یادی مامۆستا هێمن
کۆڕێکی ئه‌ده‌بی بۆ یادی مامۆستا هێمن
سه‌رله ئێواره‌ی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی 7/2/88 بنکه‌ی شێعر و ئه‌ده‌بی زانکۆی کوردستان کۆڕێکی ئه‌ده‌بی سازکرد بۆ خوێندنه‌وه و ره‌خنه‌کاریی ده‌قی مامۆستا هێمن. له‌و کۆره‌دا زۆرێ له خوێندکاران و لایه‌نگرانی ئه‌ده‌بی کوردی له شاری سنه به‌شداریی چالاکیان کرد.
کۆره‌که به به‌خێرهاتن کردنی میوانه‌کان له لایه‌ن خوێندکارانی به‌رپرسی بنکه‌ی شێعر و ئه‌ده‌بی زانکۆ کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد. ئینجا من وتارێ به‌ناوی" رووناکبیرانی نه‌ریتی یان سروشتی" ئاراسته‌کرد؛ له‌و وتاره‌دا به‌گشتی له تویژی رووناکبیرانم کۆڵایه‌وه و دواجار له روانگه‌ی "گرامشی"یه‌وه رووناکبیریی هێمن و هه‌ژار (سه‌ره‌تا وه‌ک رووناکبیرانی نه‌ریتی په‌روه‌رده‌ی حوجره و دواجار وه‌ک رووناکبیری ئورگانیک و رۆژنامه‌وان) خسته‌سه‌ر باس و ئاماژه‌م به پێکهاته‌ی هه‌ست(ساختاری احساس)ی ئه‌وان له‌مه‌ر شۆڕش و شێعر کرد. ..
ئینجا وتارێ سه‌باره‌ت به شێوازناسی شێعری هێمن له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌عدوڵا مه‌جیدی یه‌وه ئاراسته‌کرا؛ له وتاره‌دا ده‌قی هێمن وه‌ک شێوازی موکریانی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا خوێندرایه‌وه
دواجار له مێزگردێک‌دا له‌گه‌ڵ به‌رێزان دوکتۆر جه‌باری و ماجید رووحانی وه‌ڵامی پرسیاری خوێندکارانمان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌خنه‌کاری و به‌راوردکاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستاهێمن، دایه‌وه که له لایه‌ن به‌شدار بوانه‌وه پێشوازی لێ‌کرا... ناوبه‌ناو به‌رنامه‌کان کلیپی ویدیۆ و شێعرخوێندنه‌وه‌ی مامۆستا هێمن به‌ده‌نگی خۆی بڵاو کرایه‌وه،،،
به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که ته‌رخانکرابۆ خوێندنه‌وه‌ی شێعری خوێندکاران...
ڕۆژی دووشه‌ممه 7ی گوڵانی 2709 "بنکه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بی خوێندکارانی زانستگای کوردستان" له شاری سنه، له ته‌قالایه‌کی نوێ‌دا سمینارێکی له ژێر ناوی " لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له بواری ژیان و ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا هێمن " به‌ڕێوه‌برد. له‌م کۆڕه‌دا که به هاوڕێیی زۆرێک له خوێندکارانی زانستگای کوردستان و هه‌روه‌ها به به‌شداربوونی خوێندکارانی زانستگای ئازاد، په‌یام نوور و ئولووم پزشکی سنه و بووعه‌لی هه‌مه‌دان به‌ڕێوه ده‌چوو مامۆستایان "ساڵه‌ح سووزه‌نی"،"ماجد ڕۆحانی"، "دوکتۆر نه‌جمه‌ددین جه‌باری"، "سه‌ئدوڵڵا مه‌جیدی"، "عه‌لیڕه‌زا نوسره‌تی"، "زاره‌عی" و ... ئاماده بوون. بنکه‌ی شیعر و ئه‌ده‌ب، ئه‌مجار هه‌وڵی دا به پێی ئه‌رکی خۆی سه‌باره‌ت به پاراستنی کو‌لتوور و ئه‌ده‌بی کورد، روانگه و هێزی پێنووس و بیروڕای رۆشنی مامۆستا هێمن شی بکاته‌وه و یادێک له که‌ڵه‌پیاوانی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات.
ئه‌م کۆڕه له هۆڵی مه‌وله‌وی کوردی زانستگای کوردستان به‌ڕێوه ده‌چوو. پێویسته ئاماژه بکرێت که نێوی مام هێمن بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که له کۆڕه‌که‌دا جێگای دانیشتن نه‌بێت و زۆرێک به پێوه راوه‌ستن. دوای به‌خێرهاتن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌که، " سامان شێخ ئیسماعه‌یلی" ئاماژه‌ی به پێویستی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری کرد و رۆڵی خوێندکاری کوردی له کۆمه‌ڵگا و ئه‌رکی هه‌ره‌گه‌وره‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌ده‌ب و مێژوو و کولتووری گه‌له‌که‌ی باس کرد و ئاواتی خواست که خوێنکار و رۆشنبیر و نووسه‌ری کورد له که‌مترین ئیمکانات بۆ په‌ره‌دان به زمان و کولتووریان که‌ڵک بگرن و جه‌ڤڤی ناهومێدی له بزووتنه‌وه‌ی کورددا بسڕنه‌وه. دوای بڵاوبوونی کلیپێک له سه‌ر ژیان و به‌سه‌رهاتی هێمن که پڕ له بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرینی سه‌رده‌می هێمن بوو "حه‌مدی خودادادی" وه‌کوو نوێنه‌ری بنکه‌ی شیعر و ئه‌ده‌ب به‌خێرهاتنی کرد و ئاماژه‌ی به گرینگی کلاس کوردییه‌کانی زانستگا کوردستان کرد. له دوو به‌شی سه‌ره‌تاییدا مامۆستا ساڵه‌ح سووزه‌نی وتارێکی له ژێر ناوی " هێمن ئه‌دیب یان شۆڕشگێڕ " بڵاو کرده‌وه که له‌وه‌دا زۆر له سه‌ر ناوه‌رۆکی شیعری هێمن وردبووبوو و هه‌روه‌ها مامۆستا سه‌عدوڵڵا مه‌جیدی وتاره‌که‌ی سه‌باره‌ت به "شێوازی نووسینی هێمن" ئاراسته‌ی مێوانان کرد. ده‌نگی مۆسیقا تێکه‌ل به شیعری هێمن جێی ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بووانی پێکهێنا تاکوو میزگێردی به‌رهه‌مه‌که به به‌شداری مامۆستایان ماجد ڕۆحانی، ساڵه‌ح سووزه‌نی، دوکتۆر نه‌جمه‌ددین جه‌باری و عه‌لیڕه‌زا نوسره‌تی ده‌ستی پێ کرد. له‌م به‌شه‌دا ئاماده‌بووان له‌سه‌ر چه‌ن بابه‌تی ژێره‌وه دوان:
1. بیۆگرافییه‌ک کورت له‌سه‌ر ژیان و بزووتنه‌وه‌کان و ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا هێمن و چاوخشاندنێک به " له کوێ بۆ کوێ"ی هێمن.
2. شیکردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی، فۆرمالیسم، پێکهاته، ناوه‌رۆک و کێش و پاشڵ له شیعری هێمن.
3. کارتێکه‌ری که‌لامی کۆمه‌ڵایه‌تی هێمن له کۆمه‌ڵگا و هۆی کارتێکه‌ری زۆری شیعری هێمن له بیسه‌ری کورد.
4. وردبوونه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی ئاگاهانه‌ی هێمن له به‌رخورد له‌گه‌ڵ "په‌تیگه‌ری" له زمانه‌وانیدا.
5. پێوه‌ندی و که‌ڵک گرتنی هێمن له ئه‌ده‌بیاتی فارسی و جار و بار عه‌ره‌بی.
6. سروشت، جوانی، خۆناسی، ژن، هاواری نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ستی مرۆڤانه ، ... له شیعر و په‌خشانی هێمن.
7. توێژینه‌وه له‌سه‌ر پته‌و بوون(استواری) له شێوازی شیعری مامۆستا هێمن.
8. هێزی به‌رچاوی هێمن له خولقاندنی په‌خشان و هۆی په‌ره‌نه‌دانی زۆرتری به نووسینی په‌خشان له جیاتی شیعر.
9. هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی هێمن به "نوستالۆژی" و "ناسیۆنالیزم" له چوارچێوی کلاسیک‌دا.
10. بزووتنه‌وه‌ی مامۆستا هێمن له بواری بڵاو کردنی گۆڤار و ڕۆژنامه و راده‌ی سه‌رکه‌وتنی له‌م بابه‌تانه‌دا.
11. رۆڵی هێمن له په‌ره‌دانی کوردی نووسین و کورد خوێندن و پیشاندانی گرینگ بوونی ئه‌م بابه‌ته.
12. وردبوونه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه وتاره ئه‌ده‌بییه‌کانی هێمن و شیکردنه‌وه‌ی "پاشه‌رۆک".
13. هۆی که‌ڵک گرتنی هه‌رجاره‌ی هێمن له چوارچێو و وه‌زن و قاڵبێک بۆ هه‌ڵبژاردنی شیعره‌کانی.
له ئاکامی میزگێرده‌که‌دا دانیشتووان چه‌ن پرسیاریان له بواری هێمن و بارودۆخی مامۆستا و پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆماری مه‌هاباد پرسی و له میزگێرده‌که وڵامی پێ درا.له به‌شی کۆتاییدا 8 خوێنکارای شاعیری زانستگای کوردستان به یادی مامۆستای پایه‌به‌رزیان هونراوه‌کانیان پێشکه‌ش کرد و دوای له بڵاو بوونی مۆسیقا له لایه‌ن گرۆپی مۆسیقای ئه‌وینی مه‌ریوان به‌رهه‌مه‌که دوایی پێ هات.
<< صفحهٔ اصلی