نالی و دیدارێکی تازه له سلێمانی
نالی و دیدارێکی دیکه له سلێمانی
رۆژه‌کانی 1،2،3/7/2006 له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئێل به‌گی جاف ه‌وه مێهرهجانیک له ژێر دروشمی "تا شێعر بمێنێ نالی هه‌ر له لووتکه‌دایه" سازکرا و زۆرێ له خوێنه‌رانی چالاک و ناچالاکی تێکسته‌کانی نالی له کوردستانی باشوور و رۆژهه‌ڵات، به‌شداریی ئه‌و دانیشتنانه بوون و خوێندنه‌وه‌ی خۆیان ئاراسته‌کرد..
منیش به‌ش به حاڵی خۆم هه‌وڵم دا، له درێژه‌ی وتارگه‌لی نالی و خوێندنه‌وه نوێکانی سه‌رده‌م دا، به وتاری"نالی و جوانیناسی کانت" له ده‌لاقه‌یه‌کی نوێتره‌وه نه‌رمه تیشکیک بهاوێمه سه‌ر کورته غه‌زه‌ڵێکی نالی که تا ئێستا ئاوڕێکی ئه‌وتۆی لێنهدرابۆوه: " بیدی مه‌جنوونه وجوودم له هه‌موو به‌ر به‌رییه.." ، به‌راوه‌ردێکی روانگه‌ی ئیمانۆئێل کانت و نالی بکه‌م له بواری جوانناسی دا...
باوه‌کوو له‌لایه‌ن زۆربه‌ی به‌شداربووانه‌وه وتاره‌که به وتارێکی نوێ و بهپیز ده‌هاته ئه‌ژمار به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاستی تێگه‌یشتنی دانیشتوان نه‌گه‌یشته هیچ مناقشه و شرۆڤه‌کردنێکی باسه‌که و زۆربه‌ی باسه‌کان له ته‌نگه‌ڵانی کات و شوێنی له‌دایک بوون و که‌سایه‌تی خودی نووسه‌ر و حه‌بیبه(!!) تێنه‌په‌ڕی. ...
ئه‌مه‌ش راپۆرتی گشتی دانیشتنه‌کان له کوردستان نێت ه‌وه به PDF
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی