میدیاکان و
ميدياكان هه‌موويان له خزمه‌ت ده‌سه‌ڵاتدان!
مرۆڤ به پرسيارهوه مرۆڤه!
ده‌سه‌ڵاته‌كان زمان سازیان ده‌كه‌ن!
زمان وه‌ك سيستهميكي نيشانهيی ئه‌توانێ زمانی وێنه‌ش بێت!
ميدياكان له‌خزمه‌ت جيهانی نواندن و وانمووددان و مرۆڤ به‌ره‌و ئهوكهناڵانه ده‌به‌ن كه دهبيَ بيبه‌ن و ئه‌و كهناڵانهش له به‌رژه‌وه‌ندي سياسه‌ت و ئايدۆلۆژی تايبهتدان! هه‌ر بۆيه پرۆگرام وگه‌ڵاڵه‌ی زۆربه‌ی ميدياكان پێشتر ئاماده ده‌كرێ و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌راني ژێر ده‌سته‌وه داده‌ڕێژرێ وساز ده‌بێ و بڵاو ده‌كرێته‌وه و له لايه‌ن گوێكانيانهوه /فه‌رق ناكات ئه‌گه‌ر هه‌نێ له‌و گوێيانه ئلكترۆنيكی و كۆمپيۆتێريش بن/ چاوهڕِواني كاردانه‌وه‌كه‌ی ده‌بن و پێياندگاتهوه .. بۆوه‌ي سه‌رله‌نوێ گه‌ڵاڵه‌ي تر دارێژن و ديسان بڵاوی كه‌نه‌وه و له رێگه‌ی ناراستهوخۆه بهرهنگارييهكان به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه‌و دژايه‌تييان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و... لهراستيدا ئه‌وه ميدياكانن كه راستييهكاني جيهان ده‌خولقێنن و ئه‌وانن كه به خه‌ڵكی ده‌ڵێن چی، چۆن و چه‌نده و تاكوێ راسته‌و به‌پێچه‌وانه‌وه چی چه‌نده‌و كه‌ی و چۆن هه‌ڵه‌یه‌و...ئه‌و ئه‌رکه‌ش له‌راستیدا ئه‌وه‌ند له‌ژێره‌وه وله‌سه‌ره‌وه به‌شێوه‌ی تۆڕی نه‌هێنی سێحرئاسا ده‌هێننه گه‌ڕ که زۆر جاران ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانیش هه‌ست ناکه‌ن که له‌ژێر تاڵه نادیاره‌کانی تۆڕێکی ئاسمانی و داوێکی ئهرزیدان.. من پێشتر له "ده‌سه‌ڵاتدارێتی زمان"دا ئه‌رکی وه‌گه‌ڕخستنی زمانم/وه‌ک سیسته‌مێکی نیشانه/ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه نووسیبو و نامهه‌وێ بیکێشمهوه سه‌ر ئه‌و باسه، به‌س ده‌ڵێم ئێستاکه ده‌وری زمانی وێنه له زمانی زاره‌کی و نڤیسار به‌ربڵاوتره و هه‌موو سووچ و قوژبنه‌کانی ژیانی مرۆڤیان پێ ته‌نیوه‌ته‌وه..
ماویه‌تی

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی