پیشانگایه‌کی نوێ
" یه‌که‌م بلووتووسی تۆ بوو
بێ‌ناونیشان:
له‌کوێی تۆ مه‌سخه‌ره؟
دڵما پێته‌و!
…. " " حه‌بێکی هه‌نگوینی دا ئه‌نێی مه‌ترسه" ساڵح سووزه‌نی، 1382، سروه ژماره 236
هونه‌ری دیجیتاڵ؛ نوێخوازی یان کیچ
به بیانووی پیشانگای نه‌قاشی " بلووتووس ئارت" ی به‌رێز ناسر فه‌یزوڵلابه‌گی؛
ناسر فه‌یزوڵڵابه‌گی نه‌قاشی نوێخوازی ناسراوی سه‌قزی که به‌رده‌وام هه‌وڵی تازه‌کردنه‌وه‌ی هه‌یه له بواری هونه‌ریی خۆیدا.. ئه‌مجاریش له رۆژانی 28 و29و30ی مانگی گه‌لاوێژ(1386)دا کارێکی تازه( به رێژه‌ی کاری هاوکارانی له کوردستان) پێشکه‌ش ده‌کا و زۆرێ له موبایل به‌ده‌ستان ره‌وانه‌ی نووسینگه‌یه‌کی کۆمپیۆتێری له ناو شار ده‌کا بۆ وه‌ی بتوانن له پێشانگایه‌کدا به‌شدار بن که شه‌رتی یه‌که‌مینی به‌ده‌سته‌وه بوونی گووشییه‌کی بلووتووس داره …
واته ئێمه‌ش پێیه‌کمان له جیهانی ئه‌وپه‌ڕمۆدێرنایه و هونه‌رمه‌ندیش ئه‌گه‌ر مرۆڤی سه‌رده‌می خۆی بێ نابێ چاو له‌و راستیانه بقووچێنێ که به‌رده‌وام له رێگه‌ی زمان و سیسته‌می نیشانه‌کان، خستوویه‌ته ژێر گوشاری شوێن دانان و شوین هه‌ڵگرتن… بۆ وه‌ی؛
" ئه‌ساسی هونه‌ری مودێرن(نوێ) یش، هه‌ر وه‌ک تکنۆلۆژیا، به‌سه‌ر ئه‌و زانست و ئێختراع و نوێکاری و فۆرم و شێوازانه‌وه رۆنرا که به ده‌ستی مرۆڤ ساز کرابوون" ... " هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا که‌پای مرۆڤ به مانگیش گه‌یشت هونه‌ریش که‌وته مونتاژکاری له کارگه‌کان.. کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که پیشانگاکانی هونه‌ری و تکنۆلۆژیا جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌بوو و لێک جوێ نه‌ده‌کرانه‌وه" ( ره‌چه‌ڵه‌ک ناسیی پاش مۆدێرن – علی اصغر قره‌داغی
ئه‌مهه‌وێ بڵێم ئێمه (به‌ناچاری)دره‌نگ به‌ڵام (به‌پێی هه‌لوێستی هونه‌رمه‌ندانه و نوێخوازانه) باش هاتووینه‌ته پێشه‌وه و چارمان نیه ده‌بی به هه‌ڵاتنیش بووه بگه‌ینه‌وه به‌و کاروانه‌ی سه‌دان ساڵ له‌ئێمه زووتر که‌وتۆته رێ.... هه‌ڵبه‌ت به‌و جیاوازییه‌ی که ئێمه له‌و مه‌ودا کاتییه درێژخایه‌نه‌دا ئه‌وه‌شمان بۆ ماوه‌ته‌وه که ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵدێر و گلان و تیاچوونانه‌ش ببینه‌وه که به‌شێ له هونه‌ری " مودێرنیسمی" تێکه‌وت و هه‌ڵنه‌سایه‌وه و به‌شێکی تێکه‌ڵاوی " کیچ" و هونه‌ری شه‌وچه‌ره ده‌بێ.. بانموونه‌یه‌کی : کیچ" بێنمه‌وه و ئاگاداری ئه‌و گلانه ببینه‌وه؛ "کیچ" چاپی تابلۆی مونالیزایه له سه‌ر سه‌تڵی زبڵ( زبڵدان). کیچ" عه‌واماندنی هونه‌ری ره‌سه‌ن و پێشڕه‌وه و دیاره له‌و عه‌واماندنه‌دا هونه‌ر زۆر شتی لێ ده‌قرتێ و زۆر لایه‌نی نادیار ده‌بێ، "کیچ" فتۆکۆپی کردنه له هونه‌ر و به پێچه‌وانه‌ی هونه‌ری خولقێنه‌ر له "کیچ"دا که‌مترین داهێنه‌ریی به‌ر چاو ناکه‌وێ... له پانتای شێعریش دا کیچ لاسایی کردنه‌وه‌ی زمانی حاجی قادر و قانع ه دوای ئه‌ونده ساڵ یان به‌کار هێنانی زمانی په‌شێو و له‌تیف هه‌ڵمه‌ته دوای به‌لووتکه گه‌یشتن له بواری خۆیاندا. له راستیدا "کیچ وانموودی هونه‌ره و به‌س.
که‌وایه هونه‌رمه‌ندانی راسته‌قینه و نوێخواز له داهێنان و داێنه‌ریه‌کانی خۆیاندا به‌رده‌وام ده‌بێ ئاگاداری به‌ره‌کانی نه‌ریتخواز (له‌لایه‌که‌وه) و وانموود (له لایه‌کی دیکه‌وه) بن و به‌و لایانه‌دا نه‌گلێن...
ره‌نگه کاک ناسر(له‌بواری خۆیدا) یه‌که‌م که‌س بێ که پیشانگای "بلووتووس ئارت" بۆ نواندنه‌وه‌ی تابلۆ کانی له کوردستان ده‌کاته‌وه.. به‌لام ره‌نگه یه‌که‌م که‌سیش بێ که زۆرێ له هونه‌ره‌که‌ی له گووشیه‌کانی موبایل دا ده‌عه‌وامێ و نادیار ده‌بێ.. بۆ وه‌ی به‌راستی وردکاریه‌کانی تابلۆیه‌کی نه‌قاشیی داهێنه‌رانه، له فورمه‌تی که‌م جێ (بۆ موبایل) دا ناهێته نواندن.
به‌ش به‌حاڵی خۆم ئاواتی سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وام بوونی زێده‌تری بۆ به ئاوات ده‌خوازم.
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی