شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

پنجشنبه، دی ۱۳، ۱۳۸۶

ماچێک و فرمێسک 2



چێژی ماچ و ره‌نج ی ژیان




ماچێک و فرمێسک وه‌ک تێکست نووسینی محه‌مه‌دی چه‌رمشیره و وه‌ک خۆی نووسیویه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌که‌ له‌ نامه‌کانی واتسلاو هاوڵ بۆ ئێلێگای هاوسه‌ری به‌و پێیه‌ فه‌زای گشتی شانۆکه‌ به‌ندیخانه‌یه‌ و فۆرمی نواندن،به‌شێوه‌ی بچربچڕ خوێندنه‌وه‌ی‌ یاداشتگه‌لێکه‌، له‌ نێوان رووداوه‌کانی ژیان یان ژینه‌مه‌رگی نووسه‌رێکی یه‌خسیر، که‌ تووشی بڤه‌ی گومان له‌ شته‌ گه‌وره‌کان (سێوخواردن و تاوانی یه‌که‌م) بووه‌‌؛


- لێره‌ بیری خوا و ژن بکه‌..


- ئه‌مه‌وێ له‌ شته‌ بچووکه‌کان بیر بکه‌مه‌وه‌"


خوێندنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی یاداشته‌کان له‌که‌شیی بێ نووری قیر ئاسای ناو هۆڵه‌که‌، له‌ زێهنی بینه‌ردا به‌راستی ناله‌باریی و تاریکییه‌که‌ ‌به‌رجه‌سته‌ ده‌کاته‌‌وه و ئه‌مه‌ ده‌سپێکی شانۆکه‌یه‌ .. ره‌نگه‌ تێکست هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مستی خۆی بۆ بینه‌ر کردبێته‌وه؛


" ئێره‌ کپ و تاریک و ناله‌باره‌، لێره‌ هه‌موو شتێ ئه‌توانێ ناهمێوت کات، له‌ هه‌موو شتێک ئه‌کۆڵمه‌وه.‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی بێسوود، زیاتر ناهمێوم ده‌کا... هه‌ر چه‌ند به‌ینێکه‌ زه‌مه‌نێکی بێکۆتاییم بۆ بیرکردنه‌وه‌ بۆره‌خساوه‌ به‌ڵام هێشتا بیرم له‌ هیچ نه‌کردۆته‌وه‌ له‌ خۆم نه‌بێ..ئه‌مهه‌وێت کاتێ رزگار بووم له‌و که‌سانه‌ بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ به‌ندن. هه‌موو نیوه‌ شه‌وێکیش له‌ تۆ بیر بکه‌مه‌وه‌.. ماچێک و فرمێسک".


رووداوه‌کانی دوایی، وه‌ک هاتنی مامۆستای ئایینی و ئه‌خلاقییات بۆ خۆ شۆردن و نه‌خواردنی سێو و بیر نه‌کردنه‌وه‌ له‌ ژن، هاتنی خزمه‌تکار، بازجوویی و ئه‌شکه‌نجه‌ یان هاتنی ژنه‌که‌ی و جوانه‌ژن له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م دا، هه‌موو ده‌که‌ونه‌ په‌راوێزه‌وه‌ بۆ وه‌ی به‌رده‌وام ماچ(به‌ نیشانه‌ی چێژ) و فرمێسک( به‌ نیشانه‌ی ره‌نج) وه‌ک چیرۆکی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی جیهانی بوون دوپات ده‌که‌نه‌وه‌ .. با جارێ له‌باری ئوستووره‌وه‌ پای ئاپولۆن و دیۆنیزۆس نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌.. له‌ خوێندنه‌وه‌ یان سه‌ره‌روانینی یه‌که‌م دا ته‌بایی و ناته‌بایی له‌م شانۆدا به‌س له‌و گۆشه‌ نیگاوه‌ ده‌که‌ینه‌ به‌رجه‌وه‌ن بۆ خوێندنه‌وه‌کانی دیکه‌؛


واته‌ هه‌موو به‌شه‌کانی شانۆ وه‌ک رووناکی(نوور) ره‌نگ، ئاکسیۆن و عه‌مه‌ڵی کاراکتر به‌ گشتی له‌ خزمه‌ت ئه‌و دوو گوتاره‌ دا دێنه‌ ته‌بایی و ناته‌بایی ماچ و فرمێسک؛


ژنی خزمه‌تکار و بازجۆکه‌ کابرای به‌ندیی به‌ره‌و چێژ هان ده‌ده‌ن؛


لێره‌ بیری خوا و ژن بکه‌.. ئه‌و ژنانه‌ی هێشتا نه‌تدیون.. ژنی خزمه‌تکار


ئه‌و ژنه‌ کاره‌که‌ره‌ بکێشه‌ ناو پێخه‌فه‌که‌ت.. که‌یفیان پێوه‌ بکه.. کابرای بازجوو


به‌لام پیاوی ئایینی بۆ ره‌نج و ریازه‌تی به‌رده‌وام ئامۆژگاری ده‌کا:


"من خۆشم له‌ سێو نایه‌ت هه‌ر وه‌ها له‌ ژنیش . تا لێره‌یت باشتر وایه‌ بیر که‌ ژن نه‌که‌یته‌وه‌


خۆش به‌ مه‌هێله‌ شتی بێبایه‌خ بتره‌نجێنێ" ده‌نگی زیندانیه‌که‌


خۆشم ئه‌وێیت به‌ فرمێسکه‌وه‌" ده‌نگی ژنی کابرا له‌ نامه‌کانیدا


من لام وایه‌ ده‌رهێنه‌ر هه‌ستی به‌و کۆک و ناکۆکییه‌ له‌خزمه‌ت پێکهاته‌(ساختار)ی کاره‌که‌یدا کردوه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ رووناکی و رازاندنه‌وه‌ی سه‌حنه‌ و دابه‌شکردنی ئپیزۆده‌کان(شه‌ش به‌ش که‌ تاریکی و خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کان ده‌که‌وێته‌ به‌ینیان) و ته‌‌نانه‌ت مۆسیقای هاورێ دا دوانه‌ی لێکدژی سووری تۆخ – خۆڵه‌مـێشی، که ‌وه‌ک خه‌نجه‌ر و قه‌ڵه‌م له‌ یه‌ک چه‌قیون، نوور و تاریکی(که‌ چه‌ند جار دووپات ده‌بنه‌وه‌) زرمه‌ی ده‌هۆل و ریتمی ئارام . هێنانه‌ ئارای یه‌که‌ یه‌که‌ی کاراکته‌ره‌کان( جار بۆ چێژ، جار بۆ ره‌نج) دێنه‌ کایه‌ و نواندن و لێدان...


12/10/86


ماویه‌تی


0 نظر:

ارسال یک نظر

اشتراک در نظرات پیام [Atom]

<< صفحهٔ اصلی