ئێواره شێعر
شێعربارانی بۆکان
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی بۆکان ئێواره‌ی پێنج شه‌مه ریكه‌وتی 29ی گه‌لاوێژ ئێواره‌ی شێعرێکی گه‌رم و گوڕی له هۆڵی سیمورغ به‌رێوه برد. ئه‌م ئیواره شێعره له سه‌عات 4.30 ه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و زۆرێ له شاعیران له شاره‌کانی کوردستان( به‌تایبه‌ت سه‌قز، بۆکان، بانه) شێعریان خوینده‌وه و له لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا...
یه‌کێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م ئێواره شێعره به‌شداریکردنی زۆری گه‌نجان و ئافره‌تان بوو و نه‌بووبی هیچ دیوارێکی ته‌مه‌نیی و ئه‌زموونیی و ره‌گه‌زیی.. ئه‌وه‌ش حاڵ و هه‌وایه‌کی دیکه‌ی دابووه ئێواره شێعره‌که... هه‌روه‌ها له‌باری شێواز و جیاوازیی بۆچوون و فره‌ده‌نگییه‌وه.. له زۆربه‌ی شێوازه جیاوازه‌کان ( لهخۆوێژی و شێعری کلاسیک و غه‌زه‌له‌وه تا شێعری فمنیستی و شێت و جیاواز و نوێ و نوێترخوازهوه به‌رهه‌م ئاراسته کرا .. و هه‌رکام به له‌ونێ به‌رده‌نگی خۆی دییه‌وه.. هه‌ر وه‌ها له نێوه‌خنی شێعره‌کاندا به‌رێز عه‌نایه‌تی چه‌ند هه‌وایه‌کی کوردیی به شمشاڵ ئاراسته‌کرد که سه‌رنجی زۆری راکیشا..
له‌م ئێواره شێعره‌دا سی و چوار شاعیر .... شێعریان خوێندنه‌وه؛ به‌رێزان، ئاسۆ،، ک- د-ئازاد، له‌یلا ساڵحی، یوونس ره‌زایی، محمه‌د ئه‌حمه‌دی و..
به‌داخه‌وه چه‌ند شاعیرێکیش شێعره‌کانیان مه‌ودای خوێندنه‌وه‌ی پێنه‌درا.. که به رای من جگه ئه‌مر و نه‌هی ئیرشاد(به پێی روانگه‌ی خۆی) خودی شاعیرانیش له‌وه‌یدا که پێشتر شێعره‌کانیان بۆ کۆڕهشێعرهکان به‌ڕێ ئه‌که‌ن.. تاوانبارن. من به‌رده‌وام گوتوومه ئه‌گه‌ر کۆڕێکی ئه‌ده‌بی یان ههردایهرهیهک که‌سێک وه‌ک شاعیر یان نووسه‌ر پێناسه ده‌کا و بانگهێشتی ده‌کا، ئیتر داواکردنی ئه‌وه‌ی که چ شێعرێک دهخونیته و هه‌ناردنی پێش له کۆڕه ئه‌ده‌بیه‌که کارێکی ناشیرینه و له کۆڕی ئه‌ده‌بی ناوه‌شێته‌وه. ئه‌وه یه‌که‌م مه‌رجی منه بۆ هه‌موو کۆڕه‌کان که پێشتر داوای شێعرم لێ نه‌که‌ن ئه‌گینا به دڵنیاییه‌وه وه‌ک خوێنه‌ری شێعر به‌شداری ناکه‌م. به‌و هیوایه‌ی ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان ئه‌وه بکه‌ن به مه‌رجی به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕه ئه‌ده‌بیه‌کان و شاعیرانیش هه‌روه‌تر... رێز له که‌سایه‌تی خۆیان وه‌ک شاعیر بگرن! به‌و ئاواته‌وه!
* - له‌و ئێواره شێعره‌دا من شێعری PALTALKKKK م خوێنده‌وه له دیوانی له‌چاپ نه‌دراوی " حه‌بێکی هه‌نگوینی دائه‌نێی مه‌ترسه..."
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی