نالی و خوێندنه‌وه نوێکانی سه‌رده‌م
سه‌نته‌ری رووناکبیری ئێل به‌گی جاف له سلێمانی کتێبی "نالی و خوێندنه‌وه نوێکانی سه‌رده‌م" له نووسراوه‌کانی ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی بڵاو کرده‌وه.
وه‌ک له پێشه‌کی ئه‌م کتێبه‌دا هاتووه:
نالی و خوێندنه نوێكانی سه‌رده‌م له راستیدا بۆ چاپ به شێوه‌ی كتێب نه‌نووسرا به‌ڵكوو به شێوه‌ی وتارگه‌لی جیا بۆ ئه‌و كۆرِ وكۆبوونه‌وه و دیدارانه نووسرا كه له كاتگهل جیاواز و دوورله‌یه‌ك له لایه‌ن كه‌سانی جیاوازه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نالی له كوردستان سازكرا و له‌و كۆرِانهدا خوێندراوه‌ته‌وه و له چه‌ند گۆڤارێكی كوردیدا بلاَوكرانهوه.. بۆوێنه نالی و دیارده‌ناسی ساڵی 2000 نووسراو ه و له كونگره‌ی نالی له شاری سه‌قز خوێندرایه‌وه و دواجار له گۆڤاری ئاینده‌دا بلاَو كرایه‌وه و.... نالی و جوانیناسی كانت له‌م دواییانه‌دا 2006 نووسرا و له "دیدارێك بۆحه‌زره‌تی نالی"(له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری رووناكبیری ئێل به‌گی جاف 1/7/2006 )له سلێمانی پێشكه‌ش كرا..
هه‌ربۆیه وتاره‌كان به پێی گهلاَله و یه‌كیه‌تی بابه‌تی تایبه‌ته‌وه دانهرێژراون و هه‌ركامه‌یان ده‌توانن بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بن و به‌گشتی به‌و ئامانجه‌وه نووسراون كه ئاورِێكی ئهمرِۆژیانه له تێكسته كلاسیكییه‌كان بده‌نه‌وه. به‌تایبه‌ت ده‌قی شێعری نالی كه لام وایه ده‌قگه‌لێكی كراوه‌ن و ئه‌و مه‌ودایه ئه‌ده‌نه خوێنه‌ری چالاك كه له چه‌ندین گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه بیانخوێنێته‌وه تیشك بهاویته سه‌ریان و راڤه‌كاری و شرۆڤه‌یان بكه‌ی لهههمانحالَدا رێگا بۆ خوێندنه‌وه‌ی دیكه له بهرجهوهنێكی تره‌وه خۆشبكهی و هیچیه‌ك له‌و خوێندنه‌وانه‌ش به سهركتر له‌وانی دی له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ی..
با ئه‌وه‌ش بڵێم به پێچه‌وانه‌ی خوێندنه‌وه‌كانی پێشوو له‌م خوێندنه‌وانه‌دا ئاورِێكی ئه‌وتۆ له چۆنیه‌تی ژیان و كه‌سایه‌تی و ساڵ و شوێنی له‌دایكبوونی نالی و حه‌بیبه و سالم و... نه‌دراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش لای من ئاسایییه بۆ وه‌ی ره‌خنه‌ی نوێ زێده‌تر ده‌قی لا مه‌به‌سته نه‌ك قرم وقالَی په‌راوێز و شهرِهدهنووك له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی مانایه‌كی تایبه‌ت و نهگۆرِ بۆ ده‌ق و.. به‌قاره‌مان و حه‌زره‌ت ناساندنی شاعیر و ...
فه‌رموون ئه‌وه‌ش ده‌قی کتێبه‌که: http://www.40cheme.com/salehSuzani/NALY_pdf.pdf
به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم دهلاقهگهلێكی دیكه بكه‌مه‌وه به‌ره‌و ره‌خنه‌ی نوێ و ده‌قه شێعریهكانی نالیی شاعیر و جوانناسی كورد!
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی