حه‌بێکی هه‌نگوینی دائه‌نێی مه‌ترسه
(1)
نهژمارهکانیان ژمارد..
که دیوانێکی دیکه بوو.. له نێو حه‌شیمه‌تێکی وشه..
هیچ شێعر و دیوانێک ،
............. ته‌نانه‌ت ناشێعرێ..
نه‌هاته شیڕاندن..
مڕاندن..
گمه گم..
ناچارم ژێرفڕین.. نا.. فڕکه..
به شه‌هامه‌ته‌وه بۆقله و...
به شه‌ره‌فه‌وه رێوی و ..
حیز وه‌ک شێر..
ئهمشکن.. مشکهمشک.. مشکانی وڵاتی ئاسایش ،..
وه ئه‌منی ئه‌م زێدی تاوان و نهتاوان
شه‌رمه‌زار بن له‌باتی مێژوو و
داچهقن له‌باتی پاڵه‌وان!
سه‌ده‌کان ئه‌سیری هه‌ر ساڵه وگهوادێک بۆ بۆن و کردنی ناولنگی قه‌حبه‌یه‌ک..
سه‌ده‌کان به رواڵه‌ت کیسه‌ڵ و
تیژپه‌ڕتر له کابلێکی نووری بۆ ته‌مه‌ن
سهرابی سه‌مایه و له دووڕا هه‌ڵپه‌رکێی گه‌شه‌یه..
چ شێعره که نه‌ما.. نهماوان.. فت .. نه‌بێ؟
به‌گیانی بێ‌گیانی قه‌ڵایه‌کی نووستوو و
هه‌زاره‌ی هه‌ژار و بارامی قه‌حبه‌باب به خۆی و که‌وانێکی رزیو
چی هه‌یه بتداتێ؟
نامهه‌وێ ره‌شبینی بکه‌م به عابایه‌ک بۆ به‌رت
سێ‌و هه‌یه ره‌نگاڵه و
به‌فر تا سپی تر سه‌هۆڵان.. به‌هار و ئه‌ولاتر پشکووتن بۆ سه‌گ و
تهرهکین بۆ گوڵ و زاو و جێ بۆ که‌ر و مانگا و تر...
له به‌هێ و سووراو و سپیاو و ریمل ئاو و .. برژانگی ساخته‌چی..
وێلی که‌ن حه‌قاره‌ت ناهێڵێ حه‌قیقه‌ت بشێعرێ له واژه!
هه‌زاران تارمایی و یه‌ک خونچه که رۆژێ ماسهماس بماسێ و
سیمایه‌ک له پشکووت بێته ده‌ق..
ماسی چۆن له ئاودا ناماسێ – فه‌لسه‌فه-
تۆوێک و خاکێکی بهغێڵ و ئاو و خۆر بۆ گه‌شه - له مه‌نتیق –
سایت به‌سایت www و توڕه‌هات – له زانست –
تۆ ئه‌ڵێیت
ئه‌میش هه‌ر ئه‌نۆشێ و قه‌ره قرووت ئه‌خوێنێ:
شیلان شیلان شیلانه... شیلانی گه‌ردن باخی.. به ده‌شت و شاخ و ماخی... به ناز و ئاخ و داخی..
(م ن) لێره‌م
به تۆنێک کتێب و ده‌ریایه‌ک ملۆدی و پێنج ههزارگڵۆپی نئۆن و زه‌مهه‌ریر..
(تۆ) لێره‌یت نهلێرهیت له زه‌نگ و شه‌وه‌که‌ی تا هه‌رچی به‌هه‌رچی و پووچ و هیچ..
(ئه‌و) لێره‌ی! به کۆڵێ له هیوای زگ ماسی‌و له ژه‌نگی کتێب و مانیفست..
لێره‌ین و نا لێره‌ین ..
به هه‌رچی لقه‌وه ماسییه‌ک – فه‌لسه‌فه -
هه‌مانه‌و ئهمانبێ و ئه‌ته‌قین – ئابووری –
نیمانه و نامانبێ و مان نه‌مان – سیاسه‌ت –
به وێمهو. – له ئیخلاق –
لۆژیکیش به‌ردێکی چه‌رمگه له رۆحی چۆمێکی وشکه‌ڕۆ ..و
"نه‌باران تا باران!"
ئاشنام !
مه‌یه‌ژه نازانم له مار و ئوستووره و کیبۆردی له‌یزێری و ISP
هه‌تا چاو نه‌یبڕێ چ لووسن به رووتی و..
قه‌یرانی وشه و دێڕ .. بۆ شێعرێ حهرامزاو!!
،، هه‌ڵوێستێک!؟// به‌یانی..
زه‌ردێکی به‌سزمان، له ئاو و تا ئاویی..
بهوێمهو! قوربانی چاوێکت که لێڵه و هه‌ناسه ناکێشی
مه‌تۆره! سه‌گه‌که‌م!
ئه‌وه‌ڕی که گوایه؛ نامه‌ردێک.. با ئه‌کاته ئاو و ئاوهبا ساز ئه‌کا به ...چیرۆک..
شه‌ڕ ده‌باته کێو و تۆپ ئه‌خاته به‌ریان بماسن..
سه‌ربازێک که من بم به تۆ چی؟
سهرههنگێ که تۆ بی.. پێکه‌نین نه شێته .. به‌م درۆ..
شێعر کوا له راستی پڕ ده‌بێ زگێنهی؟
ئاسمان چۆن ئه‌هاڕێ کادانی ماڵی خوا؟
زه‌وی که‌ی ئه‌ته‌قێ..،.. زێهنم چه‌ند ئاڵۆزه ..و فه‌لسه‌فه چه‌ند تاڵ ه؟
هه‌ر لقه و هه‌ر په‌له و پۆلێن و نهئامهت..
نهماچان یاسایه و گه‌وادن ئه‌وانه‌ی ماچه ماچ..
ده‌ستووره و ئه‌م شێعره بنۆشن!
حه‌بێکی هه‌نگوینی دائه‌نێن .. مه‌ترسن.. بنقێنن
تۆفانێک سازئهبێ له‌به‌ر بای ئه‌و شه‌خسه نه‌بێتۆ..
مهوهڕن!
پشیله که‌ی ئه‌وێری هه‌ڵپه‌ڕێ.. کارتۆنه!
سیاسه‌ته؛ له سێ‌و و خواردن و مردنه‌وه..
گاز گازه و له چێژی ژیانیش چێژاوتر..
چێژه چێژه چێژه من
مه‌رگه مه‌رگه مه‌رگی تۆ!
نه چێژم .. نه مه‌رگی.. چێژه مه‌رگه ژینه‌که‌ی..
ماویه‌تی

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی