شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

چهارشنبه، دی ۱۲، ۱۳۸۶

ماچێک و فرمێسک 1



"ماچێک و فرمێسک"



چیرۆکی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی مرۆڤ


یان


چڕبوونه‌وه‌ی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات



کاتژمێری 5 ی ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی یازده‌ی به‌فرانبار( یه‌که‌می ژانوویه‌ی 2008)


شانۆی ماچێک و فرمێسک له‌ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌ده‌بی - کولتووریی شاری سه‌قز هاته‌ پێشکه‌ش کرن.



له‌ په‌راوێزی شانۆکه‌دا، ئه‌وه‌ی له‌ یه‌که‌م نیگا به‌رچاو ده‌که‌وت؛


1- دوای چه‌ندین ساڵ کاری شانۆیی ئه‌مه‌ یه‌که‌م ده‌رهێنانی سه‌لاح محه‌ممه‌دی یه‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ئیزنی نواندن(پروانه‌ نمایش) وه‌رده‌گرێ


2- یاساورێسای به‌ڕێوه‌بردنی شانۆکه‌، که‌ هه‌ر له‌ بروشووری ره‌نگی دوازده‌ لاپه‌ڕیی ( خۆناساندنی گرووپی شانۆی شه‌وار به‌ ره‌سم و ئه‌زموونی شانۆییانه‌وه‌) و نامه‌کانی بانگهێششتن، جه‌خت کردنه‌سه‌ر تاکه‌که‌سیی بوون و رۆژی دیاریکردنی داوه‌ته‌که‌ و نه‌هاوردنی منداڵ وه‌ک مه‌رجی هاتن،‌ تا کردنه‌وه‌(به‌س یه‌کجار بۆ هاتنه ژووره‌وه‌ی بینه‌ران) و به‌ستنی درگای هۆڵ له‌کاتی ده‌سپێکردنی شانۆ و داواکاری بۆ کوژانه‌وه‌ی موبایل و قه‌ده‌غه‌کردنی ره‌سم گرتن و سووربوون له‌سه‌ر نه‌کردنه‌ ژووره‌وه‌ی منداڵی ژێر ده‌ساڵ و...به‌گشتی جه‌غتیان ده‌کرده‌ سه‌ر سازکردنی ئه‌خلاقێکی هونه‌ریانه‌ بۆ روانین له‌ شانۆ و جیاکردنه‌وه‌ی شانۆ له‌ شانۆبازار. ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ به‌خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئه‌مرۆژیانه‌تر به‌ستنه‌وه‌ی بینه‌ر و به‌رده‌نگ و رێنه‌دانیان بێ بۆ‌ به‌شداریکردنی ئازادانه‌ی ئه‌وان له‌ شانۆکه‌دا.. به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ( که‌ ئه‌مه‌یان ره‌نگه‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنه‌ری شانۆکه‌بوو) که‌ش و هه‌وایه‌کی ئارام و له‌بار و یه‌کده‌ستی بۆ ده‌نگ و رووناکی و جووڵه‌‌ سازکردبوو و یارمه‌تی بینه‌رانی ده‌دا که‌ راسته‌و خۆ دابه‌زنه‌ ناو ئه‌و فه‌زایه‌ی که‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنه‌ر بوو..


3- که‌م بوونی ژماره‌ی بینه‌ران، ره‌نگه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌مان جیدی بوون له‌ سه‌ر ئه‌خلاقی نواندن، یان نه‌بوونی ریکلام و سه‌رمای زۆر و یه‌که‌م رۆژیی نواندن و فرۆشی بلیت و چۆنیه‌تی بانگهێشتنه‌کان و ...تاد. بووبێ، هه‌رچی بێ دڵنیام بینه‌رانی شانۆ له‌ سه‌قز یه‌کجار له‌ ژماره‌ی به‌شداربوان و بینه‌رانی یه‌که‌م رۆژ زێده‌ترن و هیوادارم له‌ پێشکه‌شکردنی رۆژانی دیکه‌دا وا نه‌بێ... هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم زۆر و بۆر نیه‌


4- ئه‌م شانۆیه‌ له‌هه‌مو لایه‌نێکه‌وه‌(مادی و مه‌عنه‌وی) له‌لایه‌ن گرووپی شانۆی شه‌وار وه‌ک گروپێکی سه‌ربه‌خۆ هاته‌ کایه‌ و له‌ هیچ لایه‌که‌وه‌ هێچ چه‌شنه‌ یارمه‌‌تییه‌ک( جگه‌ ئیزنی پیشکه‌شکرنی ده‌ رۆژه‌ له‌ هۆڵه‌که‌، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شانۆی سه‌قز و دایه‌ره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی سه‌قز) نه‌درابوون.


ماویه‌تی

0 نظر:

ارسال یک نظر

اشتراک در نظرات پیام [Atom]

<< صفحهٔ اصلی