خه‌ڵاتی هه‌ردی
خه‌ڵاتێکی به‌جێ
خه‌ڵاتی شاعیری نه‌مری کورد "ئه‌حمه‌دهه‌ردی" له دوازده‌هه‌مین فستیواڵی گه‌ڵاوێژ، درا به عه‌تا نه‌هایی، چیرۆک و رۆماننووسی به ئه‌زموون له کوردستانی ئێران! ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که عه‌تا نه‌هایی و هاورێیانی نه‌یانتوانی به‌شداری ئه‌و فستیواڵه بن و وه‌کوو پێویست باس و خوێندنه‌وه‌ی خۆیان ئاراسته‌ی به‌رهه‌مه‌کانی بکه‌ن. پیرۆزی بێت و به‌رده‌وام بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترکردنی کتێبخانه‌ی کوردی.
من تا ئێسته چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی جیاوازم له مه‌ڕ ده‌قی ئه‌و به‌رێزه پێشکه‌ش کردوه و بڕیاربوو له فستیواڵی ئه‌مساڵیشدا دوایین خوێندنه‌وه‌کانم له مه‌ر "گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه"(دوایین رۆمانی عه‌تا نه‌هایی) پێشکه‌ش بکه‌م.
پێویسته بڵێم؛ ئه‌و خه‌ڵاته پێشتر به باڵای ده‌قه‌کانی به‌ختیارعه‌لی نووسه‌ر و بیرمه‌ندی کورده‌وه دره‌وشابۆوه و ئێسته یه‌کێک له خه‌ڵاتگه‌لی پڕبایه‌خی ئه‌ده‌بی کوردییه.
<< صفحهٔ اصلی