جامی جیهانی 2010 و گرێگهل نه‌ته‌وه‌یی
جامی جیهانی 2010ی فوتباڵ و ده‌رکی هه‌بوونی ئه‌وی دی ؛
چوا ر ساڵ جارێ کێبه‌رکێی ولاتانی جیهانی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی تۆپی زێڕینی فوتباڵ ده‌ست پێهدهکا و نه‌ته‌وه‌کانی جیهان جیا له ره‌نگ و ره‌گه‌ز و ده‌سه‌ڵاتداریی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به شێوه‌یه‌کی دۆستانه له شوێنێک تۆپێک بکه‌نه نیشانه‌ی گه‌شه‌ی مرۆڤ و ئه‌وه‌ند شاعیرانه تێیهه‌ڵده‌ن تا نیشانی بده‌ن که زۆریان له مه‌یموونی سه‌ره‌تایی تێپه‌ڕاندوه و ئه‌توانن پێکه‌وه ده‌رکی هه‌بوونی ئه‌وی دی بکه‌ن... ئێمه ره‌نگه بێ به‌ش بین ... به‌ڵام هیواکانمان زیندوو ده‌کاته‌وه که ره‌نگه رۆژێ له رۆژان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن شارستانیه‌ت بتوانین.. وه‌ک قولهرهشهکانی ئه‌فریقای باشوور و نه‌گبه‌ته‌کانی کووریای باکوور رۆژێ له رۆژان ئه‌و ده‌رکه‌مان لێ بکرێته‌وه و له تۆپێک بسرهوێنین که هه‌زاران ساڵه نهمانسرهواندووه... توانین و نه‌توانین به‌ده‌ست خۆمانه.. خۆ فووتباڵ له شێعر گرانتر نیه!
0 نظر:
ارسال یک نظر
اشتراک در نظرات پیام [Atom]
<< صفحهٔ اصلی