chyrok..
چیروَك , زمان، جیهانیكی تر...
چیروَك واته نڤیسانكردنی ریوایه، بۆ ههلاَتن له بازنه‌ی كات و له‌بیرچوونه‌وه، بوَ توَماركردنی شوێن و خولقاندنی كه‌سایه‌تی له‌ریگه‌ی زمان و گوَشهنیگا و قاشهزیهنییهكانهوه.. بوَ نیشاندانی رووداوه ده‌ره‌كی و ناوكییه‌كانی، كوَمهلَ، كه‌س، زیهن، له‌پانتای خهیالَ و فانتازیای ئینسانی‌دا..بوَ روَچوون به‌ناخی میژوو و ئیستا و داهاتوودا. بوَ ده‌رخستنی دیار و نادیاره‌كانی جیهانی موَــ دــ ێرــ نی مروَڤی تاك، به هه‌موو كیشه و گرفت و ناگرفتهكانییهوه
چیروَكیش وه‌ك هه‌موو دیاردهیهكیتر به‌رده‌وام له ره‌وت و ئالَ و گوَرِ و ههولاَیه، بوَ ههلاَتن له‌ده‌ست مه‌رگی راوه‌ستان و گه‌نین ..ههربوَیه له‌ریگه‌ی زمانه‌وه به‌رده‌وام پیست دهگوَرِی و له سیمایهكهوه ده‌چیته سیمایه‌كی تر.. لهدوَخیكهوه قهلَهمباز ده‌باته دوَخیكی تر و له هیچ فوَرم و چوارچیوهیهكدا بوَ ماوه‌یه‌كی زوَر نامینیته‌وه و چاوی ته‌ماح له هه‌موو شیوازی نڤیساریك ده‌كا و خوَشی به هیچكامیانهوه نابهسیتهوه
چیروَك ژیانی مروَڤی مۆدێرنه له مانیتوَری نووسینه‌وه‌دا ..
ههربوَیه خوَی له‌حیكایه‌ت جیاده‌كاته‌وه یان ده‌بیته چاوساخی و بوَ ئه‌و شوینانه‌ی ده‌با كه خوَی مه‌به‌ستیتی، ئه‌و كه‌لین و قوژبن و «لابیرێنت»انه‌ی كه حه‌كایه‌ت ره‌نگه هه‌رگیز ناویشی نهبیستبی و به خهیالَیشیا نه‌هاتبی .. له «هه‌زار مه‌تر/ فه‌رسه‌خی/ ژیر زه‌ریاوه» بگره تا « بهرزایییهكانی كلیمانجارو» و چیروَكه خیالاَوییهكانی كالوینوَ ... چاوی چیروَك له‌چاوی ههلَۆ تیژتره له «پیكه‌نینی گه‌دا»یه‌كه‌وه تا «بالَتا»كه‌ی گووگول و ئه‌سپه‌كه‌ی چیخوَف دهبینیَ، لهچهقوَكانی «بوَرخس»ه‌وه تا شیرهلهیزهرییهكانی سه‌رده‌می شپرزه و ئالَوَزی پاشموَدیرن .. له چاوه‌كانی چیروَكهوه ئهدرَیته چابگهری زمان و نووسینه‌وه.
ئه‌وه‌ی چیروَكی له حه‌كایه‌ت جیا كرده‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش چیروَكی موَدیرنی له چیروَكگهل ریئال و ناتوَرال جیاكرده‌وه، گهلاَلَهی پته‌و و بنه‌مای به‌هیزی چیرۆكه ریئالیستییهكان، ئه‌وه‌نده خیرا خوینه‌ری دهگهرِانهوه سه‌ر واقیع كه ئیتر پیویستی چه‌ندپاتبوونه‌وه‌ی ده‌قی چیروَك هه‌ست پینهدهكرا و نووسه‌رانیش له‌و ره‌حه‌ته‌لقوم سازییانه وهرِهس ببوون .. هه‌ر بوَیه گهلاَلَه سه‌ره‌تا ئالوَز و ئینجا به‌ره‌به‌ره تاریك و نادیاركرا و چیروك له فوَتوَگرافییهوه كه‌وته ئافراندنی جیهانیكی تر ــ ئه‌و جیهانه‌ی به‌م زوانه بوَ مروَڤـ نهدوَزریتهوه، له جیهانیكیتر و شوینیكیتردا ئه‌رز و ئاسمان و كه‌سایه‌تییه‌كانیش دهگوَرِدرین و بهجوَریكی تر دینه ئاخاوتن .. هه‌ر بوَیهزمان و گوَشه نیگای چیروَكی سه‌رده‌م گرینگ‌ترین به‌شی چیروَكه و ره‌خنه‌گران به ده‌یان جوَر لیی دهكوَلَنهوه. ریوایهی نوی واته دوَزینهوهی ریگای تر، زمانی تر، جیا له‌و زمانه باوه‌ی له ئاخاوتن و نووسینه‌وه‌ی كلاسیكیدا هاتوَته دهربرِین
***
چیروَكی سه‌رده‌م ئه‌وه‌ند به ناخی منی شهقارشهقاردا شوَر ده‌بیته‌وه
تا خوَشی لیون ده‌بی و كه‌س نه‌زانی زمانه‌كه چیروَكه یان چیروَكهكه زمان .. لایه‌نه نادیاره‌كانی من، تو، ئه‌و لهریگهگهل منوَلوَگ وه‌ك /گفتار درونی/ و سیلاَوی هوَشهوه نه‌ته‌نیا منه‌كان / توً بلَی دژه كه‌سایه‌تییه‌كان / ده‌پشكنن و دهیشكینن و چاكیان ده‌كه‌نه‌وه كه زه‌مه‌نیشی پیوه ده‌شكی و له هیلَی بوون ده‌ربازی ده‌كا.. داهاتوو و رابردوو جیگوَرِكی ئه‌كه‌ن و دینه ئیستاوه .. ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاتی زمان و زه‌مه‌ن و ریوایه له چیروَكی ئیستادا
كه‌سه‌كان ئیتر به‌یه‌ك ده‌نگ نایه نه ئاخاوتن و سیلاَوی هوَشی موَدیرن ده‌بیته سیلاَوی هوَشهكان /چه‌ندده‌نگی/ و زوَر جاران نووسه‌ریشی پیوه دائهمالَن.. ئه‌خلاقه‌كان دهگۆرِدرین و زۆرجاران ورد ئه‌بن .. چه‌ند ده‌نگی و بی شوَینی و شوینیكیتر .. كی ده‌زانی چیروَك بناسینی.. چیروَك پیناسه ناكری .. هه‌روا كه خوَمانمان بوَ پیناسه ناكری بهلاَم هه‌موو كه‌س چیروَكی چاك و چیروَكنووسی باش ده‌ناسیته‌وه .. به‌وه‌دا كه‌ئیتر لهچیروَك تیناگا .. یان لهخوَی و ژیان و ده‌وروبه‌ر تیناگا ..
***
..من شیتم شیت .. مه‌گه‌ر چیروَكی سه‌رده‌م چیروَكی شیتی و تیكهلَكردن نیه.. زمان ئه‌و توانایه‌ی دایه ئیمه كه به تیكهلَ و پیكهل كردنیش ئه‌توانین بی مانایی دهسهلاَت و بی دهسهلاَتی دهربرِین ..ــ بژی چیروَك ــ ئه‌مه‌ش ئه‌و دروشمه‌یه كه چیروَك هه‌رگیز نایداــ مه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی چیروَكنووس توورِهدهبی...
***
چیروَكی سه‌رده‌م یانی فوَرمی سه‌رده‌م .. فوَرمیش شوكر له شكاندنی فوَرمیشدا ساز ده بی ـــ كه‌وایه جیهانی چیروَك به‌م زوانه ناییته كوَتایی بوَوهی كوَتاییش ئیتر له چاوَیكهوه پیناسه ناكری َ ــ كی نالَی كوَتاییش سهرهتایهكیتر نیه بۆ چیرۆك ...
چیرۆك بنووسن!
-----------
*- ئه‌م بژاردهبیژییانه/گزینگویه / له سیهه‌مین میهره‌جانی چیرۆكنووسانی لاو له بانه خوێندرایه‌وه و له به‌شیكی كهلَكم وه‌رگرت بوَ بریار نامـــــهی لیژنه‌ی داوه‌ران.

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی