شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

یکشنبه، تیر ۰۹، ۱۳۸۷

رۆشنبیری سلێمانی

سێهه‌مین فێستیڤاڵی‌ لێكۆلێنه‌وه‌ی‌ چیرۆكی‌ كوردی‌ له‌ سلێمانی‌ کۆتایی هات


له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی 25/6/2008كاتژمێر (10)ی‌ سه‌ر له‌ به‌یانی‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی‌ رۆشنبیری‌ سلێمانی‌، سێهه‌مین فستیڤاڵی‌ خۆی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ره‌خنه‌ی‌ چیرۆكی‌ كوردی‌، له‌ هۆڵی‌ رۆشنبیری‌ سلێمانی‌ سازكرد و سی رۆژی خایاند.


http://www.kurdistanreport.com/detail.aspx?page=articles&c=culture&id=14119


من له‌م فستیواله‌دا جگه‌ خوێندنه‌وه‌ی وتاری " ده‌قێک و چه‌ند خوێندنه‌وه‌" هه‌وڵم دا به‌شداری چالاک بکه‌م له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن ی وتاره‌کانی به‌شدار بووی فستیواڵه‌که‌دا.


به‌شدارانی ئه‌و فستیواله‌ بریتی بوون له‌ به‌رێزان؛


محه‌مه‌د کوردۆ به‌وتاری غه‌زه‌ڵنووس و باغه‌کانی جوانی


د. شاهۆ سه‌عید به‌ وتاری پرسیاری فه‌لسه‌فی له‌ وتاری گێڕانه‌وه‌دا


ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئسماعیل به‌ وتاری هێندێک سه‌رنج ده‌رباره‌ی چیرۆکی حه‌فتاکان


ساڵح سووزه‌نی به ‌وتاری ده‌قێک و چه‌ند خوێندنه‌وه‌


عه‌لی حه‌سه‌ن الفواز به‌ وتاری " الاقتراب من الذات المفکره"


عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزه‌نجی به‌ وتاری "کورتیله‌ چیرۆک، تیۆر و پراکتیک"


د. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د به‌ وتاری" چه‌مک و مه‌وداکانی شوێن"


نیهاد جامی به‌ وتاری "خه‌ونی کوشتنی باوک و ئینتما کردن بۆ په‌تریارکیه‌ت"


ئاوات محه‌مه‌د به‌ وتاری "سیمۆلۆژیای گێڕانه‌وه‌ و لێکدانه‌وانی ده‌ق"


سه‌باح ئیسماعیل به‌ وتاری ده‌سته‌پاچه‌یی شاکه‌س له‌ چیرۆکی هاواردا


به‌کر ده‌روێش به‌ وتاری کومیدیای سیاسه‌ت

له‌ رۆژانی دوایی دا زیده‌تر له‌م فستیواڵه‌ ده‌کۆڵینه‌وه‌.


0 نظر:

ارسال یک نظر

اشتراک در نظرات پیام [Atom]

<< صفحهٔ اصلی