شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

جمعه، مرداد ۰۶، ۱۳۸۵

راسان و هه‌نگاوێکی تر

راسان و هه‌نگاوێکی دیکه‌:

دوای ماوه‌یه‌ک راوه‌ستان، ئه‌نجام ده‌وری دووهه‌می مانگنامه‌ی راسان به‌ دووزمانی فارسی و کوردی که‌وته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.

پێویسته‌ پیرۆزبایی خؤم ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و نووسه‌رانی ئه‌و مانگنامه‌یه‌ بکه‌م و به‌رده‌وام بوون و سه‌رکه‌وتنیان به‌ئاوات ده‌خوازم!

دیاره‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی زماندا هه‌ربلاڤؤکیک به‌مانای گوتنی ئێمه‌ش ده‌ژین! ه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئێوه‌ ده‌ژین یا گوتاره‌کانی "ئه‌وی دی" و" ئه‌وانی دی"دا و سه‌روتار و دوا وتاری ده‌سپێکی سه‌رله‌نوێی راسانیش(سالی دووهه‌م، ژماره‌6) به‌له‌ونێک ویستوویه‌ ئه‌م خاڵه‌ سه‌ره‌کییه‌ ده‌ربڕێ و " درک حضور دیگری" بکا.....به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وا هه‌ست ده‌کری له‌ پێناسه‌ی "ئه‌وی دی"دا تووشی پارادؤکسێک بوونه‌ته‌وه‌ و مانای ئێمه‌ وه‌ک"خود" و مانای ئه‌وان وه‌ک بێگانان خوێندراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ درێژخایه‌ندا شه‌ڕ ده‌نێته‌وه‌ نه‌ک دیالؤگ و رێکه‌وتن.(بڕواننه‌ پاش وتاری "مانا"هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌دا بۆ وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌ی منتان باشتر بؤ روون بێته‌وه‌) بۆ وه‌ی "ئه‌وی دی" سه‌ره‌تا له‌ ناخی خؤمانداچاوهه‌ڵدێنێ و ئه‌وه‌نده‌ش به‌ئێمه‌ نامؤ نیه‌ و مانای ئێمه‌ به‌پێی مانای ئه‌وان و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌مان " درک حضور دیگری"یه‌ نه‌ک شتێکی نه‌رێنی و خراپ که‌ بمانهه‌وێ خۆمانی لێ لاده‌ین.....

دیسانه‌وه‌ به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وام بوونی راسان و پشتگه‌رمی زێده‌تری به‌ڕێوه‌به‌ران و نووسه‌رانی راسان!

0 نظر:

ارسال یک نظر

اشتراک در نظرات پیام [Atom]

<< صفحهٔ اصلی