کۆڕێکی ئه‌ده‌بی
ده‌ق و ره‌خنه
له ئێواره چیرؤکێک بۆ ناسر وه‌حیدی دا
رۆژی 5شه‌ممه(4/7..) گرووپی چیرۆکی شه‌وار ئێواره‌یه‌کی ته‌رخانکرد بۆ ده‌ق و ره‌خنه ی چیرۆک ی "قه‌ڵای کلیل" نووسینی به‌رێز ناسر وه‌حیدی.
زۆرێ له چیرۆک‌نووسان و لایه‌نگرانی ره‌خنه و چیرۆکی کوردی له شاری سه‌قز له شوێنی هونه‌ریی شه‌وار به‌شداری ئه‌و کۆڕه بوون و به پرسیار و ره‌خنه‌کانی خۆیان کۆڕه‌که‌یان زێده‌تر ورووژاند.
سه‌ره‌تا به‌رێز ناسر وه‌حیدی چیرۆکی قه‌ڵای کلیل(له کۆچیرۆکی "خه‌ونه‌کانی ئیقلیمی با") ی خوێنده‌وه و له لایه‌ن دانیشتوانه‌وه ته‌شویق کرا ... دوای پشوویه‌کی کورت من سێ خوێندنه‌وه‌م به ناوی " له خه‌ونه‌کانی ئیقلیمی یه‌وه.. کلیلێک" خوێنده‌وه و هه‌وڵم دا له خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا؛ له باری نیشانه ناسیه‌وه وشه‌گه‌لی چه‌قۆ و خوێن و کلێل و خاک شێ بکه‌مه‌وه و به‌راوه‌ردێک بکه‌م له نێوان قه‌ڵای کلیل و چیرۆکه‌کانی بۆرخس دا..
له‌و خوێندنه‌وه‌دا له‌باری جوانناسی چیرۆکه‌وه ئاماژه‌مکرده‌خه‌لقی ناشوێن، ناکات، سێحر و که‌ش و هه‌وای سوور رێئال بۆ سازکردنی داگه‌ڕان(تعلیق) و گۆشه‌نیگا و که‌سایه‌تی (دیاری نه‌کردنی خائین و قاره‌مان)...
له‌خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م و سێهه‌مدا باسی دیالۆگم کرد و جیاوازی دیالۆگی ده‌سه‌ڵاتدارانه و سه‌ر به هیزی باوک.. له‌گه‌ڵ گفتوگۆی واقیعی و نه‌بوونی رۆڵی ژن له مێژووی نووسراودا ...1
دواجار دانیشتوان پرسیاره‌کانیان له‌مه‌ر براکوژی و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وچه‌مکه له چیرۆک و ره‌خنه‌کاندا ئاراسته‌کرد و به پێی توانا کاک ناسر و من وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان دایه‌وه..
من زێده‌تر جه‌ختم کرده سه‌ر جیاوازی ره‌خنه‌ی به‌ناوکلاسیکی( قازیقوزاتانه که هوه‌ڵئه‌دا ئه‌رێ و نه‌بێ و ئه‌شێکانی خۆی به‌سه‌ر ده‌قدا بسه‌پێنێ و خوێندنه‌وه‌یه‌کی یه‌ک ره‌هه‌ند بکا ) و ره‌خنه‌ی نوێ(چه‌ندلایه‌نه و چه‌ند ده‌نگانه..) و له‌و رێ وه خوێنه‌رانی ئاسایی و مامناوه‌ند و چالاکی چیرۆک پێناسه بکه‌م..
جێی خۆیه‌تی سپاس و پێزانینی خۆم ئاراسته‌ی گرووپی هونه‌ریی شه‌وار به‌گشتی و کارگای چیرۆکی شه‌وار به تایبه‌تی بکه‌م بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان له پێناو گه‌شه‌پێدان به هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا... هه‌ر بژین و به‌رده‌وام بن!
---------
1- ئه‌و خوێندنه‌وانه پێشتر له‌گه‌ڵ بلاو بوونه‌وه‌ی کۆ چیرۆکی " خه‌ونه‌کانی ئیقلیمی با" (له ده‌زگای ئاراس ه‌وه ... بڵاو کرایه‌وه،
<< صفحهٔ اصلی