شێعره‌سات

جيهاني وبلاگ نووسي جيهانيكي تازه‌يه و به داخه‌وه درگاي ئه‌و جيهانه دره‌نگ له ئيمه كرايه‌وه به‌لام چار نيه و ده‌بي بيگه‌يني به‌و هيوايه‌ي هيچمان بو گوتن /لاني كه‌م به خومان پي بي سوزه‌ني 27/9/83/

پنجشنبه، شهریور ۰۷، ۱۳۸۷

شانۆ

حه‌وته‌مین فستیواڵی شانۆی کوردی (سه‌قز)


و


پرسیار و ئه‌گه‌ره‌کانی دوایی





دوای سێ ساڵ ئه‌بێ و نابێ کانێ شانۆکارانی کورد له‌لایه‌ک و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌کانی ئیرشادی ئوستان له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌... ئه‌نجام له‌رۆژه‌کانی 4 تا7ی خه‌رماناندا ژماره‌کانی فستیواڵی شانۆی کوردی(سه‌قز) بوون به‌ 7(!!) و شانۆگه‌لی "خوایه‌ ئیمان به‌"(حامداسماعیل وند- ورمێ)"که‌ژاڵ"(سعید خیرالهی- دێهلۆران) ئه‌م ده‌گۆنی(ئێمه‌ ده‌توانین، جواد رادمرد- قووچان)" ماچێک و فرمێسک"(صلاح محمدی- سه‌قز) "بنه‌ماڵه‌ی چێن چی"(رحیم عبدالرحیم زاده‌- بۆکان) "ژیله‌مۆ"( فریدون حامدی- سه‌قز)" جێ واده‌ی نه‌هه‌نگه‌کان(امیدخاکپور- مه‌هاباد) و "داوه‌ڵه‌کانی شه‌ڕ"(افشین ناصری- بۆکان) هاتنه‌ سه‌ر شانۆ و هه‌رکام به‌ پێێ وزه‌ی ده‌ق و توانای ده‌رهێنه‌ر و یاری ئه‌کته‌ر ، رووناکیی، جل و به‌رگ، دکۆری شانۆ و ده‌نگ و ئاکسیۆن و میزانسن و..... هاتنه‌ گریاندن و پێکه‌نین و رامانی بینه‌ران؛


خوێندنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر کام له‌و شانۆگه‌له‌ به‌ پێی هه‌رکام له‌و تایبه‌تمه‌ندیگه‌له‌ ده‌رفه‌تێکی دیکه‌ی ده‌وی و خۆزگه‌ من ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بوایه‌(!!!)1


- بۆ؟


وه‌ک یه‌که‌م پرسیار ئه‌و کات خۆیکرد به‌ ژووری مێشکی بینه‌راندا که‌ هه‌ر له‌ ده‌سپێکی فستیواڵه‌که‌دا،‌ راگه‌یه‌ندرا که‌ دانیشتنه‌کانی ره‌خنه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن(نقد و بررسی) به‌ڕێوه‌ ناچێ و له‌ بری ئه‌و دانیشتنانه‌"کلاس آموزشی" دانراوه‌!!!2

به‌ڵام با ره‌شبینی نه‌که‌ینه‌ عابای سه‌رشان! بۆ وه‌ی هونه‌ر به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌ره‌ و داهێنه‌ریی! له‌ هه‌ر دۆخێکدا له‌ تیشکهاوێژی نه‌که‌وتوه‌ و ناکه‌وێ .. هه‌ر بۆیه‌ له‌م فستیواڵه‌شدا هونه‌ر به‌سه‌ر هه‌موو باسه‌ په‌راوێزیه‌کاندا سه‌رکه‌وت و شانۆ و شانۆکارانی کورد نیشانیاندا که‌ له‌و ده‌رفه‌ته‌ که‌مانه‌ش که‌ هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ جوانی که‌ڵکی پێویست وه‌رگرن و به‌رهه‌می نوێ ئاراسته‌ بکه‌ن؛





"بنه‌ماڵه‌ی چێن چی" نووسینی ئانیۆنین ئارتۆ و به‌ وه‌ڕگێڕان و ده‌رهێنانی به‌ڕێز ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم زاده‌ له‌و کاره‌ هونه‌ریانه‌ بوو که‌ جوان دره‌وشایه‌وه‌ و به‌ نامۆکردنه‌وه‌ و ئاشنایی سرینه‌وه‌ له‌ رووناکیی و جل و به‌رگ و خۆلقاندنی که‌ش و هه‌وای سوورریالیستی و... به‌جوانی په‌رژایه‌ سه‌ر چه‌مکی باوک و ده‌سه‌لات و یارییه‌کی به‌راستی جیدی نواند.. جێی خۆیه‌تی لێره‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشی پێگوتن به‌و به‌ڕێزه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌ی، بڵێین به‌رده‌وام بێ و له‌ خزمه‌ت به‌ هونه‌ری وڵاته‌که‌یدا سه‌که‌وتوانه‌تر شانۆمان بۆ بێنێته‌ گه‌ڕ!





هونه‌رمه‌ند شادی ئه‌میری وه‌ک ئه‌کته‌رێکی کورد که‌ تا ئه‌مکات هێشتا به‌زمانی کوردی نه‌دوابوو‌، به‌ له‌حنێ جوان (کوردیی سۆرانی) و جم و جووڵی به‌جێ و ته‌با له‌سه‌ر شانۆ و یاری کردن به‌ جامانه‌یه‌ک که‌ رووه‌که‌ی دیکه‌ی سووری تۆخ بوو (وه‌ک نمادێکی به‌جێ) هاته‌ سه‌ر شانۆ و به‌راستی شانۆگه‌ریی کرد..





ئه‌فشین ناسری که‌ به‌ شانۆگه‌رییه‌کی کومێدیه‌وه‌ په‌رژایه‌ سه‌ر چه‌مکگه‌لی وه‌ک شه‌ڕ ، سنووری ده‌ستکرد و ژیانی سه‌ربازگه‌لێکی داوه‌ڵ، له‌ ده‌ورگێرانێکی سه‌رکه‌وتوانه‌دا بزه و پێکه‌نینی هێنایه‌ ناو هۆڵی شانۆکه‌ ....





ماچ و فرمێسک که‌ به‌داخه‌و له‌ به‌ر هه‌نی کێشه‌ی ده‌نگ و رووناکی و (ناوه‌رۆکیی) نه‌که‌وته‌ به‌ر لوتفی داوه‌ران(!!) به‌ ده‌ورگێڕانێکی ناباو(که‌ ئه‌ساسی نوێخوازی و داهێنه‌رییه‌) په‌رژایه‌ سه‌ر دوو چه‌مکی ئاپۆلۆن- دیۆنیزۆس ی و تاکی رووناکبیری ناو زیندان... ئه‌و شانۆیه‌ کاتی خۆی باش ده‌نگی دایه‌وه‌..



ماویه‌تی



=======


1- من پێشتر له‌ مه‌ڕ شانۆی ماچ و فرمێسک نووسیمه‌ و له‌ سێ به‌شدا خوێندنه‌وه‌کانی خۆم ئاراسته‌ کردوه‌( برواننه‌ " ماچ و فرمێسک؛ چێژی ماچ و ره‌نجی ژیان" یان " بوون و ره‌وایه‌ته‌ گه‌وره‌کان"



2- (جگه‌ شانۆی ماچ و فرمێسک که‌ ده‌رفه‌تێکی 40ده‌قه‌ییان دایێ و ئه‌ویش‌ وادیار بوو باشیان نه‌پێکابوو و له‌و رێگه‌وه‌ ویستیان له‌ ویستی ده‌ق و ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی بگه‌ن و دوای ئه‌وه‌ی زانیان شانۆکه‌ باسی گرفتێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی- زیندانیی و رووناکبیریی له‌و دۆخه‌دا- ده‌کا.. ئیتر به‌ر نه‌حله‌تی ئه‌به‌دی که‌وت و .... (تو خود حدیث مفصل بخوان از این مطلب..)


0 نظر:

ارسال یک نظر

اشتراک در نظرات پیام [Atom]

<< صفحهٔ اصلی