شانۆ 2
حه‌وته‌مین فستیواڵی شانۆی کوردی و
پرس و ئه‌گه‌ره‌کانی دوایی؛
به‌شی(2)هه‌م
که‌ف و کوڵی مه‌ودا نه‌دان به هه‌نێ شانۆ و هاتنه سه‌ر شانۆی هه‌نێ له شانۆکان نیشته‌وه و خه‌ڵاتی(سه‌دهه‌زار و په‌نجاهه‌زارتمه‌نی!!) ئاکته‌ران و ده‌رهێنه‌ران و ده‌قه‌کان و .... درا.....و ئاو هێنرا و ده‌ست شۆردرا و داوه‌رانی کوردی نه‌زانی فستیواڵیش ئه‌وه‌نده‌ی پێویست تاریفی حه‌مه‌عه‌لی که‌شاوه‌رز (ئاکته‌ری پاره‌کی ده‌مو ده‌زگا) یان دا و پاره‌ی خۆیان وه‌رگرت و رۆشتنه‌وه و.. یا عومر تا سێ چوار ساڵی دیکه و پێوه‌ندی و ته‌عامولێکی دیکه‌ی شانۆکارانی ئه‌نجومه‌نی ئیرشاد و دایه‌ره‌ی ئیرشادی ئوستان و سه‌ره‌وه و سه‌ره‌وه‌تریان بۆ فستیواڵێکی دیکه و ئیشه‌ڵڵا و سه‌د ئیشه‌ڵڵای تررررر...
به‌ڵام روانینی ره‌خنه‌یی بۆ فستیواڵه‌کان و به‌تایبه‌ت حه‌وته‌مین فستیواڵی شانۆی کوردی(سه‌قز) هێشتا ماوه‌ته‌وه و جێی خۆیه‌تی زۆربه‌ی ده‌رهێنه‌ران و ره‌خنه‌گرانی مه ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌رچی زێده‌تری شانۆی کوردی و به سانایی لێی تێپه‌ڕ نه‌بن!
من هه‌وڵئه‌ده‌م سه‌ره‌تا وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م بده‌مه‌وه؛
له‌به‌ر چ هۆکار یان هۆکارگه‌لێ دانیشتنه‌کانی ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن ی شانۆگه‌لی به‌شداربووی فستیواڵ، به‌ڕێوه نه‌چوو؟
ئاگادارین که له شه‌ش فستیواڵی پێشوودا دوابه‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی شانۆگه‌رییه‌کان زۆربه‌ی بینه‌ران له هه‌مان هۆڵ دا ده‌مانه‌وه و به‌شدارییان ده‌کرد له باس و پرس و شرۆڤه‌ی ره‌خنه‌گران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ران و.... یه‌کێ له خاڵه ئه‌رێنیه‌کانی فستیواڵه‌کانی پێشوو هه‌مان ئه‌و دانیشتنانه بوو که ده‌بوه هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی زێده‌تری زانیاری و ئه‌زموونی شانۆگه‌ریی شانۆکاران له لایه‌ک و بینه‌ران و ره‌خنه‌گران له لایه‌کی دیکه‌وه. هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی زێده‌تری بینه‌رانی ئاسایی و مامناوه‌ند هۆکارێ بوو بۆ به‌شداریی زێده‌تر و زۆربوونی بینه‌رانی شانۆی کوردی (که به‌داخه‌وه له‌به‌ر نه‌بوون یان که‌مبوونی ده‌رفه‌تی نواندن هێند زۆر نینه)1
که‌وایه تۆ بڵێ ده‌ستگه‌لێک نه‌هاتبێته کار که حه‌ز به‌و گه‌شه و نه‌شه ناکا و فستیواڵی به‌س بۆ هه‌نی پروپاگه‌نده‌ی تایبه‌ت ده‌وێ و وه‌ک په‌یژه‌یێک لێی ده‌ڕوانێ بۆ خۆهه‌ڵکشان و پله‌یه‌کی سه‌رتری به‌ناو کۆمه‌ڵایه‌تی(!!)؟ من پێشتریش گوتوومه پێوه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی فستیواڵه‌کان به‌س ئه‌و کاره هونه‌ریانه‌ن که تێیدا دێنه ده‌ربڕین و نواندن و کاتێک تای ته‌رازووی ئه‌و ته‌عاموڵانه(رۆشنبیر یان هونه‌رمه‌ند و ده‌سه‌ڵات) به‌لای هونه‌ر و هونه‌رمه‌نددا ده‌که‌وێ که به‌رهه‌مه‌کان سه‌نگین و به‌هێز بن.. ئه‌گینا که‌م نه‌بوونه ئه‌و به‌ناو فستیواڵانه‌ی که زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندان حه‌زیان به به‌شدارێش نه‌کردوه تێیدا. سه‌یر ئه‌وه بوو که هیچ کام2 له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌و گروپه‌شانۆییه‌کانیش 2 ئاماده‌نه‌بوون سوور بن له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی شانۆگه‌ریه‌کانیان و ئه‌وه‌ش سه‌د مه‌خابنێکی دیکه‌ی ده‌وێ و حه‌تم له‌و روانینه کۆنه‌وه( له سه‌ر ره‌خنه) سه‌رچاوه ده‌گرێ که لایان وایه ره‌خنه‌کاری یانی باس کردنی لایه‌نی لاوازی به‌رهه‌مه‌که‌یان، نه‌ک خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نه و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی لایه‌نه شاراوه‌کانی ده‌ق یان کار ه‌هونه‌ریه‌کان... هه‌ر بۆیه کاتێک به‌رپرسانی ئیرشاد و داوه‌ره‌کانی فستیواڵ(!!) رایانگه‌یاند که دانیشتنه‌کانی ره‌خنه‌وهه‌ڵسه‌نگااندن به‌رێوه ناچێ! هیچ که‌س مێشێکیش نه‌یگه‌ست و بگره خوشحاڵیش بوون له‌وه‌ی که که‌س باسی لاوازیی کاره‌کانیان ناکا!! ئه‌وان نه‌یانده‌زانی که ئه‌و دانیشتنانه ده‌رفه‌تی سه‌لیقه‌یی بوون له داوه‌ران ده‌سێنێ و رای ره‌خنه‌گرانیش به‌شدار ده‌کا له زێهن و بۆچوونی ئه‌واندا.. دوای ئه‌و دانیشتنانه‌یه که ده‌رده‌که‌وێ داوه‌ر چه‌ند سه‌لیقه‌یی و چه‌ند هونه‌ریانه چۆته سه‌ر مینبه‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌یانزانی که شانۆش هونه‌ره نه‌ک زانست3 و ده‌که‌ونه چ ئاستێکی هونه‌ریی و "له‌کوێی زه‌ویدا وه‌ستاون"4
ماویه‌تی
=====
111- بینه‌رانی ئه‌م فستیواڵه به‌هۆی پروپاگه‌نده‌ی حه‌وتووی ده‌وله‌ت و ده‌هۆڵ و زورنا و هه‌ڵپه‌رکێی گروپی.......... له ناو پارکی شاردا( که حه‌مه‌ی زارعزاده به‌رێوه‌ی برد) زۆر بوو.
2- چگه گرووپی شانۆی شه‌وار که سووربوون له سه‌ر ئه‌و دانیشتنه و به‌س ئه‌و کاره هه‌ڵسه‌نگێنرا..
3- له ته‌نیا دانیشتنی هه‌ڵسه‌نگاندن دا(بۆ ماچ و فرمێسک) یه‌کێک له ده‌رهێنه‌ران (که خه‌ڵاتی دووهه‌مشی به‌رکه‌وت) ده‌یگۆت: "شانۆ زانسته" و تا هه‌نووکه جیاوازی نێوان هونه‌ر و زانستی بۆ روون نه‌ببوه‌وه!!
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی