ئێوه کێن؟ خێڵی دڕۆ
"ئێوه کێن؟ خێڵی درۆ!"
جیهان له ره‌وت و ئاڵ و گۆڕ و گه‌شه و نه‌شه‌و .. دایه به‌ره‌و ئازادی ده‌ربرین و مافی مرۆفی تاک و به‌رهه‌ڵست بوونه‌وه‌ی زمانی سه‌پاوی ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌کانی ملهوڕ و ئه‌و به‌ناو حه‌قیقه‌تانه‌ی جیهان له یه‌ک كڵاوڕۆژنهوه ده‌بینن و ره‌وایه‌تی قه‌به‌قه‌به‌ی بۆ ده‌نێنه‌وه و دیعایه‌ی سازکردنی به‌هه‌شتی به‌رینی دێی بچووک(!!)ی بۆ ده‌که‌ن و ... به‌ڵام ئاماده نین گوێ له ره‌وایه‌تی ئه‌وانی دی و دێکانی دیکه بگرن و له هیچ چه‌شنه سه‌رکوت و کوشت و بڕ ده‌رحه‌ق به‌وانی دی ده‌ست ناپارێزن و .. تاد و خافڵاون له‌وه‌ی تکنۆلۆژیای نوێ به‌ره به‌ره ده‌رفه‌تی ده‌ربڕین زێده‌تر ده‌کا وتا ده‌ڕوا.. له هێزی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوێرانه که‌م ده‌کاته‌وه و مه‌یدان له ته‌راتێنیان ته‌نگه‌به‌رتر ده‌کا.. ئیتر هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێ هێستره شه‌ل و کوێره‌کانی خوی فتۆشاپاوی بکاو به‌ناوی رۆشنبیر و کۆمه‌ڵناس و ئه‌دیب و سیاسه‌توان و... ه‌وه، له ده‌زگاکانی ههلمساندن و باتێکردنی پێوه‌ندییه‌کانی جه‌ماوه‌ریی خۆی و هاوپه‌یمانانیه‌وه، قاڵبیان بکا و
دژ به رۆشنبیران ههڵیانتۆقێنێ و مامه‌ڵه‌یان پێوه بکاو..
دیاره پاڵتاک و مهسهنجر و.. ئه‌توانن له‌و ده‌رفه‌تانه بن که مرۆڤی تاک و رووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆ و شاعیران و ئه‌دیبان و... وه‌ک تریبۆنێکی جیهانی باشترین که‌ڵکی لێوه‌رگرن و به خؤشیهوه به‌هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کانیانه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا باشیش ده‌وریان گێڕاوه و سمینار و کۆبوونه‌وه‌ی به‌هێز و کاریگه‌ری تێدا بلاو بۆته‌وه و رووناکبیرانی کوردیش به باشی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و که‌ڵکی پێویستی لێوه‌رگرن و بتوانن گوته و گوتاره‌کانیان راسته‌و خۆ لای "ئه‌وی دیکه" بدرکێنن و گوێبیستی راو بۆچوونی دیتران بن، به‌هه‌ر ناوێکه‌وه و هه‌ر بیر و بۆچوونێکی جیاواز و ته‌نانه‌ت دژخواز و.. ه‌وه،* ئه‌مه‌ش دیاره بۆ ده‌سه‌ڵات و گوێلهمستانی ئه‌وان خۆش نیه و له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک ده‌مامکه‌کانیان رۆژێ یان شه‌وێک له سمینار و کووبوونهوهیهکدا له رووی شهرمێونیان داماڵڕی.. به هه‌ر چه‌شنی پێویست که‌وتوونه‌ته به‌ره‌نگاری کردنی و...
یه‌کێ له‌و به‌ناو رۆشنبیرانه ،ئێستا که ده‌رفه‌تێ باش باشی له میزگرده وانموودهکاندا پێده‌درێ،، دوای هه‌نێ قسه‌ی تێکهڵپێکهڵی به‌ناو قه‌به‌قه‌به و شه‌لم کوێرم ناپارێزم؛ سمینار و کۆبوونه‌وه‌کانی پاڵتاک ، بێئه‌وه‌ی ناودێری ته‌نانه‌ت یه‌ک دانه‌شیان بکا(!!) به "ژاژخوایی" تاوانبار ده‌کا و هه‌رگیزیش له‌خۆی ناپرسێ بۆ؟ به راستی ئایا ئه‌و هه‌موو قسه زلانه ده‌بێ به‌و کاوێزه بگا؟..
دیاره کوێ‌یان ئێشی! بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه به‌و که‌سانه له هه‌ڵه ههڵهترتره و ... باشترین رێگه ئه‌وه‌یه پێیان بڵێین خته! تا دوایی که ده‌مامکه‌کانیان دادهکهوی....

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی