دال ی شێعر
«دال»ی شیعر مه‌دلوولی خۆیه‌تی و به‌س
«شوێن ئاسكێكی وه‌حش كه‌وتین
ئه‌و كاته‌ی لاو بووین
هه‌زارمان گرت هه‌و نه‌بوون
هه‌ر هیچیشیان
هه‌ویش بوون
هه‌ر هه‌مووشیان ..»
«درۆكانی موقه‌دده‌س»
شیعر چیه و چۆن پێناسه ئه‌كرێ؟
به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسیاره ئه‌مه‌یه، زه‌ریا چۆن له هێڵه‌ك ئه‌درێ؟
به پێی دیارده‌ناسی /فنۆمنۆلوژیا/ راسته هه‌ر كه‌سه له گۆشه نیگای خۆیه‌وه ویستوویه بیبهسی به مانا و هه‌ستێكی كاتییه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكه‌سه دوای ماوه‌یه‌ك ره‌نگه پێناسه‌كه‌ی خۆی رهفزكاتهوه و به جۆرێتر بۆی بچێ،ده‌ڵێن زمان سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤه ... كه‌وایه ره‌نگه شیعر له‌و وشه‌ی «نا»یه‌وه ده‌ستی پێكردبێ كه دایهگهورهمان «حه‌وا»فێر باوه‌ئاده‌م ی كرد و بووه هۆی ده‌ركردنمان له به‌هه‌شتی خوایی... یان ئه‌و داسه خوازه‌یی «ئستعاره»ییه بوو كه «گایا» دایه ده‌ست«كرۆنووسی» كورِی بۆ وه‌ی باوكی خۆی «ئۆرانووسی» پێ له‌ت له‌ت بكا‌و.... هه‌ر بۆیه شیعر به پیچه‌وانه‌ی زانست مل ناداته /تابۆ/ یاساكانی باوك و له هه‌موو «یۆتۆپیا»یه‌ك فرِێ ده‌درێته ده‌ره‌وه/هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كچی دایكی خۆی بێ/ ئاخر شیعر بنه‌ی دایكانه‌ی هه‌یه و ئیستاش مل كه‌چی دایك سالاری رۆحی نه‌رم و ژنانه‌ی ئیلاهه «ئۆرفه»ییه‌كانی ئاسمان و زه‌وییه! هه‌ر بۆیه به ناوی « ته‌ئنیسی» /مێی/په‌ری و فریشته و ئیلاههوه گۆش كراوه،
Orphee /ئۆرفه/ لهمیتۆلۆژیا یوونانیهكانا، ناوی شاعیرێكی ده‌نگخۆش و سازینهری «چه‌نگ»ه كه به‌هێزی شیعره‌كانی گیانهلهبهران، ته‌نانه‌ت داروبه‌رد ئه‌هه‌ژێنێ... بۆوه‌ی ناتوانێ دوای /evridice/ ئوریدیسی خیزانی بژی به ئیزنی خواكان؟ ده‌چیته جیهانی مه‌رگ ... به‌لآم لهگهرِانهوهدا، باوه‌كوو ئاورِدانهوهی لێ مه‌نع كراوه ... ئاور ئه‌داته دواوه و به‌و بۆنه‌وه ئوریدیس بۆ هه‌تاهه‌تایه ون ده‌بی و ئورفه‌ش ده‌بێته ئوستووره‌ی شاعیرێ كه به بێ خه‌یاڵی ئوریدیس ناتوانێ بژی و به‌رده‌وام له شیعره‌كانیا ئوریدیس ئهژیێنێتهوه...
ره‌نگه مۆسیقای شیعر ده‌نگدانه‌وه‌ی«نا»كانی ئورفه بێ له چهنگهكهیدا بۆ نه‌زمی دڵرِفێنی سروشت و نمه‌ی باران و جوانی ئه‌ستێران له چاوه‌كانی ئوریدیسدا نازانم .... به‌لآم ئه‌زانم خه‌یاڵی ئورفه سیهه‌م كه‌ره‌سه‌ی شیعری بوو /دوای زمان و موسیقا/ بۆ ژیانی به‌رده‌وامی لهگهلَ ئوریدیس و نوستالژی شیعری....
یان شیعر ... ره‌نگه كهمهربهندهكهی «ئافرۆدیت» بێ كه « پاریس» ی paris هاندا له نێوان «ویێرا» و «ئاتنا»دا یه‌کیان هه‌ڵبژێرێ .. هه‌رچه‌نده لای مه زۆرجاران شێعر ئاتێنا بووه و به‌رده‌وام ناچار بووه لهگهلَ دێ‌و و درنجان به شهرِ بێ و چه‌كی به‌ره‌نگاری له‌شان بكان...
هه‌رچی بێ، گومان له‌وه‌دا نیه كه شیعر له جنس و ره‌گه‌زی ئیلاههیه و حه‌زی له یاساكانی به‌ستنه‌وه‌ی پیاوانه نیه،،
شیعر جگه زمان هیچیتر نیه، ده‌سه‌ڵاته‌كان زمان سازیان ئه‌كاو شیعریش له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه كه به یاری وشه سازده‌كرێ و ده‌فرێ...
«گه‌مه‌یه‌کی ئازاده به‌ڵام وائه‌نوێنێ كه به راستی خه‌ریكی یاری ئه‌قڵه»
هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌قڵ و مانا و یۆتۆپیاكانی سه‌ركه‌وتن و ریوایه گه‌وره‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵی راوكردن و هاوردنه ژیر ركێقی خۆیانیان بۆ داوه و هه‌رگیز وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێك دیانیان پێدا نه‌ناوه، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه شیعر له مێژه ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵداوه، هه‌رچه‌ند مقهستهكانی زانست ـ ده‌سه‌ڵات له‌زۆر برِگهی میژووییدا په‌ل و پۆیان كردبێ، دیسانه‌وه وه‌ک قه‌قنه‌س له ئاگری له‌شی خۆی بووژاوه‌ته‌وه و بانگی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵداوه‌ته‌وه،
«شمشیره تیژهكانتان فرِدهن
شه‌ونم ئهیانرزینی
شیعر نهیانبهزینی......... (2) /شكسپیر/
«من آنم كه در پای خوكان نریزم
مر این قیمتی در، لفظ دری دا» /ناصر خسرو/
«گۆشتی من راخه‌ن به ماشا
له من خه‌ن تیر‌و كهڤانا
ناچمه دیوانی .. میروحاكما» /فه‌قێ ته‌یران/
به‌ڵام ئایا شیعر ئه‌توانێ هه‌تا... هه‌تایه... خۆی له بازنه‌ی زانست ده‌سه‌ڵات بپارێزێ و ئه‌و كه‌له‌بچه نه‌چێته پای، كه له‌میژوودا سه‌دان جار به‌زۆر چهپاندوو یانهته پای و زه‌ویشیان پێوه به‌ستۆته‌وه:
"..به سه‌دان جار ئه‌ینووسمه‌وه
که ئه‌رز هه‌رگیز ناخولیتهوه» /له زمانی گالیله‌وه/
دیاره شاعیر له ناو هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا بژی زمانی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی ئه‌و گه‌له‌ی له پشته شهرِ و ئاشتی، هومێد و ره‌ش بینی، ره‌نج و شادی ، داگیركراوی و داگیركه‌ری و براكوژی و ئاواره‌یی، مۆسیقا و گۆرانی و خۆشه‌ویستی ، یاری و گه‌مه‌و به‌یت و باو و داب و نه‌ریتی ئه‌و گه‌له وه‌ك ئه‌زموونێكی مێژوویی له ناخودئاگای» بیر و هه‌ستیدا ئه‌ژی و ئهكوڵی و ساردئه‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و رۆشنبیری كه‌سیی خۆیدا تێكه‌ڵ ئه‌بێ و له‌كاتی خولیایی دا بێ ئه‌وه‌ی بیر له «فرمۆلی» شیعر بكاته‌وه، ته‌نیا ریكه ئه‌داته هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سیلآوه بو ناو ده‌ماره‌كانی خامه... شاعیر بیر له فرمۆلی شیعر وه‌ك پێناسه ناكاته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌نگ بیر له فرمۆلی هه‌نگوین ناكاته‌وه»وه‌ك چۆن په‌پووله بیری لای سووتان نامێنێ... وه‌ك چۆن بولبول ئاگای له په‌نجه تیژه‌كانی هه‌ڵۆی ده‌سه‌ڵات نیه ... ئه‌و گوڵی لا مه‌به‌سته و گۆرانی... كه هه‌زاران ساڵه فێری بووه و دڵنیام ئاگای له ده‌زگا و نۆتی گوَرانیهكانیشی نیه... ئه‌وه كێشه‌ی ئێمه‌یه كه ئه‌مانه‌وی پێناسه بۆ چرِینی بولبول سازكه‌ین... هه‌نگوین فرِمۆله بكه‌ین یان ئه‌شقی په‌پووله له بپێوین....شیعر دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیگه‌لێکی نوێیه له نێوان دیارده‌كانی سروشتا.... له نێوان سروشت و مرۆڤا....له‌نیوان من و تۆدا.... من و كۆمه‌ڵدا.... له نێوان من و خۆمدا.... له‌به‌ین زه‌وی و ئاسماندا له‌نێوان هه‌ست و نه‌ستا.... له‌نێوان شیعر و په‌خشان و فه‌لسه‌فه و زاستا- له‌نیوان ئیستا و مێژوو و ئایه‌نده‌دا.... شیعر ئه‌شق و نفره‌ت و بێلایه‌نی زمانه.... ئه‌رێ شیعر چی نیه.؟
شیعر هه‌رخۆیه‌تی و به‌س....
شیعر منم كه ره‌نج ئه‌به‌م ..
شیعر تۆشی كهئهمكوژی..
شیعر ئیمه‌ین كه ره‌نج كوژین....
به مۆسیقاوه یان بێ مۆسیقا...
به مارشه‌وه یان به دزییه‌وه و له به‌ندیخانه‌یه‌كی قۆرِدا...
«نیچه» ئه‌ڵێ فه‌یله‌سووفان هه‌رچی خۆیان ههلَمسێنن.... فرِوفشیتالَ به‌كه‌ن... كتێبی قه‌به قه‌به چاپ بكه‌ن یان هه‌ڵیت و پڵیت بڵێن و ریشیپان دانێن و گاڵته به‌وانی تریكهن.... جگه خۆیان و ده‌روونی خۆیان هیچیان نه‌گوتووه..../نیچه:ئهوپهرِی چاكه و خراپه/
منیش ئه‌ڵێم راسته، شاعیریش قه‌ت له‌خۆی تێنه‌په‌راندوه.... جا ئه‌و خۆیه كێ بێ.؟ یه‌كێ بێت که. بازنه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵات ههڵیمساندبێ.؟
یان، ئه‌وینێك ئاگری دابێ و ده‌ردێك پلیشاندبێتیهوه و زلهێزێك پای نابێ به سه‌ریا.....
یان: گیری كردبێ به‌ده‌س ”ژوزێفین“ و سالوومه و ”ناتالیا“ یه‌كه‌وه.؟
"ئیمانوێل كانت" شیعر ده‌به‌ستێ به جوانیه‌وه و سه‌رچاوه‌ی جوانیش به سروشت و نه‌زمی سروشت ئه‌زانێ به‌لآم هه‌ر به ته‌نیا لاسایی كردنه‌وه‌ی راسته و خۆی سروشتیش به هونهرنازانێ و باسی نبووغ ئه‌كا و داهینان.. و هۆنه‌ر له زانست/كارلهرووی زانسته‌وه/ جوێ ده‌كاته‌وه.... به‌ڵام كاتێ دیته سهرپێناسهی نبووغ و داهینان ئه‌وه ئیتر دائه‌مینێ:
"ئه‌توانین هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ”نیوتۆن“ له‌به‌رهه‌مه قه‌ت له به‌ین نهچوهكهیدا/ بنه‌مای حكمه‌تی سروشت/اصول حكمت طبیعی/هاوردوویه‌تی به باشی فێر بین، سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له‌وه‌ی چمێشكێكی گه‌وره پێویست بووه بۆ خولقاندن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه“ به‌لآم ناتوانین شیعرێكی ره‌وان بڵێین... هه‌رچه‌نده‌ش یاسای هونه‌ر و ئامۆژگاری شاعیرانی باش و سه‌ركه‌وتوو بخوێنینه‌وه و فێری بین1
دیاره له به‌ر ئه‌وه‌ی نیوتۆن خۆی ئه‌یزانی چی كردوه و ئه‌شی توانی ههرئهوشته فێری قوتابیه‌كانی بكا... به‌لآم شاعیران له‌كاتی خولقاندندا بیرله فرمۆلی شیعره‌كه‌یان ناكه‌نه‌وه و وه‌ك باسی كرا، ئه‌وه به‌كێشه‌ی خۆیان نازانن. ئه‌وه كێشه‌ی كانته كه ئهیههێ بزانێ نبووغ و داهینان چیه؟
”عینالقظات“ ئه‌ڵێ: ئه‌ی جوامیر! ئه‌م شیعرانه به ئاوێنه بزانه ئه‌زانی خۆ ئاوێنه خۆی سیمای نیه... به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی بروانێ خۆیی تیدا دهبیینێ هه‌روه‌ها ئه‌وه بزانه كه شیعر له خۆ‌یا بێمانایه، به‌لآم هه‌ركه‌سه و ئه‌وه‌ی لێ تێئه‌گا كه ره‌خنه‌ی رۆژگار و كه‌ماڵی كاری خۆیه‌تی/ئهیههێ یان حه‌ز ئه‌كا تیایدا ببینێ/2
ئه‌مه بۆچوونێكه كه دواجار دیارده ناسانی ئورووپی له هۆسرێلهوه تا دوایی... سه‌باره‌ت به‌ده‌ق و خوێنه‌ر بوویان و ئه‌نجام گرینگی داهینان له‌نووسه‌ر و شاعیره‌وه گویزرایه‌وه لای خوێنه‌ر..
ره‌نگه له‌سه‌رده‌می ”عینالقظات"دا هه‌ردوو جۆره ئاوێنه/ساف و ژه‌نگاوی/ هه‌بووبێ و ”عینالقظات“ باشی بۆ چووبێ ـ به‌ڵام ئیستا زانستی درۆ و سه‌نعه‌ت-فه‌رهه‌نگ ئه‌وه‌ند ئاوێنه‌ی جۆراوجۆریان سازكردوه كه ئه‌توانن ماست به ره‌ش و ره‌ش به سپی بنوێنن... كه وایه هه‌روه‌ها كه شاعیری به توانا و له شاعیر چوومان زۆره، خوینه‌ری ته‌وه‌زه‌ل و چالاکیشمان هه‌یه!
ده‌بآ ئه‌و گرینگه‌مان له‌بیرنه‌چی كه شاعیر و خوینه‌ری به توانا هه‌ڵبژێرین ئه‌گینا ئه‌كه‌وینه داوی سه‌نعه‌ت-فه‌رهه‌نگ ه‌وه.
زمانی سه‌نعه‌ت-فه‌رهه‌نگ یانی كارخانه‌ی شێوه‌سازی له‌رووی ئه‌و چوارچێوانه‌وه كه باوه یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌یانهه‌وێ باو بێ...
شیعره‌که‌شی، یانی شیعری شه‌وچه‌ره بۆ كاتی بێكاری و گه‌مه...
یانی” سه‌رپۆشێك بۆ سه‌ر درندایه‌تی ناوكۆمه‌ڵگا و به ئه‌سپایی رۆشتن به‌لای درِندهدا بۆوه‌ی هاشاوڵت بۆ نه‌با...
یانی ره‌فزکردنه‌وه‌ی ئاڵ و گۆری سوڵته و سوپاپی دڵنیایی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ری له‌عه‌داڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی“
شیعری وا یانی دژایه‌تی كردن لهگهلَ شیعر- له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی هونه‌ر و زمانی ئانارشی هۆنه‌ری ره‌سه‌ن دژی بینای كۆن... بۆ ئه‌و شتانه‌ی كهنیه...
یانی نوقم كردنی ده‌نگی تاقه‌كه‌س له‌ناو كۆمه‌ڵدا..
یانی سازكردنی زه‌وقی گشتی بۆ په‌ره‌دان به سه‌رمایه و قازانجی زیاتر“ یانی سازكردنی ”سیسته‌م“ له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی پیوه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌وه...
یانی ئازادكردنی له‌ش و هێرش بۆ سه‌ر رۆح 3 به‌لآم زمانی هۆنه‌ر به پیچه‌وانه‌وه ”داڵده‌ی تاك ئه‌دا له‌به‌رامبه‌ر كۆمهلَدا و وه‌ك ئادرنۆ ده‌ڵێ:
هونه‌ر“ ”ئپوزسیۆن“ی سه‌نعه‌ت-فه‌رهه‌نگه..
زمانی هونه‌ر یانی زمانی نامۆ كردنه‌وه...
یانی ده‌رچوون له‌بازنه‌ی زمانی ئه‌وانیتر...
یانی تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یتاپه‌یتای ده‌قه‌كان، ماناكان... یان بێ ماناییهكان...
یانی زمانی ده‌روونی من به هه‌موو جیاوازییهكیهوه كهگهڵ زمانی تۆ هه‌یه‌تی..
زمانی هونه‌ر وه‌ك كانت ئه‌ڵێ یانی زمانی نبووغ.
به‌داخه‌وه كه‌سیش مانای نبووغ نازانێ!!
ره‌نگه نبووغ یاری كردنێ بێ به‌سه‌ر پردی سیڕاته‌وه خلیسكان به هه‌رلایه‌کدا ده‌بێته یاری مه‌رگ!
شیعر،به‌رهه‌می ئه‌شقه به مرۆڤـ و مرَۆتایهتی! هه‌ركات ”دال“ه كانی شیعر كه‌وتبێتنه تۆرِی ماناوه ئه‌وه‌یان دركاندوه
شیعر دژی یاساكانی موقه‌دده‌سه!
بۆوه‌ی شیعر میژوو به میژووی مرۆڤــ نازانێ... میژوو درۆیه‌كی گه‌وره‌یه... درۆیه‌ك كه ئه‌یهه‌وێ وابنوێنێ كه راسته.. به‌لآم شیعر راستێكه كه به جلی درۆوه دیته گفت و گۆ...
به‌لآم ئیستا؟
له جیهانیكی دۆرِاودا ئه‌ژین! له‌سه‌رده‌می مه‌سخی وشه به نرخه‌كاندا... سه‌رده‌می ده‌سه‌لآتداری و دیكتاتۆریه‌تی زمانی باوكدا..
له‌جیهانی زمانی دووهه‌زار رووی ئینترنێت و سیبرنتیكا... ئه‌و وشانه‌ی سه‌رده‌مانێ خه‌ڵكی له خه‌و دائهچڵهكاند... ئیستا بوونه‌ته تۆرِ و شیعری پێ راو ئه‌كرێ و خه‌ڵكی پێ گه‌وج...
سه‌رده‌مانێک كه عه‌قڵانییه‌ت و زانستی پوزیتیویستهكان... بۆته بۆمبای قه‌ڵه‌و قه‌ڵه‌و و كوشتاری قه‌به قه‌به: له ئاشویتسهوه تا جینۆساید.....
وشه‌گه‌لی ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌لآیه‌تی و یاسا و ئه‌وین... كه‌وتوونه‌ته زیندانی پیشه-فه‌رهه‌نگ.. لهتلویزیۆن و رادیۆ و گۆڤاره‌كانی درۆدا
له‌سه‌رده‌می مه‌رگی واقعییهتهكانا... له‌جیهانی شبهی واقعی و ”وانموو“دا جیهانی شاعیر و نووسه‌ر و هونهرمهندسازی له‌شه‌و و رۆژێكا... جیهانی گه‌وره كردنه‌وه‌ی سیمای ناواقعی/له‌شیعر چوو و له‌شاعیر چوو/ به ناوی شیعر و شاعیره‌وه... له جیهانی حیزبایه‌تی و شۆرشگیری درِۆدا....
شیعری به‌سزمان چی له‌ده‌ست دێ!؟ جگه هه‌ڵاتن و په‌نابردن به قووڵایی ده‌روونا... جگه هه‌وڵدان بۆ شكاندنی ئه‌و زمانه كلیشه ده‌سه‌ڵاتانه... جگه ههوالَدان بۆ ده‌رچوون له‌وبازنه نهحسانه... جگه كوشتنی ئه‌و باوكه زمانییه... ئه‌سه‌ن كێ ئه‌ڵێ شیعر حه‌تم ده‌بێ ئه‌ركێكی هه‌بێ...
تاكه‌ی له كۆڵ شیعر نابنه‌وه؟!
نقد قوه حكم- امانوئل كانت-عبدلكریم رشیدیان- نشرنی 1377 چاپ اول ص 245
” نامه‌های عین القظات همدانی“ تصحیح علینقی منزوی، صفیف غیرات- تهران 1361 – نامه 15 ص216
لهزمانآ تووكویل ”ه‌وه“ ”دیالكتیك روشنگری ئادرنۆ....

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی