شانۆ (3)
حه‌وته‌مین فستیواڵی شانۆی کوردی و
پرس و ئه‌گه‌ره‌کانی دوایی؛
به‌شی(3)هه‌م
رۆژنامچه‌ی فستیواڵی شانۆی کوردی
فستیواڵه‌کان بۆ ئه‌وه بتوانن راسته‌وخۆ و هاوکات به‌رهه‌مه پێشکه‌ش کراوه‌کان له روانگه‌ی بینه‌ران و خودی هونه‌رمه‌ندان (و شانۆکاران) و به‌رپرسانی فستیواڵه‌وه بنوێننه‌وه، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به شێوه‌ی رۆژانه له بوڵتن)رۆژنامچه) یه‌کدا کاردانه‌وه‌ی فستیواڵ بڵاو بکه‌نه‌وه و هه‌ر بوڵتێک له‌ژێر نه‌زه‌ری " ده‌سته‌ی نووسه‌ران" ێکدایه که به‌رێوه‌به‌رانی فستیواڵ پێشتر دیاری‌یان کردوه و ئه‌و که‌سانه حه‌تم ده‌بێ پێشتر نووسه‌ر یان ره‌خنه‌گر و رۆژنامه‌گه‌ر بوبێتن بۆ وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ریی وهونه‌رمه‌ندانه بوڵتن( وه‌ک به‌شێک له لقه‌کانی دیکه‌ی فستیواڵ) له‌کاتی خۆیدا بڵاو بکه‌نه‌وه و رۆژله‌گه‌ڵ رۆژ له‌رێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی رای بینه‌ران و ره‌خنه‌گران و وێنه‌گران و.... فستیواڵ زێده‌تر بهه‌ژێنن....
به‌و پێشه‌کیه کورته‌وه ئه‌مهه‌وێ ئه‌و پرسیارانه بکه‌م؛ ته‌نیا به‌ناو بوڵتنی فستیواڵ چی بوو و له خزمه‌ت کێدا بوو و بۆ وابوو؟
هه‌ر به سه‌رنجدانێک له بروشووری 16 نیولاپه‌ڕه‌یی فستیواڵ ده‌رده‌که‌وێ که لای ئێمه بۆ سازکردنی فستیواڵێک ده‌وڵه‌ت چه‌ند ده‌ور ده‌بینێ و هونه‌رمه‌ند چه‌ند؟
ئه‌م ناو و" ئارم" انه به پشت بروشووری(له‌بری رۆژنامه‌ی فستیواڵ) حه‌وته‌مین فستیواڵی شانۆی کوردی(سه‌قز) ه‌وه‌یه؛ سازمان ملی جوانان، شهرداری، شورای اسلامی شهر، فرمانداری سقز، اداره فرهنگ و ارشاد اسلامی، انجمن نمایش (وابسته به ارشاد اسلامی)، مرکز هنرهای نمایشی(وابسته به ارشاد اسلامی) .. هه‌ڵبه‌ت له بیرمان نه‌چێ به‌رپرسی "انجمن نمایش سقز" به‌رپرس یان ئه‌ندامی شوورای شاریشه.. و.. تا.. دوایی.
با سه‌رنچ بده‌ینه به ناو وتاره‌کان یان ناوه‌رۆکی ئه‌و نارۆژنامچه‌یه؛
" کلام نخست" هیوا حاجی محمدی" – دبیر جه‌شنواره - رئیس اداره فرهنگ و ارشاد سقز
مصاحبه با رئیس ستاد اجرایی.. – منصور ایمانی- مدیرکل فرهنگ و ارشاد اسلامی کردستان
گوته‌کانی رئیس ستاد برگذاری – مهندس افشاریان- فرماندار شهرستان سقز..
حرفی برای گفتن – علیرضا.. مدیر ستاد اجرایی – رئیس انجمن نمایش سقز
پای سخن یک بازبین- عبید... بازبین هفتمین جشنواره تئاترکردی
مروری بر شش دوره جشنواره (له لاپه‌ره‌یه‌کدا!!)
ناو و ناوبانگی داوه‌ره‌کانیش له به‌شی دوایی به‌ناو "بلتن"ی فستیواڵه‌که‌دا هاتوه و ئاو بێنه و ده‌ست شۆ و نارازیشی.. ئه‌وه مه‌جبوور نیت بیخوێنیته‌وه و.. کاریشت له هیچ فستیواڵی داهاتوودا په‌سه‌ند ناکرێ و ئه‌بی به "دگر اندیش" و خوانه‌کا ئه‌و ناوه‌ش به که‌سێکه‌وه بلکێ.... تا له‌بیرم نه‌چووه با ناوی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌و "بلتن" ه سه‌یره‌ی فستیواڵی شانۆی کوردی(!!) بۆ مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆمان بێنمه‌وه که هه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م دا وه‌ک خۆر(!!) ئه‌دره‌وشێنه‌وه و هیچ وتارێکیشیان به‌کوردی و ناکوردی تێدا بڵاو نه‌کردۆته‌وه؛
مدیر مسئول: هیوا حاج محمدی
سردبیر: فرهاد حامدی
تحریریه: خالد خاکی – کمال نوجوان- سامان سید ابراهیمی
عکاس: شمال مرتضایی( که به‌ڕاستی عه‌کسگه‌لێکی هونه‌رمه‌ندانه‌ی گرت و له پیشانگایه‌کدا بڵاوی کرده‌وه و جێی خۆیه‌تی پیرۆز بایی و ده‌ستخۆشی ئاراسته بکرێ و وه‌ک هونه‌رمه‌ند ناوێ بێنین)
حروف چینی: .... – صفحه‌آرایی و گرافیک: فرهاد ...
جێی خۆیه‌تی ده‌رهێنه‌رانی ئه‌و "بلتن"ه سه‌رله نوێ ئه‌و شته بخوێننه‌وه و له خۆیان بپرسن؛ به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره نین بۆ کردیان و ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره‌ن بۆ نه‌یانکرد؟
هیوادارم خوێنه‌رانی ئه‌م وێبلاگه‌ش بێ ئه‌وه من بکه‌ومه درێژدادڕییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی منیان وه‌رگرتبێ و زۆری له‌سه‌ر نه‌ڕۆن ... ئه‌گینا.... کوڕه(یان کچه) وێڵی که خۆشت تێ ێ ێ..
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی