خوێندنه‌وه‌ی شێعر
به‌غێڵی پارمیند به ره‌نگی کیبورد
خوێندنه‌وه‌ی شێعری "حه‌بێکی هه‌نگوینی دائه‌نێی.. مه‌ترسه!"
فه‌رزاد میرئه‌حمه‌دی
چێژی ژه‌نگاوی ژیانم راده‌ژه‌ند، هێشتا له‌خه‌ونێکی نارنجیدا بووم، به‌فڕکه شه‌و هات و به باڵه‌فڕ رۆژ جێگایگرته‌وه، که‌بوو به رۆژ، TV ژووره‌که‌م- که‌مان به‌په‌نجه‌کانی سۆرانی کوڕم به لارپێچ کردنی کونتڕۆڵه نه‌وێ میوانه‌که چۆره ده‌نگێکی خزانده ناو بێده‌نگییه‌کان.. ده‌نگه‌که بۆنی سێ‌و و سیاسه‌ت و سایتی دراوسێکانی نوقمی نووته‌که‌ی فه‌رمایشت کرد. کونترۆڵه‌که هه‌لێپه‌ڕاند.."تام و جێری"..یاڕه‌بی نه‌یبینن! تۆفانێک له حه‌ب و هه‌نگوین هه‌ڵگرسا و هه‌ڵکرا و هه‌ڵواسرا.. حه‌بێکی هه‌نگوینیبوو به مۆمێکی دیجیتاڵی ته‌نیشت مۆنیتۆره‌که‌م.
لق و پۆپ کتێبخانه‌که‌می ته‌نی.. پڕبوو له ئاڵۆزی و تاڵی و تیژی وتوندی و تیژپه‌ڕی.. سه‌گ و گورگ و پشیله و رێوی، له‌مه‌زرای ئاژه‌ڵی کیژۆڵه بچووکه‌که‌مدا. هاتنه په‌ڕین و سه‌ڕین و کاوێژ..
شه‌ڕیکی نابه‌رانبه‌ر؛ کیبۆرد و پارمیند، له‌یزه‌ر و مالارمه، له‌م گه‌مه زێهنییه‌دا؛ ماری ئوستووره‌ی نه‌مانبووش، بوو به کێشکچی خه‌یاڵی مه‌وله‌وی تاوه‌گۆز پڕ به قه‌سیده و مه‌ستووره‌ی نالی له زه‌مهه‌ریری"ماسینی ماسی"دا که‌بابی "به‌من چی" و "به‌تۆ چی؟"ده‌نووسیه‌وه..
"..... کم‌نفضناغن اغانینا الکآبه
و ملاناالافق اجفانا و صحنا یا سحابه
امطرینا،
والزهر
غافلینا،
وافتحی قربتک الملای و صبیهاعلینا
یا سحانه
یا الیی جاءت من البحر ءالینا.." / ئادۆنیس/
"(م/ ن) لێره‌م" کام من و کام تۆ و کام له‌ت بوون؟" توون و ته‌ته‌ر و قه‌ره‌قرووت و به‌غێڵی و حه‌قاره‌ت" باشه خه‌ڵکینه!ئایا شێت بوونی شه‌هامه‌ت ده‌کرێ به زمانگه‌لی مردووی دونیا بنووسرێته‌وه؟ یان " وێڵی که‌ن...." با ببارێت" نه‌باران تا بارانیان باران تا باران؛ باران زگینه‌ی زێدانی کام ماسی یان هێلکه‌ی کام رێوی و "به من چی و به تۆ چی و به‌وێمه‌و....
I have eaten
The plums
That were in
The jcebox
And which
You were propably
Saving
Forgive me
They were delicious
So sweet
And so gold...
" شاخ و ماخ و ده‌ماخ" خێڵیکی دووباره نارنجی، چه‌ند پات له‌من نه‌چوو، دراوسێ خه‌یاڵێکی سه‌رابی..له‌م سه‌ما.. له‌م هه‌ڵپه‌ڕینه پر وه‌ڕینه جێگام نابێته‌وه و....
سروه‌ی 233 کراوه‌یه، لاپه‌ڕه‌ی 41 بڕواتان بێت هه‌نووکه له خوێندنه‌وه‌یدام، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ بیخوێنه‌وه! به زمانێکی،نا به جۆرێکی، جۆرێکیش نا، وه‌رن با پێکه‌وه به‌شداری ئه‌م نڤیسانه بین! ره‌نگه لاتان خۆش یان پڕخۆش بێت، واشنه‌بوو مافی خۆتانه به‌ڵام:
قه‌سیده‌یه‌ک بۆ ژماره‌کانی نرۆداله دۆخی نۆژه‌نگه‌ریدا.. به‌پێی کاریگه‌ریه‌تی ئه‌و دۆزه جۆره نواندنێکی لای به‌رده‌نگی سه‌رده‌می ده‌ق ره‌خساندوه؛ هه‌نووکه که دیته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی" نه‌ژماره‌کانیان ژمارد...." که سه‌ره‌تای نڤیسانه‌که‌یه/ نه‌ک به‌رهه‌مێک به سانایی/ ده‌بینین که ژماره له سۆنگه‌ی پڕگریمانه‌ی جیهانی خوازه، راگوێز کراوه‌ته دونیای پڕئه‌گه‌ری ته‌وس، هه‌ڵبه‌ت خوازه له ئاستی پێکهاته‌ی زمانیی و ره‌وانبێژی و وشانه‌یی بزڕ ده‌بێت. هه‌رچه‌ند که ته‌وس ده‌بێته جێگری. ئه‌وه‌ش جۆرێک کاریگه‌ری په‌ڕنۆژه‌نگه‌ریه. یان ده‌توانین بڵێین ؛ کاژ خستنێکی له ناکاوه که نڤیسان به بێ رابردنی پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی ئاوه‌زمه‌ند و ئه‌زموون ویست له پڕا هاتۆته دۆخی عاوله‌مه‌یه‌کی به‌رزه‌خی و ناوه‌خت/ موتاسیۆن/
ژماره چه‌مکه‌و چه‌مکیش ده‌چێته قاوغی واتا گشتییه‌کان، ئه‌و گشتایه‌تییه که نایه‌ته به‌رکه‌وتنی به‌رهه‌ستانه، که وابوو ژماره ناتوانێت جیا له خوڕبوونه‌وه و سه‌ییالییه‌تێکی تۆخانه، به‌رکه‌وتانه و به‌رهه‌ستانه/ به‌رکه‌وتنانه وه‌ک مشت و مڕی لابیرێنته زێهنییه‌کان نه‌ک به مانا هیوومیه‌که‌ی که به‌رکه‌وتکی دیارده بێ/ بێته رووبه‌ری مامه‌ڵه. ژماردنی ژماره وه‌گه‌رخستنی گه‌مه‌یه به ژماره، که چه‌مکه و ده‌چێته پانتایه‌کی گشتی و دووباره راپێچ ده‌کرێته دۆخی دووره ته‌کووزی زێهنی و سه‌ییالییه‌تی خۆرسکی زمانێکی هه‌نووکه‌یی.
له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نیشانه‌گه‌له‌دا/..../ شه‌قلیکی پێکهاته‌خوازانه بۆ به‌راوه‌ردێکی واتاییم مه‌به‌ست نیه و خۆم نابه‌ستمه‌وه به‌و راڤه‌گه‌ری و شرۆڤه‌کردنه‌ی که خۆی به هاوبه‌شیی و دۆزینه‌وه‌ی چه‌ق و سه‌نته‌رێکه‌وه سه‌رقاڵ ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ق له ئاسۆیه‌کی دیاریکراو دابینکراودا به‌ره‌و واتایێکی دۆزراوه پێناسه بکا. لای من/...../ جۆرێک رێزمانی هه‌نووکه‌ییه که له ئه‌مێستاکه‌ی نادابینکراوی زه‌ینی یان له دژایه‌تی هزری ده‌ستکردی راهاتوو و راونراو، له‌گه‌ڵ زێهنی خودئاگا و دوور له خودئاگایی و فه‌رزی، هاتۆته ئارا؛/...../ ئه‌مه‌ینواندوه یان به‌رێکه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راهاتووین هێندێ شتی تر که نازانین یان ناتوانین یان حه‌زناکه‌ین و کاتی ئه‌وه‌مان نیه به/...../ دابنێین. نامهه‌وێ مێشکی بێ زاخاو و پڕزاخاو و سانا و پڕتوێژی ئێوه به فره‌ئاسۆیی خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌رکه‌سیی ئازار بده‌م،به‌س ده‌مهه‌وێ له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی/...../ و ژماره‌واتایه‌کی تازه سازبکه‌م. من به‌شوێن دۆزینه‌وه‌وه نیم، خه‌ریکی دووباره سازکردنه‌وه‌م و بۆ ئه‌وکاره‌ش ئه‌وه ده‌قه که به‌پێی په‌نگاو هه‌ڵم ده‌نێت نه‌ئه‌وه‌ی که ده‌ستکڤد و میکانیکی بێت؛
کام بۆقله و کام رێوی؟" به شه‌هامه‌ته‌وه بۆقله و ..../ به‌شه‌ره‌فه‌وه رێوی.../
بۆقله‌یه‌ک- رێوییه‌ک. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و (ک)گه‌له‌مان نیه ژماره لامان نایه‌ته ناسه. رێوی چه‌مکه و چه‌مکیش نیه(ک) توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێت یان نه. رێوی ئه‌گه‌ر رێوی بێت چه‌مک نیه به‌ڵام له‌خوڕبوونی ژماره، چه‌مکی گشتایه‌تی(که حه‌قیقه‌ت بێت) دێنێته گوتاره‌که‌وه. رێوی و بۆقله و ژماره دێنه دانوستاندنی ئاماده‌بوون و ئاماده نه‌بوون، وه‌به‌ین که‌وتنی وشه‌کان واتاکان ده‌پێکێ و دیاره هه‌رگیز ناتوانینوه‌ک خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئاسۆیی یان هێڵی ئه‌م سه‌یالییه‌تی چه‌مکه زمانییه، به لێکدانه‌وه‌ی پیرێس ی و ئشتراوس ی بخوێنینه‌وه. من رێوییه‌ک له ژماره‌کانی حه‌قیقه‌تی بۆقله دێنمه ناسه‌کردن. به‌نۆتی(رێ) مینۆری ئاواز بۆ مڕاندنێک، که ئه‌گه‌ر شێعره‌که تا مڕاندن هاتوه، من کڕاندن و قیڕاندن و فیڕاندن و .... دێنمه ئافرێنراویی بۆقاندنی بۆقله‌یه‌کی نارنجی و شیڕاندنی شێعراندنێک له سه‌مفۆنیای مینۆره‌کانی ژماره‌دا ده‌نووسمه‌وه. فڕکه و فڕگه و فڕین و گمه‌ی کۆترێک که ره‌نگه بۆنی هیچ کۆتر بوون و گمه‌یه‌کیش لام نه‌یه‌ته سه‌رقوچک له‌خوێندنه‌وه‌دا( خوێندنه‌وه‌ی گوتار و ئاخاوتنی زه‌ینی، نه‌ک خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی نووسراوی مادی). دژایه‌تی حیزو شێر له نادابینگه‌رییه‌کدا ده‌بینرێ که‌من حیز له حه‌یز و شێر له شیردا ده‌بینم و هه‌رگیز نامهه‌وێت حیز و شێر، حه‌یز و شیر نه‌بن. مشکاندنی مرۆڤێکی پڕگومانی شکاوی ئیلیاییه‌کان، تووڕه له ئه‌فلاتوون و لای ئه‌و گه‌مژه‌ن یان مشکاندنی فریزوی له‌ت له‌ت کراو و هه‌زاران"یان" و"کام" بۆ مشکاندن یان پشکاندن یان دنیای وه‌که‌کان....
من ئه‌و ئاماده‌بوونی به‌رده‌نگی باوه راده‌گوێزم بۆ جۆره بیستنێکی سه‌لفۆنیایه‌کی ناهارمۆنی، هه‌بوونێکی خۆرسک و ناخۆرسکی ئاوێزان، هه‌ڵوه‌شاوه و هه‌ست ئامێز. رووبه‌رووبوون له شێعراندنی وشه بۆ رازاندنه‌وه‌ی پڕفڕوفێڵی ره‌وانبێژی خۆیده‌کاته ژووری چۆن و چلۆنایه‌تیدا، له قه‌راخی رووبارێکی بێ سه‌رچاوه و بێ‌کۆتایی خۆڕ که‌نازانم له‌کام وێستگه‌ی زمانی‌دا و به چ پانتایه‌ک خۆی به عاوله‌مه‌ی رێزمان ده‌ناسێنێ؟ وشه ئیتر خۆی به‌و ریزبوونه جامخانه‌ییه‌وه نابه‌سێته‌وه، به‌ڵکوو پڕووزی چه‌مک ئه‌ته‌قێنیته‌وه{ ته‌قاندنی ئابووری و ته‌ره‌کینی گوڵ} چه‌مکیش خز و چه‌ور و ته‌ره و پڕتوێز و فره‌ره‌هه‌ند.. به‌کام گوریسه ره‌هه‌ند و قه‌تیسه توێژه‌وه خۆم هه‌لواسم من؟ گه‌ریده نیم تا یه‌کێک له ره‌هه‌نده‌کانی ده‌ق هه‌ڵبژێرم. وشه‌ی سه‌یالی نڤیسان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م ئه‌داتێ که دووباره ده‌قێکی دیکه بنووسمه‌وه؛
لێره‌دا کات که له سه‌ده‌کاندا خۆده‌نوێنی، له هیچ پێوه‌رێکی ده‌ستکرد و ناسه‌کرا و دابینکراودا ناگونجێ. کات شل و خوڕه و سه‌ده‌یش له مه‌زرای بوونه‌وه‌ره‌کاندا ده‌بیندرێت.. به‌ڵام کات لێره‌دا رووبه‌ڕووی وشه‌ی بوونه‌وه‌ر نابێته‌وه، کاتی شل له نێو وشه‌ی هه‌بووندایه و هه‌بوونخوازانه ئه‌یهه‌وێت ئاوڕ له دیارده‌کونکرێتییه باوکانه‌کان بداته‌وه(هه‌بوون- ده‌سه‌ڵات) وه‌ک بوونه‌وه‌ر بینین و له مه‌زرای بوونه‌وه‌ره‌کاندا هه‌ست فرۆشتن به خولیای وانوێنراوی؛
" سه‌ده‌کان به‌ڕواڵه‌ت کێسه‌ڵ و
تیژپه‌ڕتر له‌کابلێکی نووری بۆ ته‌مه‌ن"
ره‌نگه ئایدیالیسمێکی شپرز له ده‌رفه‌تی ته‌مه‌ن و سه‌ده لێره‌دا بێته‌خوێندنه‌وه. ره‌نگه گێڕانه‌وه‌یه‌کی کۆن و گوتراوه له‌وه‌ی که ته‌مه‌ن به‌فیڕۆچوون و تکنۆلۆژیا به‌په‌له‌یه..ره‌نگه (دووباره) هیچ نه‌ڵێت به‌ڵام؛
من ته‌مه‌نی هزری مرۆڤ و جووڵه‌ی کیسه‌ڵیی کات ئاوه‌ها ساکار ناهێنمه ئاوڕدانه‌وه بۆ،ه‌ی له دروشمێکی ئه‌خلاقی/ سایکۆلۆژیداشرۆڤه‌ی بکه‌م چونکوو سه‌ده ده‌بێته هه‌زاره و هه‌زاره‌ش له ئاوێزانبوونی کاتدا(هه‌روه‌ک باسم کرد) دێته ناسه. کات و ناکات.. ئه‌م بچڕان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه مێژوویی- هێڵی یه وه‌ک وشه‌ویست و گوتارخواز من ده‌خاته رۆچوون و هه‌ڵچوونێک که به جاران هێناومه‌ته ئاخاوتنی نویسان. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێله روانگه‌یه‌کی دیکه‌وه بڕوانینه دارشتی نڤیسان، ئه‌و هێنانه کایه‌ی پیتگه‌لی "س" و 'ه" له سه‌رابی- سه‌ما و سه‌ده و ئه‌سیر و هه‌زاره وهه‌ژار و .... گرینگن و سانا به ریزکردنی وشه و ئه‌لیتره‌یشن سه‌رپێیانه له دیڕه‌نیگای شێعریی نه‌ریژ- مۆدێرن دا ناگونجێن، بۆوه‌ی له نه‌ریتی نۆژه‌نگه‌ریدا ئه‌و یه‌کخستنه بۆ جوانیناسییه‌کی رواڵه‌تیی نه‌ریتی پێش نۆژه‌نگه‌ریدا ده‌ورئه‌بینێ که له قووڵاییتوێژه‌دێره‌کانی نڤیسانیبه‌ده‌ست، وه‌ک وه‌شاندنی وشه‌ی خوڕ له دۆزێکی هه‌ره‌دیتری و له قاوغێکی جێگیرنه‌بوودادێته ناسه‌کردن. لێره‌دایه که شێوه‌روانین له روانینی بوونه‌وه‌ر- هه‌ستی یه‌وه راگوێزده‌کرێته روانینی هه‌بوون- هه‌ستی..
