رامان
هێمن و رامان..
شه‌وی چوارشه‌ممه12-3-2007 به‌شی دووهه‌می پرۆگرامی تلویزیۆنیی رامان له سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا هێمن، به به‌شداری به‌ڕێزان؛ د. ره‌فیق سابیر، جه‌لال مه‌له‌کشا، ئازاد عه‌بدولواحد، فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی( وه‌ک ده‌هێنه‌ر و پێشکه‌شکه‌ر) و خاوه‌نی ئه‌م قه‌ڵه‌مه، به ماوه‌ی 45خوله‌ک هاته وه‌شاندن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشی پێگوتن و ماندوونه‌بوونی بۆ به‌رده‌وامی ئه‌وبه‌رنامه ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریانه جێی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر"رامان" له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌کانیشه‌وه بخرێته‌وه ژێر سه‌رنج و به‌چاوی شۆردراو‌ه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرێ.. بۆ وه‌ی له داهاتوودا، به‌شداربوان و بینه‌ران بتوانن باشتر له‌و ده‌رفه‌تانه که‌ڵکی پێویست‌تر وه‌رگرن؛
1- پرسیار و باسه‌کان ئه‌وه‌ند گشتیین که وه‌ڵامی گشتی تر ده‌خوازن و ده‌بنه زۆرگوتن و هیچ گوتن ... بۆ وێنه؛ لێکۆلینه‌وه له سه‌رده‌می ژیانی مامۆستا هێمن( سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و کۆماری مه‌هاباد و...) بابه‌تێکه که ده‌یان پروگرامی وا و ده‌یان که‌سی تری ده‌ویست و ده‌وێ، به شێوه‌ی تایبه‌تی تر، به زانست و ئاگاداریی (رامیاری، ئابووری، کۆمه‌ڵناسی..) یانه‌وه ... کاتێ ئه‌و پرسیاره له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسیاری گشتی تری وه‌ک، چۆنیه‌تی به‌کار هێنانی زمان؟ چه‌نێتی شویندانانی ده‌قه‌کانی هێمن؟ بۆ نه‌هاتنه ریزی شاعیرانی شه‌پۆڵی نوێ و نوێتر؟ و .... بێته ئارا به راستی تێڕامان و ده‌رفه‌ت و خوێندنه‌وه‌ی زیده‌تر پێویسته و ئاوه‌ها به هاسان گرتنی باسه‌کان(هه‌موو ئه‌و پرسیارانه له چوارکه‌س و به‌گشتی له 45خوله‌کدا) ده‌توانێ خه‌ساری له قازانج زێده‌تر بێ.
2- له‌و دۆخه‌دا که‌س له ده‌ق ناکۆڵێته‌وه و ئه‌گه‌ریش بیهه‌وێ ده‌ق بکاته به‌ڵگه‌ی بۆچوونه‌کانی خۆی ده‌رفه‌تی نابی.. بۆ وێنه یه‌کێک له‌و به‌ڕێزانه ئه‌و هه‌موو ده‌قه‌ی مامۆستا هێمنی وه پشت گوێده‌خست و ئاماده نه‌بوو وه‌ک شاعیر ناوی ببا( به چ به‌ڵگه‌یه‌یک و له چ روانگه‌یه‌که‌وه؟ که‌س نازانێ و بۆ خۆشی هیچ ئاماژه‌یه‌کی پێنه‌کرد.. یان ئه‌وی که هێمن بۆ سیاسه‌ت دروست نه‌کرابوو!! و له‌و بابه‌تانه که به راستی جێی ڕامان ه. کێ و چۆن و له کوێ بۆ سیاست یان ئه‌ده‌ب دروست ئه‌کرێ و کی ده‌بێ بڕیاڕ بدا که ئه‌م که‌سه بۆ ئه‌و کاره دروست بووه یان نه‌بووه و چلۆن قسه‌ی وا ده‌سه‌لمێ و.. پرسیاری له‌و بابه‌ته، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه بزانێ وه‌ڵامی بداته‌وه (!!)
3- به‌داخه‌وه، نه‌ک هه‌ر لای خوێنه‌ران، به‌ڵکوو هێشتا لای ره‌خنه‌گرانی مه ئه‌م بابه‌ته روون نه‌بۆته که ره‌خنه‌ی سه‌رده‌م له‌بری حوکم ده‌رکردنی سه‌یر و سه‌مه‌ر له‌سه‌ر که‌ساه‌یتی شاعیر و چاکه و خراپه‌گوتنی (به پێی سه‌لیقه‌ی که‌سیی و حاکمانه و قازیقوزاتانه) بریتییه له؛ خوێندنه‌وه‌ی جوانیناسانه( بووتیقایی) یان بابه‌تیانه(هێرمنۆتیکی) ی ده‌ق و روونکردنه‌وه‌ی نه‌نووسراوه‌کانی به پێی زمان‌ناسی، نیشانه‌ناسی، دیارده ناسی و... به‌م پێیه ره‌خنه‌گر له پێناسه‌ی ئه‌مڕۆژییه‌که‌ی دا ده‌بێته خوێنه‌رانی( ئاسایی، مامناوه‌ند، چالاک ی) ده‌ق و ره‌خنه‌ش ده‌بێته؛ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نه و چه‌ند ده‌نگانه‌ی ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کان... ئێسته ئیتر باوی ئه‌وه نه‌ماوه باسی جوێکردنه‌وه‌ی فۆرم و ناوه‌رۆک بکه‌یت و یه‌کیان به چاک(!!) بزانی و یه‌کیان به کۆن(!!) یان مامۆستا هێمن له لایه‌که‌وه(ناوه‌رۆک) به نوێخواز بزانێ و له لایه‌کی تره‌وه(فۆرم) به نه‌ریتخواز...بۆ وه‌ی فۆرم و ناوه‌رۆکی هه‌ر به‌رهه‌مێک به گشتی له زمان و کارکردی زمان(به‌گوته‌ی ویتگونشتاین) دا دێته نواندن و وانواندن و به‌ده‌ق بوون.
4- کێشه‌ی ته‌له‌فۆن و بچڕانی هێڵی موبایل و له‌خۆرا سووتکێشان و قرته‌کردنه‌که‌ش.. کێشه‌یه‌کی دیکه‌یه.. و نازانی له کوێ‌ڕا بچڕاویت و چۆنچۆنی له‌و ماوه که‌مه‌دا بچیته‌وه سه‌ر کوێی قسه‌کانی پێشووت و... من دڵم به‌وه خۆش بوو که هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌م روون کردۆته‌وه، به‌ڵام له ناکاو تێده‌گه‌م بۆ ئاسمان قسه‌م کردوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای قسه‌کانمه‌وه بچڕاوم!!
هیوادارم به رامانی زێده‌تر له سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه رامان ه‌کانمان ده‌وڵه‌مه‌نتر بکه‌ینه‌وه و دیسانه‌وه سه‌رکه‌وتن و پشوودرێژیان بۆ به ئاوات ده‌خوازم...
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی