گۆڤاری شین و
گۆڤاری شین و ویراستاری نوێ!!
گۆڤاری شین ی ژماره 19 وه‌رگێڕانێکی منی له "تێئۆدۆر ئادرنۆ" بڵاو کردۆته‌وه به‌ناوی " شوێنگه‌ی بگێڕه‌وه(راوی)له رۆمانی سه‌رده‌مدا" که به داخه‌وه له بگێڕهوهکهی تێنه‌گه‌یشتوونه و وه‌رگێڕیان له‌بری بۆ داناوه(!!) و هه‌ر له سه‌ردێڕه‌وه تێی ریاون و به تیترێکی گه‌وره نووسیویانه " شوێنگه‌ی وه‌رگێڕ له رۆمانی سه‌رده‌م دا"
ئه‌مه‌ش ده‌زگای ئاراس و چۆنیه‌تی پێداچوونه‌وه و ویراستاری ده‌ق له‌وێ... ئیتر ئێوه خۆش و ئاو هێنرا و ده‌ست و پل شۆردرا و مافی وه‌رگێڕانی منیش نه‌درا و بڕایه‌وه.
ئیتر با هه‌ر باسی وتاره‌که نه‌که‌ین که که‌س لێی تێناگا ئه‌وه‌ند هه‌ڵه‌ی تایپی تێدایه: بۆ وێنه له وتاره‌که‌دا هاتووه؛
" ئیستهکانی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و شوێنگه‌یه هاودژێتی(پارادۆکسی) بوو" که ده‌بوا ئاوا بوایه؛
تا ئێسته‌کانێ یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و شوێنگه‌یه هاودژێتی بوو"
ده‌بینین که ئه‌و دوو دێڕه ئه‌رز تا ئاسمانیان فه‌رقه و چه‌ندین نموونه‌ی دیکه...
به‌ڵام ئاخ بۆ گوێیه‌ک که باش ببیستێ!
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی