ده‌توانین درگاکان بکه‌ینه‌وه
گرووپی شانۆی شه‌وار و کۆرێکی بێ وێنه
بۆ یادی هونه‌رمه‌ندی کوچکردوو عه‌به‌ی راشدی بڕیار بوو کۆرێکی هونه‌ری به به‌شداری زۆری له شانۆکاران و ئه‌دیبان و لایه‌نگرانی هونه‌ریی له هۆڵی کتێبخانه‌ی سه‌قز(له‌لایه‌ن گرووپی شانۆی شه‌واره‌وه) به‌رێوه بچێ.. به‌ڵام؛
سه‌عاتی 3.30ی پاشنیوه‌ڕۆ له کاتێکدا زۆربه‌ی میوانان و بانگهێشتوان بۆ به‌شداریکردن له حه‌وشه‌ی کتێبخانه کۆ ببوونه‌وه رایانگه‌یاند که به‌داخه‌وه درگای هۆڵه‌که ناکه‌نه‌وه بۆ وه‌ی گوایه "مجوز رسمی"!! بۆ وه‌رنه‌گیراوه. ئه‌مه‌ش له‌حاڵێکدایه که شه‌وار ته‌نانه‌ت ئاماده بوو هۆڵه‌که به پاره به‌کرێ بگرێ و له مێژبوو که‌وتبوه دوای ئه‌و "مجوز"ه و له شه‌شخانی تێپه‌ڕاندبوو، تا له‌ناکاو رێک له کاتی ده‌سپێکردنی کۆڕه‌که تووشی خانی حه‌وتم، واته قوفڵی درگای کتێبخانه، بۆوه... ئاماده‌بوانی ئه‌و کۆڕ هه‌ر له‌به‌ر ده‌م ده‌رکه‌ی به‌ستراوی هۆڵه‌که‌دا به خوێندنه‌وه‌ی شێعر و وتار قوفڵه‌که‌یان شه‌رمه‌زار کرده‌وه و رق و تووڕه‌یی خۆیان به‌رانبه‌ر هه‌موو ده‌رکر داخراوه‌کان ده‌ربڕی..
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی