چه‌ند یاداشتی بێ‌مانا
چه‌ند یادداشتی بێ‌مانا
(3) ..................................... ساڵح سووزه‌نی
مانا چیه و له چ پێوهندیگهلێکدا پێناسه ده‌کرێ؟
بێمانایی ئه‌توانێ بوونی هه‌بێ یان نا؟
سنووری نێوان مانا و ناماناو بێ مانا کوێیه؟
مانا‌و بێمانایی به گشتی له زماندا رووئه‌ده‌ن و دێنه ناسه کرن..( پێشتر نووسیمان که زمانناسانی سه‌رده‌م چۆن زمان پێناسه ده‌که‌ن..به‌کورتی پێویسته دووپاتی بکهمهوهکه؛) زمان بریتیه‌له کۆمه‌ڵێک نیشانه که مرۆڤ بۆ ده‌ربڕینی ده‌روون و ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌کاریان ده‌با، واته زمان ره‌نگه یه‌که‌مین سیسته‌می نوێندراو یان (وانموود)سازی مێژووی مرۆڤایه‌تی بووبێ که وه‌ک(دال) ئاماژه ده‌کاته (مه‌دلوول) یان مهدلوولگهلێکی دیار و نادیار، عه‌ینی یان زێهنی و..ی جیهانی ده‌وروبه‌ر و ده‌بێته پرد یان پردگه‌لی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ...
نیشانه‌کان ده‌نگی(ئاوایی) بن یان ره‌نگی و وێنه‌یی و جووڵه‌یی و.. راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ ئاماژه ده‌که‌نه هه‌نێ مه‌دلوولی ناسراو یان نه‌ناسراو، ئاشنا یان نائاشنا، زێهنیی یان عه‌ینی، ده‌رهه‌ست یان به‌رهه‌ست و.... به‌و شێوه په‌یتا په‌یتا و سه‌رله‌نوێ مرۆڤ و شته‌کان، شوێن و ناشوێن، کات و ناکات و به‌گشتی هه‌موو دیارده‌کانی هه‌ست و نه‌ستی عاله‌می بوون... ئه‌نوێنێ و ئه‌گه‌ر وه‌ک دریدا لێی بڕوانین مهدلوولهکانیش سه‌رله‌نوێ ده‌بنه‌وه به زنجیره‌ی بێ‌کۆتایی داله‌کان و... تاد
زمان له راستیدا یانی هه‌موو داتاکانی کۆمه‌ڵایه‌تی(مرۆڤایه‌تی) له درێژه‌ی ئوستووره (وه‌ک نواندنی زمانی ناخودئاگای کۆمه‌ڵ) و مێژوو و زانست و فه‌لسه‌فه( وه‌ک به‌ناو زمانی ئاگای کۆمه‌ڵ) و هونه‌ر( وه‌ک زمانی خه‌ون و خولیا و خه‌یاڵاتی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگا) و.. بنهرهتیترین هۆکاره بۆ جیاوازی نێوان مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی جیهان و ئه‌و شته‌ی له‌م به‌شانه‌دا نه‌هاتبێته زمان و زماناندن، بۆ ئێمه هه‌بوونی نیه. ئه‌م چه‌مکه ره‌نگه وه‌ک دروشم بنوێنێ به‌ڵام حاشاهه‌ڵنه‌گره و نکۆڵی لێ ناکرێ..1
مانا چیه؟
مانا ( به زمانێکی ساکار) ئه‌و مهدلوولگهلهن که داله‌کان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن و پێوه‌ندی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌و خۆی هه‌یه به کات و شوێن و که‌س و رووداو ومێژوو و کو‌لتوور و نه‌ته‌وه و... ه‌وه و به بێ زانیاری له بنه‌ما یان بنه‌ماکانی ئه‌و ئاماژه‌یه مانا پووچ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هیچ، واته دال ی picture بۆ ئه‌و که‌سه‌ی زمانی ئینگلیسی نازانێ ده‌بێته رێشکه پێشکه و هیچی تر.. هه‌ربه‌و شێوه له ناو خودی زمان و زاروهکانیدا ئه‌وه‌ی نه‌توانی داله‌کان بهرێتهوهسهر مه‌به‌ستی ئاماژه‌پێکراو ناتوانێ ماناکه‌ی بپێکێ؛ ئه‌و کورده‌ی ئاشنا به زاراوه‌ی کرمانجی ژووروو نه‌بێ له مه‌به‌ستی وشه‌کانیشی ناگا(هه‌ڵبه‌ت به شێوه‌ی ئاخاوتن یان نڤیسان) به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و وشانه بکرێنه زمانی ئاماژه، واته که‌سێک به ئاماژهکردنهسهر خۆی بڵێ "ئه‌ز" به‌رده‌نگ تێده‌گا که مه‌به‌ستی خۆیه‌تی.. هه‌ر بۆیه زمانی ئاماژه و وێنه(یان نیشانه‌کانی ئاماژه‌یی و وێنه‌یی) به‌رده‌نگی زۆرتره‌و ئه‌توانین بڵێین جیهانی تره.. هه‌ر به‌و پێیه، جیهانی مانا لای که‌سێکی خوێنده‌وار به‌ربڵاوتره له که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار.. بۆوه‌ی خوێنده‌واران ئه‌توانن له گه‌ل دال گه‌ل نڤیسانی( که هه‌ڵگری زۆربه‌ی فه‌لسه‌فه وزانست وهونه‌ر و ئه‌زمونی مێژوویی مرۆڤه) پێوه‌ندی بگرێ و گورگ و مه‌ڕ به‌رنه‌وه لای گورگ و مه‌ڕی حه‌قیقی یان مه‌جازیی و خوازه‌یی و... هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانا نیه که نه‌خوێنده‌واران له سیستمگهل نیشانه‌یی دیکه، که ئه‌وانیش له پێناسه‌ی ئهمڕۆژیانهی زماندا ده‌بن به سیسته‌مێکی زمانی، تێنه‌گه‌ن، بۆوه‌ی سیسته‌می نیشانه‌کانی ده‌نگیش هه‌ر ئه‌و ده‌وره ئه‌گێڕێ که سێسته‌می زمانی نڤیسان ئه‌توانێ بیگێڕێ.. یانی ئه‌گه‌ر به هه‌ر که‌س (له کات وشوێن و دۆخی وه‌ک یه‌کدا) بلێی "گورگ" لیی تێده‌گا و به بۆچوونی خۆی راڤه‌ی ده‌کا..
ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی که دژی ده‌سه‌لاتدارێتی زمان ده‌وه‌ستن، به‌داخه‌وه ته‌نیا وه‌ک سیسته‌مێکی ئاوایی یان نڤیسانی زمان پێناسه ده‌که‌ن و به‌لای به‌شه‌کانی دیکه‌ی نیشانه‌یی دا ناچن. با نموونه‌که‌ی "ئاروین پائۆفسکی" بێنینه‌وه؛
پائۆفسکی له "پێشه‌کییه‌ک له سه‌ر توێژینه‌وه‌ی هونه‌ری رینسانس"دا ئه‌ڵێ:
" باوابزانین کابرایه‌ک له شه‌قام، کاتێک من ئه‌بینێ، کڵاوه‌که‌ی له‌سه‌ر دائه‌گرێ.. له باری وێنه‌یی یه‌وه من جگه ئاڵ و گۆڕی چه‌ند پاژێکی جه‌سته‌یی نابینم. واته هێڵ و ره‌نگ و حه‌جم، له رۆگه‌ی/ مسیر/ روانینی مندا شوێنگۆڕکێ ئه‌که‌ن.. به‌ڵام کاتی ئه‌و پێکهاته واته بابه‌تێک( ئه‌و کابرایه‌ی له شه‌قامدا دیتوومه) له‌گه‌ڵ ئاڵ و گۆڕی کرده‌یه‌ک( کڵاو له سهرداگرتنهکه) به یه‌ک شت بزانم،که هه‌ڵبه‌ت له‌رێوه شتی واش دێ به مێشک‌دا، ئه‌و کات من له سنووری بۆچوونی رواڵه‌تی تێپه‌ڕیوم و هاتوومه‌ته یه‌که‌م پانتا یان توێژی ماناییه‌وه له مانای سروشتی یان سه‌ره‌تایی یه‌که‌ی له‌و دۆخه‌دا تێگه‌یشتووم، ئینجا ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که من به پێی بۆچوون زانست و پێش ئاگایی خۆم چۆن راڤه‌ی بکه‌م و بزانم که ئه‌و کابرایه مه‌به‌ستی دۆستایه‌تی بووه یان دوژمنایه‌تی و گاڵته پێکردن و... پێشینه‌ی کڵاو له سه‌ر داگرتن بۆ که‌سێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌کانی ناوه‌ندی له ئورووپا، جه‌نگاوه‌ران کاتی دیتنی دۆسته‌کانیان، به نیشانه‌ی ئاشتی و دۆستایه‌تی و بڕواکردن، کڵاوه ئاسنینه‌کانیان له سه‌ر داده‌گرت.. به‌ڵام ره‌نگه له ئه‌فریقا ئه‌و نیشانه‌یه مانایه‌کی دیکه‌ی دژه ئاشتی بگه‌یه‌نێ و.."2 به پێچه‌وانه‌وه ئه‌بینین لای خۆمان هه‌ڵبڕینی ئه‌نگوستی گه‌وره وه‌ک بیلاغ به نیشانه‌ی ناحه‌زی پێکردن و جنێودانه.. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و نیشانه‌یه له وڵاتانی رۆژئاوا به مانای ok کردن و ئافه‌رین گوتنه..
که وایه به پێی دۆخی تایبه‌ت و چۆنیه‌تی ده‌ربڕین له ناو سیسته‌می نیشانه‌کاندا، ماناکان ده‌گۆردرێن و هیچ مانایه‌ک موتله‌ق نیه. به‌ڵام هه‌موو مانایه‌ک له‌سه‌ر سیسته‌مێکی زمانی- نیشانه‌یی به‌نده و ده‌چێته چه‌ندین توێژه‌وه؛
ئهلف- توێی سروشتی و ئاسایی که به پێی بیچم و ره‌نگ و ده‌نگ و جنسی نیشانه له سیسته‌مێکی زمانی‌دا ده‌چێته سه‌ر دال ێکی تایبه‌ت؛ وه‌ک زه‌ریا= زه‌ریا، دارستان= جه‌نگه‌ڵ، چیا= کێو، هه‌ڵۆ= هه‌ڵۆ و ... تاد؛ ئاوی جۆگه و چۆم له چیاوه به‌ره‌و دارستان و زه‌ریا ده‌روا.... یان
که تۆ لێم جیا ده‌بیته‌وه یادت ده‌که‌م تا دیته‌وه که مانایه‌که له ساکار ترین حاڵه‌تدا
ب- توێی مانایی ره‌مزیی نیشانه‌کان که به پێی ره‌مز و خوازه ده‌گه‌ڕنه‌وه سهرمهدلوولگهلێکی قه‌راردادی دیکه. وه‌ک ده‌ریا=یه‌کگرتوویی وسینگ فراوانی،
"له‌گه‌ڵ هاژه‌ی رووبارێکدا هه‌مووشه‌وێک
تا سه‌رسینگی تۆ ده‌هاتم....."
" ئه‌رێ ده‌ریا؟
هاژه‌ی رووبار و شه‌پۆل و گزینگی هه‌تاو ئه‌ناسی؟"
جه‌نگه‌ڵ=ژیان، یه‌کگرتوویی، به‌ره‌نگاری و..
"لقێک له ره‌شایی جه‌نگه‌ڵدا به‌ره‌و تیشک
هاواری ده‌کرد"/ شاملوو/
چیا= مانه‌وه و هێز و.. " من چیام! ..."
هه‌ڵۆ= به‌رزه‌فڕی و ئازایه‌تی و.. گوڵ= جوانی و ره‌نگاڵه‌یی و... له‌م توێ ماناییهدا زۆرێ له نیشانه‌کان ئه‌توانن ئاماژه بکه‌نه به‌یت باو و چیرۆک و حیکایه‌ت ئوستووره‌کان و.. وه‌ک سیامه‌ندێ له چۆڵ و به‌نده‌نێ... که دیاره سیامه‌ند ته‌نیا ئاماژه به ناوێکی ئاسایی نیه و بۆ به‌رده‌نگ یان خوێنه‌رێک که به‌یتی خه‌ج و سیامه‌ندی بیستبێ ناوێکی تایبه‌تییه..
ج- توێی مانایی به‌رین و زاتی که ئهمانگهڕێنیتهوه بۆ تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی، ئایینی، ئه‌خلاقی و فه‌لسه‌فی.. به گشتی ئه‌م توێ ماناییه تایبهتمهندیگهل ئیدیۆلۆژیکی نیشانه و به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی هونه‌رین که ده‌بێ له لایه‌ن خوێنه‌ری چالاکه‌وه شیکاری بکرێن. پائۆفسکی ئه‌نووسێ: " تا ئه‌و کاته‌ی حوکمی ئێمه له مه‌ڕ نه‌قاشییه به‌ناوبانگه‌که‌ی لێئوناردو به‌رته‌سک بێته‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که سێزده پیاو له پشت مێزی شێو کێشراون و به نێشانه‌ی دوایین شێوی مه‌سێح هاتوونه.. ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌میکی هونه‌ریدا رووبه‌ڕووین و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و به‌رهه‌مه، پێکهاته و ره‌سم ناسی و..وه‌ک سفه‌تێکی تایبه‌ت راڤه ده‌که‌ین. به‌ڵام کاتێ هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌و به‌رهه‌مه وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ که‌سایه‌تی لێئۆناردۆ یان شارستانیه‌تی ئیتالیا، له‌سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدان و پشکووتنی رێنسانس، یان وه‌ک بۆچوونێکی ئایینی تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگێنین، ئه‌وا به چه‌شنێکی دیکه و وه‌ک شتێکی دیکه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مه هه‌ڵس و که‌وت ئه‌که‌ین.."
که‌شف و راڤه‌کاری ئه‌و بایه‌خه ره‌مزییانه(که زێده‌یان ره‌نگه ته‌نانه‌ت مه‌به‌ستی هونه‌رمه‌ند و خولقێنه‌ری به‌رهه‌مه‌که‌ش نه‌بووه یان به گشتی جیاواز لێی روانیبێ و هه‌وڵی نواندنی دابێ) دێته ئه‌م توێژه ماناییه‌وه و وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا زێده‌تر وه‌ئه‌ستۆی ره‌خنه‌گر یان خوێنه‌ر و بینه‌ری چالاکه. واته هه‌ر دالێک به پێی ئاگایی و نائاگایی به‌رده‌نگ له مه‌حه‌کی مانا ئه‌درێ و توێ توێ ده‌کرێ، دێته‌وه سه‌ریه‌ک و سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ داله‌کان(یان نێشانه‌کانی ده‌ور و به‌ر) تێکه‌ڵ ده‌بێته‌وه... مارک ریشێر بۆ وه‌سفی ئه‌م حاڵه‌ته له ته‌مسیلی وێرانه که‌ڵک وه‌ر ئه‌گرێ و ده‌ڵێ: " ئێمه وێرانه ده‌بینین و نایبینین"واته وێرانه ده‌بینرێ، به‌ڵام هه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌دا بینه‌ر ئه‌زانێ که به‌شێکی هه‌ره گه‌وره‌ی نابینێ. واته هه‌م ئه‌و به‌شه‌ی ده‌بینرێ و هه‌م ئه‌و شتهدهروونیهی، کهوێرانه هه‌ڵگریه‌تی و نابینرێ، پێکه‌وه له وێرانه‌یه‌کدا هه‌نه. ئه‌مه‌یه چۆنیه‌تی مانا و هه‌ڵکڕاندنی مانا له شته‌کان یا نیشانه و داله‌کان"
به‌ڵام بێمانایی خۆحاست به مانای پێوه‌ندی نه‌گرتنی به‌رده‌نگه له‌گه‌ڵ نیشانه و زمان، وه‌ک بنه‌ڕه‌تی ترین به‌شی نیشانه‌ناسی، نه‌زانینی یاسا و رێساکان و ره‌وتی ئاڵ و گۆر و ته‌نانه‌ت شکاندنی ئه‌و سیسته‌مه نیشانهییانه و نامۆکردنهوهیان له لایه‌ن نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، شاعیران و... ه‌وه
لێره‌دا به‌شێکی کورت له شێعره‌ساتی(1) به‌نموونه دێنمه‌وه
رةنطة ثاثيز تةمي جن.. جني
شة وانم بفروَشتويَنيَ
بةزمي.. رةنطة..
باش‌ترين ئاشق ؟
ئةبينم ضوَن تامم ئةكةي
وةك تامت ئةبينم لة جن..
جني سةري
ئيَواران...
......................
/ بيـــــــــــــــــَدةنطي/
ئيتر نة من هةتا .....ساليََ
كابل و
نة ئه‌شكه‌نجه‌ش...ضاوي
جار بة جار لةشم
ئةوةية ئازيز ! من
ئةطينا :
تــــــــوَ...هةر روَذان
ئاشقترينم شةوان
تام... بوَن... توَمن...
منتو....
بةسة مةيانطري !
وةك جاران
جار جار سةرم... بوَ... شوَرِ
ئةبيَتةوة
تيزاوي سةراب ... بوَ
من ضاوم
توَ لةشت
هةموو بةيانييةك... نا...
بةياني هةموو
هةتا سالَيََ... نة ئيتر من
كابل و
ضاوي جار بة جار لةشم..نة ئةشكةنجة
بةسة مةمانطري !
من تا... هةتا... توَ
مةمطري... بةسة
سةرماسةرم نا سةرم...
سةرما ...
شيَعرةساتي (1) لة دوايين بةشي ديواني
درؤكاني موقةددةسدا هاتووة.
ره‌نگه زۆرکه‌س تاوانی بێ‌مانا بوونیان خستبێته سه‌ر شێعره‌ساتی(1) به‌ڵام دڵنیام ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌و که‌ش و هه‌وایه بگا که (کابل) قسه‌ی یه‌که‌می تێداده‌کا.. باش ئه‌توانێ چه‌ندین توێی مانایی لێ ههڵکرێنی( ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و دۆخه ترسناکه‌دا مه‌به‌ست ده‌ربڕینی مانایه‌کی تایبه‌ت نه‌بووبێ و به‌س شێعره‌که ویستبێتی هاوار و دا‌و بکا و بقیژێنی)*
که‌واته به‌رده‌نگ چ له مانادان و چ له مانانهدان به نیشانه‌کان ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێ و مانا و بێ‌مانا به‌س لای ئه‌و دێته پێناسه‌کردن. هه‌روه‌ها پێویستی که‌ڵک وه‌رگرتن له رێساکانی زمان‌ناسی وه‌ک ناسینی جیاوازییه‌کانی لانگ و پارول(زمان و گفت)، ته‌وه‌ره‌کانی هاونشینی و جێنشینی و شێوازه‌کانی لێکۆلینه‌وه‌ی هاوکاتی و ناوکاتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی بینه‌ر، به‌رده‌نگ، خوێنه‌ر و هه‌ستیاره‌وه.. به‌و پێیه نه‌ناسینی ئه‌و جیاوازی و پێوهندیگهله لای به‌رده‌نگ / که به‌پێی زانست و پێش ئاگایی و ئه‌زموون و چه‌ند و چۆنایه‌تی ناسینی دیارده‌کان، ئه‌وانیش چه‌ندین به‌ره‌ی وه‌ک به‌رده‌نگی ئاسایی، خوێنه‌ر، خوێنه‌ری چالاک و..یان لێده‌که‌وێته‌وه و هه‌ر کام له‌و بهرهیانه دیسان به‌پێی توانا و تێگه‌یشتنی خۆیان ئه‌توانن دیعایه‌ی مانا و بێمانایی له نیشانه و دال ی ده‌نگی، نڤیسانی، وێنه‌یی و ره‌نگی و جووڵه‌یی و.. بکه‌ن. یانی بێمانایی لای منی به‌رده‌نگی ئاسایی به‌مانای هه‌رئه‌و بێماناییه لای تۆی پسپۆر و ئه‌وی مامناوه‌ند نیه!
نموونه‌یه‌کی شێعری دێنمه‌وه؛ " یه‌کگرن رۆڵه‌ی کرێکار یه‌کگرن!" که بۆ به‌رده‌نگی ئاسایی نووسراوه‌و به دووپات کردنه‌وه‌ی یه‌کگرن ئه‌یهه‌وێ ئه‌و چه‌مکه تێگه‌یه‌نێ..
هه‌رچه‌ند " "چ کسی میخواهد من و تو ما نشویم..من و تۆ ما نشویم تنهاییم3"ره‌نگه بۆ خوێنه‌ری ئاسایی بێ‌مانا بێ و به‌و پێیه " من و تۆ منمانین" و...که وه‌ک ناوه‌رۆک به‌سه‌ر چه‌مکێکه‌وه ده‌گیرسێنه‌وه.. به‌ڵام " من به نم و تۆ به وت نه‌بێ به یه‌ک ناگه‌ین.. " ( که چ له باری فۆرم و چ ناوه‌رۆکه‌وه ئه‌و چه‌مکه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه) به‌س بۆ خوێنه‌ری چالاک دێته تێگه‌یشتن و راڤه‌کاری،،
بۆیه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌نێ له به‌رهه‌مه‌کانی نوێخواز( شێعر. چیرۆک، شان‌و. رۆمان و نوڤێلێت و چیرۆک، نه‌قاشی و...) له کوردستان، هات وهاوار له لایه‌ن خوێنه‌رانی ئاسایی و مامناوه‌ند به‌رز بۆوه که گوایه به‌رهه‌می نوێخوازان بێمانایه و.. تاد
Simulacrum
وانموود، وێنه‌یه‌کی خه‌یاڵی له خه‌یاڵ، تیمسال، تاپۆ، وێک‌چوویی وه‌همیی، ساخته‌چی و پڕفڕوفێڵ و..
له حه‌قیقه‌ت تێپه‌ڕیون باوان
ئه‌م له حه‌قیقه‌ت نه‌چووانه!
کاتی خۆی نیچه ده‌مامکی له سیمای فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوا هه‌ڵدایه‌وه و زۆربه‌ی به‌ناو حه‌قیقه‌ته‌کانی لێکردنه‌وه به په‌موو..
" که‌سێک که بیهه‌وێت چاکه و خراپه بخولقێنێ ده‌بێ له راستیدا رووخێنه‌ر بێت و هه‌موو بایه‌خه‌کان له‌نێوبه‌رێ.
"به‌و پێیه؛ سه‌رترین خراپه، سه‌رترین بایه‌خ و چاکه‌یه.. به‌ڵام ئه‌و چاکه‌یه داهێنه‌ره.
"هه‌ر حه‌قیقه‌تێک دهرووخی با بڕووخێ.. خانووی زۆر ئاماده‌ی سازبوونه...
" هه‌موو خواکان مردوون، ئێستا چاوه‌روانین ژوهرکهس بێت.." / ئاوه‌های گوت زه‌رده‌شت/
ره‌وتی به وانموودبوونی نێشانه‌کان و حه‌قیقه‌ته‌کان و... له‌راستیدا ماناکان ئاڵۆز ده‌که‌ن و موتلهقییهتیان لێده‌سێنێته‌وه. به‌له‌ونێک که به‌رده‌نگ نازانێ له‌گه‌ڵ مانا یان لهماناچوودا رووبه‌ڕوو بۆته‌وه یان دژه‌مانا و وانوێنراو...*
مشتێ ماچت نه‌پرژان به جاده‌دا و رۆیشتی..
به‌کام ناونێشان بتدۆزمه‌وه؟
زۆربه‌ی نیشانه و ناونیشانه‌کان بۆ به‌رجه‌وه‌نی ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌کان بوونه‌ته له‌ته نه‌خشه‌ی ئیمپراتۆری یه‌که‌ی بۆرخس و هیچ هێڵێکی پێوه دیار نه‌ماوه؛
هه‌زار وێنه‌ی چاوی نازت .. بهشهقاما هه‌ڵواسراون..
له‌تۆش ناچن!!
کامیان بۆنی هرهمهکانتن باوان؟
تیکه‌یه‌کی بچووک و کۆن..له‌نه‌خشه‌ی ئیمپراتۆرییه‌کی گه‌وره"
مرۆڤی سه‌رده‌م له‌ڵایه‌ن که‌ره‌سه‌کانی پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌وه ماناباران و له‌راستیدا بێماناباران ده‌کرێ به چه‌شنێ که بۆخۆشیان نازانن چی بکه‌ن له‌و هه‌موو وێنه و زانیاری و ههواڵهدرۆ و وانموودانه؟ سینما و رادوێ وتلهویزیۆن ماهواره وCD وdvd و رهنگیننامهکانی به‌جیهانیبوون / گلوبالیسم/ و به‌جیهانی نه‌بوون(!!) به ئاشنایی ته‌واو له هه‌موو زانیاریه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی زبان و نیشانه(ره‌وان و جه‌سته و مۆخی مرۆڤ ده‌پێکن و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ماناکاندا ده‌گرن و به‌قازانجی خۆیان ده‌یگۆڕن و ده‌یکه‌ن بهقورگیا، به مێشکیا، به ده‌روون و ره‌وانیدا و..
له کۆتاییدا به دوای مانا و حه‌قیقه‌ت و خوادا مهگهڕن بۆ وه‌ی له‌مێژه کوشتوویانن و حه‌وت پووت ئاو و مهشرهبهیان به‌دوایدا خواردۆته‌وه؛
درۆکانی موقه‌دده‌س!
که‌ی په‌یکه‌ری راستی
به‌شه‌قامه‌کاندا
هه
ڵئه
واسن
وه‌ک ئازادی..؟؟؟
وه تۆ شۆڕشی پیرۆز!
که‌ی شێعرێکی هه‌تا ئاخر ئهچریکێنی؟؟؟
شێعر؛
زمانی شێعر له مێژووی درێژخایه‌نی خۆیدا به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاونشینی و جێنشینی زمان/ مه‌جاز و خوازه و.../مۆسیقای ده‌نگدانه‌وه‌ی پیت و وشه، به‌ده‌قکردنی خه‌ون و خه‌یاڵ و سازاندنی ناکات و ناشوێن و به‌گشتی داهێنه‌ریی زمانی... به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه خۆی له تاک مانایی، تاک ره‌هه‌ندی و موتلهقییهتی مانا ده‌رباز بکا و" نه‌چێته ئه‌و داڵانانهی هه‌زار توێن و هه‌ر هیچیشیان بۆنی حه‌زیان نه‌بیستووه"
زۆرکه‌سان باسی پێوه‌ندی، ناپێوهندی و نیوپێوهندی شێعر و مانا و ئه‌ندێشه‌یان کردوه و ره‌نگه ئه‌مه باسێکی نوێ نه‌بێ که " باوه‌ری زۆرینه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه؛ شێعر، ژانرێکی ئه‌ده‌بییه که، زێده‌تر له هه‌موو ژانره‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ فکر و مانای " استدلالی" و مه‌نته‌قی هاودژه.. شاعیر خه‌یاڵاوییه نه‌ک ئه‌ندێشاوی. پێشه‌ی ئه‌و نه کاروکاسبییه به هه‌ڵوێست و نه به مه‌نته‌ق، به‌دڵنیاییه‌وه، نه ده‌ربڕینی ئه‌حکامی حه‌قیقی سه‌باره‌ت به جیهان.. به‌ڵکوو ده‌ربڕی هه‌سته یان نواندنی ئه‌زموون. خه‌یاڵی تایبه‌ت و که‌سیی، سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی پیشه‌یی شاعیره‌و ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵکه‌وت بڕوایه‌کیش به‌دزییه‌وه خۆی ههڵاوێشتبێته/ره‌خنه‌ی کردبێته/ ناو شێعرێک، هه‌موو هه‌وڵی شاعیره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و زێهنه عه‌قڵانییه بکێشێ به‌لای دراماتیک کردنیدا و به چه‌شنێک ئاودێریی بکا که به‌لای حاڵ و هه‌وای هه‌ست دا داگه‌ڕێ.. بۆ وه‌ی جه‌وهه‌ری شێعریی له هه‌ست و خه‌یاڵه‌وه زێده‌تر نیزیکه"
/ ئالێن شاپیرۆ، هه‌ڵپه‌ڕکێی ئه‌ندێشه، هاروارد مه‌گه‌زین، و. عه‌لی حسه‌ینی/
به پێچه‌وانه‌وه من ئه‌ڵێم ئه‌وه‌ی که شێعر ده‌ربڕی هه‌ست وخه‌یاڵ بێ یان نا.. ناتوانێ له مانا و ئستدلالی داببڕی.. به‌ڵکوو شیعر و به‌گشتی هونه‌ر ئه‌توانێ چۆنیه‌تی ئستدلالهکان بۆ مانا بگۆڕێ و هه‌ردووکیان به‌رینتر کاته‌وه.. بۆ وه‌ی ته‌نانه‌ت ئاشهوپاشهی زێهنیش ئه‌گه‌ر بێته ناو شێعره‌وه ئه‌توانێ له‌باری رهوانییهوه ده‌ربڕی ماناگهل تایبه‌ت بێ و…
- با- وێرانتره له شنه‌ی شاخ
- ئاو– تینووتر له خوڕه‌ی ئاگر
- من- چڕتر له ته‌نیایی دارستان
- ئاسمان – پیرتر له شینایی مه‌رگ
- چ دنیایه‌کی ته‌بایه ته‌مه‌ن –
ئاسمانی من تینووتره له - با-
ته‌نیاییم وێرانترهله - ئاو –
شینایی مه‌رگ پیرتره له- ئاگر-
- چ شێعرێکی سه‌یره باران-4
ئه‌وه‌ی بلێ ئه‌م شێعره بێ ئستدلال و مانایه خراپی پێکاوه، بۆ وه‌ی مه‌نتیق و ئستدلالی هه‌ر شێعرێک به پێچه‌وانه‌ی واقیع ته‌نیاله پێکهات و ناپێکهاتی ئه‌و شێعره‌دا ده‌وری خۆی ئه‌گێرێ و به‌س/ بڕواننه وتاری " دالی شێعر مه‌دلوولی خۆیه‌تی و به‌س" گۆڤاری زرێبار، ژماره 11
ئه‌و په‌یوه‌ندییه داهێنه‌رانه‌یه‌ی ، به‌گوته‌ی ئادۆنیس، "له نیوان ئێستا وداهاتوو،دیار و نادیار،زه‌مه‌ن و ئه‌به‌دییه‌ت"و دیارده به‌ڕواڵه‌ت ناپهیوهندهکان... له‌م شێعره‌دا خولقاوه.. ده‌بێته مهنتهقێکی تازه‌ی شیعری و روانینێکی نوێ بۆ باران، نه‌ک " گوزاره‌کردنی واقیع"
له‌راستیدا کاتێ باسی بێ مانایی ده‌کرێ، نیچه گوته‌نی مه‌به‌ست زۆربوونی حه‌قیقه‌ت و ماناکانه و زۆرجار هاودژێتی به‌رانبه‌ر وه‌ستانی ئه‌و به‌ناو حه‌قیقه‌تانه له‌گه‌ڵ یه‌کدی که سه‌نتزی بێمانایی لای خوێنه‌ر ئه‌خولقێنن؛ بڕواننه ئه‌م به‌شه له وتوێژی بورجین و بورخس که هه‌ر دووکیان ئه‌یانهه‌وێ حه‌قیقه‌تێک(!!) له مه‌ڕ ده‌قه‌کانی هێنری جیمز و کافکا ده‌ربڕن و ئه‌و حه‌قیقه‌تانه چه‌ند له یه‌ک دوورن**
Aخۆی به‌حه‌قیقه‌تی موتله‌ق ده‌زانێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یه و a ش خۆی له‌و بهحهقیقهتتر و پڕماناتر دائه‌نێ بۆوه‌ی دیعایه‌ی کۆی چووکه‌کان و رێبه‌رایه‌تی کردنیان ده‌کا و B هه‌ردووکیان ره‌فز ده‌کاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م گه‌وره‌یه و هه‌م هه‌نێ چووکه‌ی له‌گه‌ڵه.. b باسی دووڕوویی B ده‌کا و به‌و پێیه له C و D ی گه‌وره‌و بچووکهوهبگره تاz ه‌کان.. هه‌رکام به مه‌نته‌قی خۆی شه‌ڕی مانا و حه‌قیقه‌ته‌کانی تر ده‌که‌ن و له‌م لاشه‌وه له آ وه تا ی و....هه‌ر ئه‌و باسه‌یه و توند وتۆڵ تریش.. حافظ گوته‌نی؛
جنگ هفتاد و دو ملت همهرا عذر بنه......... چون ندیدند حقیقت ره افسانه زدند5
ماویه‌تی
------------------------------------
1- "ئه‌وه له‌ناو وشه و زماندایه که‌سه‌ره‌تا شته‌کان/ اشیا/ پێ دهنێتهنێو هه‌رێمی بوونه‌وه‌و هه‌ن ... مادام ئینسان پێی وابێ سه‌رۆک و ئاغای زمانه، له‌هه‌ڵه‌دایه و تووشی وههم بووه بۆوه‌ی ئهوهزمانه که ئاغای ئه‌وه..کاتێک که‌سێک قسه‌ده‌کا، نه‌ک له‌کاتی هه‌لیت پڵیتدا، له‌راستیدا ئه‌وه ئه‌و نیه که گوته‌کانی ده‌ستنیشان ده‌کا به‌ڵکوو ئاخافتنیی بوونی زمانه که ئه‌وه‌ی بۆ دیاری ده‌کا..واته ناوه‌کیترین زاتی شته‌کان، ئه‌وه‌ی ئێمه له حه‌قیقه‌تی بابه‌تێک نیزیک ده‌کاته‌وه؛ ئیمان هێنانه بهوزهکانی زمان.." (هایدگێر)
2- از نشانه تصویری تا متن/ بابک احمدی
3- کێ ئه‌یهه‌وێ من و تۆ نه‌بینه ئێمه/ من وتۆ نه‌بینه ئێمه ته‌نیاین/ حه‌مید موسه‌ددق
4- شین ترین به‌تاڵ، یوونس ره‌زایی، انتشارات عابد،1380، شێعری پیرتر. ل74
5- شه‌ڕی حه‌فتاوحه‌وت نه‌ته‌وه وێڵ که... بۆوه‌ی حه‌قیقه‌تیان نه‌دیته‌وه، به‌رێی ئه‌فسانه‌دا چوونه..
*- بڕواننه وتاری جیهانی وانموود و نوێخوازی/ ساڵح سووزه‌نی، سروه‌ی ژماره 174
**- " بورجین: پێشتریش له قسه‌کانتا، هێنری جیمز و کافکا ت پێکهوهلکاند، وادیاره به هۆیه‌کی ده‌روونییه‌وه له زێهنی خوتدا ئه‌وانه پێکه‌وه ده‌بینن؟
بورخس: به ڕای من به له‌ونێک له یه‌ک ئه‌چن! وههم و بێمانایی شته‌کان، بیرکردنه‌وه له زیان له جیهانی بێمانادا، باوه‌ڕیان به چه‌ندلایه‌نی و جێی رووننهبوونهوهی رووداوه‌کانی هه‌بوون/ هستی/ هه‌روه‌ها لایه‌نی وێک‌چوویی فیکری و هه‌ستی یه‌کانیان، حه‌تم ئاگاداری که هێنری جیمز کاتی خۆی بۆ براکه‌ی خۆی نووسیبووکه "لای وایه دنیا له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌ڵماس ئه‌چێ. مۆزه‌خانه‌ی دێوه‌زمه‌کان.." لام وایه هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌شی هه‌بووه به‌رانبه‌ر به ژیان..
بورجین: به‌ڵام که‌سایه‌تییه‌کانی چیرۆکی جیمز و کافکا، به‌رده‌وام بۆ گه‌یشتن به شتێکی دیاریکراو تێده‌کۆشن..ئه‌وان هه‌موویان ئامانجی دیاریکراویان هه‌یه؟
بۆرخس: ئامانجی دیاریکراویان هه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز نایگهنی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می "مه‌حکه‌مه"داپاڵهوانی رووداوه‌که هه‌رگیز تێناگا که له به‌ر چی مه‌حکه‌مه‌ی دهکهنو بۆ ئازاری ئه‌ده‌ن..له به‌رهه‌مه‌کانی هێنری جیمزیشدا رووبه‌ڕووی دۆخێکی ئاوه‌ها ده‌بینه‌وه؛هه‌ر له‌ڕێوه ئه‌زانین که کابرا به دوای یاداشته‌کانی "ئاسپێرن" ه‌وه‌یه/له چیرۆکی کاغه‌زه‌کانی ئاسپێرن دا/ و ئه‌گه‌ریش گیری که‌وێ بی بایه‌خن!! ئه‌مه شتێکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به ئاشکرا هه‌ستی پێده‌که‌ی..
بۆرجین: به‌لام ئه‌وه‌ی تۆ ئهیڵیی زێده‌تر نه‌توانین ئه‌گه‌یه‌نێ، نه‌ک وههم و ئاڵۆزی..
بورخس؛ راسته به‌ڵام وههم و ئاڵۆزیشی تێدایه، بۆ وێنه له رۆمانی "تۆنگی شه‌یتانیی"دا که هه‌ر تێناگه‌ی ئه‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه قازانجی هه‌بووه‌یان نا؟
بورجین: نا هه‌رکامیان شوێنی تایبه‌تیان هه‌یه لای من! ئه‌وان به هۆگهل جیاوازه‌وه گرینگایه‌تییان هه‌یه!
بۆرخس: به‌ڵام به‌راستی وایه؟
بورجین: وادیاره تۆ له‌سه‌ر ئه‌م رایه نیت.. به‌ڵام به‌ڕای من،هێنری جیمز باوه‌ری به کۆمه‌ڵگا هه‌بووه. ئه‌و هیچکات نه‌زمی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خسته ژێر پرسیار!
بورخس: من لام وانیه............تاد
/ گفتگو با بورخس،ریچارد بورجین،ترجمهکاوه میرعباسی، نشر نی،چاپ اول1382/

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی