ر دڵیه‌وه‌ هه‌ست پێنه‌کا..


هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ویژدانی بێدار و نابێداری مرۆڤی ئه‌م چه‌رخه‌ نه‌گبه‌ته‌دا به‌راستی بۆته‌ پرسیارێکی بێ وه‌ڵام و قه‌له‌م و زمان و ئه‌ندێشه‌ ده‌ره‌قه‌تی نه‌هاتوه‌.. تۆ بڵێی جیهانی مودیرن (!!) به‌و هه‌موو قرم و قاڵه‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر ماف و ناماف، مرۆڤ و نامرۆڤ.. به‌ لیسته‌ی نوێی دیکتاتۆره‌کانیه‌وه‌ چۆن ئه‌و په‌ڵه‌ی گوولی یه‌ له‌ ته‌وێڵی نگریسی خۆی بسڕێته‌وه‌.. و که‌ی دێت ئه‌و سه‌ده‌یه‌ی که‌ دووربێت له‌ گه‌لکوژان و گوڵقڕان و ..


یادی هه‌زاران گوڵی ژاکاوی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌خێر


و


ناخێر له‌هه‌موو دیکتاتۆرانی جیهان..



هه‌زار دیوانی كه‌له‌گه‌ت له‌‌ پرسه‌دا؛



له‌و سه‌ره‌مه‌رگه‌ ره‌شه‌دا،


شیعری چی!؟


ملوێنی وشه‌ی سه‌ر له‌ خوم و


ده‌سرازه‌شین


ئه‌بنه‌ دڵۆپێك له‌ ئاوی كانیاوه‌كه‌م


بۆ سه‌ر زاری سووتاوی كۆڵان و


قورگی گوڵ و


هاواری چاوه‌رِوانی شار....!؟


په‌خشانیش، بێتوو بكرایته‌ باهوزیك


هه‌ناسه‌ی مه‌رگی راده‌یه‌ت...


ره‌نگه‌


ئه‌نا،


كام لقه‌ سووتاوی مێژووم


به‌ دوو چه‌پڵه‌ و


سێ«بژی!» و


كورته‌ شیعرێك...


سه‌ر له‌ نوێ هاتۆته‌ سه‌ما!؟


كامه‌ وێنه‌


هه‌زار «بووكی ئاوایی» می


له‌ قورِگی سووتان


ده‌رهینا!؟


یا زامیكی گوڵاڵه‌ گه‌زیزه‌ی وه‌رزی


سه‌رهه‌ڵدان و تێك رِمانی


ئه‌م وڵاته‌ی بو هه‌ڵپێچاین!؟


هه‌ست رێبه‌ران!!


خو ئه‌زانم،


كوڵ وكۆی زووخاوه‌كانتان


له‌ چه‌ند ره‌نگن!


هه‌مووی مه‌یله‌ و ره‌ش و شین و وه‌نه‌وشه‌یین...


ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ن،


ره‌نگه‌ تاشه‌به‌ردی سینگتان


شه‌قار به‌سێ...


یا ئه‌ونه‌ی‌تر


دار بكوژرێ و


گوڵ سه‌ربڕِێیت...


به‌ڵام چی بكه‌ین!؟


هه‌زار دیوانی كه‌ڵه‌گه‌ت


له‌ سه‌ر گڵكۆی كیژی ده‌زگیران وه‌خوێنین...


دڵی دایكه‌ ره‌شپۆشه‌كه‌ی


ئه‌كرێته‌وه‌!؟


گورگی هار ئه‌سڵه‌مێته‌وه‌!؟


ئه‌ی چی بكه‌ین، به‌ خاتری خواااا؟


ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ مل باریكه‌


چۆن بكه‌ینه‌


چه‌كی هیوا!؟



باوكم ئه‌یوت:


باوكم ئه‌یگوت:


«ئه‌و ساڵه ‌ئه‌وان» «ره‌شۆكی» و


ئیمه‌ش،


به‌ ‌هه‌رشتێكی وا...


خۆمان به‌ خۆمانمان دۆڕِان...


ئیستا؛


منم به‌ «بێگه‌رد»ه‌م ئه‌ڵێمه‌وه‌:


ئه‌وان گڕِی كیمیایی..


ئیمه‌ به‌ هه‌مان قالۆره‌ چه‌كی... هیوا!!


جۆگڕِه‌كه‌ی «قه‌ڵاتان»م تا....


.......... ئاگریای «هه‌ڵه‌بشیما»...


با ئێمه‌ش هه‌ر


سه‌نتوور لێده‌ین...


وێنه‌ی كچێكی مل لار و


شیعرێكی کورته‌باڵا


یا دیوانێكی كه‌ڵه‌گه‌ت


بهۆنینه‌وه‌...


گورگیش؛


ئازابی ددان و


چنگی پۆڵای بداته‌وه‌...


بیر له‌ خوێنی گه‌رم و جه‌رگی


مه‌رِێكی گێژ


بكاته‌وه‌؟؟!!


ره‌شه‌مه‌ی 72

0 نظر:

ارسال یک نظر

اشتراک در نظرات پیام [Atom]

<< صفحهٔ اصلی