فستیواڵی ره خنه
جیهانێکی تایبه‌تی دیکه به زمان سازده‌که‌م و هه‌مووتانی تێده‌هاوم، نه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌م جیهانه هه‌زار سیمایه تیایدا بژین یان نه‌ژین! بۆوه‌ی دیسان ئه‌و ده‌رفه‌ته به هه‌مووتان بدرێ جارێکی دی وا بژین که ئه‌تانهه‌وێ بژین یان نه‌ژین! ساڵح سووزه‌نی
له په‌راوێزی سێهه‌مین فێستیڤاڵی لێكۆلێنه‌وه‌ی چیرۆكی كوردی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلیمانیه‌وه.
چه‌ند خوێندنه‌وه و خه‌سار ناسی
پێشه‌کی؛
وه‌ک له راپۆرتی میدیاکاندا بینیمان؛
"بە دروشمى(لەپێناو گەشە و زیندوو راگرتنى رەخنەى چیرۆكى كوردى)، بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیرى سلێمانى رۆژى 25ى ئەم مانگە و لە هۆڵى رۆشنبیرى سلێمانى سێهەمین فیستیڤاڵى خۆى سازكرد. فیستیڤاڵى ئەمساڵ وەك لە وتارى لیژنەى بالاى فیستیڤاڵدا هاتبوو ئاوڕدانەوەیەك بوو لە یەكێك لە بنەما و پرۆسە گرنگ و پڕ بایەخەكانى بوارى ئەدەب بە گشتیى كە پرۆسێسى رەخنەیە و خولى ئەمساڵ تەرخانكرابوو بۆ رەخنەى چیرۆكى كوردى. لە وتارى لیژنەى بالاى فیستیڤاڵیش ئاماژە بۆ ئەوە كرابوو كە ئەمرۆكە بارى چیرۆكنووسینى كوردى بە قەیراندا گوزرەردەكات و هەڵبژاردنى تەوەرێكى وەك رەخنەش بۆ خولى ئەمساڵ لە شوێن و كاتى شیاوى خۆیدا بوو. لە بەرنامەكانى سەرلەبەیانى كردنەوەى فیستیڤاڵدا، (ئاوات حەسەن ئەمین) بەرێوبەرى رۆشنبیرى سلێمانى له وتارێکدا ئاماژەى به‌وه‌كرد كە خولى ئەمساڵى فیستیڤاڵەكە هەوڵێكە بۆ دروستكردنى دیالۆگى عەقلانى لەسەر واقیعى رەخنەى كوردى و گرنگیدانێكى بەرچاو بە رەخنەى چیرۆكى كوردى، ئەو ژانرە ئەدەبیە باڵایەى وەكو لقەكانى تر‌ى ئەدەب لە نێوەندى رۆشنبیریماندا بوونى هەیە و كەسانى ماندوو - واته سوارچاكان- ده‌یپێون. پاشان وتارى یەكێتى نووسەرانى عێراقى لەلایەن دكتۆر فازڵ سامر خوێندرایەوە و وتارى وەزیرى رۆشنبیرى حكومەتى هەرێمى كوردستان لەلایەن تامان شاكر خوێنرایەوە. دواتر چەند پارچە میوزیكێك پێشكەش كرا و لەپاشان لێكۆڵینەوەکان به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه، له ماوه‌ی سی رۆژدا،هاتنه پێشکه‌شکرن؛
1- محه‌مه‌د کوردۆ وتاری غه‌زه‌ڵنووس و باغه‌کانی جوانی ، 2- د. شاهۆ سه‌عید وتاری پرسیاری فه‌لسه‌فی له وتاری گێڕانه‌وه‌دا، 3- ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئسماعیل وتاری هێندێک سه‌رنج ده‌رباره‌ی چیرۆکی حه‌فتاکان، 4- ساڵح سووزه‌نی وتاری ده‌قێک و چه‌ند خوێندنه‌وه، 5- عه‌لی حه‌سه‌ن الفواز وتاری " الاقتراب من الذات المفکره" 6- عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزه‌نجی وتاری "کورتیله چیرۆک، تیۆر و پراکتیک"، 7- د. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د وتاری" چه‌مک و مه‌وداکانی شوێن"، 8- نیهاد جامی وتاری "خه‌ونی کوشتنی باوک و ئینتما کردن بۆ پهتریارکیهت"، 9- ئاوات محه‌مه‌د وتاری "سیمۆلۆژیای گێڕانه‌وه و لێکدانهوانی ده‌ق"،10- سه‌باح ئیسماعیل وتاری ده‌سته‌پاچه‌یی شاکه‌س له چیرۆکی هاواردا، 11- به‌کر ده‌روێش وتاری کومیدیای سیاسه‌ت
"ئاوات محەمەد" ئەندامى لیژنەى بالاى فیستیڤاڵەكە ئەوەى راگەیاند كە لەم فیستیڤاڵەدا چەندین میوان لە شارەكانى كوردستان و رۆژهەلاتى كوردستان و لە باشوورى عێراقەوە بانگێشتكراوون و میوانەكانى فیستیڤاڵەكە ئەوانەى لە دەرەوەى سلێمانییەوە هاتوون نزیكەى 60 رۆشنبیرن و لەناوە دیار و لەبەرچاوەكانیش ئەوانەى بە میوانى هاتوون بریتین لە: (د.مالیك ئەلموتەڵیبى و عەلى حەسەن ئەلفەواز و د.فازڵ سامیر و جەلیل كاكەوەیس و ساڵح سوزەنى و ... چەندین ناوى تر.. به‌شدار بوون. بودجەى ئەمساڵى فیستیڤاڵەكە نزیكەى 73ملیۆن دینار بوو" کوردستان پۆست
خوێندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی وتاره‌کان؛
به گشتی وتاره‌کان له سێ پۆلێندا خۆیان ده‌گرته‌وه؛
1- ئه‌و وتارانه‌ی ره‌هه‌نده مێژووییه‌کانی چیرۆکی کوردی‌یان ده‌پێکا و له هێلێکی کاتی‌دا (بۆ وێنه له بهنجاکانهوه تا حه‌فتان) وه‌ک ئامار ئاماژه‌یان ده‌کرده چند چیروک و چیرۆکنووسێک. ئه‌م چه‌شنه وتارگهله وه‌ک مێژووی ئه‌ده‌بی ئه‌رێنین، به‌ڵام وه‌ک شێوازناسی(سبک شناسی) کاری ئه‌وتۆیان نه‌کردبوو..
2- ئه‌و وتارانه‌ی پرژابوونه سه‌ر تئۆری ره‌خنه‌یی و ئه‌وانیش هه‌ر له هێڵێکی کاتی‌دا ئاماژه‌یان ده‌کرده سه‌ر هه‌نێ تیۆره‌ی گێڕانه‌وه‌یی(فه‌لسه‌فی- ئه‌ده‌بی) یان سیمۆلۆژیانه و شوین ناسانه و وه‌ک ره‌خنه‌ی تئۆری هیجیان له ده‌قی چیرۆکی کوردی ههڵنهکڕاندبوو.. ره‌خنه‌گرانی کورد حه‌تم ده‌بێ ئاوڕێکی گرێنگ له‌م به‌شه بده‌نه‌وه و هه‌ر چه‌شنه تیۆرییه‌کی ئه‌ده‌بی یان فه‌لسه‌فی و رهوانناسی و له ههمووگرینگتر جوانناسانه له وزه‌کانی ناوه‌وه‌ی ده‌قی کوردی هه‌ڵکڕێنن نه‌ک تیۆرییه‌کان بسه‌پێنن به‌سه‌ر ده‌قدا.. بۆ وێنه له یه‌کێک له‌و وتارانه‌دا به بێ ئه‌وه‌ی باسێک له نێواندهقێتی بێته ئارا ده ده‌قه ئه‌و چه‌مکه هێنراو و بریا و .. یان بابه‌تی شوێن به سه‌دان چه‌شن هات و رۆشت به بێ ئه‌وه‌ی هه‌موویان له دوو لقی سه‌ره‌کیدا(که شوێن و ناشوێن بێ) یه‌ک بگرنه‌وه(!!).. راسته به‌شی ئه‌رێنی ئه‌م وتارانه هه‌وڵدان بوو بۆ بردنه‌سه‌روه‌ی ئاستی سه‌قافه‌تی(رۆشنبیریی) ئه‌ده‌بیی نوسه‌ران و ره‌خنه‌گرانی لاو و ئه‌زقه‌زا ئه‌م بابه‌ته‌ی پێکا بوو و له‌بار ودۆخی ئیستاکه‌ی ئێمه‌دا هه‌وڵێکی پێویستیشه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له به‌رچاو بێ که به‌رده‌نگی ئه‌و فستیواڵه نوخبه‌کانی ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌یی بوون نه‌ک لاوان و ته‌نانه‌ت نووسه‌ران.. که وایه ئاوڕدانه‌وه له ره‌خنه‌ی تئۆری(نه‌ک تئۆری ره‌خنه‌یی) له کات و شوێنی وادا پێویست‌تر بوو.
3- ئه‌و وتارانه‌ی ئه‌راسته‌ی ده‌قی کوردی کرابوون( و له راستیدا کاتی فستیواڵه‌که ده‌بوایه به‌س بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کرابا)که زۆربه‌یان له‌سه‌ر رۆمان بوون نه‌ک چیرۆک. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له ده‌سپێکی فستیواڵهکهدا به‌ڕێوه به‌رانی فستیواڵ رایانگه‌یاند که له مشوورێکی گشتیدا وایان به باش زانیوه که پرۆگرامه‌که‌یان تێکرای ئه‌ده‌بی ره‌وایی بگرێته‌وه. بۆیه ئه‌م ره‌خنه‌یه له فستیواڵ ره‌خنه‌یه‌کی جیددی نیه. به‌رای من خاڵی هه‌ره پۆزیتیڤ(ئه‌رێنی) فستیواڵه‌که، له راستیدا ئه‌م به‌شه‌ی ره‌خنه‌کان(خوێندنه‌وه)کان بوو. به‌ڵام خودی ئهوهوتارانه خوێندنهوهگهلێکی یه‌ک ره‌هه‌ند بوون بۆ سهرلهنوێمانا کردنه‌وه‌ی(یان هاسانکردنهوهی) دقی چیرۆک یان رۆمانه‌کان و له‌مه‌ڕ جوانیناسی و فۆرم و تکنیکی چیرۆک و رۆمان که‌متر دوابوون، و هه‌ر ئه‌مه‌ش له ئه‌رێنی بوونی وتاره‌کانی که‌م ده‌کرده‌وه.
ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ی هه‌وڵ ئه‌دا رۆمان یان چیرۆک بچهمکێنێ، به راستی له هه‌ڵه‌دایه، هه‌ر وتارێک بیهه‌وێ چیرۆک یان رۆمانێک بخوێنێته‌وه،(یان هه‌ر ده‌قێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری) ده‌بێ له پێشڕا بسه‌لمێ که رووبه‌رووی ده‌قێکی هونه‌ری یان ئه‌ده‌بی بووینه‌ته‌وه؛ ئینجا بپرژێینه سه‌ر مانا یان ماناکانی ده‌قه‌که. ئه‌مانا کردنه‌ش به‌داخه‌وه له فستیهواڵهکهدا له‌و چه‌سنه مانا کردنانهبوو که هه‌وڵی ئه‌دا بابه‌تگه‌لی ئاڵۆزی فه‌لسه‌فی و ده‌روونناسی و.. هاسان بکاته‌وه و ده‌رخواردی خوێنه‌ری مامناوه‌ندی بدا، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پێناسه کلاسیکییه‌ی ره‌خنه که گوایه؛ " هه‌وڵدانێکه بۆ پێوه‌ندی سازکردنی خوێنه‌ر و نووسه‌ر"
ره‌خنه له راستیدا خوێندنه‌وه‌ی نه‌نووسراوه‌کانی ده‌قه له گۆشه نیگای جیاوازه‌وه( بووتیقایی و جوانناسانه یان هێرمنۆتیکی و بابه‌تیانه). ئینجا ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌رگیز له‌سه‌ر نووسه‌ر نانووسرێ و ژیان و چاک و خراپه‌ی نووسه‌ر یان شاعیر ده‌بێ له‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌قدا که‌مترین هۆکار بێ. به‌داخه‌وه له یه‌کێک له‌و وتارانه‌دا ده‌یانجار ناوی نووسه‌رێکی (خۆشناو) دووپات ده‌بێته‌وه، بێئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به باسه رهخنهییهکهوه ببێ.. من ناڵێم "نووسه‌ر مرد: دریدا گوته‌نی ئه‌ڵێم؛ ئاماده‌بوونی نووسه‌ر له‌ناو ده‌قه‌کانیدا بۆ خوێنه‌ر ده‌بێ ببێته ئاماده‌یی و چالاکی خوێنه‌ر" به‌داخه‌وه ئه‌و وتارگهلهی پرژابوونه سه‌ر ده‌ق( واهه‌ست ده‌کرا) نووسه‌ری ده‌قه‌یان لا گرینگتر بوو تا ده‌قه‌که. ره‌نگه ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م چشنه وتارارانه ئه‌م پرسیاره‌بوو که؛ ئایا مه‌به‌ستی نووسه‌ر له‌م چیرۆک یان رۆمانه‌دا چیه؟ به‌لام،
پێشنیاره‌کانی من بۆ ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌ی به‌مه‌به‌ستن ره‌خنه‌کانیان ئاراسته‌ی ده‌ق بکه‌ن:
1- 3 بیسه‌لمێنن له‌گه‌ڵ ده‌قێکی ئه‌ده‌بی(رامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و .... ) رووبه‌رووین.
2- 3 هه‌وڵ بده‌ین لایه‌نه نادیاره‌کانی ئه‌و ده‌قه به‌رجه‌سته بکه‌ینه‌وه و ده‌قێکی هونه‌ریتر ساز بکه‌ین.
3- 3 به‌دوای مه‌به‌ستی نووسه‌ردا نه‌گه‌ڕێین، به‌ڵکوو جوانکاریی یان گهمهزمانییهکانی ئه‌و ده‌قه بخه‌ینه ژێر زه‌ڕه‌بینی چه‌ند خوێندنه‌وه‌یی.
4- 3 له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نه‌بین که هه‌رکامه له خوێندنه‌وه‌کانی خۆمان به سهرهکتر بسه‌لمێنین، ده‌بێ مه‌ودا بده‌ینه خوێندنه‌وه‌کانی دیکه‌ش بۆ خۆده‌ربڕین..
5- 3 به پێی وزه‌ی ناوه‌کی ده‌ق، پرسیارگه‌لێک بورووژێنین و به پێی توانای ده‌روونیی هه‌مان ده‌ق و له پحوهندی له‌گه‌ڵ دهقیدیکهدا (نێواندهقێتی) وڵام بده‌ینه‌وه و خۆمان نه‌خه‌ینه داوی هیچ دروشمێک( بایه‌خدارانه یان بێ بایه‌خکردن) چ له‌مه‌ڕ نووسه‌ر و چ له‌مه‌ڕ ده‌قه‌که..
6- 3 هیچ تێئۆرییه‌کی (ئه‌ده‌بی- هونه‌ری- فه‌لسه‌فی-...) نه‌سه‌پێنین به‌سه‌ر ده‌قدا، به‌ڵکوو هه‌وڵبده‌ین تێئۆری ره‌خنه‌یی له وزه‌ی ده‌روونی ده‌قه‌که هه‌ڵکڕێنین..
7- 3 ناو بو ناو(یان خوێندنه‌وه به خوێندنه‌وه) بازنه‌ی خوێندنه‌وه‌کان به‌رینتر بکه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌وله‌مه‌ندبوونی زمانی ده‌قه‌که، زمانی ره‌خنه و گه‌مه‌کانی رهخنهییهکهشمان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ینه‌وه..
4- ده‌قێك و چه‌ند خوێندنه‌وه به‌پێی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له فستیواڵ هاته خوێندنه‌وه و به خۆشییه توانی سه‌رنجی بیسه‌ران بۆ لای خۆی راکێشێ و به‌بێ گه‌وره‌کردنه‌وه(اغراق) ره‌نگه ئه‌رێنیترین و داهێنه‌رانه‌ترین به‌شی فستیواڵی ره‌خنه‌کاری سلێمانی بوو.1 بۆوه‌ی به‌ڕاستی هه‌رکام له خوێندنه‌وه‌کان(حه‌وت خوێندنه‌وه) له گۆشه‌نیگایه‌کی تایبه‌ته‌وه بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناو به‌ناو یه‌کیان رهفزدهکردهوه، بازنه‌ی ره‌خنه‌که‌یان گه‌وره‌تر ده‌کرده‌وه و تێئوری ره‌خنه‌یی دیکه‌یان ساز ده‌کرد. هه‌ر وه‌ها پرسیاره‌کانی خوێندنه‌وه‌ی حه‌وته‌میش خوێنه‌رانی هاندا بۆ حه‌وت خوێندنه‌وه‌ی دیکه..2 ماویه‌تی
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی