فستیوالی گه‌لاوێژ و ژماره‌یه‌کی تر
فستیواڵی گه‌لاوێژ و چه‌ند تێبینیه‌ک
فستیواڵی گه‌لاوێژ له ده‌هه‌مین ژماره‌ی تێپه‌ڕاند و شاعیران و نووسه‌ران و وتارنووسانی کورد و عه‌ره‌ب و فارس به ئاماده‌بوونی خۆیان فستیواڵهکهیان رازانده‌وه و بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک هاتنه هه‌ڵس و که‌وتی رووناکبیرییه‌وه.. نازانم که‌ری کێ تۆپیبوو ئه‌مساڵ منیش وه‌ک میوان ده‌عوه‌تی ئه‌م فستیواڵه بووم!!( پێشتر چوون بۆ ئه‌م فستیوڵه وه‌ئه‌ستۆی که‌سانێک بوو که ئێمه‌ومانانیان لا بڤه بوو و[...]
ئه‌وه‌نده‌ی به‌شداری کۆڕه‌کانی شێعر. چیرۆک و وتاری ئه‌و دانیشتنانه بووم ئه‌توانم بڵێم هیچ چه‌شنه نوێخوازییه‌ک له هیچکام له‌و ژانرانه‌دا نه‌هاته فڕین( جگه وتاره‌که‌ی به‌رێز چنوورفهتحی له سه‌ر عه‌قڵی نێرینه که کاتی خۆی به شێوه‌یه‌کی جیدی باسی ده‌که‌م).
له‌و چهندشێعرهی له‌لایه‌ن شاعیرانی لاوی هه‌ڵبژێردراو بۆبه‌شی کێبڕکێ ئاراسته‌کرا (به‌داخه‌وه شێعره‌که‌ی یوونس ره‌زایی نه‌خوێندرایه‌وه) وه‌ک بهسآمهد(فرههاتن) تاقه وشه‌یه‌ک که نیشان بدا شیعره‌که شێعری سه‌رده‌مانی ماشین و کاره‌با و مۆدێرنه‌یه به‌ر چاو نه‌ده‌که‌وت... کاتێ من وه‌ک بیسه‌رێک ئه‌وه‌م پێ راگه‌یاندن خۆشیان نه‌یانده‌زانی بڵین چی..
له گه‌لاوێژنامه‌ی هه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا شاعیرێک نووسیبووی"قسه‌کردن له‌سه‌ر شێعر هیچ بنه‌مایه‌کی نه‌بوو وله وه‌ڵامی ره‌خنه‌که‌ی مندا ئاماژه‌ی کردبوو که فڕۆکه و موبایل و .. شێعرناکاته شێعری شار و ئه‌گه‌ر وایه بۆچ خۆی(واته من)ده‌قێکی شارییمان پێشکه‌ش ناکا؟
هه‌ر چه‌ند من و بێهزادکوردستانی له‌دوایین رۆژی فستیواڵهکهدا نه‌ک یه‌ک ده‌ق به‌ڵکوو چه‌ند ده‌قی نوێخوازمان پێشکه‌ش کرد(شێعری شانزه و حه‌بێکی هه‌نگوینی و..) به‌ڵام ئه‌گه‌ر من شاعیرش نه‌بوومایه ئه‌و نه‌ده‌بوا ناشاریی بوونی ده‌قی خۆی به شاریبوون یاناشاریبوونی ده‌قی من پاساوبداتهوه بۆ وه‌ی ره‌خنه‌گران له راستیدا هێلکهناسن نه‌ک هێلکه‌که‌ر(ئاماژه به وتوێژه‌که‌ی سیمین بێهبه‌هانی)
کاتی خۆی باختین گوڵه‌کانی دۆزه‌خی بودلێری له به‌ر ئه‌وه به‌نموونه‌ی شێعری شار هاورده‌وه که "شار تێیدا وه‌ک واژه ده‌روونی بۆته‌وه.."
بودلێریش خۆی ده‌ڵێ: " بچیتهکن هه‌ر فهرهنسهییهکی ره‌سه‌ن که رۆژنامه‌که‌ی له کافه‌که‌ی خۆیدا ده‌خوێنێته‌وه و بپرسی پێشکه‌وت و گه‌شه یانی چی؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ پێشکه‌وت یانی وزه‌ی هه‌ڵم، کاره‌با، چراگاز،"
بڕواننه ئه‌زموونی مودێرنیته‌ی مارشاڵ بێرمه‌ن و ئیتر هیچ ناڵێم...
به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ په‌راوێزی فستیواڵه‌که حاڵ و هه‌وایه‌کی دیکه‌ی بوو: بۆ ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک ده‌یان ئه‌دیب و شاعیر و رووناک‌بیر( له ئێران و عێراق و تورکیه و..ه‌وه) پێکه‌وه له باس و لێدوان و راگۆڕینه‌وه‌دا بوون و ئه‌وه‌ش له‌خۆیدا خاڵێکی ئه‌رێنی باش بوو هیوادارم فستیواڵی گه‌لاوێژ له‌ژماره‌کانی داهاتووش دا به‌رده‌وام بێ و سه‌رکه‌وتنی زێده‌تری بۆ وهئاوات ده‌خوازم..........
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی