بازارێکی سه‌یر
بازارێکی سه‌یره!!
له په‌سا شاعیر و نوو،سه‌ر و ئه‌دیب و ره‌خنه‌گر و فه‌یله‌سووف و کۆمه‌ڵناس و .. هه‌ڵده‌تۆقن و ئه‌وه‌ی به‌ده‌میاندا دێ هه‌رکامه و له‌رێگه‌یه‌کی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌یکه‌ن به‌چاو و قورگ زێهنی خوێنه‌ر و به‌رده‌نگ و بێنه‌ر و... دا و هیچکه‌سیش ته‌نانه‌ت به‌رپرسی قسه‌ی خۆی نیه و به‌رهه‌می ئه‌وانی تر (که‌خۆیان له‌و به ئه‌دیب و شاعیر و ره‌خنه‌گر و فه‌یله‌سووف و کۆله‌ڵناس و .. تر ئه‌زانن ) نابینێ و تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی‌تریشی نیه. ئه‌مه ره‌نگه له‌جێگه‌ی خۆیدا مه‌یدانێک بێت بۆ ده‌ربرینی ده‌نگه جۆراوجۆره‌کان و چه‌ندره‌نگی و چه‌ندده‌نگی و فره‌به‌رهه‌می و... له‌ئه‌نجامدا ئازادیی ده‌ربڕینی تاک، به‌ڵام له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که هێشتا له ماوه‌ی ژیانیدا به‌قه‌د قامکه‌کانی ده‌ست به‌رهه‌می ره‌خنه‌یی و فه‌لسه‌فی و.. ئه‌وتۆی تێدا هه‌ڵنه‌که‌وتوه و به‌رهه‌مه‌کانی نه‌خوێنراوه‌ته‌وه و هه‌ڵوێسته‌ی جیددی له‌سه‌ر نه‌کراوه و نه‌که‌وتنه‌ته به‌ر شیکاری وردبینانه و پاژبینانه و گشتبینانه، ره‌نگه خه‌ساره‌که‌ی له به‌رهه‌می زیده‌تر بێت... به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاته ورد و درشته‌کانی جیهانی وانموودیش له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه له بابه‌ته‌کان ده‌روانن و( ئه‌مه ره‌نگه حه‌قی زگوومایی ئه‌وان بێت و فارس گوته‌نی؛" از کوزه همان برون تراود که در اوست" واته گۆزه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێدێته‌ده‌ر که تیایدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه بازاره‌که‌ی ئاڵۆزاندوه و سه‌د ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتی وانموودی هه‌ڵکێشاوه‌ته سه‌رێ و سنووری نێوان حه‌ق و ناحه‌ق و واقیع و ناواقع و ر‌است و دروست و ئه‌دیب و "له‌شیب" و...ی کردۆته شیربرنج و جوێکردنه‌وه‌یانی ئه‌سته‌متر کردوه.. هه‌ر بۆیه ره‌خنه‌گرانیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ند به‌دوای دیتنه‌وه و جوێکردنه‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق و ر‌است ودروستی و مانای سه‌ره‌کی و موتله‌ق و.. ه نین و زێده تر باس له تاویل و راڤه‌ی خۆیان ده‌که‌ن و دیالۆگ و ... سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌و راڤه‌و تاویل انه‌ش دا، ده‌نگی ئه‌وانه به‌رزتره که که‌ڕه‌ناکه‌یان باشتره و ده‌زگای پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ریه‌که‌یان ئاسمانێکی زێده‌تری خستۆته ژێر رکێف و په‌نجه دیجیتاڵی و ئانالۆگه‌کانیه‌وه و... به‌تایبه‌ت له وڵاتانی جیهانی شه‌ش و حه‌وت که هێشتا ئه‌و دێموکراسییه‌ش(!!) مه‌یدانی نه‌دراوه‌تێ و چه‌ک و شه‌ق و کوشت و بڕ... قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کاو رووناکبیره‌کانی له‌باتی خه‌ڵات، زیندان و ئه‌شکه‌نجه و.. ده‌کرێن و مافی بڵاوکردنه‌وه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌چێته ژێر چاودێری توند و تیژ و چه‌قۆ و ساتۆر ئه‌وشتانه‌وه..، وه‌زعه‌که له‌وه‌ش خراپتر و ئاڵۆزتره و ... تاد
له‌م وه‌زعه شه‌له‌م شۆرباوه‌دا ره‌نگه یه‌که‌م پرسیار (وه‌ک هه‌میشه) ئه‌وه بێ که؛
چ که‌رده‌ن؟
وه‌ڵامی یه‌که‌م له‌زمانی هه‌نێ که‌سه‌وه: وێڵی که‌ن! پێشتریش ده‌وره‌ی ئاوه‌ها قه‌یراناویمان بووه.. ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌مانی تێپه‌رین(گوزار)ه و به‌ره به‌ره بۆخۆی چاک ئه‌بێ(!!) که‌سیش نازانێ ئه‌م به‌ره به‌ره و بۆخۆیه که‌ی دێ؟ ئه‌مانه ده‌ڵێن: مێژوو دڵره‌قه و دواجار خۆی قه‌زاوه‌تی شته‌کان(!!) ده‌کا .. که‌وایه "ئێستا خۆشی رابوێره و ته‌مه‌ن به فیڕۆ مه‌ده1" ئه‌م بۆچوونه وه‌ڵامی ئه‌وه ناداته‌وه که؛ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌زاوه‌ته پڕ له هه‌ڵه و خیانه‌ته‌ی مێژوو( ده‌رحه‌ق به شکستخورده‌کان) له کوێوه هاتوه؟ مه‌گه‌ر سه‌دان جار و له زمانی زۆرکه‌سه‌وه نه‌نووسراوه که مێژوو مێژووی سه‌رکه‌وتوانه؟ خۆ ئێمه‌ش هه‌رگیز سه‌رکه‌وتوو نه‌بووینه و به‌رده‌وام له شکستخورده‌ترینه‌کان بووینه ... و هه‌ین و تا ئاوێ باشمان نه‌بێ که ئاش بخاته گه‌ڕ هه‌ر واده‌بین.. که‌وایه مێژووش (لانی که‌م بۆ ئێمه فت)
وه‌ڵامی دووهه‌م؛ تۆ رێی خۆت بڕۆ و چ کارت به‌وانی دیکه داوه؟ ئه‌وی دیکه به‌رده‌وام بۆ مرۆڤ چێی کێشه بووه و ده‌بێ و هه‌یه... بۆ وه‌ی " ئازادی تۆ له‌به‌رانبه‌ر ئازادی که‌سانی دیکه‌دا ده‌وه‌ستێ و کێشه‌که له‌وه‌دایه" که‌وایه ئازادی تاک مانای نیه و ئازادی کۆش له یۆتۆپیای تێنه‌په‌ڕاندوه..( راستتان ئه‌وێ باسی ئگزیستانسیالیسم/وجوودییه‌ت/ و سوسیالیسم و کمۆنیسم و ... زۆرکراوه و من نامهه‌وێ له‌م نایاداشته‌دا خۆمی بۆ تووڕه که‌م)
باشه ئه‌گه‌ر رێگاکه‌ی من گه‌یشته چواررێیان و هه‌زار رێیانێک، ئه‌وسا کێها و چۆنچۆنی ده‌بێ درێژه به رێگا بده‌ین(مه‌به‌ست منه‌کانه) یان به‌رگری له پاراستنی ئه‌و رێچکه‌یه بکه‌ین.. هه‌ر که رێی جه‌ماعه‌تی دیکه‌ت کرد رێچکه‌ت لێده‌بێته پانه رێ و نه‌شت کرد، ده‌بیته‌به‌شێک له‌و هه‌زاررێیانه‌و.. فت! ئه‌م به‌شه قسه‌ی زۆری له‌سه‌ره.. تکایه خۆتانی له‌گه‌ڵ سه‌رقاڵ که‌ن.. دڵنیام تێره فه‌لسه‌فه ده‌بن و ئه‌و لاترییشه‌وه، ئه‌گه‌ر رێگات لێنه‌گرن و به رویزیۆنیست حیسابت بۆ نه‌که‌نه‌وه و به ته‌ور له‌سه‌رت نه‌ده‌ن.. و نه‌تخه‌نه ناو تاقمی بێئیمانانه‌وه و نه‌تبرژێنن و جامێ شه‌کراو، ببوورن زه‌هراو،ت نه‌ده‌نێ و به شه‌ق تۆبه‌نامه‌ت پێ مۆرنه‌که‌ن و له‌و جۆره دۆستایه‌تیانه‌ت ده‌رحه‌ق نه‌تاشن و.. زۆر شتی دیکه‌ی مێژووییت به‌سه‌ر نه‌یه‌نن ،..
وه‌ڵامی سێهه‌م (که بریا هه‌ر له وه‌ڵامی یه‌که‌مدابمنووسیبایه)؛ مێژوو ، سیاسه‌ت، فه‌لسه‌فه، ئابووری و کۆمه‌ڵگا، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر(به‌گشتی)، و... له راستیدا به‌ده‌ستی گه‌وره‌پیاوانو ژوه‌رکه‌سان (از ما بهتران) دێنه گه‌ڕ و ده‌بێ چاوه‌ڕوانی پاڵه‌وانێکی مڵهۆڕ باسکئه‌ستوور وقه‌ڵه‌مڕه‌ق... بین، بێت و ژیانمان بۆ بکاته‌به‌هه‌شت .. " که رستم شبان بود و ایشان رمه" ( که رۆسته‌م شوان بوو، ئه‌وانیش مێگه‌ل) که‌سیش له رۆسته‌م قاره‌مانتری ده‌ست ناکه‌وێ و به‌داخه‌وه تاج به‌خشینه‌که‌ی ئه‌ویش هیچی بۆ مێگه‌له‌که‌ی تێدا نه‌بوو، جگه کوشتنی کوڕه‌که‌ی خۆی و خواستی ده‌سه‌ڵات و...
نامهه‌وێ باسی "چاوه‌ڕوانیه‌که‌ی گۆدۆ بکه‌م به‌ڵام چار نیه و ئه‌زانم ئه‌و که‌سانه هه‌ر وایان به‌سه‌ر دێ و هیچی تر... کورده واری له‌و زه‌رده‌شت و رۆسته‌مانه‌ی زۆر بۆخۆی تاشیوه و کوڕکوژی و براکوژی چاکیشی بۆکردوون... به‌ڵام به‌هه‌شت بێت‌و رووی تێنه‌کردوون...2
به داخه‌وه که‌م نین ئه‌و به‌ناو ره‌خنه‌گرانه که به دروشمگه‌لی به‌رواڵه‌ت نوێخوازانه له پانتای ئه‌ده‌بیات یشدا ( ته‌نیا به هۆی دوستایه‌تی، نه‌ک ئاوڕدانه‌وه و خویندنه‌وه‌ی ده‌ق و ده‌رخستنی لایه‌نه‌جۆراو‌جۆره‌کانی جوانیناسانه‌ی ده‌ق) هه‌وڵی سازکردنی ئه‌و که‌ڵه‌پیاوانه‌یانه بو وه‌ی تاجی نازێڕین و ده‌ستکردی خۆیانیان له‌سه‌ر نێن و وه‌ک لووتکه قوتیان که‌نه‌وه... که ئه‌مه‌یان باسێکی جیاوازه و کاتی خۆی په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه و..
وه‌ڵامی چواره‌م؛ ئه‌و بینا و بونیاد و نه‌ریته هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و له‌سه‌رڕا به‌پێی ناعه‌قڵی خۆت و.. هه‌ڵیسێنه‌وه... ئه‌مه‌ش ره‌نگه کاتێ باس ده‌گاته ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ، جوانناسی ،.. یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کان بێت و هوکارێک بێ بۆ نوێخوازی و "شێتی" و 'جیاواز"ی و.... به‌ڵام که بتهه‌وێ به‌م بۆچوونه‌وه هه‌ڵکوتیته سه‌ر ده‌سه‌لاته بونیادی و نه‌ریتی و پاره‌ییه‌کان ،... ئه‌وه وه‌هات هه‌ڵده‌وه‌شیننه‌وه که خۆشت پرزۆله‌کانت نه‌بینیته‌وه و .. تاد( که وایه ئاگاداری ئه‌م خاڵه بن و وه‌ک ئێمه‌ومانان‌تان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت که کاتی خۆی جار به‌جار ،به‌دزیه‌وه و له‌گیرفانی چه‌په‌وه، پووکاوڵێکمان لێ ده‌نان و ... ئه‌وانیش له رێگای ماهواره جی- ئه‌ی- ئس-ئچ ه‌کانیانه‌وه، ئاگادار ده‌بوونه‌وه و سوێندیان به‌هه‌زار شه‌ق و کابل و له‌قه‌وه... ده‌خوارد که هه‌رگیز مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانمان نه‌ده‌ن و نه‌شیاندا و... له نانخواردنیشیان خستین و ...) تا هاتین به‌خۆدا بینه‌وه بووینه شاعیری باوه‌گه‌وره‌ی بێ دیوان و ...
......................
......................
وه‌ڵامی نازانم چه‌نده‌م..: رۆژئاوا کاتی خۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی تێپه‌ڕاندوه و خاوه‌نی مێژوو، فه‌لسه‌فه، هونه‌ر و ره‌خنه، کۆمه‌ڵناسی ، ره‌وانناسی و ره‌وانشیکاری ، تکنۆلۆژیا و پیشه‌سازی و...ی نووسراو و کارکردین و چ پێویست ئه‌کا ئێمه‌ومانان(واته خه‌ڵکانی وڵاتی چواره‌م تا ده‌هه‌م و..) رێگای نه‌پێوراو بپێوین و نه‌چینه سه‌ر ئه‌و پانه‌رێیه‌ئوتووبان کراو و به فرۆکه پێوراو و خۆش و هه‌مواره؟ ئاخر ئیمه‌ش وه‌ک ئه‌وان،یان له‌وان هێنده‌ک که‌م تر و سه‌رتر، جگه ئه‌وه‌ی هه‌موومان خه‌ڵکی ئه‌م"گونده جیهانی"یه‌ین.. که‌وایه با باسکی لێهه‌ڵماڵین و مۆدێرن ! های مۆدێرن و ئا! سه‌ڵه‌واتێکێش له‌دیاری نه‌ریت و کۆنه و ... لێده‌ن و ساڵانه ساڵیادی بۆ رێخه‌ن و شێعری له‌سه‌ر وه‌خوێنن و ته‌واو! واته یه‌کشه‌وه رێگای سه‌دساڵه بپێوین و خۆمان له‌و هه‌موو کێشه‌یه بپه‌ڕێنینه‌وه..
ئه‌مه وه‌ڵامی به‌ره‌ی وانمووده له هه‌موو پانتاکانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و من لێره‌دا به‌س باسی ئه‌و قه‌یرانه ده‌که‌م که ئه‌م وه‌ڵامه له هه‌رێمی ئه‌ده‌بداسازی ده‌کا(یان سازی کردوه)؛
کو‌لتوور و ئه‌ده‌بی کلاسیکی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌شێکن له ناخودئاگای کۆمه‌ڵ و سه‌رمایه‌ی هزر و ئه‌ندێشه و رووناکبیری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و ده‌بێ شوێنپێیه‌کی پته‌و بن بۆ به‌ره‌ی نوێخواز له هه‌ر کات و شوێنێکی تایبه‌تدا و به بێ ناسین و خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌کردن و ره‌خنه‌کاری له‌سه‌ریان. تێپه‌ڕاندنیان ئه‌سته‌مه و... واته به‌ره‌ی نوێخواز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که له‌باری زمان و رووناکبیری و بیری ره‌خنه‌ییدا له‌گه‌ڵ ئه‌دبیاتی جیهان ئاشنایه، له‌هه‌مانحاڵدا، ده‌بێ خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گری به‌رده‌وامی ئه‌ده‌بی پێش خۆی بێت و لێیان نه‌خافڵێ.. به‌ڵام به‌ری وانموود له‌ڕێوه بوونه‌ته ئه‌وپه‌ڕ مۆدێڕن و که‌ڵه‌شاعیرانی یه‌کشه‌وه و خۆیان له به‌ره‌ی نوێخوازیش به پێشڕه‌وتر ده‌ناسێنن و ئه‌مه‌ش مه‌یدان ئه‌داته کۆلکه‌ره‌خنه‌گرانی سه‌له‌فی که هێرش بێننه سه‌ر نوێخوازان و کرده و نه‌کرده‌ی ئه‌وانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و به‌رده‌وام خه‌ریکی ئه‌و کاوێژه‌بن که دوای مه‌حوی و مه‌وله‌وی و جه‌زیری ... شیعریش فت!
ئینجا، هه‌ر گوتارێك به‌پێی ریشه‌گه‌ل کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی، ئابووری و... ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به جیاواز دێته ئاراوه و کاتێ هه‌ر ئه‌و گوتاره راگوێزکرێته ناو فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه و وڵاتێکی دیکه، به پێی توانا و ده‌سه‌ڵاتی کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی، ئابووری و رۆشنبیری و... ی ئه‌و وڵات یان نه‌ته‌وه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێ و به‌گوته‌ی "ئاشووری" مارکس ی ئاڵمانی ده‌بێته 'ئستالین"ی رووسی و مائۆی چینی و .... وڵاتانی دیکه که فڕیان به‌سه‌ر مارکس ه‌وه نامێنێ...
ماویه‌تی

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی