چیرۆک‌نووسان و ئه‌زموونێکی تر
چیرۆک‌نووسان و ئه‌زموونێکی دیکه له بانه
هه‌شته‌مین فستیواڵی چیرۆکنووسانی بانه له رۆژه‌کانی 17. 18، 19ی خه‌زڵوه‌ر(آبان) ی ئه‌مساڵ به به‌شداریکردنی چیرۆکنووسانی 26 پارێزگای ئێران به‌رێوه چوو...
به سه‌ر هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌م چه‌شنه فستیواڵانه ده‌کرێ(فیڵتردانان بۆ به‌رهه‌مه‌کان، سه‌لیقه‌یی بوونی رای داوه‌ر و هه‌ڵبژێنه‌ران و...) من لام وایه ئه‌م فستیواڵه به‌ره‌به‌ره توانیویه‌تی به هیممه‌تی چه‌ند دڵسۆزێک له‌گه‌شه‌دا بێ و ئاماده‌بوونی زۆرێ له چیرۆک‌نووسان و ره‌خنه‌گرانی کورد و فارس و به‌شداری کردنیان له کۆر و دانیشتنه‌کانیدا ساڵ به ساڵ گرینگیی فستیواڵی بانه ده‌باته سه‌رتره‌وه.. جگه ئه‌وه‌ش هه‌ر‌ساڵ چه‌ند چیرۆک‌نووسی لاو دێنه ناساندن و خۆتاقیکردنه‌وه و یه‌کدیناسی که ئه‌مه له‌خۆیدا خاڵێکی دیکه‌ی پۆزێتیڤه و حاشاهه‌ڵنه‌گر...
ئیمساڵ 40چیرۆک(20چیرۆکی کوردی و 20چیرۆکی فارسی) و 40 ره‌خنه له‌سه‌ر ئه‌وچیرۆکانه و چه‌ند وتاری ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌یی له‌بانه خوێندرایه‌وه و جگه ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئه‌و هه‌موو چیرۆک‌نووس و ره‌خنه‌گره پێکه‌وه و له ڕاگۆڕینه‌وه‌دا بوون و.. چیرۆکنووسانی خاوه‌نئه‌زموونتری وه‌ک عه‌تانه‌هایی(چیرۆکی شه‌وانی به‌فری)، محه‌ممه‌د ره‌مه‌زانی(چیرۆکی جوان ئاغا)، ناسروه‌حیدی(چیرۆکی خۆزه‌باڵتازار)، "محمد بهارلو و شیوا ارسطویی"و.. هاتنه چیرۆک خوێندنه‌وه...
جگه ئه‌مانه وه‌ک یه‌ک نه‌بوونی ڕای ره‌خنه‌گرانی کورد و فارس( یه‌عقووبی، ئه‌عزه‌می، سووزه‌نی، بهارلو، محبعلی، حسینی، بی نیاز) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئاراسته‌کردنی ره‌خنه به‌ره‌ورووی چیرۆکه‌کان ( ره‌خنه‌گره‌کانی کورد باری بووتیقایی و راڤه‌کارییان هه‌ڵبژاردبوو که به شێوه‌ی نڤیسان ئاراسته ده‌کرا به‌ڵام فارسه‌کان به‌شیوه‌ی کارگایی له‌چیرۆکه‌کانیان ده‌ڕوانی و زاره‌کی له‌سه‌ری ئه‌دوان) ببوه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و دوو شێوازه ره‌خنه‌ییه زێده‌تر جیاوازی خۆیان بنوێنن و له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه بکه‌ونه به‌ر باس و لێکۆینه‌وه... هه‌روه‌ها بۆڵتن ه‌کانی فستیواڵ( له سێ ژماره‌دا) ناو به ناو چیرۆک و وتوێژی ئاماده‌بوان و به‌ڕێوه‌به‌رانیان بڵاوده‌کرده‌وه وبه گشتی له‌خزمه‌ت فستیواڵه‌که‌دا بوو..
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی