ئپیستمۆلۆژیای شێعری کوردی
میشیل فوَكۆ كاتی دێته سه‌ر ئپیستمۆلۆژیای زانست سێ برگه‌ی زانین ده‌ست نیشان ده‌كا كه به رای من ئه‌توانێ سێ برگه‌ی جیاوازی هونه‌ری_ ئه‌ده‌بیش بێ له باری زمان وه‌ك سیسته‌می نیشانه‌كانه‌وه؛
1- نیشانه‌كان له باری وێكچوونیانهوه ده‌چنه جه‌دوه‌لی نیشان دان/ نمایش/
2- نیشانه‌كان له باری جیاوازییانه‌وه ده‌چنه خانه‌ی پیشاندان
3- مرۆڤ دیته جیگه‌ی نیشاندان و وه‌ك سووژه و ئوبژه خۆی ئه‌سه‌پێنێ به سه‌ر زماندا.
زمانی ئه‌ده‌بی كوردهواری له ئه‌ده‌بی زاره‌كی و كلاسیكیدا به گشتی ههولَی نیشاندانی نیشانه‌كانیان هه‌بووه له خشته‌ی لیكچووییدا... وینه شیعرییه‌كان زۆربه‌یان تهشبیهن و كه ده‌گاته ئیستعارهش مه‌به‌ستی ته‌شبیهی تیایه و دیته خانه‌ی لیكچوونهوه
حه‌یران؛ «ده‌ڵێم كاكه چه‌ند خۆشه له سه‌ری سه‌فینی / كه‌پرێكی له‌بۆ به‌ژنی باریك و ئه‌وی نازداره حه‌یرانێ دروست كه‌م/دیواری شووشه بی/ ههلآشی گولَهوهنهوشهبی، ئالَووداری لهگولَی/ له سووره گولَی / كاریتهو كوَلَهكهی رهشهریحانه بی/ گلَهبانی خهنهبی/ ده‌ركه و په‌نجه‌ره‌ی له داری مه‌وته‌نی/ نارنج ده‌كه‌م به خاسهرهنگی.......
برِواننه بازنه‌ی وشه‌كان به نیشانه‌ی شیئی(شت) و شوین
سه‌ری سه‌فین، كه‌پر، دیواری شووشه، ههلآش گولَهوهنهوشه... ئاڵووداری له گۆلَی سوور و هتد..../ كه جگه له نیشانداني وه‌سفیی، دێنه خانه‌ي تهشابوهاتهوه
قه‌تاره:
بریا كلێك بام كلهسوبحانی / پوخته‌یان كردبام له‌كن لوقمانی/ نازدار به په‌نجه‌ی موباره‌كی كیشابامی له گۆشه‌ی چاوه‌كانی/
پائیزه:
ئه‌وه ده‌مدی سووره گوڵ و سمبلَ و ههلآڵه و به‌یبوونێ/ سه‌ریان دهردینا له گڵێ له خۆڵێ/ خۆیان راده‌وه‌شاند ده‌گه‌ڵ بارانی پیره په‌لێ /مه‌مكی نازدارێ به‌قد ههناریكی بوون ئهوسالَ بوونه‌وه پڕ بهباغهڵێ.....
لیره‌شدا نیشانه‌كان هه‌وڵی نواندن و شوبهاندن ئه‌كه‌ن و مه‌سه‌له‌كه نه‌گۆڕاوه. بازنه‌ی وشه‌كانیش له‌یه‌ك نزیكن و ده‌خرێنه جه‌دوه‌لی تهشابوهاتهوه
له‌شكه‌ری:
رۆژی موباره‌ك ههلآتر/سه‌ری له بورجی مونه‌ووه‌ر ده‌رهینا/ زه‌رد و سووری ده‌كردن تالار و كوشك و په‌نجه‌ره و شانشینه /موزهییهنی كردن/ ئاوینه به‌ند و شووشه‌به‌ند و دوودهرینه/ ئه‌بینین كه زمان وه‌ك نیشانه لهگهلَ نیشان دان ریك و پیك ئه‌كرین و ده‌خرینه پالَ یه‌ك و جه‌دوه‌لی له‌یه‌ك چوونیان بۆ ساز ده‌بی.
له ئه‌ده‌بی زاره‌كیه‌وه بۆ ئه‌ده‌بی كلاسیكیش/ كلاسیك به مانای ده‌قی شیعری عه‌رووزی و برگه‌یی/ برگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ناكه‌وێته به‌ین جگه ئه‌وه‌ی له باری كیشی شیعریه‌وه... واته رێك و پێكی نیشانه‌كان له باری مۆسیقای وشه‌وه... ده‌خرێنه جهدوهلیكی نوێوه و بحووری عه‌رووزی و برگه‌یی دهسهپی به سه‌ریانا؛
بووره بووره كه جانانم تویی تۆ
بووره بووره كه سۆڵتانم تویی تۆ
تۆ خود زوونی كه غه‌یر ئه‌ز تۆ نهزوونم
بووره بووره كه ئیمانم تویی تۆ / بابه تاهیر/
كه نیشانه‌كانی جانان و سوڵتان و ئیمان و تۆ/ هاتوونه‌ته ناو بازنه‌ی له یه‌ك چوونه‌وه و مۆسیقای ده‌نگ دانه‌وه‌ی / وو/ زاڵه به سه‌ریانا یان؛
«كه چه‌رخ ئه‌سكه‌نده‌ری دی ده‌رده‌داره
وتی؛ ئه‌م هه‌م بووه هه‌مده‌ردی دارا
له به‌ر زاراو نه‌زاری بوومه وه‌ك پووش
دهئهمجا رابوێره من به زارا»
له‌م ده‌قه‌دا جیا له لیكچواندنی نیشانه‌كان/ ئه‌سكه‌نده‌ر و دارا/
برۆاننه لێكچوویی رواڵه‌تی وشه‌كانیش . هه‌روه‌ها چه‌ند پات بوونه‌وه‌ی پیتی دال له‌و لێكچواندنهدا 8 دال ی 5 به 3
له نیوان زارونزار و زاری ئاخر /به مانای ده‌م/ دا جه‌دوه‌لی شوبهاندن هه‌یه كه جگه له باری / مه‌دلوول/یه‌وه له باری نیشانه وه‌ك پیشاندانی روالَهتی/دال/ و هارمونیای ده‌نگه‌وه ئهلف و ْ«ز» دووپات بوونه‌ته‌وه
له‌م ده‌قانه‌دا ته‌نانه‌ت كاتێ باسی جیاوازیی نیشانه‌كان/ ناخودا و باخودا/ ئه‌كری ئه‌چنه جه‌دوه‌لی تهشابوهاتهوه؛
غه‌یری ئه‌مه كه سویندی درۆی پی بخۆن و به‌س
قوربانی ناوی ناوی له ناوا نه‌ما خودا
تا زۆڵمهتی وجووده ته‌ریكی له نووری ئه‌شق
سێبه‌ر نه‌ما هه‌تاوه كه مه‌حوی نه‌ما خودا
واته سوێندی درۆی شوبهاندوه به «ناوی له ناوانهما»دا هه‌روه‌ها بڕواننه بازنه‌ی وشه‌گه‌ل زوڵمه‌تی وجوود و سیبه‌ر و مه‌حوی و... تاد یا؛
ئه‌سیری چاهی خه‌م بێ، خانه با ده‌ر به‌سته بێ مه‌جنوون
له خه‌یمه‌ی نازدا عوشرت ده‌كا له‌یلا چ ده‌ربه‌سته
برواننه لێكچواندانی ئه‌سیری چاهیخهم و خانه‌ی دهربهستهی مه‌جنوون و خه‌یمه‌ی ناز و عوشرهتی له‌یلا هه‌روه‌ها پیوه‌ندی نیوان دهربهستهی مه‌جنوون و دهربهستهی له‌یلا كه باوه‌كوو به رواڵه‌ت جیاوازی ماناییان زۆره به‌لآم وه‌ك رواڵه‌ت یه‌ك نیشانه‌ن واته دالێكه بۆ دوو مه‌به‌ست/ مه‌دلوول/ كه جه‌دوه‌لی تهشابوهی هه‌ر دوولا له‌یه‌ك نزیك ئه‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها خیمه‌ی نازی له‌یلی و خانه‌ی مه‌جنون...
ده‌قی / نموونه/ زۆره به‌لآم ئیمه به پێویست ههولَ ئه‌ده‌ین هێندێكیان بخه‌ینه بهرتویژینهوهی كاركردیی باسه‌كه‌مان.
ده‌قه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شیرین ته‌شی ئهرێسی دیته ته‌وه‌ره‌ی نواندن و تهشابوهاتهوه
«تایێكی ریشه‌یی دڵ. به نووكی غهمزهدا دا
ده‌ستێكی بۆ سه‌ما برد رووبه‌ندی ماهی لادا
نافه‌ی گوڵی عه‌یان بوو عه‌تری به‌ده‌م سه‌بادا
باریك و لووس و ناسك دوو زولفی خاوی لادا
وه‌ك شاخی گوڵ به‌لادا شیرین ته‌شی ئهرێسی... »
ده‌قێكی تر؛
هه‌رچه‌نده كه من عه‌بدم و روو زه‌ردم و عاسیم ـ /مهئمووله/ خه‌لاسم
قوربای بیلالم، كه هیلالانه ههلآتم ـ هه‌ر عه‌فوه خهلآتم
ئه‌ی قوببه‌یی ته‌یبه كه ده‌ڵێی حوققهیی ته‌یبی ـ مه‌ئوایی حه‌بیبی
مسكینم و بۆ خاكی عهترناكه كه هاتووم ـ به‌و بۆنه‌وه هاتم...
یا ؛
ئه‌ستێره هه‌موو مهحوه له نێو نووری قه‌مه‌ردا
یا شه‌مسی جه‌ماڵت شه‌وی گێڕاوه بهفهردا
خاكی به‌ری پێت هه‌م گڵ و هه‌م گوڵ به سورشكم
وه‌قتی غه‌م و شادی ئهوهكردوومه به‌سه‌ردا...
برۆاننه جه‌دوه‌لی نواندنی نیشانه‌كان له رووی شهباههتهوه؛
ئه‌ستیره‌ی روو، نووری قهمهر، شه‌مسی جهمالَ، گلَ و گولَی خاك و تاد....
ده‌قیكی تر:
«بالآخانهی چه‌م دیوانه‌كه‌ی تۆن بانهناوه گلَ ئاسانه‌كه‌ی تۆن
تكهش عاجز كرد خیاڵت تیشدا ئازیز بۆ جارێ پا بنێ پێشدا» یا:
ئیمسالَ نه‌و به‌هار چون خه‌زان سه‌رد به‌رگ وه‌رد باغ مه‌عدووم به‌ر په‌ی هه‌رد
مشیو تاڵه‌ی من خیلاف ئه‌نگیز بۆ وهرنهكهی، كێ دی وه‌هار گوڵ رێز بۆ؟
نیشانه‌كان لیره‌دا ته‌نانه‌ت پائیز و به‌هار ده‌خه‌نه خانه‌ی ویكچوونهوه و«تالع» یان به‌ختی خیلاف ئه‌نگیزی شاعیر ئهنوینن.
پیشان دانی خشته‌ی نیشانه‌كان به پێی جیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتر
شیعری نویی كوردی هه‌ر له سه‌ر ههلَدانهوه ده‌كه‌ویته ئه‌م برگه زمانیه‌وه واته نیشانه‌کان له‌یه‌ك جوێ ده‌بنه‌وه و جیاوازیه‌كانی مه‌دلوول وه‌به‌ر چاو ئه‌كه‌وێ ... بڕواننه ئه‌م ده‌قه كه ته‌نانه‌ت جه‌دوه‌لی تهشابوهاتیش له خزمه‌ت جیا كردنه‌وه‌ی شار و دی دایه له لایه‌ك و شاعیر‌و گوڵه‌كه‌ی له‌لایه‌كیتر؛
گوڵم دڵم پڕه له ده‌ردو كولَ
ئه‌ڵێم برۆم له شاره‌كه‌ت
له شاری چاو له به‌ر چرای نیئون، شه‌واره‌كه‌ت!
واته جیاوازیه‌كی گه‌وره زه‌ق ده‌كرێته‌وه له نیوان/گولَم و شار و چرای نیئون و شه‌واره وه‌ك بازنه‌یه‌كی نیشانه‌یی/ لهگهلَ/ شاعیر و دێ و مانگه‌شه‌و و بزه/ «برۆمه دێ كه مانگه شه‌و و بزێته ناو بزه‌ت»
شاعیر و گوڵه‌كه‌ی ـ دێ و شارـ مانگه‌شه‌و و چرای نئۆن ـ بزه‌و ده‌ردو كوڵ له‌م شیوه‌دا له‌یه‌كدا ده‌بڕێن و دووبازنهی زمانيی جیاواز سازده‌كه‌ن و به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بن؛
چلۆن بژیم له شاره‌كه‌ت
كه پڕ به دڵ دژی گزه‌م
به‌ره‌به‌ره بازنه‌ی وشه‌كان له هه‌ردوو لاوه به‌رین ده‌بنه‌وه.. گزه دیته ناو بازنه‌ی نیشانه‌یی شاره‌وه و دواجار ئاسن و مناره و دارهتێل/ وه‌ك مه‌زهه‌ری قه‌ناره/ و دووكه‌لی/ مه‌تبه‌خی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ند/ داره‌ته‌رمی كووچهتهنگهكان و رێوی و ...
له‌م لاشه‌وه مه‌لی ئه‌وین، تیشكی / بیگوناحی خۆره تاو... تاوی گه‌رمی بهردهوارهكهی عه‌شیره‌ت ... شێر... دێتهخانهی بازنه‌ی نیشانه‌یی شاعیره‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌ك رانایهن و ته‌نانه‌ت ئه‌شقیش ناتوانێ ئاشتیان بكاته‌وه و ئه‌و به‌ره‌نگاریه له به‌ین به‌رێ... واته گه‌لآڵه‌ی سه‌ره‌كی شیعره‌كه له سه‌ر جیا كردنه‌وه‌ی نمایشی/ پیشاندان/ نیشانه‌كانه ته‌نانه‌ت وشه‌به‌وشه و دێڕ به دێڕ..
له گوڵی خوێناویشدا بازنه‌ی وشه‌كان وه‌ك نیشانه گه‌لیكی جیاواز به‌رامبه‌ریه‌ك پیشان ئه‌درین كه نزیك بوونیان له‌یه‌ك مردنی له‌شوینه شایی ... چۆپی... زورِنا... شمشاڵ ... ژن و پیاو ... هاره‌ی هه‌یاسه / نیشانه‌كانی ئه‌شق/ لهگهلَ نیشانه‌كانی رق؛ / باغچه‌ی پاشا... خێڵی دوژمن ... ده‌وره‌دان ...رێ گیران.../ دژایه‌تییه‌كی ئانتاگونیستیان هه‌یه؛
باغچه‌ی پاشا له‌وبه‌ر ئاوه خێڵی دوژمن ده‌وره‌ی داوه
ئه‌رۆم ریگام لی گیراوه نارۆم چاو كاڵ لیم تۆراوه...
له بووكی ناكامیشدا هه‌روه‌هایه؛ ئاغای خاوه‌ن شكۆ ... خاوه‌ن سامداری دُهست دریژ كه‌ر/ مه‌دلوولی ده‌سه‌لآت/ لهگهلَ بازنه‌ی وشه‌گه‌لی له‌تیف وه‌ك؛ گه‌ردنی گوڵهكێوی هه‌ڵكه‌ندراو... نمی فرمیسك.. كلی چاو ... ئه‌وه‌نده جیاوازی پیشان ئه‌ده‌ن كه بۆ خوینه‌ری ئاساییش وه‌به‌رچاوه
له‌م ده‌قه‌دا سی بازنه‌ی نیشانه‌یی بۆ/ ده‌سه‌لآت/ زه‌رافه‌ت/ ئه‌شق/ ده‌كریته‌وه كهجیاوازیهكی ئه‌و تۆ ئهنوینن؛
...تیری خوای ئه‌شق تا سهرپهڕِی دڵی دڕِی بوو...
نموونه دهقیوا زۆرن به‌لآم بۆ ئه‌وه دریژدادری نه‌كرێ تویژینه‌وه‌ی زیاتر دهدهمهدهست خوینه‌ران...
به‌شی دووهه‌م
له‌م برگهدا مرۆڤ وه‌ك بابه‌تی شوناس و شوناسهر / سووژه و ئوبژه/ دێنهجیگهی نیشاندانی نیشانه‌كان واته لێكدانه‌وه/ تحلیل/ دیتهجیگهی نمایش،تویژینه‌وه له‌چۆنیه‌تی هه‌ل و مه‌رجی نیشاندانی نیشانه‌كان تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌ده‌بی مودیرنه؛ مرۆڤ كه‌ی و له چ دهرفهتیكدا و بۆ چی شته‌كان ئهنوینی ؟ لیره‌دا مرۆڤ ئهقلآنیهتی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌موو شتی پیشان ئه‌دا و ئه‌ده‌بیش دهبیتهمهیدانی ده‌ر برینی رهوایات و حیماسه‌ی قه‌به قه‌به بۆ جیهانیكی به‌شكۆی ئینسانی له لایه‌كه‌وه و له‌لایێ تره‌وه ده‌قه‌كان ترس و ره‌شبینی و شكستی جه‌ماوه‌ر و تاك له‌گه‌ڵ په‌نابردن به قۆلآیی ده‌روونی ئینسانی‌دا ئهنوینن.
الف: دوای تۆفان بوو /هه‌ل و مه‌رجی كۆمه‌لآیه‌تی بۆ ده‌ربرینی نیشانه/
گه‌رده‌لوول وترس و بیم و ته‌م تۆمان بوو
هیشتا زریكه‌ی زه‌مین و قیژه‌ی دره‌خت
وه‌ك زریكه‌ی هه‌ڵدێراوی دایكانی گوند... دایكانی شار
له سه‌ر دا ئهزرینگانهوه
وه‌كوو منداڵ، هیشتا كانی ئه‌وتی ترسی دلَی خۆی بوو
ده‌ربه‌ند، ئه‌شكه‌وت، مه‌زرا.. باغچه وه‌كوو گه‌وره وه‌كوو ئیمه
گێنگل گێنگل
له گێژه‌نی دووكه‌ڵێكی په‌نگ خواردوودا ئهتلانهوه...
له‌م ده‌قه‌دا دار و به‌رد و ئه‌شكه‌وت و مه‌زرا له روانگه‌ی پرسۆنی فیكهشنهوه/وه‌ك رۆحی زیندووی مرۆڤ/ دێنه گفتوگۆ و «دال»ه‌كانی نیشانه نه‌بۆ یه‌ك مه‌دلوول به‌ڵكوو به‌شیوه‌ی خوازه و مه‌به‌ستگه‌لی ئینسانی دێنه ئاراوه و هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی دوای «تۆفان» ئه‌نوێنن برواننه بازنه‌ی وشه‌كانی/ تۆفان... گه‌رده‌لوول ... ته‌م تۆمان ... گێژه‌ن ... دووكهلَ.../ كه‌هه‌موویان مه‌دلوولی حاڵاتێكی ئینسانی وكۆمهلاَیهتین/ زرینگانه‌وه‌ی مێشكی سه‌رو ترسی مندال و گه‌وره‌ی وه‌ك ئیمه/
هه‌رچۆنێ هه‌نگاو بنێم /رێچكه‌ی دڵۆپه خوێنی زامه‌كه‌ی تۆ ده‌بینم
تارمایيشت شه‌پۆل و / هێرشی په‌یتا په‌یتای ته‌ته‌ر و ههلآكۆیه
به سه‌رما ئه‌بارێن و قوولاَییم داگیرئهكهن
مان له ده‌قه شیعریه‌كانی ئه‌م به‌شه‌دا به‌نیشانه‌ی به‌ره‌نگاری هاتۆته‌مه‌یدان و كه‌م شیعر هه‌یه زمانی نه‌كردبێته كه‌ره‌سه‌ی به‌ره‌نگاری
خه‌مه‌كانی كرد به‌شیعر و
كردیهشانی... ته‌وری گولله‌ی مه‌تره‌لۆزی سپای دوژمن...
كورِهكانی ههلاكۆخان
كاتێ به‌سه‌ر شێعرهكانما نه‌وتیان پژاند
بوو به جه‌ژنی وشهكوژان...
«شاعیریكیان / به تاوانی شیعر گوتن/ له دار ئه‌دا/
وتیان وه‌سیه‌ت:
بۆ دوایین جار
شاعیر لێوی لێك هه‌ڵبڕی
باڵنده‌ی شیعریكی تازه
له شه‌قه‌ی باڵ ی‌دا و فرِی...»
یان؛
«شه‌وه / هه‌ی دادگهلی یاران / تاو له‌تاوی مه‌یه وا دیلی نه‌هاته
بهههرایه گوندی شوومی شه‌وه‌زه‌نگ...»
«به سه‌ر پردی دووكهلَینی جه‌سته‌ی گرِتی به‌ربووی خۆما/ هه‌نگاو ده‌ینم...
زامه‌كانم؛ده‌رزی ئاژنی خهمێكن/ كه به‌ته‌نیا ئه‌شق و هه‌ناسه ئه‌زانی /هه‌رگیز ساریژ نابنه‌وه...»
وه‌ك ده‌بینن بینا و فه‌زای ده‌قی شیعری كوردی له‌م ئاسته‌دا له سه‌ر مرۆڤ و بۆ مرۆڤی مه‌زڵوومی كورده تاو شه‌و جه‌سته‌ی گرِتێبهربوو هه‌ڵۆی سوور و... هه‌مووی بۆ ئینسان هاتوونه‌ته ده‌قی شێعرییه‌وه..
من قهقنهسم! / له ئه‌فسانه و له مێژوودا ناوم هه‌یه / گه‌ر بمكوژن هه‌زاران جار / من خۆڵه‌مێش ئه‌كه‌م به هێلانه‌ی هاوار!
ب: شك و گومان لهریوایهی گه‌وره‌و دروشمه جیهانیه‌كان و ره‌ش بینی و ترس و په‌نا بردن به ناو خۆدا به‌شێكی تری ناسینی مرۆڤه له‌ده‌قه شیعریه‌كانی كوردیدا؛
«وه‌ختی باوێشك دانی میژوو
وه‌ختی نووسینی راستی... گوزه‌شتن ... گوزه‌شت
له‌م به‌نده‌ره سامدارهدا
ئه‌وینی زه‌رنه قووته‌ی ئیمه چۆن بالَ بگری!؟
ئاویزانم به مه‌رگ ئه‌ڵێ: دره‌نگه
عه‌ده‌م ئه‌ڵێ؛ دره‌نگه
به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ئه‌ڵێن دره‌نگه
فه‌نابوون یه‌ك ساته‌و هه‌موو سات
ئه‌ی كچی مه‌رگه‌سات
ئه‌ی ژنی به‌فری ره‌ش
ئه‌ی كچی ولآتی تاعوون و كاره‌سات...»
برواننه بازنه‌ی وشه‌كان كه رهشبیني لێ ئه‌باری؛
باوٌێشك... گوزهشتی راستی... به‌ندره‌ی سامدار... مه‌رگ ... عه‌ده‌م... دۆزه‌خ ... به‌هه‌شت.. فه‌نابوون... مه‌رگه‌سات، به‌فری ره‌ش تاعوون ..كاره‌سات ...ئه‌م هه‌موو وشه‌گه‌له كاتێ به دهورنیشانهوه بسوورِێنهوه جگه ترس و ره‌شبینی و گومان له‌میژووی مرۆڤ مهدلوولیكی تری نیه
« بایه‌كی ئێسك گرانی ده‌نگ گرِی دۆزه‌خیم بینی...
واهاتووه؛ سه‌رمان ... خه‌ونمان ... په‌نجه‌كانمان... گولَدانهكانمان... ژێی گیتار و گه‌رووی وشه و سه‌رمای گیان و ره‌شبه‌ڵه‌ك و په‌رداخه‌كانی خه‌ییام و بالَندهكانی مه‌ستووره و سرووده‌كانی بیكهس و هه‌رچی هه‌وری ژان گرتووه... هه‌رچی كرمی ئاوریشمنی ئاینده‌یه... هه‌رچی گه‌رای چراكانه ... هه‌مووی بدڕێ...»
«ئه‌مه مه‌رگی نوورانیه و به شه‌پۆل دێ...»
ئینسان له‌ناو هه‌ل و مه‌رجی هاتنه ئارای ئه‌و وشانه‌دا چۆن بژی؟ وشه غه‌زه‌بی لێدهبارێ و نفره‌ت له وجوودی ئینسانی تاك... ئینسانی سه‌ده‌ی بیست...كه نه زانست ده‌ستی گرتووه نه ریوایهگهورهكان داڵده‌یان داوه...
تیكهلآوی ترس و غوربه‌ت و بیهوودهیی/ 30 ساله چرایه‌كی به‌رگژه بام / تیشكم به‌خشیوه بهكۆلاَنهكانی مردن و / ئه‌و دارستانه ژاراویانهی تیكرا ئه‌بنه تابووت...
ئه‌م وشانه رهنگهزهمینه بێ بۆ هاتنه ئارای ده‌قێكی دیكه‌ی شیعری...»
جامێ؛ خاڵی
خاڵــــی
خاڵــــــــــی
خاڵـــــــــــــــــی
منیش: توونی
تــــوونی
تــــــــوونی..... تــــــــــــــوونی
به‌شی (3)
پێشه‌كی؛
به‌رله‌وه‌ی بچمه‌وه سه‌ر باسه‌كه ئه‌خوازم پێشهكیهكی نابه‌جێ بێنمه‌وه؛
به پێی خویندنه‌وه‌ی ده‌قه شیعریه‌كان له روانگه جۆراوجۆره‌كانی ره‌خنه‌ی نوێی ولآتانی رۆژئاوا و وه‌رگیرانی ئه‌و وتار و كتیبگهله به‌زمانی فارسی و عه‌ره‌بی و دواجار كوردی هه‌روه‌ها ئاشنایه‌تی هێندێ له شاعیران و رووناكبیرانی كورد به زمانگه‌ل بیانی/ ئه‌و ولآتانه‌ی به لێشاو په‌نابه‌ر و موهاجر /كوچ كردوو/یان بۆ ده‌چێ شاعیرانی به‌ره‌ی نوێی كورد هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه تێكه‌لآوی ئه‌و نوێخوازیه بن؛
فه‌رهاد پیربالَ شاعیری فورمالیستی كورد ئه‌ڵێ: ئالآی پرۆسه‌ی نویخوازی شیعری ئه‌مرۆ له ساڵه‌كان هه‌شتاوه له سه‌ر ده‌سته ع-ع یووسف _ ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی و هاشم سهرِاج و دلشاد عه‌بدوڵلآ و كه‌ریم ده‌شتی و جهلآل به‌رزه‌نجی و ئه‌وانیتر به‌رزكرایه‌وه
ئالای پرۆسه‌ی نوێخوازی لای فه‌رهاد پیربالَ ده‌غده‌غه‌ی فۆرِمه له شیعری كوردیدا
فورِم چیه؟ به رای من فورِم مهیداندانه به زمان وه‌ك سیسته‌میكی نیشانه‌ی وانمووده simvlacrmu بۆ ده‌ر خستنی ئه‌وپه‌ڕی وانموودگهری و ده‌رچوون له بازنه‌ی «موسولی» ئه‌فلاتوونی واتا زمان گومان له‌خۆشی ده‌كا وه‌ك حه‌قیقه‌تێك و ئیتر نایهه‌وێ ده‌وری واقیع و شبهی واقيع بگێڕێ و جه‌خت بكاته سه‌ر مانا و كۆمهلَ و كه‌سایه‌تی شاعیر،به‌ڵكوو هه‌وڵی سازكردن فورِم ئه‌دا به شیوهگهل جۆراوجۆر..
قۆناغی زمان به‌نیشانه‌ی وانمووده؛
له‌م قۆناغه‌دا زمان هه‌وڵئه‌دا بهدهمامكی /نه‌وه‌ك ئالای/ وانوێنراوییهوه فورمگهل خۆی بنوێنێ و ئالای سه‌ربه‌خۆیی هونه‌ر وستاتیكیا به‌رز كاته‌وه... لێره‌دا شیعریه‌تی ده‌ق نه له رووی وێكچواندان یان جوێكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كان و ته‌نانه‌ت به نیشانه‌ی مرۆڤ وه‌ك سووژه و ئوبژهوهیه به‌ڵكو وه‌ك فۆرم و تكنیكی رووداوه‌كانی زمانیی دێته ئاراوه و ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان ده‌خه‌نه روو فه‌رهاد پیرباڵَ نایهه‌وێ بڵێ «هه‌موو ریگاكان ده‌گه‌نه‌وه بانه» / كهههلبهت به پێی خوازه‌ی شیعریی ره‌نگه پریش بێ له مانا/ به‌ڵكوو ئه‌یه‌وی پیشانی بدات كه ئه‌و دێره به چه‌ند شیوه و فۆرمی جیاواز ئه‌توانی بنوێنرێ و چۆن ئه‌و تواناییه‌مان ده‌داتی كه‌تووشی 36 یان زیاتر روودادی زمانيی ببینه‌وه لێره‌دا چێژی شیعریش نه له رووی ماناوه به‌لكوو له ریگه‌ی كه‌شف و دۆزینه‌وه‌ی وه‌زه‌ی زمانهكهمانهوهیه وه‌ك سیسته‌می وانموودهكان/واته جۆری ئابستراكتی شیعری/
زمان به نیشانه‌ی سیسته‌می وانمووده به چه‌ند شیوه هاتۆته ناو ده‌قه شیعریهكاننهوه
1- یه‌كه‌م وه‌ك گوترا به‌شیوه فورِمالیستی یانی ههولَدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی فورمی نوی به‌پێی بنه‌ما یا بنه‌ماگه‌لێكی نوێی نامۆكردنهوه ـ جێگۆرکێ به وشه‌كان و وێناكردنی جۆرێ نووسین و پیوه‌ندی ساز كردنی ده‌سته واژه‌كان بۆ ده‌ربرینی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كهنایههوێ بنووسرێ؛
ئاسمـــــــــــــان
ئا....سمـــان
ئاس...مان
ئاسما..ن (1)
یان
ژیان ژیان ژیان ژیان
چه‌ند سالَ ژیام ژیان
چه‌ندین سالَیتریش بژیم ژیان (2) / سباح ره‌نجبه‌ر /
ناتانناسم ژیان
ژیان ژیان ژیان ژیان
به چل چه‌مه‌دا سه‌ر ئه‌كه‌وم
ئهگهرِێمهوه بۆ ئاسمـــــــــــــــان (3)
ئا س م ا ن
یان «وه‌نه‌وشه» به داریا ئهفرِفرِفرِفرِم
/ سووزه‌نی/
هه‌روه‌ها ؛ «به خه‌می مه‌رگه‌وه دهبارای
كه‌چی فنجانیك بێ خه‌ون و له چایی
تابه‌یانی له جگه‌ره و لیمو هه‌ی لیمۆ دهسووتم» (4)
«له كوێوه برووخین
به‌دیار هه‌رچی ئه‌ستیره و ئایه‌نده و فه‌ره‌جی
ئه‌سپه‌وه كهویرم»
ئه‌م ئه‌وینه بیدهنگانه
هه‌ر خولیای ترس و له‌ززه‌ته (5)
ئه‌یانخاته سیویلكهی ئا ئه‌م ره‌سمه
له‌ده‌قی یه‌ك دا فورِمگهلی جیاوازی نووسینی ئاسمان هه‌روه‌ها
دووربوون له‌ئاسمان بێ ئه‌وه‌ی بنووسرێ وانموودئهكری(ئهنوێنرێ)
له ده‌قی دووهه‌مدا مه‌حكووم بوون له خشته و بازنه‌ی ژیان دا بێئه‌وه‌ی بنووسرێ ئهنوێنرێ / واته ؛ ژیان جه‌بره/
له ده‌قی سێهه‌م له جێگۆركێ به وشه‌گه‌ل دار و وه‌نه‌وشه و شكاندنی سینتاكسی باو و وانموودي فڕین به وشه و ده‌نگ پیشان ئه‌درێ
له ده‌قی چواره‌میشدا رووداوی زمانی له جێگۆركێی دا لهكاندایه و وانموودگهریی زمان بۆ سازكردنی شوێنی‌تر و فه‌زایه‌كی ناباو! ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌قه به زمانی باو بنووسرێ ده‌بێ به‌مه؛
كه‌چی تابه‌یانی ئه‌سووتام به بێ خه‌ون/
بهفنجانیك چایی و جگه‌ره و /گۆرانی/ لیموههی لیمۆوه تا دوایی...
كه هیچ جوانیه‌كی شیعری تیا نیه
2- به شیوه‌ی دێفورمه وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مانا و بنه‌ما» زمان ئالۆزی و فره‌ده‌نگی و سیلآوی هۆش مه‌یدان ده‌ده‌ریته وانموودهكان كه ده‌ركه‌ون و به ئاشكرا خۆیان له‌واقع و شبهی واقع جیاكه‌نه‌وه و سه‌ر له نوی تێكه‌ڵی ببنه‌وه به چه‌شنێ كهجیاكردنهوهیان له یه‌كدی مه‌حاڵ بێ ئاخر ئێمه له سه‌رده‌می وانموودهدا ده‌ژین ونازانین ده‌وربه‌رمان چی وانموود ده‌كا و چی حه‌قیقه‌ته و كامه شبهی حه‌قیقی
هه‌رچه‌نده شیعر ئیتر له‌وه ناكۆڵێتهوه... شیعر به‌زمان هه‌ڵده‌فڕێ؛ جا چ به راستی بزانن وچ به‌درۆ له‌م قۆناغه‌دا دوانه لێكدژه‌كان سه‌ره و نخوون ده‌كرێن بۆوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌زماندا له ده‌ستی بێكا و «شوێنی‌تر» سازكا.. شوینی تر فوكو گوته‌نی ترسناك بێ یا رووخێنه‌ر و یا گۆڵمه‌ز وانموودهیه بۆ رووخاندنی جاران و ئافراندنی زمانێكی‌تر... جیهانێكیتر... گێڕانهوهیهكیتر...تر
چ سهرسووورِمانێكی زهردهخهناوییه/ ئاوزهنگیدان یان
ئه‌ی ئاسكترین شوخ به سركیهكانی سوتانهكانی حه‌سره‌ت...» /سراج/
«كامهژین گوڵه‌كه‌م!
درێژتر له‌هه‌رچی ماشینه/شێخی/
وه‌كوو مانگ كهئهستیره شینه له چاوتا» /سووزه‌نی/
شوێنی‌تر سازكردن بۆته بێ بنه‌ماییه‌ك بۆ شیعری ئه‌مرۆی نوێترخوازانی لاو و تاكوێ ئه‌توانن بیشكێنن و بچنه پێشێ یان پاشێ... شوێنی تر ده‌زانێ و بێ ماناییه‌كی تر؛
"سه‌رگه‌ردانی له‌شه‌قامه جهنجالً و لنجه‌كانی بوون..."
تا ئیره خه‌ونیكی ئاگرین، له‌گه‌رووی نارنجیتی تلووعستان /علی‌پور/
یان
هێلانه‌یه‌ك له‌تاوان/ هێلانه‌یه‌ك له‌غوربه‌ت/ هیلانهیهك له سووتان
دره‌ختێكه ـ به میوه‌ی دیواره‌وه ـ بڵیند ـ تاریك /روسته‌می/
« كیژه‌كان بوونه‌ته روبارو غه‌زه‌لی من به‌شی پێكه‌نینیان ناكا« ره‌زایی»
«به شوێن شابانووی ئارامشه‌وه/ لهگهلَ مهیتهرهكانی رووناكی پیربووم» ره‌زایی
ئه‌م فه‌زا شیعریه له جیهانی واقیعدا نادۆزێته‌وه...
لهواقیعیش ناچن،
خهونگهلێكن كه له زماندا رووئه‌ده‌ن و به‌س
شوینیتر زمانی تریشی پێویسته كه ته‌نیا شاعیر ده‌وێرێ سازیكات؛
* ئه‌م وتاره پێشتر له یه‌که‌م کۆنگره‌ی شێعری نوێی کوردی له زانکۆی طباطایی تاران پێشکه‌ش کرا
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی