شانۆی ژیان..ژیانی شانۆیی
دیارده ناسی«phenomenology»هۆسرێلی، دابه‌ش كردنی مرۆڤ وجیهانه به دوولایه نی «سوژه»و«ئۆبژه»، ئه‌م نیزامه فه‌لسه‌فیه دوالیزمه، مرۆڤ به (subject ) ده ناسێ،كه به‌رده‌وام له كاری ناسین وكه شف و پێناسه كردنی جیهان(object ) و ته‌واوی دیارده‌كانی ناو ئه‌م جیهانه دایه. جیهان و دیارده‌كان، ئۆبژه گه‌لێكن كه له لایه‌ك دانراون وجیا و له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ دا بوونیان هه یه. ئه‌م تهففهككوره دوانه گه رایه، له سه‌ر ده‌ستی هایدگێر گۆڕانكاری به سه‌رداهات و مرۆڤی شوناس پێده‌ری هۆسێرلی، له پێگه ی خۆی دابه‌زێنرا.
دابه ش كردنی هه ستی((being به دووبه شی، جیهان وه‌ك ئۆبژه و، مرۆڤ وه ك سوژه وه‌لانراو مرۆڤیش وه‌ك پاژێك له جیهان ((being-in-the-world هاته ناسین. ئه م پاژه له جیهان (Dasien) به رده وام له حاڵی شوناسی جیهان و دیارده‌كانی دا نیه و تا ئه‌وكاته ی هه ستی و دیارده‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن وئه‌ركی خۆیان بێ گرفت به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، زه‌ینی مرۆڤ ناپه‌رژێته سه‌ر شوناس كردن و ناسینیی، كه‌چی ئه‌و كاته‌ی پڕوسه‌ی سهیال و ره‌وانی دیارده‌كان له‌سه‌ر هێڵی ئه‌ركی تایبه‌تیان تهلاسا ده‌بێت و تووشی گرفتێك ئه‌بێت و بوه‌ستێت، ئهمجارهدهكهوێته به‌ر تیشكی ناسێنه ری مرۆڤ. كه وابوو تا ئه‌وكاته ی كه ژیان و هه ستی و دیارده‌كان له سه‌ر هێڵی ئه‌ركی ئه‌سپارده یان سهیال و خزیلك ده‌ڕۆنه پێش، ئهپیستمهی مرۆڤ نایبینێ و باسی ناكا، پێویسته هۆیه‌ك هه‌بێ كه پڕۆسه سهیال وخزیلكهكه بوه‌ستێنێت تاكوو ببینرێن و بناسرێن.
یاكوبسن _ ره خنهگری رووس_ سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بییات و پێناسهكردنیی، له سه‌ر ئه م بڕوایه‌یه كه :« ئه‌ده‌ب تێكدانی رێكخراوی نیزامی باوی زمانه.» به روانگه‌یه‌كی ههراوترهوه، ده‌كرێ بڵێین : هونه‌ر، تێكدانی رێكخراوی نیزامی باوی ژیانه. هونه‌ر له ته‌واوی بواره جیاوازه‌كانی خۆی دا، یه‌كێكه له‌م هۆ و له‌حزه ده‌گمه‌نانه‌ی كه به‌ر به‌م سهیالیهت و ئاسایی بوونه ده‌گرێ و به نامۆكردن و تێك دانی ره‌وتی رۆژانه ی ژیان و هه‌ستی، مرۆڤ ده‌گوازێته‌وه پێگه‌ی (سوژه) و شوناس پێده‌ری جیهان.
2
ئێمه خه‌ریكین دژین و هه‌ر چركه‌یه‌كی كه ژیاین، بیره‌وه‌ری به‌رهه‌م دێنین و دواجار به تۆماربوونی ئه‌م بیره‌وه‌ری و ئه‌زمونه‌كانی، مێژوو به‌رهه‌م دێت، مرۆڤ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌جره‌به ژیاوانه (تجربههای زیسته) بۆ به‌ره‌كانی دوای خۆی مێژوو ره‌وایه‌ت ده‌كاته‌وه و گه‌لێ جاریش شوێنه سپی و نه‌نووسراو و فه‌رامۆش كراوه‌كانی مێژوو، له هه‌ناوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا(چیرۆك، شێعر، شانۆ،...) به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ئه‌زموونه‌كانی به‌شه‌ری به زمان و روانگه‌یه‌كی نامۆ و دووپات نه‌كراو ده‌خاته به‌رچاوی زه‌ینی ناسێنه‌ر و پێناسه ده‌ری مرۆڤ. یه‌كێك له‌م هونه‌رانه، ژانری شانۆیه، كه مرۆڤ و ته‌جره‌به‌كانی ئه‌و ده‌نوێنێته‌وه و به زمانێكی نوێ و دووپات نه‌كراو پێشكه‌ش به مه‌یلی ناسێنه‌ری به‌شه‌ری ده‌كات، شانۆ پاژێكه له ژیان كه له گۆشه‌یه‌ك له‌م جیهانه‌دا به‌رهه‌م دێت و ئێمه ده‌یبینین، به‌ڵام ئێمه به چی دڵنیاین كه خۆشمان(نائاگایانه) دهورگێڕێك نه‌بین له شانۆیه‌كی گه‌وره‌ی به‌قه‌را جیهان كه كارگێرێك خه‌ریكه له ئه‌زه‌له‌وه بۆ ئه‌به‌د ئه‌م شانۆ مه‌زنه رێك و پێك ده‌كا و به‌ره و پێشی ده‌بات، ئاخۆ بیره‌وه‌ری و مێژووی رابردووی ئێمه‌یه كه ده‌بێ به شانۆ، یان ژیانی ئێمه خۆی شانۆیه‌كه كه دواجار وه‌ك مێژوو تۆماردهكرێته وه ؟
چیرۆكی (ناوه‌ڕۆكی خایین و قاره‌مان) ی بورخێس، ئه‌ركی تێكدانی دوانه‌ی (مێژوو/ چیرك، شانۆ) ی وه ئه ستۆ گرتووه و به جوانترین شێوه و ئه‌ده‌بی ترین زمان، سه ره‌تی بوونی مێژوو له چاو شانۆ و چیرۆك ده‌سڕێته‌وه. كیلپاتریك، قاره‌مانی گه ل، به تۆمه‌تی خه‌یانه‌ت سزای مه رگی ده‌درێتێ، به‌ڵام به درێژایی گه‌ڵاڵه ی شانۆیه‌كی مه‌زن به‌قه‌را ته‌واوی شار له لایه ن نۆلان(راوێژكاری كیلپاتریك)_ه وه، خایین وه‌ك قاره‌مانێك تیرۆر ده‌كرێ و ده‌بێته نمادی له‌خۆبردوویی و خۆڕاگڕی بۆخه‌ڵك. لهحاڵێك دا كه ته‌واوی كۆمه‌ڵگا و مرۆڤه‌كان له شانۆی کوژرانی كیلپاتریك دا(نائاگایانه) ده‌ورده‌گێڕن. دواجار ئه‌م رووداوه له مێژوودا تۆمار ده‌كرێ.
دوای تێكچوونی دوانه ی (قاره‌مان/ خایین) و تێكه‌ڵ بوون و جیانهبوونهوهیان، دوانه‌ی (مێژوو/ هونه‌ر) یش تێكده‌درێ و ئه‌م جاره ئه‌مه مێژووه كه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر تۆمارده‌كا.
له كۆتایی ئه‌م رهوایهتهدا رایان(راوی ئه‌م ره‌وایه‌ته)، تووشی شك و گومانێكی سه‌یر سه‌باره‌ت به خۆی و ژیانی خۆی ده‌بێت و ئه‌م پرسیاره‌ی له به‌رده‌م قوت ده‌بێته‌وه : ئاخۆ منیش به‌شێك نیم له گه‌ڵاڵه داڕێژراوه‌كه‌ی نۆلان كه ده‌وری تۆماركه‌ری مێژووی به‌سه‌رهاتی كیلپاتریكم بۆ ته‌رخان كرابێت؟
ئه‌م گومان و دوودڵیه هه‌ستی ناسانه‌یه، ئێمه‌ش سه‌باره‌ت به بوونی (being ) خۆمان داوێته ژێر ساباتی گومانه‌وه و ژیان و شانۆمان بۆ لێك جیاناكرێته‌وه، ئه‌م چركه هه‌ستی ناسانه‌یه، به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێك به‌دی دێت.
3
له حهوتهمین فێستیڤاڵی چیرۆك نووسانی رۆژئاوای بانه‌دا، رووداوێكی هونه‌ری، ئه‌ركی ئه‌م چركه ده‌گمه‌نه هه‌ستی ناسانهیهی وه‌ئه ستۆ گرتبوو. بۆ ماوه‌یه‌ك دوانه‌ی (ژیان/ شانۆ) له‌م رووداوه‌دا تێك شكاو به‌رده‌نگه‌كانی تووشی دۆخێكی قه‌یرانئاوی بوون و سنووری (واقیع/ خه یاڵ)، (ژیان/ شانۆ) و (بینه‌ر/ ئهكتههر)، هه‌ره‌سی هێنا و ئاماده‌بوان له بهشداربوونێكی نائاگایانه له شانۆیه‌كی هه‌نووكه‌یی و خۆوێژدا، بوونی هه‌نوكه‌یی خۆیان له بیركردو له نێوان دوو ده‌وری (بینه ری شانۆ/ ده‌ورگێڕی شانۆ) دا وه سهیهلان كه‌وتن.
ئه‌م ئه‌زموونه كه له لایه‌ن دوو نووسه‌ری به‌ره‌ی جیاواز(حه‌مه ساڵح سووزه‌نی و فه رزاد میرئه‌حمه‌دی) و چه‌ن ده‌ورگێڕی لاوی خۆوێژ (كاوان نه هایی، محه‌ممه‌دحسێنی و...) یه‌وه به‌رهه‌م هات، له‌حزه‌یه‌كی راچڵه‌كێنه‌ر بوو بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی ماسی ئاسا له ناخی زه‌ریای ژیانی رۆژانه و جیهانی ئاشناداخهریكی مه‌له بوو و بۆی نه‌لوابوو بێته كه‌نار و له روانگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه ژیان ببینێ و جیهان پێناسه بكاته‌وه و بپه‌رژێته سه‌ر ناسینه‌وه‌ی دیارده‌كان و دیتنه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی. ئه‌م شانۆ هه‌نوكه‌یی یه، یه‌كێك بوو له‌و هۆ ده‌گمه‌نانه‌ی كه توانای تێكڕوخاندنی سنوری نێوان دیارده‌گه‌لی وه‌ك : مێژوو/ هونه ر، شانۆ/ ژیان، بینه ر/ ئه‌كته‌ر و...، ورووژاندنی زه‌ینی ناسێنه‌ری خه‌وتووی مرۆڤیان هه‌یه. له ئانێك دا، بینه‌ره‌كان(نائاگایانه) بوون به ئه‌كته‌ر و ژیانیان تێكه‌ڵ بوو به شانۆ. شانۆ توانی «رێكخراوانه، نیزامی باوی ژیانی مرۆڤه‌کان تێكدا» تو و میكانیزمی زه‌ینی پێناسه‌ده‌ری مرۆڤه‌كان، له‌سه‌ر هێڵی رۆژانه و باو لای بدا‌و تووشی قه‌یرانێك بێت سه‌باره‌ت به (شوناسی)خۆی و پێناسه‌ی ژیان و دیارده‌كان و جیهان. ئه‌مه‌ش، هه‌ر ئه‌و چركه ده‌گمه‌نه‌ی ژیانه كه هه‌ر به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی توانای خوڵقاندن و وه‌دی هێنانی نیه و ئه‌م شانۆیه ، پارادایمێكی خێرا بوو بۆ ئه‌گه‌ری وه‌دیهاتنی ئه‌م شێوه هونه‌ره، له رهچاونهكراوترین دۆخ دا.
مراد ئه‌عزه‌می
شنۆ_ سه‌رماوه‌زی 84

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی