2010
2010 یش هه‌ر ساڵێکی پڕ له ئارامی
من ده‌ڵێم هه‌تیو مه‌ترسه! کام به‌هار نه‌هاته‌وه؟ کامه؟ کامه؟ زه‌مهه‌ریره مایه‌وه به کاته‌وه؟
ده‌چینه ناو ساڵێکی دیکه‌وه ... 2009 ساڵه مرۆڤ له به‌خته‌وه‌ریدا زۆژ و مانگ و ساڵ ئه‌داته ده‌م یه‌کدی و گرێی ئه‌دا به خۆشیه‌کانیه‌وه.. به گه‌شه و نه‌شه و سه‌رکه‌وتنه‌کانیه‌وه.. به مێژووی پڕ له شانازیی خۆیه‌وه.. فه‌لسه‌فه و زانست و هونه‌ر و .. ئالاون به زمان (وه‌ک تاقه هۆکاری جوێبوونه‌وه‌ی له ئاژه‌ڵگه‌ل دیکه) ه‌وه و پێکه‌وه یۆتۆپیا ره‌نگاوره‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ مرۆڤ تاقی ده‌که‌نه‌وه.. مه‌سیح ده‌بوا له‌خاچ بدرایه.. ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤدا بووه .. ئه‌گینا ئه‌م هه‌موو ده‌سکه‌وته‌مان نه‌ده‌بوو... شه‌ڕه‌کانی نه‌گبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ساز بوون، به‌هێزتر و به‌ده‌سه‌ڵاتتر بین.. ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤدا بووه.. ئه‌گینا ئێستا ده‌ستمان له مانگ و ئه‌ستێران نه‌ده‌وه‌شاند.. سه‌ده‌کانی ناوه‌راست و له‌خاچدان و سووتاندنی هه‌نێ گه‌وجه‌مرۆڤ ئه‌بوا ببوایه.. ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤدا بوو.. ئه‌گینا ئێستا پاپی ئه‌عزه‌ممان نه‌ده‌ما و له‌بری دۆعای سه‌ریی ساڵ ده‌بوا به‌س شه‌رابمان هه‌ڵدایه.. بۆمبای ئه‌تۆمیش هه‌روه‌تر.. ئه‌بوا ببوایه .. ئه‌گینا کێ ناڵێ هیتله‌ر(و ناوگه‌لێکی له‌و چه‌شنه) چی یا به‌سه‌ر دێناین.. دڵنیام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤدا چه‌ند شاریی بچووک بۆته هه‌ڵم و هه‌نێ هه‌وای لێ هه‌ڵماویی کردووین... گرینگ نیه .. گرینگ ئه‌وه‌یه زانستی مرۆڤ چه‌ند پێشکه‌وتووه و چۆن له‌مه‌به‌دوا ئه‌توانین جێ به هه‌نێ گه‌وجه‌وڵات لێژ بکه‌ین.. یان هه‌نێ گه‌وجه‌گه‌ل له نێوان خۆماندا به‌شبه‌ش بکه‌ین.. 2009 ساڵه مرۆڤ له به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤایه‌تیدا به خۆشی و کامه‌رانی و به سه‌رکه‌وتنی په‌یتاپه‌یتاوه ساڵ و مانگ و رۆژ ئه‌داته‌ده‌ست چرکه‌کان... و فت ت ت..
منیش لێره خۆشحاڵم.. گوڵێ!
سه‌رم به‌و نووسینانه‌وه قاڵه که له به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤ و گه‌لانی دیکه‌دایه .. و به سه‌ربه‌رزیی ئه‌ژیم م م .. گرینگ ئه‌وه‌یه خاوه‌ن هه‌ڵوێست بم و هیچکات به‌رژه‌وه‌ندیی ی ی خۆم و ولاتانی دیکه‌م له‌بیر نه‌چێ.. دڵنیام ساڵی 2010 یش وه‌ک ساڵی پێشوو مرۆڤ به هه‌مان شادیی و سه‌ربه‌رزیی و کامه‌رانی و(چه‌ندین وشه‌ی دیکه‌ی له‌و مانایه) ده‌ژیی و ئێمه‌ش له یه‌کدیی دوورتر ده‌بینه‌وه.. وه‌ک هه‌میشه .. دڵنیام خۆشه‌ویستی له به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤدا نیه و تۆش زۆر بیریی لێ مه‌که‌وه.. ئه‌گینا به شێته‌مرۆڤ ده‌ناسرێیت و مرۆڤ ناچارده‌بی بتئاخنیته به‌ندیخانه... دڵنیام ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی شێته‌کاندایه... ئه‌گینا کێ ناڵێ به‌و قسه هیچ و پووچانه‌یان مرۆڤ ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه؟ گوڵێ گیان! هه‌تا هه‌تایه به‌ندیخانه هه‌بووه و هه‌رگیزیش له شانازیی مرۆڤ که‌م نه‌بۆته‌وه.. گرینگ ئه‌وه‌یه وه‌ک ئه‌و هه‌موو مرۆڤه بژیت و له‌خۆڕا نه‌ڵێی؛ له‌ل له‌ل.. ئه‌گینا ئاشکرایه ئه‌وانیش ئه‌ڵێن؛ هه‌ل هه‌ل
ئینجا ئه‌وه‌ش بڵێم؛ زۆر گوێ له هه‌واڵه‌کان مه‌گره.. ئه‌وه گه‌وجت ده‌کا و هه‌موو مرۆڤیش ئه‌زانێ ئه‌وانه درۆیه و له به‌رژه‌وه‌نیی مرۆڤدا نیه.. خۆمان مانگ به مانگ هه‌واڵی خۆش بڵاو ئه‌که‌ینه‌وه و به‌ناونیشانی خۆت بۆت به‌ڕێ ده‌که‌ین.. گوێی مه‌ده‌رێ .. گرینگ ئه‌وه‌یه له‌خزمه‌ت مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤدا بیت و به خۆشی و شادی و سه‌ربه‌رزیی (و چه‌ندین وشه‌ی هاوته‌ریب و هاوره‌گه‌ز و هاومانا له‌گه‌ڵ ئه‌و وشانه) بژیت و سه‌ر به مێژووی پر له شانازیی مرۆڤ بیت!
ئێره‌ش وه‌ک هه‌موو شوێنێکی دیکه ئارامه و یه‌ک راوچی نیه بوێرێ باڵنده‌یه‌ک هه‌ڵفڕێنێ یان به‌لاچاو لێی بڕوانێ.. باڵنده به‌س ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆدا راو بکرێ و خۆمان بیرمان له‌وه‌ش کردۆته‌وه و ئامرازگه‌ل زانستی باشمان بۆ دابین کردوون.. له یه‌ک چرکه‌دا سه‌دان باڵنده‌ی ده‌نگ ناخۆش ئه‌کرێنه که‌باب بۆ مرۆڤی ده‌نگ خۆش ..
تکایه به‌س ئه‌و رۆژنامانه بخوێنه‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤدایه.. نه‌کا .. نه‌کا .. ئیتر ناوێرم گوڵێ گیان! به‌س ئاگات له خۆت بێ و تا ئه‌توانی بیر له مرۆڤ و ولاتانی دیکه و به‌ژه‌وه‌ندیی مێژوویی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤایه‌تی بکه‌وه.. هه‌ر خۆش بیت و خه‌ونی ناخۆش نه‌بینیت... ئه‌زانی ده‌ڵێم چی گوڵێ؟ مه‌به‌ستم خه‌ونێکه که، دژایه‌تی مرۆڤ بکا..
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی