کۆرێکی ئه‌ده‌بی - ره‌خنه‌یی
کۆرێکی ره‌خنه‌یی بۆ ده‌قی یوونس ره‌زایی(بۆکان)
رۆژی پێنج شه‌ممه 22/12/87 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی شاری بۆکانه‌وه دانیشتنێکی ئه‌ده‌بی بۆ خوێندنه‌وه‌ی دوایین به‌رهه‌می شێعریی شاعیر، یوونس ره‌زایی له هۆڵی ئیرشادی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو؛
له به‌شی یه‌که‌می کۆڕه‌دا دوای به‌خێرهاتنکردنی میوانان له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئێرشادی بۆکان و نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌ن....به‌ڕێزان ره‌هبه‌ری مه‌حموودزاده، ساڵح سووزه‌نی، ئه‌حمه‌دی چاک، وتار و خوێندنه‌وه‌کانیان له‌مه‌ر وێنه و حه‌ره‌که‌ت و حه‌جم، لادان له نۆرمی زمان و.. ئاراسته‌کرد و له لایه‌ن به‌ڕێزانی لێژنه‌ی زانستی کۆره‌که(موراد ئه‌عزه‌می، محه‌مه‌د ره‌حیمیان، ره‌حیم عه‌بدولره‌حیمزاده) وتاره‌کان هه‌ڵسه‌نگێنران...
له به‌شی دووهه‌می کۆڕه‌که‌دا؛ به‌رێزان موراد ئه‌عزه‌می، محه‌مه‌د ره‌حیمیان و.. وتاره‌کانیان له‌مه‌ڕ پێکهاته‌مه‌ند کردنی شێعری شێت خوێنده‌وه و له لایه‌ن لێژنه‌ی زانستی کۆڕه‌که‌وه(ساڵح سووزه‌نی، ره‌هبه‌ر مه‌حموودزاده، ئه‌حمه‌دی چاک) وتاره‌کان که‌وتنه‌وه به‌ر باس...)
له‌و كۆڕه‌دا من چه‌ند خاڵێکم سه‌باره‌ت به چۆن خوێندنه‌وه‌ی شێعری سه‌رده‌م، هێنایه‌گۆرێ و به‌و پێیه شێعری " سهردێرێ خوێناوی به په‌یڤی داره‌به‌ن"ی به‌رێز یوونس رهزاییم خوێنده‌وه.. ئه‌و خوێندنه‌وه وه‌ک وتار له ئاماده‌بووندایه و دواتر بڵاو ده‌بێته‌وه. به هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و چه‌شنه کۆڕانه و به‌شداریکردنی چالاکی شاعیران و ره‌خنه‌گرانی مه له‌و کۆرانه‌دا.
<< صفحهٔ اصلی