لێره‌دا وشه‌ی هه‌بوون جیا له دۆزی مێتاکان ده‌رژێته کانزایه‌کی بێ کان که پاڵه‌وان له چاوی داچه‌قیویی جۆرێک ده‌سه‌ڵاتی نه‌ریتی نۆژه‌نگه‌ری، دیارییه‌کی کۆنی کومه‌ڵگای کراوه‌ی پێش پارمیندی هێناوه‌ته گه‌ڕی وه‌شاندن. دیاره دوژمنانی کومه‌ڵگای کراوه، که‌هه‌رگیز به‌غیڵی نابه‌ن به ئه‌ندیشه ئسپینۆزاییه‌که‌ی مه‌نتیق و دیالکتیکی ره‌شنووسی ئه‌و بۆ هێگل..
نڤیسانی به‌رده‌ست بچڕانێکه له مێژوو. مێژوویه‌ک له پارمیند و هیووم و ئه‌فلاتوون و زه‌رده‌خه‌نه‌ی ریمل ئاوی ساخته‌چی/ بوودریار. هه‌رگیزیش به ئاشتدانه‌وه‌ی دێکارت- هیووم ی کانت نابێته رێگه‌چاره، به‌ڵام گه‌مه به ده‌سه‌ڵاتێکی بزڕ و جێبه‌جێبوونی من(م/ ن)ه له‌تکراوه‌کان، ته‌وقه‌کردنی باختین و بنیامین ه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له ماشینه‌که‌ی گێتاری نابمه فریزووده‌کی ئاوله‌مه، عاوله‌مه‌یه‌کی سپی تر له سه‌هۆڵانی وشه‌گه‌ریی گه‌ریده‌ی هابه‌شیی مانا...."عابایه‌ک له ره‌شبینی هێنانه شیعری ره‌ش و عابا و سێ‌و و ره‌نگاڵه‌یی، پشکووتنی سه‌گێکی پاولۆفی و له هه‌مانحاڵدا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونناسانه( که گوایه راست ناکه‌یت ئه‌گه‌ر فرۆیدیش گوتبێتی) پشیله و سه‌گ و بۆقله و رێوی له ناو ده‌رده‌چن و ده‌بنه چه‌مک و له چه‌مک ده‌رده‌چن و .. گشتگیرن و خۆیان له جوگرافیایه‌کی جه‌غزداردا ناسه ناکه‌ن. ئه‌م وشه و ده‌سته‌واژه‌گه‌له غه‌مگینی مێهره‌بان و جه‌لاده‌تی کۆتر نین که له ته‌سکاییه‌کی جه‌غزدار به شرۆڤه‌کردنێکی ژێرنووسه‌وه و به راڤه‌کردنیکی ناوچه‌ییه‌وه بێته به‌رده‌ست به‌رده‌نگ.. نیشانه‌کانی نڤیسانی به‌رده‌ستی مه زمان له‌و قاوغه ده‌رده‌خاته کاژخستنێکی نوێخوازانه که وشه‌ویست و به‌رده‌نگ زۆر به‌ربلاو و داهێنه‌رانه دیته میوانداری ئافرێندراوی شیعرنووسین و ده‌ق نووسینه‌وه. لێره‌دایه که (واسطه) که‌مره‌نگ ده‌بێته‌وه و
چه‌مک- ده‌نگ- تابلۆ- وێنه- بچڕان به‌رده‌نگ، راسته‌وخۆ دێنه داهێنان.
“ئایا گازنده و سکاڵات له‌وه‌یه که ئه‌وشته‌ی ویستی خۆت بوو نه‌تدیوه‌ته‌وه؟ که‌وابوو ئه‌مه بۆچوونه سه‌یر و باڵاجێویه‌کۆنه‌که‌ی تۆ بوون؟ ده‌بینی که جوێن ده‌ده‌ی..هه‌راوهوریاته و که‌ف ده‌رێژی.. من له‌م کاره ماندووبووم، دڵم ده‌شکێت..گوێبگره هاورێم! به ئازادی به‌ڵێن بده! بێتێڕوانین، بۆقێکی چه‌ور قووت بده، کاریگه‌ریی ئه‌م ده‌رمانه بۆ ژانه سک زۆر باشتره! " نیچه. حکمت شادمان
-------------------------------
* - شێعری ساڵح سووزه‌نی، که به‌شی یه‌که‌می له سروه‌ی ژماره 233دا بڵاۆ بۆته‌وه.

0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی